مینگه (الغُنَّة) و ڕووه‌کانی کوڕی خاك مینگه (الغُنَّة) و ڕووه‌کانی مینگه (الغُنَّة) چی یه؟ له‌زمانه‌وانیدا: ده‌نگێکه له بۆشایی دواوه‌ی لووت دروست ده‌بێت. له‌زاراوه‌دا: ده‌نگێکی خۆشه ئاوێته بووه له پێکهاته‌ی دوو پیتی نون و میم له هه‌موو حاڵه‌ته‌کانیاندا. مینگه سیفه‌تێکی لکاوه به نون و میم هه‌رگیز لێیان جیا نابێته‌وه ئه‌گه‌رچیش وه‌ستاو بن یان جوڵاو یان تێکهه‌ڵکێشراو یاخود شارراوه یان له هه‌ر حاڵه‌تێکی تردا بن. پیته‌کانی: دوو پیتی نون و میمه له‌گه‌ڵ ته‌نوین(ـًٍـٌ) که له‌گه‌ڵ کۆتایی ووشه(ته‌نها ناو) دێت و ده‌نگی نونی وه‌ستاو(ساکن)ی تێدایه به ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به نووسراوی! وه‌ک: (كِتَابَاً = كِیتَابَه‌نْ). ئاسته‌کانی مینگه(الغُنَّة): ده‌نگی مینگه به پێی حاڵه‌ته‌کانی پیتی (ن ، م) چه‌ند ئاست و پله‌ی جۆراوجۆری ده‌بێت. یه‌که‌م/ ته‌واوترین (الأَكْمَل) : واته ته‌واوترینی پله‌ی مینگه‌یه، له حاڵه‌ته‌کانی: * نون و میمی شه‌دده‌دار، وه‌ک : إنَّ ، النَّاس ، الجَنَّة ، ثُمَّ ، لَمَّا ، حَمَـّالَةَ الحَطَب. *حاڵه‌تی تێکهه‌ڵکێش کردنی ته‌واوی نونی زه‌ننه‌دار، وه‌ک : يَكُنْ مِّنْكُم ، يَومَئِذٍ نَاعِمَة. تێکهه‌ڵکێش کردنی ته‌واوی نون له‌به‌یکگه‌یشتنی نونی زه‌ننه‌دار و دوو پیتی (م ، ن)ی ووشه‌ی (يَرمَلُونَ)دا ده‌بێت. * هه‌روه‌ها له تێکهه‌ڵکێش کردنی میمی زه‌ننه‌دار، وه‌ک : مِنْ مَّاء ، أمْ مَّنْ ، وَمَالَهُمْ مِّنْ. دووه‌م : ته‌واو(الكَامِلة): واته مینگه‌ی تێر و ته‌واو ، پله‌ی دووه‌می هه‌یه، ئه‌ویش له : * تێکهه‌ڵکێش کردنی ناته‌واوی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک : إنْ يَكُنْ ، سِرَاجَاً وَهَّاجَا. تێکهه‌ڵکێش کردنی ناته‌واوی (نْ)ی زه‌ننه‌دار: له‌به‌یه‌کگه‌یشتنی (نْ)ی زه‌ننه‌دار و دوو پیتی (ی ، و)ی ووشه‌ی(يَرمَلُونَ)دا ده‌بێت. * گۆڕینی(الإقلاب)ی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک : مِنْ بَعْد ، أنْ بُورِكَ ، عَليمٌ بِالظَالِمِين. * حاڵه‌تی شاردنه‌وه‌ی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک : إنْ كُنْتُمْ ، مِنْ سَيِّئَات ، عَذَاباًشَديدا. * شاردنه‌وه(الإخْفاء)ی (مْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک : قُلُوبُكُمْ بِهِ ،يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا ، هُمْ بِهِ. سێیه‌م: کورت(النَاقِص) : واته مینگه‌که ده‌نگی که‌م ده‌مێنێت به‌شێوه‌یه‌ک سست هه‌ستی پێ ده‌کرێت ئه‌ویش له حاڵه‌تی : * له ئاشکراکردنی(الإظهار) هه‌ردوو پیتی نون و میم دا ده‌بێت. وه‌ک: * نموونه بۆ ئاشکراکردنی پیتی نون : أنْعَمْتَ ، إنْ هِيَ ، شَئٍ عَليم. * نموونه بۆ ئاشکراکردنی پیتی میم : لَهُمْ فيهَا ، أنْتُمْ إلاّ ، فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ. چواره‌م: کورترین(الأنْقَص): واته مینگه‌که ده‌نگی زۆر زۆرکه‌م ده‌مێنێت به‌شێوه‌یه‌ک هه‌رهه‌ستی پێ ناکرێت، ئه‌ویش له حاڵه‌تی جوڵاوی هه‌ردوو پیته‌که، واته ئه‌گه‌ر سه‌ر و بۆر و ژێریان هه‌بێت(ـُـَِـ). وه‌ک: مُبَيِّنَه ، أَنُلْزِمُكُمُوهَا ، نِعْمَةٍ. [pagebreak] تێبینی: 1/ له ڕاستیدا له ئاسته‌کانی مینگه‌دا ده‌توانین بڵێین که ته‌نها مینگه له ئاستی یه‌که‌م و دووه‌مدا ده‌نگی ئاشکراو ڕوون ده‌رده‌که‌وێت و له سێیه‌م و چواره‌میشدا وه‌خته بڵێین ده‌نگی نامێنێت مه‌گه‌ر ته‌نها بنچینه‌که‌ی(أصْل الغُنُّة) ده‌چه‌سپێت. * ئه‌گه‌ر پرسیار بکرێت ده‌ی که‌واته چۆن ده‌سه‌لمێنرێ و ده‌چه‌سپێت مینگه له حاڵه‌تی (نْْ ، مْ)ی ئاشکراکردن و هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی جوڵاوییان؟؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین چه‌سپاندنی مینگه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا له‌وه‌دایه که گران ده‌بێت ده‌ربڕینی ئه‌و دوو پیته له کاتی گیرانی ڕاڕه‌وی بۆشایی لووت واته ده‌رچه‌ی مینگه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ ڕاستی هه‌بوونی مینگه له‌م دووحاڵه‌ته‌دا. 2 / هه‌ندێ له زانایانی نوێ له کتێبه‌کانی خۆیاندا درێژی ده‌نگی مینگه‌یان به پله‌ی مه‌ددی ئاسایی(الطَبيعي) پێواندووه! واته (دوو حه‌رکه)، ئه‌مه‌ش شتێکی تازه و داهێنراوه. ڕای زانایانی پێشینان وایه که مینگه به‌پێی ئاسته‌کانی پێوانه ده‌کرێت. هه‌تا ئێستاش که به‌نده‌ش له‌سه‌ری به بڕوام ئه‌وه‌یه که ڕاسته که مینگه به جوڵه ناپێورێت به‌ڵام ده‌ڵێم مینگه هه‌موویان یه‌ک مه‌ودایان هه‌یه و فێربوونیشیان له‌ڕێگه‌ی وه‌ه‌رگرتنیان له‌لای شێخێک مۆڵه‌تدراو له خوێندنه‌وه‌ی قورئان ده‌بێت. * ده‌توانیت له جێگایه‌کی وه‌ک إنْ كُنْتُمْ مُّؤْمِنِيـنْ هه‌موو مینگه‌که‌کان به‌دی بکه‌ی. * شایه‌نی باسیشه جگه له‌پێواندنی مه‌ودای مینگه به‌و ئاستانه‌ی باسمان کردن ئاسته‌کانی خوێندنه‌وه(مَراتِب االقِراءَة)ش کاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌ودای مینگه. ئاسته‌کانی خوێندنه‌وه بریتین له (التَحقيق ، التَرتيل ، التَدوير ، الحَدر) که پێشتر باسمان لێوه کردوون. ڕووه‌کانی مینگه: مینگه به پێچه‌وانه‌ی پیتی ئه‌لیفه، ئه‌م دوای پاش خۆی ده‌که‌وێت(والغُنَّةُ تَتْبَعُ مَا بَعْدَهَا) ، واته ئه‌گه‌ر پاش خۆی ئاوساو بوو ئه‌میش ئاوساو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. یه‌که‌م: به‌ئاوساو خوێندنه‌وه‌ی مینگه : کاتێک ده‌بێت له‌دوای مینگه‌که‌وه یه‌کێک له پیته هه‌ڵکشاوه‌کان هاتبێت جگه له دوو پیتی(خ ، غ) چونکه له پێش ئه‌م دووانه‌وه مینگه نییه ، وه‌ک: يَنْصُرُون، مَنْ ضَلَّ ، أنْطَقَنَا اللهُ ، يَنْقَلِبْ ، يُنْظَرُون. دووه‌م: به‌لاواز خوێندنه‌وه‌ی مینگه: کاتێک ده‌بێت له دوای مینگه‌که‌وه یه‌کێک له پیته داکشاوه‌کان هاتبێت، وه‌ک: مِنْ بَعْد ، مَنْ تَابَ ، إنْ جَاءَكُمْ ، ثُمَّ ، إنَّ ، مِنْ مَّا ، إنْ نَّحْنُ ، وَيلٌ يَومَ ، مَنْ وُجِدَ. * تێبینی: هه‌رچی ئاوساوی مینگه‌یه له پێنج پیتی(ص ، ض ، ط ، ق ، ظ)ی حاڵه‌تی شاردنه‌وه(الإخْفاء)ی نونی زه‌ننه‌داردا ده‌بێت و هه‌موو ته‌واوی حاڵه‌ته‌کانی تری نون و میم مینگه‌کانی لاوازده‌بن.