سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کوا وەڵامی ئافرەتانی ئیماندار بۆ ئایەتی حیجاب؟!
گۆڕینی فۆنت

هاوڕێ فیردەوس
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ 

يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا. (النساء: ١). ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، خۆتان بپارێزن له‌ (سزای) په‌روه‌ردگارتان ئه‌وه‌ی که‌ دروستی کردوون له‌یه‌ك که‌سه‌وه -(که‌ ئاده‌مه- و‌ هه‌ر له‌ ئه‌ویش هاوسه‌ره‌که‌ی دروست کردووه‌ و بڵاوی کردۆته‌وه‌ له‌و دووانه‌ پیاوانی زۆر هه‌روه‌ها ئافره‌تان! خۆتان بپارێزن له‌و خوایه‌ی که‌ به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ داوا ده‌که‌ن له‌ یه‌کتر و ‌(خۆتان بپارێزن له‌ بچڕاندنی) خزمایه‌تی! به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌. 

خوشکی ئیمادار و موسوڵمان، ئەم ئایەتە بۆ تۆ دابەزیوە، بۆ تۆی نوێژکەر، بۆ تۆی پاکداوێن، بۆ تۆی خوشکمان. دەی ئەمەش وەك ئەوانی تر لەسەرت فەرز کراوە کە دەبێت بیکەیت. وەڵامی خودا بدەرەوە کە لەسەرووی حەوت ئاسمانەوە ئایەتێکی ناردە خوارەوە بە جبریلدا -سەلامی خوای لێبێت-. ئایا تۆ ئامادەیت تەنیا هەڵسیت قورئانەکەی بکەیتەوە و ئەو ئایەتە بخوێنیتەوە و لە خۆتدا جێبەجێی بکەیت؟ ئامادەیت یان نا؟ یا پێتوایە جارێ زووە یا بەلاتەوە سەختە؟! یا لەبیر خۆتی دەبەیتەوە؟! 

باشە چەند جار بەبەردەم قورئاندا تێپەریویت و لات لێنەکردۆتەوە کە تێیدا فەرمانت پێکراوە لەلایەن پەروەردگاری جیهانیان کە تۆ دەبێت بەئاگا بیت لە خۆت و ئایینەکەت، کەچی فەرمانێکت پێدەکات؟! ئایا چەند جار کتێبی شاعیران و ڕۆماننووسان و نووسەرانی ترت کردۆتەوە، کە خەتت بەژێر وتەکانیاندا هێناوە و قسەکانیانت لەبەر کردووە؟! ئایە چەندێك کاتت بەدیار هەڵقە و بەرنامەکانی تەلەفیزۆنەوە کوشتووە؟ ئەی لە هەفتەیەکدا یەك کاژێرت داناوە ئایەتێك لەبەر بکەیت و قورئان بەسەر بکەیتەوە؟ چەندین جار تۆ لەگەڵ هاوڕێکانت بۆ گەڕان و پیاسە و کاتتان تەرخان کردووە؟ ئەی کاتت تەرخان کردووە کە لەگەڵ هاورێکانت پێکەوە قورئان بکەنەوە و بزانن چی فەرمان کراوە پێتان؟ قەت بیرت کردۆتەوە کە قورئان بەرنامە و ڕێگایەکە کە بۆ ژیانی تۆ دابەزیوە؟ دە کە دەزانیت بۆ هەست بەو ئەرکە ناکەیت کە دەبێت تۆ بیخوێنیتەوە و بزانیت چیت پێوتراوە؟! ئەم نەفسە بۆ لە دینەکەت زیاتر زاڵتر بووە بەسەرتدا؟ 

وەڵامت بۆ خۆت و بەرامبەرت پێبێت، دەی لەلای خودا دەڵێیت چی؟ تۆ بەتەنیا خاوەن گوناحێك نیت، بەڵکوو زۆر زۆر لە گوناح و تاوانێکیش هەر بەکەموکورتیت و بێئاگایت لە فەرەمانەکانی خوا و بەرەو موسیبەتێکی گەورە دەڕۆیت، بۆیە دەبێت هەنگاوێك زیاتر بنێیت بۆ فەرزەکان. 

خوشکانی ئیماندار، بەڕاستی زۆرێکتان کەوتوونەتە ئەو هەڵە دیارەوە کە لەلای خوای گەورە زۆر زۆر ناپەسەند و نەشیاوە و ڕەمزی موئمینانە نیشانەی تۆ ئەی خوشکی من، سەربەرزی تۆ لەدوای ئەوەی کە نوێژ و ڕۆژوو و کردەوەی چاك و ڕەوشتی جوانە، باڵا پۆشیتە. ئایا دەکرێت شەرەف و ئیمان و ڕەوشتی خۆت نەپارێزیت و گیانی خۆت بەدەرخەیت، کەچی پێت وا بێت بەتەواوی چوویتە بازنەی ئیماندارەوە؟! پێت وایە عەیبە و شەرم و ڕانە‌هاتن یان هێشتا زوو بێت پێیدەوترێت (عوزر)؟! ئایا تۆ ئیمانداریت بە نەکردنی داپۆشینی خۆت؟ ئایا سەربەرزیت؟! ئایا مانەوەت لە قاڵبی ئەو ئافرەتانەی گیانیان بەدەرەوەیە و جلوبەرگیان تەسکە، تۆ دڵت ئارامە بەوە؟! کە تۆ خاوەونی کتێب بیت لەلایەن پەروەردگار، ئەو دڵ و ڕۆحە کە بمێنێتەوە لەسەر کردارێك کە ناڕەزاییی پەروەردگاری لەسەر بێت خەشم و ڕقی خوا بێنێتە جووڵە، ئایە پێت وایە تۆ ئیمانداری ڕاستەقینەیت؟ 

لەسەرووی حەوت ئاسمانەوە خودا لەسەر گیانی تۆ پارێزگاری دەکات و ڕێگات پیشان دەدات بۆ پاراستنی و مانەوەی بەپاکی، تۆ ئامادەیت تەنیا ئایەتەکەی بخوێنیتەوە؟ ئامادەیت شەیتان لەگەڵ نەفستدا بکەیتە قوربانی و هەمەشت وەلانێیت و بێیت وەڵامی خودا بدەیتەوە بە کردەوەوت؟ بە جێبەجێکردنی فەرمانەکەی؟ تۆ لەوە زۆر بچووكتریت کە وەڵامی خوا نەدەیتەوە، چونكە تۆ بەندەی ئەویت و بە کردن و نەکردنی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئەو خوایە، تۆ هەر بەندەیەکی زەلیل و ملکەچی خودایت. کاتێك برسیت دەبێت لە ڕزقی ئەو دەخۆیت. کاتێك نەخۆش دەبیت، خودا شیفات دەدات. کاتێك هەژاریت، ڕووت تێدەکات. خوا پێتدەبەخشێت، ڕزگارت دەکات لە هەژاری و کاتێك پاڵ دەکەویت، بە ئەمری ئەو خوایە نەبێت خەوت لێناکەوێت و هەر بە ئیزن و ئەمری خوا بەخەبەر دێیت. بە ویستی خوا نەبێت ناتوانیت خۆت خاڵی کەیتەوە لە پیسایی و پاشەڕۆت. ناتوانیت هەناسە هەڵکێشیت، دەی تۆ ئیتر بۆ هێندە لووتبەرزیت بەسەر زەویدا وا دەڕۆیت کە خاوانی هەموو هێزێکیت؟! 

خوشکی من لە پاشاگەردانیدایت، لەناو تەکەبور و لووتبەرزیدا زندەگی دەکەیت. لەم ئایەتە بەئاگا بە و لە ئێستەوە یەکلا ببەوە بۆ خوا و بگەڕێرەوە بۆ ئایەتەکانی خوا و ملکەچی بە! گەر تا ئێستا نەتبیستووە و نەتزانیوە، ئەوە ئێستە بیخوینەرەوە و فەرمانەکەی پەروەردگار جێبەجێ بکە و هەر ئێستا بریار بدە! هەر ئێستە، چونکە مردن لە (ئێستە) بۆت نزیکترە، بۆیە خێرا جێبەجێی بکە! 

وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَىٰ عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّـهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ. ﴿(النور: ٣١). واتە: به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م)، داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهـ و جوانیی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌موچاو و ده‌ست). با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه ‌و ملیاندا و جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن بهته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان یان باوکی مێرده‌کانیان یان کوڕی خۆیان یان کوڕی مێرده‌کانیان یان بۆ براکانی خۆیان یان برازاکانیان یان خوشکه‌زاکانیان یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندییان هه‌یه پێکه‌وه یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نییه (لهبه‌ر پیری، یان نه‌خۆشی و هتد...) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زایییان له ئافره‌تان نییه‌ و (ئاره‌زووی جنسییان بۆ دروست نه‌بووه ‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به‌ زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدار و خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران، به‌ره‌و لای خوا و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگار و سه‌رفراز بن.

 1354

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram