موحه‌ممه‌د بیلال هه‌ر وه‌ک چۆن خوای گه‌وره خۆپۆشنی کردوه‌ته ناونیشانی په‌رژینی ئیمانی ئافره‌تان وه پاراستی ئابڕوو و ناموسیان له ده‌ستی درێژی و زینای چاو و سوکایه‌تی به‌رامبه‌ر، بۆ یه خوای گه‌وره ئه‌م نیعمه‌ت گه‌وره‌یه‌ی به خشیوه به ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان بپۆشن له ناو جل و به‌رگی (ته‌قوا) دا، هه‌میشه جێگای دڵنیای بن له خۆپاراستنیان وه دورخسته‌وه‌ی ئه‌و فه‌سادانه‌ی که زۆر ڕوو له ئافره‌ت ده‌کات تا پیاو چونکه خوای گه‌وره له‌ش و لاری ئافره‌تی به شێوه‌یه‌کی جوان و ناس دروست کردوه جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یش له که‌م و کوڕی ئافره‌تان نی یه به‌ڵکو له گه‌وره‌ی و به نرخی ئافره‌تانه. هه‌ر بۆ یه خوای گه‌وره ناونیشانی حیجابی کرده‌وه‌ته پارێزگاری ئافره‌تان ئه‌فه‌رمووێ ڕێنمای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران ئه‌کات له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا : يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ [سوره الاحزاب٥٩] واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)به هاوسه‌ره‌کانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ : که به پۆشاکی باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن بۆ پۆشینی و پاراستنی ئه‌وانه ئه‌م حیجابه په‌رژینێکی قایمه بۆیان هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : فَلَا يُؤْذَيْنَ [سوره الأحزاب٥٩] واتا : ، تا ئازار نه‌درێن و (تووشی گیروگرفت نه‌بن) ى بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز توشی ده‌ست درێژی نه‌بن نه‌ڕووشێن به ده‌ستی ناپاک و نادروستان له نه‌زه‌ری خراپ و ناپاک به دوور بن ، له‌م شوێنه دا خوای گه‌وره که ده‌فه‌رمووێ : فَلَا يُؤْذَيْنَ واتا :، تا ئازار نه‌درێن و (تووشی گیروگرفت نه‌بن) ى ئه‌میش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و جوان خاسی ئافره‌تان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له بێ ئابڕووی پێ کردن ، وه له هه‌مان کاتا له فیتنه به دوور بن و له شه‌ڕی سه‌وکایه‌تی و زینا و چاو پیا هه‌لخشاند به دوور بن. که‌واته گرنگه که خوشکانمان به تایبه‌تی و ئافره‌تانی ئیماندار به گشتی خۆیان بپارێزن و به ده‌ستووری خوای گه‌وره خۆیان بپۆشن و لیباسی ته‌قوا له‌به‌ر خۆیان نێن تا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به ده‌ست بێنن له‌سه‌ر ده‌ستووری سووننه‌تی دایکی ئیمانداران ڕه‌فتار و خۆپۆشین بکه‌ن ، به‌ڵام لێره دا بۆ دایکانی سه‌رسپی و به ساڵا چوو خوای گه‌وره ڕێگای داون یان له‌سه‌ریان نابێته به ماڵ ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌ردنیان ده‌رکه‌وت یان ڕه‌فته‌یه‌کی به جۆرێک بده‌ن به‌سه‌ریان ئه‌مه‌یش ئه‌وه ناگه‌ینێت که ده‌ست له داواکه‌ی خوای گه‌وره هه‌ڵگرن و پابه‌ند نه‌بن به فه‌رمانه‌که‌ی خوای گه‌وره به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به شێوه‌یه‌کی واهاش نه‌یان کرد ئه‌وه هیچ شتێک له‌سه‌ریان نه‌بێ ئه‌ویش مه‌به‌ست له ده‌رکه‌وتنی ڕووی یان گه‌ردنی یان ده‌سته‌کانی هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره ئاماژه‌مان پێ ده‌کات و ده‌فه‌رمووێ : وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاء اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ [سورة النــور٦٠] واتا : ئه‌و ئافره‌ته‌ی پیر و په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین ، قه‌یناکات ى لێره دا هیچ گوناهێک له‌سه‌ریان نابێ ئه‌گه‌ر هاتوو له ڕووی ئه‌ده‌به‌وه خۆیان پاراست هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ [ سوره النــور٦٠] واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێک له پۆشاکیان دابنێن ، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ى وه بۆیان ڕوون کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو به ڕێک و پێکی ئه‌وانیش خۆیان پۆشاک بکه‌ن شل و شێواو نه‌بن له خۆپۆشیندا ئه‌وا کارێکی دروست و ڕێک و پێک ده‌که‌ن هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ واتا : خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ى وه لێره دا گه‌ردن ئه‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بپۆشێت ئه‌وا پاداشتی گه‌وره‌یه له‌لای خوای گه‌وره وه ئه‌وه به کاری په‌سه‌ند ئه‌ژمێرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : خَيْرٌ لَّهُنَّ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ [سوره النــور٦٠ ]واتا ئه‌وا خێر تره بۆیان خوایش بیسه‌ر و زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵی دڵه‌کان) خوشکانی به‌ڕێزم خوای گه‌وره داوای کردوه له دایکانمان و سه‌رسپیانمان که خۆیان به ڕێز و ڕێک و پێکی بپۆشن سنوری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنن له خۆپۆشینی دروست ئه‌بێ بۆ خوشکانی به‌ڕێزمان چۆن بێت چۆن ده‌ستووری خوا نه‌بێ له‌سه‌ر یان واجب نه‌بێ ؟ تێبنی ئه‌وه بکه‌ن بۆ خوای گه‌وره ئاسان کاری کردوه له خۆپۆشینی دایکانمان یان سه‌رسپیه‌کانما ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له جێگای ئه‌وه نه‌مان که نه‌زره‌یان لێ بکرێت و ده‌ستی فه‌سادیان بۆ ڕێشێنرێت بۆیه خوای گه‌وره ئاسانی کردوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌ویش خوای گه‌وره داوای لێ کردوون که پابه‌ند بن به فه‌رمانه‌که‌ی خوای گه‌وره ، لێره جێگای داخه دایکان و سه‌رسپیانی ئه‌مڕۆمان خۆیان ئه‌پۆشن و له‌جکێک یان ڕه‌فته‌یه‌ک ئه‌ده‌نه سه‌ریان یان له‌لای خۆمان ئه‌بینن که عه‌بایش به کار ده‌هێنن به‌ڵام کچه‌که‌ی له‌و په‌ڕی خۆ ده‌رخستن و سفووری دایه وه‌ک وابێ ئه‌وه عاده‌ته نه‌وه‌ک عیباده‌ت یان پیره‌کانمان فێر بوون که عه‌یبه ئه‌گه‌ر شوێنێکیان ده‌رکه‌وه‌ت به‌ڵام هه‌ست به و عه‌یبه‌یه ناکه‌ن بۆ کچه‌کانیان یان خوشکه‌کانمان ، به ڕاستی جێگای ئه‌سه‌فه بۆ ئه‌و دایکانه‌ی که خۆیان پۆشاک ده‌که‌ن و منداڵه‌کانیان ئه‌که‌نه قوربانی دۆزه‌ح ، بێ ئاگایانه ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینیان ئه‌که‌ن ، کاتێکش ئه‌گه‌ر ڕێنمایه‌کیان بکرێت ، له وه‌ڵام دا ته‌نها ئه‌وه جوابی ئه‌وان ده‌بێ بۆ منداڵه‌کانیان (جارێ منداڵه یان جارێ گه‌نجه یان جارێ دونیای نه‌دیوه؟ ) خوشکی به‌ڕێز خۆت بپارێزه له و ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینه چونکه پاشه‌ڕۆژێکی سه‌ختت ئه‌کات به توشه‌وه که حه‌قه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌یه ئاقیبه‌ته‌که‌ی سوتانی خۆته له دۆزه‌خ دا بێ گومان به ئه‌وه‌ی دایکت لێی ده‌ترسێ یان ئه‌وه‌ی سه‌رسپیان خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن به هه‌مان شێوه له ڕێگای تۆش دایه ، ئه‌ویش له بیری خۆت ده‌رکه که تۆ کاتێ پیر بوویت توش وه‌ک ئه‌وان ئه‌که‌یت کێ ناڵێت به جوای مه‌رگ یه‌خه‌ت پێ ناگرێت فریای هیچ ناکه‌وت ؟ ده‌ی بیر بکه‌ره‌وه ئه‌مڕۆ زۆرتر و گورج تر به خۆتا بچۆره‌وه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره خۆت بگونجێنه تاکو په‌نجه‌ی په‌شیمانت نه‌گه‌زیت.