وحه‌ممه‌د بیلال پێغه‌مبه‌ر خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ : إن الله تعالى حيِيٌّ سِتِّيرٌ , يحب الحياء والستر (صحيح)واتا . خوای گه‌وره زیندوو پۆشه‌ره ، وه حیا (شه‌رم له ڕووی ئه‌ده‌به‌وه یان ئیمان)و پۆشینیشی پێ خۆشه ئه‌م فه‌رموورده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌وه فێری به‌شه‌ریه‌ت ده‌کات وه به تایبه‌تی ئافره‌تانی به‌ڕێز که خۆپۆشینیان مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و ویستی خوای گه‌وره و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ی تێدایه ، بێ گومان هه‌ر که‌سێ له‌م دونیایه بیر له‌وه بکاته که (عه‌وره‌تی) واتا لاشه‌ی خۆی پۆشاک بکات له‌به‌ر خوا ئه‌وا خوای گه‌وره له قیامه‌تدا هه‌موو عه‌یبه‌کانی یان گوناهه‌کانی ئه‌پۆشێت ، چونکه ئه‌و ئاده‌میزاده له‌م دونیا شه‌رمی له‌خوا کردوه بۆیه خۆی پۆشی وه له قیامه‌تدا خوای گه‌وره شه‌رم به‌نده‌که‌ی ده‌کات که ئابڕووی نه‌چێ له‌و دونیا، بێجگه له‌وه‌ی له قیامه‌ت دا عه‌یب و عاری ئه‌پۆشێ هه‌روه‌ها له‌م دونیایه‌ش به‌ڕێز و به حورمه‌تی ده‌کات له‌ناو خه‌ڵکی وه له دڵی خه‌ڵکی ده‌کات که شه‌رمی لێ بکه‌ن و ڕێزی لێ بگرن. به‌ڕاستی ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه ته‌نها ئه‌و که‌سانه ده‌ستیان ده‌که‌وێت که به‌ڕاستی خۆیان له ترسی خوا داده‌پۆشن و خواشی دایان ده‌پۆشێ ، خوشکی به‌ڕێزم به خۆداپۆشینت ئه‌بیته خۆشه‌ویستێک له خۆشه‌ویسته‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، ده‌ی ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه له ده‌ستی خۆتی مه‌ده . له فه‌رمووده‌یه‌کی تر پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمووێ : أيما امرأةٍ نزعت ثيابها في غير بيتها ، خَرَقَ الله عز و جل عنها سِتْرَةُ (صحيح)واتا . هه‌ر ئافره‌تێ لیباسی خۆی داکه‌نێت یان خۆی ده‌رخات له غه‌یره‌س ماڵه‌وه (واتا گیانی خۆی یان ئه‌و جێگایانه که نادروسته و خوای گه‌وره داوای کردوه که بپۆشرێت ئه‌و دای پۆشێ ئه‌و نه‌ی کات ده‌ریخات) ئه‌وا خوای گه‌وره په‌رده‌ی حیاء و شه‌رمی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گێرت) . زۆر سه‌یره ئه‌م ڕاستیانه له‌لای زۆربه‌ی خوشکان ڕوون و ئاشکرایه و بڕوایان وایه که خوای گه‌وره لێیان ڕه‌نجاوه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌و وه خوای گه‌وره ده‌یان خاته ناو دۆزه‌خه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌ویش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بێ ئه‌مری خوا !! به‌ڵام خوشکی به‌ڕێز لۆمه‌ی که‌س مه‌که پاشه‌ڕۆژ ته‌نها لۆمه‌ی خۆت نه‌بێ چونکه فه‌رمووده‌یه‌کی چاکان دا هه‌یه ده‌ڵێت (الجزاء من جنس العمل) . واتا پاداشت و تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌پێی که‌رده‌وه‌که‌ته ، هه‌ر چی یه‌ک بچێنیت هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و ده‌دوریته‌وه ، خوشکی به‌رێز خۆت بۆ چی هه‌ڵگرته‌وه چ ڕۆژێک چاوه‌ڕێت ده‌کات چ په‌یامێکت پێ گه‌یشتووه که ئه‌گه‌ر بێ فه‌رمانی خوا بکه‌ی خوا ئه‌ت به‌خشێ ؟ هه‌تا که‌ی به خۆتا نه‌چی ته‌وه پاشه‌که‌وێت بۆ قیامه‌تت خۆت ناخه‌ی ئایا ئه‌زانی پاشه‌ڕۆژت به چی ده‌گات ؟؟ یان هه‌ر بێ باوه‌ڕی پێی ؟ یان له خه‌یاڵی خه‌وی قورسی دنیایه‌کی بڕاوه‌دا ده‌ژیت ؟