نوون و میمی شه‌دده‌دار (الٌّنون والميم المُشَدَدتين). کوڕی خاك نون و میمی زه‌بردار(مشدد) ئه‌وه‌یه که گیره(شدّ)یان له‌سه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ شه‌دده‌ش پیته‌که جوڵاو(مٌتَحَرِك) ده‌بێت. پیتی گیره‌ده‌دار پێکهاتووه له دوو پیت، یه‌که‌میان زه‌ننه و دووه‌میان جوڵاو(سه‌رو بۆرو ژێر) . هه‌ر کاتێک(ن) یان(م) گیره‌یان له‌سه‌ر بێت ئه‌وا مینگه‌یان ده‌درێتێ و له پله‌ی ته‌واوترین ده‌بێت(الأكْمَل) ، واته مینگه‌یه‌کی چڕ و خه‌ستیان ده‌بێ و دوو یه‌که(حرکة) درێژ ده‌کرێته‌وه.. نموونه: إنَّ ، الجَنَّة ، النَّاس ، ثُمَّ ، أمَّا ، مِمَّا . * ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێک له‌م دوو پیته به شه‌دده‌داری بکه‌وێته کۆتایی وشه‌یه‌ک و له‌سه‌ری ڕاوه‌ستێین ئه‌وا جوڵه‌ی پیته‌که نامێنێت به‌ڵام ده‌نگی مینگه و شه‌دده‌که‌ی ده‌مێنێت، وه‌ک : ... وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيّاً كَبِيراً[النساء:34].