سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پیتی (ر) و ڕووه‌کانی
گۆڕینی فۆنت


پیتی (ر) و ڕووه‌کانی

کوڕی خاك

پیتی (ر) و ڕووه‌کانی
پیتی(ر) هه‌رچه‌نده‌ یه‌کێک نییه‌ له‌(7) پیته‌ ئاوساوه‌کان(الحروف المفخمة) به‌ڵام به‌لای جومهوری زانایانه‌وه‌ به‌ پیتێکی ئاوساو(مفخم) ده‌ژمێردرێ له‌ بنچینه‌دا و نه‌رم و ناسک(مرقق) ناکرێت مه‌به‌ر له‌به‌ر چه‌ند حاڵه‌‌ت و هۆکارێک. 

پیتی(ر) سێ ڕووی هه‌یه: (ئاوساوی له‌ هه‌شت حاڵه‌تدا، لاوازی له‌ چوار حاڵه‌تدا، له‌ دوو حاڵه‌تیشدا هه‌ردووکیان). 

* ئاوساوی پیتی (ر) له‌ هه‌شت حاڵه‌تدا: 
1. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌(الفتحة‌)ی له‌سه‌ر بوو، وه‌ک: رَبِّ ، رَحيم ، كَفَر. 
2. ئه‌گه‌ر بۆر(الضمه)ی له‌سه‌ر بوو، وه‌ک: رُكاماً ، رُبَّما ، البُرُوج. 
3. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) خۆی وه‌ستاو(ساکن) بوو به‌ڵام له‌پێشییه‌وه‌ پیتێکی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبوو، وه‌ک: ولاتَرْكَنُوا ، أَرْبَاب ، حَرْبٍ.. 
4. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) خۆی وه‌ستاو بوو به‌ڵام له‌ پێشییه‌وه‌ پیتێکی بۆردار(المضموم) هاتبوو، وه‌ک: أُرْكِسُوا ، قُرْبَانَا ً، كُرْهٌ لَكُم. 
5. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو به‌(زه‌ننه‌ی تووش هاتوو) ، پێش ئه‌ویش هه‌ر وه‌ستاو بوو(به‌ڵام پیتی ی نه‌بێت) و له‌ پێشیانه‌وه‌ پیتێکی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبوو، وه‌ک: وَالعَصْر ِْ، وَالفَجْر ِْ، وَالوَتْرْ. 

6. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو به‌(زه‌ننه‌ی تووشبوو)، پێش ئه‌ویش هه‌ر وه‌ستاو بوو به‌ڵام له‌پێشیانه‌وه‌ پیتێکی بۆردار(المضموم) هاتبوو، وه‌کخُسْرٍْ ، العُسْرِْ ، اليُسْرْ. 
* زه‌ننه‌ی تووشبوو: واته‌ زه‌ننه‌یه‌ک به‌هۆی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ووشه‌یه‌ک ده‌بێت، ئه‌وکاته‌ کۆتایی ووشه‌که‌ له‌پیتێکی جوڵاوه‌وه‌(متحرک) ده‌بێته‌ پیتێکی وه‌ستاو(ساکن). 

7. ئه‌گه‌ر پیتی (ر) وه‌ستاو بێت و له‌پێشی یه‌وه‌ پیتێکی ژێردار(مکسور) و له‌دوایه‌وه‌ پیتێکی هه‌ڵکشاو (به‌ڵام ژێری نه‌بێت) هاتبێت. 
ئه‌م حاڵه‌ته‌ ته‌نها له‌ پێنج نموونه‌دا له‌قورئاندا هاتووه‌ که‌ بریتین له‌: قِرْطَاسٍ ، وَإِرْصَادا ً، مِرْصَادا ً، لَبِالْمِرْصَادِ ، فِرْقَةٍ. 
* مه‌رجه‌ دووپیتی (ر) و پیته‌ هه‌ڵکشاوه‌که‌ له‌یه‌ک وشه‌دا هاتبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ دوو وشه‌دا هاتبوون ئه‌وه‌ پیتی (ر)ه‌که‌ لاواز ده‌خوێنرێته‌وه‌، وه‌ک: وَلاَ تُصَعِّرْ خَدَّكَ ، أنذِرْ قَومَك. 
8. ئه‌گه‌ر پیتی (ر) وه‌ستاو بێت و له‌پێشی یه‌وه‌ پیتێکی ژێردار(مکسور)ی تووش هاتوو هاتبێت، وه‌ک: الَّذِي اِرْتَضَى ، أَمِ ارْتَابُوا. 
* مه‌به‌ستمان له‌ (ژێری تووشبوو) ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی به‌یه‌ک گه‌یشتنی دوو پیتی وه‌ستاو دروست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرانه‌ له‌سه‌ر زمان خوێندنه‌وه‌ی دوو پیتی وه‌ستاو ئه‌گه‌ر له‌دوای یه‌ک هاتبن بۆیه‌ بۆ یه‌که‌میان ژێر(الکسرة) داده‌نرێت. 
[pagebreak] 
لاوازی پیتی(ر) : 
لاوازی ئه‌م پیته‌ به‌هۆی ژێر(الکسرة) و پیتی(ي) و ئه‌لیفی مه‌یلداره‌(الإمالة)یه‌ . 

له‌م چوار حاڵه‌ته‌دا پیتی(ر) به‌ ناسکی ده‌خوێنرێته‌وه‌: 
1. ئه‌گه‌ر ژێر(الکسرة)ی له‌ژێر بوو، وه‌ک: واضْرِب ، كرِهَ ، رِجال. 
2. ئه‌گه‌ر پیتی (ر) وه‌ستاو بێت و له‌پێشی یه‌وه‌ پیتیکی ژێر دار هاتبێت، وه‌ک: فِرْعَون ، الـإرْبة ، فاْغْفِرْ لَنَا. 
3. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو به‌(زه‌ننه‌ی تووش هاتوو) و پێش ئه‌ویش وه‌ستاو بێت، به‌ڵام له‌پێشیانه‌وه‌ پیتێکی ژێردار هاتبێت، وه‌ک: حِجْرْ ، سحر ، کبر. 
4. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بێت و له‌ پێشی یه‌وه‌ پیتی(ی)ی وه‌ستاو هاتبوو و وشه‌که‌ له‌کاتی ڕاوه‌ستاندا بێت، وه‌ک: كَبيرٌْ، بَصِيرْ ٌ، خَيْرْ ٌ، الطَيْرَْ. 

* خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ر) به‌هه‌ردوو ڕووه‌که‌: 
1. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو و له‌پێشییه‌وه‌ پیتێکی ژێردار(مکسور) هاتبێت و له‌دوایه‌وه‌ پیتێکی هه‌ڵکشاوی ژێردار هاتبێت، وه‌ک: فِرْقٍ. 
له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هه‌ردوو ڕووه‌که‌ ده‌خوێنرێته‌وه و به‌ لاوازیش له‌ پێشتره‌‌، به‌ لاوازی له‌به‌رئه‌وه‌ی پیتێکی ژێردار له‌پێشییه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌ دوایه‌وه‌ش هه‌ڵکشاوێکی ژێرداره(قِ)، به‌ ئاوساویش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ زانایان پێیان وایه‌ کاریگه‌ری پیته‌ هه‌ڵکشاوه‌که‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ژێر(الکسرة)یشی هه‌بێت، ئه‌م دوو حاڵته‌ له‌کاتی ڕا‌وه‌ستان و به‌رده‌وامیشدا له‌خوێندنه‌وه‌دا، وتراویشه‌ له‌ حاڵه‌تی به‌ردوامی لاوازکردنی له‌ پێشتره‌ و له‌ وه‌ستاندا هه‌ڵاوسان. 

2. له‌دوو وشه‌ی مِصْرَْ، القِطْرِْ ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستاین له‌سه‌ریان ئه‌وا هه‌ردوو ڕووه‌که‌ی ده‌بێت(ئاوساوی و لاوازی)، له‌به‌رئه‌وه‌ی(ر) وه‌ستاو ده‌بێت به‌ زه‌ننه‌ی تووشبوو، له‌پێشییه‌وه‌ش دوو پیتی (ص، ط) زه‌ننه‌دارن و پێش ئه‌وانیش پیتێکی ژیردار هاتووه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت بڵێین به ‌لاوازی ده‌خوێنرێنه‌وه‌ به‌ڵام چونکه‌ دوو پیتی(ص، ط) هه‌ڵکشاون ڕێگری ده‌که‌ن له‌کاریگه‌ری پیته‌ ژێرداره‌کانی پێشیانه‌وه‌ بۆسه‌ر پیتی(ر) بۆیه‌ ده‌شگونجی به‌ئاوساوی بخوینرێته‌وه‌. 
به‌ڵام له‌کاتی ڕویشتن له‌سه‌ر دوو وشه‌که‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی جوڵه‌ی خۆی ده‌خویندرێته‌وه‌ واته‌ ووشه‌ی مِصْرَ به‌ئاوساوی ده‌خوێنرێته‌وه‌ چونکه‌ پیتی(ر) سه‌ری(الفتحة‌) هه‌یه‌، وشه‌یالقِطرِ به ‌لاوازی ده‌خوێنرێته‌وه‌ چونکه‌ پیتی(ر) ژێری هه‌یه‌. 
وتراویشه‌ که‌(ر)ی مِصْرَ به‌ ئاوسایی خوێندنه‌وه‌ی له‌ پیشتره‌ چونکه‌ له‌ حاڵه‌تی ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئاوساوه‌، به‌ڵام له‌القِطرِ دا به‌ لاوازی خوێندنه‌وه‌ی له‌ پێشتره‌ چونکه‌ له‌ حاڵه‌تی ڕۆیشتن له‌ سه‌ری لاواز ده‌خوێنرێته‌وه‌. 

[pagebreak] 

هه‌ندێ وشه‌ی تریش هه‌ردوو ڕوویان هه‌یه‌: 
1/ وشه‌یيَسْرِ له‌وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِدا نه‌بێت، هه‌ردوو ڕووه‌که‌ی هه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌سڵی وشه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌(یسري) بووه‌ و پیتی(ي) لێ لابراوه‌ بۆیه‌ جگه‌ له‌ ئاوساوی، به‌ لاوازیش ده‌خوێنرێته‌وه‌، لاوازیش له‌ پێشتره‌. 

2/ وشه‌یفَأَسْرِ و أَنْ أَسْرِ دیسان هه‌ردوو ڕووه‌که‌یان هه‌یه له‌ کاتی وه‌ستان له‌ سه‌ریان و به‌ لاوازیش له‌ پێشتره‌‌، چونکه‌ ئه‌م دوو وشه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا له‌ کۆتاییه‌که‌یانه‌وه‌ پیتی(ي)یان له‌گه‌ڵ بووه‌. وه‌کو له‌ ئایه‌تیفَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلاً إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ[الدخان:23] هه‌روه‌ها له‌[هود:81] و[الحجر:65]. 
أَنْ أَسْرِ یش له وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقاً فِي الْبَحْرِ يَبَساً لَّا تَخَافُ دَرَكاً وَلَا تَخْشَى[طه:77] و هه‌روه‌ها له‌[الشعراء:52]دا. 

3/ وشه‌یوَنُذُرِ له‌ ئایه‌تیفَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ[القمر:16] دا که‌ چه‌ند جارێک دووباره‌ بۆته‌وه‌ دیسان هه‌ر دوو ڕووی ئاوساو و لاوازی هه‌یه‌ له‌ کاتی وه‌ستان له ‌سه‌ری. چونکه‌ ئه‌میش له‌ ئه‌سڵدا(ونذري) بووه‌. به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی رۆیشتن له‌سه‌ری ته‌نها به‌ لاوازی ده‌بێت. 

چه‌ند تیبینیه‌ک: 
یه‌که‌م: سه‌رنجدانی وردی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ تاوه‌کو له‌ خوێنه‌ر تێکه‌ڵ نه‌بێت و نه‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌: 
1. ئه‌گه‌ر(ر) خۆی ئاوساو بێت به‌ڵام به‌ لاواز بخوێنرته‌وه‌ ئه‌ویش کاتێک له‌دوایی(ر)وه‌ پیتیکی لاواز یان پیتیک که‌ سیفه‌تی کزیی(الهمس)ی هه‌بێت، وه‌ک: أَرْسِلْ ، تُرْحَمُونَ ، وَلا تَرْكَنُوا ، ذَرْنِي ، قَرْيَةً ، مَرْيَمَ. 
2. ئه‌گه‌ر(ر) خۆی لاواز بێت و به‌ڵام به‌ ئاوساو بخوێنرته‌وه‌، وه‌ک: تُنذِرْهُمْ ،أُحْصِرْتُمْ، وَاسْتَغْفِرْهُ. 
3. ئه‌گه‌ر(ر) دوو جار به‌ دووی یه‌ک بێن و یه‌کێکیان ئاوساو بێت و ئه‌وی تریان لاواز بێت، ده‌بێت وه‌ک خۆیان بخوێنرێنه‌وه‌ و هیچ کامیان کارنه‌کاته‌ سه‌رئه‌وی تر. 
* نموونه‌ بۆ(ر)ی ئاوساو- لاواز: بِشَرَرٍ ، يُصْدِرَ الرِّعَآءُ ، سُرُرٍ. 
* نموونه‌ بۆ(ر)ی لاواز- ئاوساو : وُقُدُورٍ رَّاسِيَاتٍ. 

4. ئه‌گه‌ر(ر) دوو جار به‌ دووی یه‌ک بێن و هه‌ردووکیان ئاوساو بن، نابێت کار بکه‌نه‌ سه‌ر پیته‌که‌ی پێش خۆیان که‌ لاوازه‌، وه‌ک: بَرَرَةٍ ، فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ واته‌ کار بکه‌نه‌ سه‌ر دوو پیتی(ب، ف). 
5. ڕاستنه‌خوێندنه‌وه‌ی پیتی(ر) کاتێک بکه‌وێته‌ کۆتایی وشه‌کانی وه‌ک: خَبِيرٌ ، قَدِيرٌ ، كَبيرٌ ، ئه‌ویش به‌جۆرێ یان زۆر لاوازی ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بیسرێت یاخود سیفه‌تی کزیی(الهمس) یان بجوڵێنرێته‌وه‌(القلقلة‌)، به‌ڵکو لێره‌دا پیتی(ر) لاواز ده‌وترێت و سیفه‌تی مامناوه‌ندیشی له‌ درێژی ده‌نگدا ده‌درێتێ. 

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی پیتی(ر)ی وشه‌ی مَجْرَيها به‌ لاوازی، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دوایه‌وه‌ پیتی ئه‌لیفی( ا ) مه‌یلدار(الألف الممالة) هاتووه‌. 


 1455

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram