سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌تان" مردن خۆشتره‌ له‌ مناڵبوون له‌ كوردستان
گۆڕینی فۆنت

ئه‌له‌ند به‌رزنجی
رێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌تان له‌كوێن له‌ ئاست ئه‌م سته‌مانه‌ی له‌ ئافره‌ت ئه‌كرێت له‌ كوردستان ئایه‌ هه‌ر خه‌ریكی چه‌ند دروشمێكی بریقه‌ داری سنورداری بێبه‌رن له‌ سنوری یه‌كسانی بۆ ئافره‌تان له‌ ده‌روازه‌ی ئازادی بۆئافره‌تان و چه‌ندشتێكی تری بێ مانای له‌م بابه‌ته‌ كار كردن بۆ حزب. تا واتان لێهاتوه‌ متمانه‌تان نه‌ ماوه‌ له‌ ناو خاڵك و بۆتنه‌ مایه‌ی زیاد بوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌ كوردستان، به‌ڵگه‌ش زۆره‌ بۆ ئه‌م باسه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ باسی بكه‌م ئه‌مه‌ نییه‌. ته‌نها ورژاندنی باسێكه‌و به‌ر چاوو رونكردنی جه‌نابتانه‌ بۆ ئه‌م سته‌مه‌ ی له‌م بواره‌ ئه‌كرێت له‌ ئافره‌تان چونكه‌ ئێوه‌ بێ ئاگان له‌ ژانی ئافره‌تانی كوردستان . 

ئه‌گه‌رنا بۆ تا ئێستا بیرتان له‌و مه‌رگه‌ساته‌ نه‌ كردۆته‌وه‌ كه ‌تووشی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی مناڵبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ شوكر بۆ خوا تائێستا سێ منالماَن بووه‌ به‌ڵام هیچی له‌ كوردستان نه‌ بووه،‌ به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ كه‌ ته‌له‌فۆنم كرد بۆ خوشكێكی خۆم كه‌ مناڵی ببو، دوای پیرۆز باییكردن گوتم: خوا بیكات به‌ برای خوشك و برای زۆر.. له‌ وه‌ڵاما وتی: تۆبه"‌ من مناڵم ناوێ! ئه‌زانن بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتی: مردن خۆشتره‌ له‌ مناڵبوون له‌م وڵاته،‌ وه‌ك باسی كرد هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاره،‌ نه‌م ئه‌توانی ده‌نگ هه‌ڵبرم بۆ ئه‌وه‌ی ئازارم كه‌م بێته‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌م ئافره‌تانه‌ی له‌ وێ كاریان ئه‌كرد ده‌ستیان ئه‌كرد به‌ جنێودان و كام قسه‌ی ناشیرین بوو پێمیان ئه‌گوت!! ئه‌یانگوت: بێده‌نگ به‌ ده‌نا دكتۆر و په‌رستیاری پیاو دێنه‌ سه‌رت بۆ مامانی!! وه‌ گوتی: به‌راستیش هاتن وه‌ خه‌ریك بوو بمرم له‌ شه‌رمان، كه‌ یه‌ك له‌ پیاوه‌كان ته‌قه‌ڵی بۆم ئه‌كرد. له‌راستیدا ئه‌مه‌ تابڵیی كارێكی نا دروست و درندانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت ئه‌ كرێ.. ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ مناڵه‌ی كه‌ له‌م وڵاته‌ بوومانه‌ له‌ هه‌رسێ مناڵ من خۆم له‌گه‌ڵ خێزانم بووم تا مناڵه‌كه‌ی بووه‌ وه‌ من به‌ ده‌ستی خۆم ناوكی مناڵه‌كانم بری وه‌ هیچ پیاوم نه‌ بینی له‌به‌شی مناڵ بوون، له‌ وانه‌یه‌ له‌ كاتێكی زۆر پێویست و حاڵه‌تێكی تایبه‌ت پیاوی پسپۆر له‌م جۆره‌ كارانه‌ كار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئایین و كلتوره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی ئافره‌ته‌كه‌ تابڵێی ناخۆشه،‌ ئایه‌ كام له‌ ئێوه‌ كه‌ كار ئه‌كه‌ن له‌ بواری ئافره‌تان، پێتان خۆشه‌ له‌كاتی مناڵ بوون پیاو ببێ به‌ مامانتان و وه‌ك ئه‌م خوشكه‌ی من ته‌قه‌ڵتان بۆ بكرێت. 
ئه‌گه‌ر پێتان خۆش نییه‌ بۆ له‌م كاره‌ رازین و لێی به‌ده‌نگ نایه‌ن . بۆ ئه‌بێ مێرد كه‌ نزیكترین كه‌سی ئافره‌ته‌ لێی دورخه‌نه‌وه‌ له‌م كاته دا؟‌ به‌ڵام، پیاوی تر ئاسای بێ كه ‌زۆرجار شتی خه‌راپی لێكه‌وتۆته‌وه‌! بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م كارمه‌ندانه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌م بواره‌دا كار ئه‌كه‌ن؟ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازاری ده‌روونی و چه‌سته‌ی ئافره‌تان ئه‌ده‌ن. 

دواتریش داوای به‌خشیش ئه‌كه‌ن بۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان ئه‌و په‌ری ئیهانه‌ به‌ نه‌خۆش بكرێ و ناچار بكرێن بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت كه‌ هه‌موو كه‌سێك توانای نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی نییه‌؟ ئایه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه‌ ئافره‌تێك پێویستییه‌تی، بۆ ئه‌بێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی دوای سێمانگ سه‌ره‌ی بێ، به‌ڵام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت دوای دوو رۆژ . 
ئایه‌ رێكخراوه‌كانی به‌ ناو مافی ئافره‌تان تا ئێستا داوایان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كردووه‌ كه‌ له‌هه‌ر گه‌ره‌كێك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ ئافره‌تانی دووگیان دابنرێ بۆ ره‌چاوكردنی باری ته‌ندرروستی ئافره‌تان و مناڵان كه‌وه‌ك له‌هه‌موو وڵاتانی دونیا هه‌یه‌ و ئایه‌ به‌كاری خۆیانی ئه‌زانن كه‌ بیر له‌ ته‌ندرووستی ئافره‌تان بكه‌نه‌وه‌؟ 
ئایه‌ بۆ بیر له‌و بێ خزمه‌تییه‌ ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئافره‌تان هه‌یه،‌ خۆ ئه‌گه‌ر من باسی ئه‌م خزمه‌ته‌ بكه‌م كه‌ له‌م وڵاته‌ی من لێی ئه‌ژیم دڵنیام ناتوانم ته‌واو باسی بكه‌م وه‌ هه‌رچی ئافره‌تی كوردستانه،‌ ته‌مهن‌نا ئه‌كه‌ن لێره‌ مناڵیان ببوایه‌و نه‌ك له‌ كوردستان.

 1371

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram