پیتی (ل) و ڕووه‌کانی کوڕی خاك پیتی لام(ل) له بنه‌ڕه‌تدا پیتێکی ناسک و لاوازه، ته‌نها له نێو ناوی(الله) دا ڕووی ئاوساوی ده‌بێت ئه‌ویش له هه‌ندێ حاڵه‌ت. پیتی(ل) هه‌روه‌ک باسمان کرد یه‌کێکه له‌و پیتانه‌ی هه‌ردوو ڕووی ئاوساوی و لاوازی هه‌یه. لامه‌کان چه‌ند جۆرێکن: 1. لامی ناو(لام الاسم) وه‌ک الْإسلام ، الذي ، الله ، لِباس ، لِحْيَتي. 2. لامی فرمان(لام الفعل) وه‌ک لَيْسَ ، يأكُلُ ، وَلْيَكْتُبْ. 3. لامی پیت، ئامراز(لام الحرف) وه‌ک هَلْ ، بَلْ ، لِ. وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا نمونه‌ی تێدایه بۆ هه‌موویان هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ[الملک:15] ، یاخوود وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ[العنکبوت:46]. * درێژه‌ی باسی لامه‌کان له گۆشه‌یه‌کی تر ده‌رگایان لێ ده‌که‌ینه‌وه، باسی ئێستامان بریتییه له ئاوساوی و لاوازی لامه‌کان. * هه‌موو لامه‌کان لاواز ده‌خوێنرێنه‌وه ناویی بن یان فرمانی یان پیتی، ته‌نها لامی ناوی خودا(الله: إسم الجَلالَة) نه‌بێت دوو ڕووی هه‌یه ئه‌ویش: 1. به ئاوساو خوێندنه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر هاتوو له پێشییه‌وه سه‌ره یان بۆر هاتبوو، وه‌کو: بۆ سه‌ره(الفتحة) : شَهِدَ اللهٌ ، مَنَّ الله ، قَالَ الله ، بۆ بۆریش(الضمة): رُسُلُ الله ، يَعْلَمْهُ الله ، إنِّي عَبْدُ الله. یاخوود ئه‌گه‌ر له پێشییه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(حرف ساکن) هاتبوو و به‌ڵام له پێش ئه‌ویش پیتێکی سه‌ره‌دار(حرف مفتوح) یان بۆردار(حرف مضموم) هاتبوو، وه‌کو: * ئه‌گه‌ر له پێشی زه‌ننه و پێشتریش سه‌ره هاتبوو: وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطاً ،[الجن:4]. * ئه‌گه‌ر له پێشی زه‌ننه و پێشتریش بۆر هاتبوو: أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ[نوح:3] . گرنگیش نییه ئه‌گه‌ر کۆتاییه‌که‌ی(ناوی الله) میمێکی زیاده‌ی پێوه بێت، وه‌ک : اَللهمَّ. 2. به لاواز خوێندنه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌پێشییه‌وه ژێر هاتبوو، جا ڕاستی بێت یان تووشهاتوو(عارض) ، وه‌ک: بۆ ژێری ڕاستیوَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ[الأنفال:10] ، بۆ ژێری تووشهاتوولِمَ تَعِظُونَ قَوْماً اللّهُ مُهْلِكُهُمًْ[الأعراف:164]. یاخوود ئه‌گه‌ر له پێشییه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(حرف ساکن) هاتبوو و به‌ڵام له پێش ئه‌ویشه‌وه پیتێکی ژێردار هاتبوو(حرف مکسور)، وه‌کو وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوا بِمَفَازَتِهِمْ[الزمر:61]. گرنگیش نییه ئه‌گه‌ر کۆتاییه‌که‌ی(ناوی الله) میمێکی زیاده‌ی پێوه بێت وه‌ک قُلِْ اللّهم.