دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٢٥- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م ئه‌م بابه‌ته داگره دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و دیداره پیرۆز‌و پڕ فه‌ڕه‌ی له گه‌ڵ شاندی مه‌دینه‌دا له په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌مدا ته‌واو كرد، وه شانده‌كه گه‌ڕانه‌وه ناو شوێن و كه‌س و كاری خۆیان، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موسعه‌بی كوڕی عومه‌یری نارد بۆیان تاكو شاره‌زایان بكات و له ئیسلامیان تێ بگه‌یه‌نێت، بانگی ئه‌وانه بكات كه نه‌هاتونه‌ته ئه‌م ئاینه‌وه تاكو قه‌ناعه‌تی پێ بێنن و بێنه ناوی. وه ناردنی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بۆ موسعه‌ب له‌وپه‌ڕی گرنگیدا بوو، چونكه كه‌مێك ڕانه‌بورا به سه‌ر چوونی موسعه‌ب بۆ مه‌دینه تا به‌رووبوم و به‌رهه‌می ته‌واوی خۆی دا، ساڵێك تێنه‌په‌ڕی تاكو زۆربه‌ی خه‌ڵكی مه‌دینه هاتنه ناو ئیسلام، ئیتر لێره‌وه تازه موسڵمانه‌كانی مه‌دینه هه‌ستیان به ئێش و ئازاری برا باوه‌ڕداره‌كانیان كرد له مه‌ككه‌دا، ئه‌مانیش له ناو كه‌س و كار‌و ماڵی خۆیاندا گه‌وره‌و سه‌ربه‌ست وئازادن و كه‌س ده‌ست ناێنێته ڕێیان و ئه‌شكه‌نجه‌یان نادات، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئازار ده‌درێ، له شیوو دۆڵه‌كانی مه‌ككه مولاحه‌قه ده‌كرێ، هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی ئیهانه ده‌كرێن، جا به‌م هه‌سته‌وه حه‌فتا كه‌س له خه‌ڵكی مه‌دینه به‌ره‌و مه‌ككه كه‌وتنه ڕێ، تا له وه‌رزی حه‌جدا گه‌شتنه مه‌ككه‌و له‌وێ په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه له شیوی عه‌قه‌به‌دا به یه‌ك بگه‌ن، با لێ گه‌ڕێین و گوێ بۆ یه‌كێك له نه‌قیبه‌كان و بزانین كه ئه‌و په‌یماننامه پیرۆزه چۆن ڕویدا، ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رزو پیرۆزانه‌ی تێدا باسكران، كه به ڕاستی مافی ئه‌وه‌یه كه به ئاوی ئاڵتوون بنوسرێته‌وه. ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌ده‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه‌و شێخ (الأرنؤوط) به حه‌سه‌نی داناوه، كه‌عبی كوڕی مالیك خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێت: ( فنمنا تلك الليلة - الليلة التي واعدوا فيها النبي ، وهي الليلة الثانية من أيام التشريق - مع قومنا في رحالنا حتى إذا مضى ثلث الليل ، خرجنا من رحالنا لميعاد رسول الله صلى الله عليه وسلم نتسلل مستخفين تسلل القطا - طائر - حتى اجتمعنا في الشعب - الطريق في الجبل - عند العقبة ونحن سبعون رجلا ، ومعنا امرأتان من نسائهم نسيبة بنت كعب أم عمارة ، و أسماء بنت عمرو بن عدي بن ثابت ، قال : فاجتمعنا بالشعب ننتظر رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى جاءنا ومعه يومئذ عمه العباس بن عبد المطلب - وهو يومئذ على دين قومه إلا أنه أحب أن يحضر أمر ابن أخيه ويتوثق له - فلما جلسنا كان العباس بن عبد المطلب أول متكلم ، فقال : يا معشر الخزرج : إن محمداً منا حيث قد علمتم ، وقد منعناه من قومنا م‌من هو على مثل رأينا فيه ، وهو في عزِّ من قومه ، ومنعة في بلده ،قال : فقلنا قد سمعنا ما قلت ، فتكلم يا رسول الله فخذ لنفسك ، ولربك ما أحببت ، فتكلم رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فتلا ، ودعا إلى الله عز وجل ، ورغب في الإسلام ، وقال : أبايعكم على أن تمنعوني مما تمنعون منه نساءكم ، وأبناءكم ، فأخذ البراء بن معرور بيده ،ثم قال : نعم ، والذي بعثك بالحق لنمنعنك مما نمنع منه أزرنا - جمع إزار ويكنى به عن المرأة - ، فبايعنا يا رسول الله - صلى الله عليه وسلم - فنحن أهل الحروب ، وأهل الحلقة - السلاح - ورثناها كابراً عن كابر ، فاعترض قول البراء وهو يكلم رسول الله صلى الله عليه وسلم أبو الهيثم بن التيهان حليف بني عبد الأشهل ، فقال : يا رسول الله إن بيننا وبين الرجال - يعني اليهود- حبالاً وإنا قاطعوها ، فهل عسيت إن نحن فعلنا ذلك ثم أظهرك الله ، أن ترجع إلى قومك وتدعنا ، قال : فتبسم رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ثم قال : بل الدم الدم ، والهدم الهدم ، أنا منكم ، وأنتم مني ، أحارب من حاربتم ، وأسالم من سالمتم ، ثم قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : أخرجوا إلي منكم اثني عشر نقيباً يكونون على قومهم ، فأخرجوا منهم اثني عشر نقيباً منهم تسعة من الخزرج ، وثلاثة من الأوس ، ... وكان أول من أخذ بيد رسول الله صلى الله عليه وسلم البراء بن معرور ، ثم تتابع القوم - يعني على المبايعة - ، ثم قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ارفعوا إلى رحالكم ، قال : فقال له العباس بن عبادة بن نضلة : والذي بعثك بالحق لئن شئت لنميلن على أهل منى غداً بأسيافنا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : لم أؤمر بذلك ، فرجعنا فنمنا حتى أصبحنا ، فلما أصبحنا غدت علينا جلة قريش - أي عظماؤها - حتى جاؤنا في منازلنا ، فقالوا يا معشر الخزرج إنه قد بلغنا أنكم قد جئتم إلى صاحبنا هذا تستخرجونه من بين أظهرنا وتبايعونه على حربنا ، والله إنه ما من العرب أحد أبغض إلينا أن تنشب الحرب بيننا وبينه منكم ، فانبعث من هنالك من مشركي قومنا يحلفون له‌م بالله ما كان من هذا شي‌ء وما علمناه وقد صدقوا لم يعلموا ما كان منا). {جا ئه‌و شه‌وه خه‌وتین-ئه‌و شه‌وه‌ی كه تیایدا په‌یمانیان دابوو به پێغه‌مبه‌ر- كه شه‌وی دووه‌م بوو له ڕۆژانی ته‌شریق- له گه‌ڵ هۆزه‌كه‌ماندا له ناو جل و به‌رگ و شته‌كانماندا ماینه‌وه تا سێیه‌كی شه‌و ڕۆشت، ئه‌وكات له پاڵه‌وه‌و به هێواشی له جێگه‌كه‌مان چوینه ده‌رێ وه‌ك باڵنده بۆ بینینی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، تاكو له شێوێكدا كۆ بوینه‌وه-ڕێگه‌كه له شاخێكه‌وه بوو- لای عه‌قه‌به‌و ئێمه حه‌فتا كه‌س بوین، وه دوو ژنیشمان له گه‌ڵدا بوون (نوسه‌یبه‌ی كچی كه‌عب) دایكی عه‌ماره، وه (ئه‌سماء كچی عه‌مری كوری عه‌دی كوڕی ثابت)، وتی: له شیوه‌كه‌دا كۆبوینه‌وه‌و چاوه‌ڕێی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌كرد، تا هات و ئه‌و ڕۆژه‌ش مامه‌ی (عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب) ی له گه‌ڵدا بوو، وه -ئه‌و كاته ئه‌و له سه‌ر ئاینی گه‌له‌كه‌كی بوو، به‌ڵام حه‌زی ئه‌كرد كه ئاماده‌ی كاری برازاكه‌ی بێت و متمانه‌ی پێ ئه‌كرا- جا كاتێ دانیشتین یه‌كه‌م كه‌سێك قسه‌ی كرد (عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب) بوو، وتی: ئه‌ی گرۆهی خه‌زره‌ج: به ڕاستی وه‌ك زانیوتانه موحه‌ممه‌د له ئێمه‌یه، وه ئێمه‌ش به‌رگریمان لێ كردووه له گه‌له‌كه‌مان له‌وانه كه له سه‌ر ڕای ئێمه بوون، وه ئه‌و له سه‌ربه‌رزیدایه له ناو گه‌له‌كه‌ی خۆیدا، وه شاره‌كه‌ی به‌رگری لێ ده‌كات، ده‌ڵێ: ئێمه‌ش وتمان گوێبیستی بوین ئه‌وه‌ی وتت، ده‌ی تۆ قسه بكه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چیت پێ خۆشه بۆ خۆت و بۆ په‌روه‌ردگارت بیڵێ و وه‌ری بگره، ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قسه‌ی كرد‌و، (قورئانی) خوێنده‌وه، بانگی كرد بۆ لای خوا، وه هانی دا بۆ ئیسلام، وه وتی: په‌یمانتان لێ وه‌رده‌گرم كه قه‌ده‌غه‌م بكه‌ن و بمپارێزن ژنان و مناڵانی خۆتانی لێ ئه‌پارێزن، جا ئیتر (به‌ڕائی كوڕی مه‌عرور) ده‌ستی گرت، پاشان وتی: به‌ڵێ، سوێند به‌وه‌ی كه به حه‌ق و ڕاستی تۆی ناردووه به‌رگریت لێ ئه‌كه‌ین و ئه‌تپارێزین له‌وه‌ی كه خێزانه‌كانمانی لێ ئه‌پارێزین، ده‌ی په‌یمانمان به‌رێ و به‌یعه‌تمان لێ وه‌رگره ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه‌ته ئێمه ئه‌هلی شه‌ڕو جه‌نگین، وه ئه‌هلی چه‌ك وسیلاحین، له باو‌و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، جا له كاتێكا كه به‌ڕاء قسه‌ی له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌كرد (ئه‌بو الهیثم كوڕی تیهان) كه هاوپه‌یمانی نه‌وه‌ی ئه‌شهه‌ل بوو به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانی كرد‌و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی له نێوان ئێمه‌و پیاواندا –مه‌به‌ستی جووله‌كه بوو- په‌یوه‌ندی هه‌بوو ئێمه پچڕاندوومانه، جا ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌مان كرد‌و پاشان خوا سه‌ری خستی، ئاره‌زوت لێیه و ده‌ته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ناو گه‌له‌كه‌ت و وازمان لێ بێنی، ده‌ڵێ: پێغه‌بمه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پاشان فه‌رمووی: به‌ڵكو خوێن خوێن، ڕمان ڕمان، من له ئێوه‌م، ئێوه‌ش له منن، ئه‌جه‌نگم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵتان به شه‌ڕدێ، ئاشته‌وانیشم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاشتن له گه‌ڵی، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: دوازده نه‌قیبم بۆ بێننه ده‌رێ تاكو ببنه ده‌مڕاست به سه‌رتانه‌وه، ئیتر دوازده نه‌قیبیان هێنایه ده‌رێ له خۆیان نۆ له خه‌زره‌ج، وه سیانیش له ئه‌وس، ... وه یه‌كه‌م كه‌سێك كه ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری گرت (صلی الله علیه وسلم) (به‌رائی كوڕی مه‌عرور) بوو، ئیتر پاشان ئه‌وانی دیكه‌ش به دوایدا هاتن-واته به‌یعه‌ت و په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ر- پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: هه‌ڵسن و بچنه‌وه بۆ لای وڵاخ و شته‌كانتان، وتی: (عه‌باسی كوڕی عوباده‌ی كوڕی نه‌زله) وتی: سوێند به‌وه‌ی كه به هه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه‌ی كردویت ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سبه‌ینێ به شمشێره‌كانمان ئه‌ده‌ین به سه‌ر خه‌ڵیكی مینادا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: فه‌رمانم پێ نه‌كراوه به‌وه، ئیتر گه‌ڕاینه‌وه‌و خه‌وتین تا به‌یانی بۆوه، جا كاتێك ڕۆژ بۆوه كۆمه‌ڵێك له گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش هاتن بۆ لامان-تا هاتنه ناو شوێنه‌كانمان- وتیان: ئه‌ی گرۆهی خه‌زره‌ج ئه‌وه به ڕاستی پێمان گه‌یشتووه كه ئێوه هاتوون بۆ لای هاوه‌ڵه‌كه‌مان تاكو له نێوانماندا ده‌ری په‌ڕێنن و په‌یمانی بده‌نێ له سه‌ر جه‌نگان له دژمان، وه سوێند به خوا هیچ كه‌سێك له عه‌ره‌ب ڕقنتر نیه لامان له ئێوه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان ئێمه‌و ئه‌ودا ڕوو بدات، ئیتر بێباوه‌ڕ و هاوه‌ڵگیرانی خۆمان (كه ئاگایان له‌و په‌یمانه‌ی شه‌وو نه‌بوو) هه‌ستان و سوێندیان خوارد به خوا كه هیچ شتێكی وا ڕووی نه‌داوه‌و هیچ ئاگامان لێ نیه و ئه‌وانیش به ته‌واوی باوه‌ڕیان پێ كردن و به هیچ كامێك له ئێمه‌یان نه‌زانی}. ئا ئه‌مه بوو په‌یمانی عه‌قه‌به‌و ڕووداوه‌كانی، نموونه‌ی ئازایه‌تی و جوامێری لێ هه‌ڵده‌قوڵێ، خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ هه‌ڵوێست ورد بینه‌وه‌و تێی بڕوانین به ڕاستی سه‌رمان سووڕ ده‌مێنێ له گه‌وره‌یی و جوامێری ئه‌وانه، با له هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌ست پێ بكه‌ین، كه چۆن به شێوازێكی كورت و پوخت و بێگه‌ردو ڕاسته‌وخۆ به بێ هیچ ته‌م و مژوو لێڵیه‌ك بانگه‌وازه‌كه‌ی خسته ڕوو، وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی دنیایی بخاته پێش چاووی ئه‌وانه‌ی قه‌بوڵی ئه‌كه‌ن و وه‌ری ده‌گرن، هیچ په‌یمان و واده‌ی موڵك و ده‌سه‌ڵاتی پێ نه‌دان، ته‌نانه‌ت سامان و ماڵیش تاكو هه‌ندێ له گه‌وره‌یی و قورسی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه له داهاتودا ئه‌كه‌وێته سه‌رشانیان سووك بكات، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ستی كردن و به‌ستنیه‌وه به دوا ڕۆژه‌وه كاتێك پرسیاریان لێ كرد كه ئه‌گه‌ر شوێنت بكه‌ین چیمان بۆ هه‌یه؟ فه‌رمووی: به‌هه‌شت –هه‌روه‌ك له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی ئیبن ئیسحاقدا هاتووه- تاكو به ته‌واوی له هه‌موو شتێكی دنیایی و پله‌و ماڵ و ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی داڕنرێن كاتێك به‌ره‌و ئه‌م بانگه‌وازه دێن و وه‌ری ده‌گرن، تاكو جگه له ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و خولیای چوونه به‌هه‌شت هیچ شتێكی دیكه‌و مه‌به‌ستێكی دیكه نه‌یانجوڵێنێت، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان باش له‌م ده‌رسه حاڵی ببوون و تێی گه‌یشتبوون، باش ده‌یانزانی كه وه‌رگرتن و په‌یماندانیان به‌م ئایینه مانای دژایه‌تیكردنی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مه و تووڕه‌بوونی خه‌ڵكییه به ڕه‌ش و سپییه‌وه لێیان؛ پچڕینی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییان له بێباوه‌ڕان و موشریكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتنه پێشه‌وه و په‌یمانیان دا. ئای كه چه‌ند په‌یمانێكی ڕاستگۆیانه و مه‌ردانه بوو، كه چه‌ند پیاوانێكی ڕاستگۆ، جوامێر و له‌خۆبردوو بوون.