موحه‌ممه‌د بیلال خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ [سوره الاحزاب ٥٣]واتا : کاێتکیش داوای که‌لوپه‌لێکتان له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کرد له پشتی په‌رده‌وه داوایان لێ بکه‌ن ، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دڵی ئێوه و ئه‌وانیشی له فه‌رمووده‌یه دا خوای گه‌وره ئاماژه و ڕێنمای ئیمانداران ئه‌کات که چۆن ڕه‌فتار بکه‌ن له‌گه‌لًَ دایکانی ئیمانداران که خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات که پێشه‌واوی هه‌موو به‌شه‌ریه‌ته، وه ده‌ستوورێک بێت بۆ دوای خۆیان ئیماندارانی دوای خۆیان، که ده‌ست به به‌رنامه‌ی خواوه‌وه بگرن ، هه‌ر بۆیه پاکی و خاوێنی چاو و سه‌یر کردن پاکی و خاوێنی ده‌روونی ئاده‌میزاده‌کانه وه هه‌روه‌ها پێناسه‌ی حیجابی (خۆپۆشینی) به پاک و خاوێنی کردوه بۆمان له ئاستی پاک و خاوێنی ده‌روون و دڵه‌کان له نێر و له مێ دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌کان هه‌رگیز تێر نابن و دایمه وه‌ک گورگی برسی وان ئه‌گه‌ر نه‌یگری به ئاره‌زووی خۆی په‌لامار ده‌دا پێشی خۆیی نابینێ شه‌رم له داوێنی خۆشی ناکات ، وه ئه‌گه‌ر ببینن که چاو هه‌رگیز واز له چاوگێرانی خۆی ناهێنت ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رژینی ئیمانی بۆ دروست نه‌کرێت، وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و چاوه‌ت فێری سه‌یرکردنی پاک و پوخته‌ی نه‌کرد ئه‌و به ته‌پ و تۆزی گوناه پێڵووی چاوه‌کانت ئه‌گرێت ته‌واوی چوارده‌وری چاوه‌کانت (ریپۆقی) زینای ده‌گرێت و ده‌روون و چاوه‌کانت ئازاری ئه‌دا ، سه‌رئه‌نجامه‌که‌یشی له‌ده‌ست دانی دڵێکی پاک و ده‌روونێکی ڕاست و خاوێنه، بۆ یه داواتان لێ ده‌که‌ین که چاوه‌کانتان فێری نیگایه‌کی ڕاست بکه‌ن و بۆڕوانینێکی دروست و خاوێنتان هه‌بێ له کاتی سه‌یری کردندا وه ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێ که‌وته به‌ر چاوت و بۆت ڕوانی هه‌وڵ بده بۆی نه‌ڕوانیته‌وه جارێکی تر هه‌تاکو تووشی گوناهه‌که نه‌بیت هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمووێ قال الرسول صلى الله عليه وسلم . لعلي بن أبي طالب : يا علي لا تتبع النظرة النظرة فإنما لك الأولى وليست لك الأخرى أخرجه أحمد وأبو داود والترمذي مخرج في حجاب المرأة للألباني (حســن) واتا . پێغه‌مبه‌ر خوا به علی کوڕی مامی ئه‌فه‌رمووێ خوای لێ ڕازی بێ ئه‌ی علی به دووی نه‌زه‌ر دا مه‌که‌وه ئاگادار به چونکه بینینی یه‌که‌م بۆ تۆیه نه‌وه‌ک بیننێکی ترآ ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌کی (حسنه) . له‌م فه‌رمووده‌یه دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێ پێویست خۆمان له ئاوه‌ڕ دانه‌وه دوور بخه‌ینه‌وه وه چونکه بینینی یه‌که‌م هیچ سه‌نجێک ڕاناکێشێت به‌ڵام ئاوه‌ڕ دانه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌و کاته جێگای سه‌رنجێکی ته‌واو و به مه‌به‌ستاوی یه بۆیه پێویسته زۆر ئاگادار بین هه‌تاوه‌کو چاوه‌کانتان بپارێزن و دڵه‌کانیش تان له نه‌خۆشی ڕزگار بکه‌ن، سه‌رئه‌نجامی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌موو تاوانانه نه‌بوونی حیجابه بۆ خوشکه‌کانمان وه دانه‌پۆشینی ئه‌و به‌شانه‌ی له‌لاشه له ئافره‌تان له خوای گه‌وره فه‌رمانی پێداوه، بۆ ده‌رخستنێکی کاتی به‌رگی دۆزه‌خ ئه‌که‌نه به‌ریان و بۆ خۆ جوانکردنێکی ڕووکه‌شی خۆ نیشاندانێکی دونیایی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره له ده‌ست ده‌ده‌ن ، دڵه‌کان نه‌خۆش ئه‌خه‌ن و ده‌روونه‌کان به گڕی تاوان و گوناه ئه‌سووتێنن ، خوشکی به‌ڕێزم ئه‌و دیمه‌نه‌ی خوای گه‌وره به تۆی به خشیوه بێ گومان به بۆ ئه‌وه نی یه که سووکایه‌تی پێوه بکه‌یت و به ته‌ڵان بیفرۆشیت وه ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌ی کڕی ئه‌وا به خۆرای بیبه‌خشیت ، به‌ڵکو ئه‌و یه‌کێکه له‌و گه‌وره نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره که خشیوویه‌تی به به‌نده‌کانی خۆی له مێینه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی ناو به‌شه‌ریه‌ت ڕه‌نگین کات و بیان کاته مه‌دره‌سه‌یه‌ک بۆ په‌روه‌رده و بنیات نانی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگا بۆ وه ناوی (خوشک) و (دایک) و (خێزان) و (کچ)یان لێ پێک بێت که ئه‌و ووشانه‌ی له ناو هه‌موو دڵێک دا جێگای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌که خۆشه‌ویستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر یه‌که به‌شێک له کۆمه‌ڵگا ته‌واو ده‌که‌ن ، هه‌ر وه‌ک بۆ پیاوانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه . حیجاب دوایه‌که بۆ تیمار کردنی نه‌خۆشی یه‌کانی دڵ هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێ کرد له‌و فه‌رمووده‌ی پێش که باسمان کرد. خۆ ناسک کردنه‌وه قسه کردن به شێوه‌یه‌کی سه‌رنج و ده‌روون ڕاکێشه‌ریش جێگای ئاگاداری یه که پێویسته خوشکانمان سه‌رنجی بده‌ن و خۆیانی لێ بپارێزن چۆنکه خوشکی به‌ڕێز هه‌رگیز تۆ نازانیت و ئاگادار نیت به‌رامبه‌ره‌که‌ت کێ یه چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات له‌وه ده‌چێ به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵت بدوێ که که‌سێکی زۆر ده‌روون خاوێنه به‌ڵام له ناخی که‌سه‌که وانه‌بێت که‌سێکی ده‌روون نه‌خۆش بێ وه شێوه‌ی قسه‌کردنه‌که‌ی تۆش ئه‌گه‌ر جێگای سه‌رنج بێ بۆی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ووروژێت و ده‌روونی بۆ خراپه کاری و نی یه‌تی خراپه ڕای ده‌کێشێت ، هه‌ر بۆیه خوشکه به‌ڕێزه‌که ئاگادار بکه خۆت ناسک نه‌که‌ی ته‌وه له به‌رده‌م هیچ که‌سێ که حه‌ڵاڵی خۆت نه‌بێ و که‌سێ نه‌بێ که جێگای دڵنیایته هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره ڕێنمای و ئامۆژگاری خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات و ئه‌فه‌رمووێ پێ یان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مه‌دره‌سه‌یه‌ک بۆ ئیماندارانی سه‌رده‌می خۆیان و دوای خۆیان چاوکردنه‌وه‌یه بێ له ئاستی ووشیاری و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له قسه کردن و ڕه‌فتار کردندا هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێ : فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ [سورة الأحزاب٣٢] واتا . قسه به ناسکی و شێوه‌یه‌ک مه‌که‌ن ، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی که دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ و به جێ بکه‌ن که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت به‌ڵێ : خوشکی به‌ڕێزم خوای گه‌وره به هه‌موو شێوه‌یه په‌رژینی ئه‌رحه‌وانی و حورمه‌تی به چوارده‌وردا داویت وه له ناو فه‌رمووده شیرینه‌کانی خۆی ده‌تان پارێزێت و ئامۆژگاریتان ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست و چاو و ده‌می ناپاک و نا حه‌زان به دوور بن و زه‌فه‌رتان پێ نه‌بن ده‌ی تۆش پارێزگاری له‌و په‌رژینه خوای یه بکه و خۆتی بۆ ئاماده بکه هه‌تاکو به لوتفی خوای گه‌وره شاد بیت به‌نده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی گونجاوی خوا بیت.