سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کۆسپه‌کانی حیجاب
گۆڕینی فۆنت

هێڤار
له‌به‌ر گرنگیی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ خێزان و کۆمه‌ڵگادا، وامان به‌چاك زانی که‌ ئه‌م نامیلکه‌یه بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست خو‌شکانمان به‌تایبه‌تی، له‌کاتێکدا دوژمنان و ناحه‌زانی ئیسلام به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن و شاڵاوی ژه‌هراوی ده‌که‌نه‌ سه‌ر ڕه‌وشت و په‌یوه‌ستبوونمان به‌ فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم). ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی ژیانمان لێكهه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕاگوێزمان بکه‌ن. جا خوشکی به‌ڕێزم.. خوشکی موسڵمانم، 

ئایا تۆ به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت؟ 
ئایا ئارامی و هێمنیت ئاواته‌؟ 
ئایا ده‌ته‌وێت دوور بیت له‌ په‌لاماری ئه‌وانه‌ی که‌ دوورن له‌ هه‌موو پێوه‌رێکی ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی؟ 

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پرسیارانه‌، ئه‌وا خوای میهره‌بان بانگێشتت ده‌کات بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که‌ هیوا و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خوازیت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ (جل جلاله‌) ده‌فه‌رموێت: وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَد فَازَ فَوزًا عَظِيمًا. [الاحزاب: ٧١]. به‌ڕاستی ‌ئه‌وانه‌ی ملکه‌چیی فه‌رمایشته‌کانی خو او پێغه‌مبه‌ری خوان، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کارکردن، بێ گومان یاخیبوونه‌ له‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). به‌ واتایه‌کی تر، نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانیيه‌کی بێوێنه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی یاخی بێت له ‌ئه‌نجامدانی فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ڕاستی ته‌واو گومڕایه‌. 

بۆیه‌ خوشکی به‌ڕێزم، زۆر به‌ڕاشکاوی و ڕاسته‌وخۆیییه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ بانگت ده‌کات بۆ په‌یوه‌ستبوونت به‌ فه‌رمانه‌کانی، ته‌نها و ته‌نهاش هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوادا، رێز و پایه‌ی ڕاست و دروستی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌. وه‌ یه‌کێك له‌و فه‌رمانه گرنگانه‌ی خوا بۆ ئافره‌تان، خۆداپۆشینه‌، که‌ زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی بێئاگان و په‌یڕه‌وی ناکه‌ن به‌ چه‌ند پاساوێکی خه‌یاڵی و دوور له‌ شه‌رع!!! 

بۆیه‌ با به‌یه‌که‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین به‌ پشتیوانیی خوا، وه‌ڵامی ئه‌و پاساوانه‌ بده‌ینه‌وه‌. به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره‌ پاڵپشتمان بێت بۆ گه‌یاندنی به‌ دڵه‌کان. بێ گومان ئه‌مڕۆ کتێب و نامیلکه‌ و بابه‌تێکی زۆر بۆ ئافره‌تان و له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌گشتی ده‌نووسرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆریش له‌سه‌ر ئافره‌تانی بڕواداری باڵاپۆش ده‌نووسرێت به‌تایبه‌تی. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ په‌یوه‌ستبوونی ئافره‌ت به‌ پۆشینی پۆشاکی ئیسلامی، ڕێز و ڕه‌وشت و پایه‌ی ئافره‌ت به‌رزده‌کاته‌وه‌. ئه‌م ڕاستییه‌ش زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی دڵنیان و‌ دانیپێداده‌نێنن، به‌ڵام به‌بیانووی هه‌ندێك هۆکار و پاساوهێنانه‌وه‌، خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن. هه‌رچه‌نده‌ له‌ دڵ و ده‌روونیاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌ به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر خوشکێکدا بکرێته‌وه،‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌مته‌رخه‌میی و شه‌رمه‌زاریی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هۆکار و پاساوانه‌ شی بکه‌ینه‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و عه‌قڵی و زانستی پشتئه‌ستوور و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ین، چونکه‌ به‌شێکی زۆری ئافره‌تانی وڵاتی ئێمه‌ گومڕا بوونه‌ به‌ بیروبۆچوون و ‌جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وتی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا؛ ئه‌وانیان کردۆته‌ پێشه‌نگی خۆیان!!!

 470

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus