ئاوساوی (التفخیم) و لاوازی (الترقیق)ی پیته‌کان کوڕی خاك ئاوساوی (التفخیم) و لاوازی (الترقیق)ی پیته‌کان ئاوساوی (التفخیم) له زمانه‌وانیدا: مه‌زنکردن و زۆرکردن. له زاراوه‌دا: مه‌زن کردن و هه‌ڵاوساوی کردنی پیتێک به‌جۆرێک که قه‌ڵه‌و ده‌رببڕێت و به‌هێز بێت له سیفه‌تیدا. نه‌رم بوون(الترقیق) له‌زمانه‌وانیدا: لاوازی. له زاراوه‌دا: لاوازکردن و نه‌رم کردنی پیتێکه به‌جۆرێک لاوازبکرێت له‌ده‌ربڕیندا بێ هێزبێت له سیفه‌تیدا. پیته‌کانی قورئانی پیرۆز به‌پێی ئاوساوی و لاوازییان ده‌کرێنه سێ به‌ش: یه‌که‌م: ئه‌وپیتانه‌ی هه‌میشه نه‌رمن، بریتین له پیته‌کانی داکشاو(الإستفال) جگه له سێ پیتی (ر،ل) و پیتی ئه‌لیفی مه‌ددی ( ا ). ئه‌م پیتانه هه‌موو کات به‌لاوازی ده‌خوێندرێنه‌وه، وه‌ستاو بن یان جوڵاو، له پێشیانه‌وه پیتێکی ئاوساو هاتبێت یاخوود له دوایانه‌وه، نابێت هیچ کاریگه‌ریه‌ک دروست بکاته سه‌ریان. هه‌ندێ نموونه: * پیتی م له مَخْمَصة دووجار دووباره بۆته‌وه، له‌دوای هه‌ردووکیان پیتی هه‌ڵکشاو(الإستعلاء) هاتووه، ده‌بێت ئاگاداری به‌نه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی(م)ه‌کان بین به‌ته‌واوی. * پیتی م له‌مَرَض. * پیتی ب لهَبرْق، بَاطِل، بِرَبْوَة، الصَبْر. * پیتی ج له‌إجْتُثَت، الفَجْر، حَجّ. * پیتی ح له‌حَصْحَصَ، أَحَطْتُ، الحَقّ. دووه‌م: ئه‌و پیتانه‌ی هه‌میشه ئاوساو(قه‌ڵه‌و)ن، بریتین له پیته‌کانی هه‌ڵکشاو(الإستعلاء). ئه‌م پیتانه(خ، ص، ض، غ، ط، ق، ظ) که هه‌میشه ئاوساون به‌ڵام چوار پیتی(ص،ض،ط،ظ) ئاوساوی تیایاندا به‌هێزتره وه‌ک له‌وانی تر چونکه ئه‌م پیتانه جگه له‌وه‌ی سیفه‌تی هه‌ڵکشان(الإستعلاء) یان هه‌یه سیفه‌تی پێوه‌نووساو(الإطباق)یشیان هه‌یه. پله‌ی به‌هێزی ئه‌م سیفه‌ته له‌م پیتانه‌دا: 1. ئه‌گه‌ر ئه‌م پیتانه سه‌ره‌یان(الفتحة) هه‌بێت و له‌دوایانه‌وه پیتی ئه‌لیفی مه‌ددی( ا ) هاتبێت، به‌هێزترین ئاوساوییان ده‌بێت، وه‌ک: خَالدين، صَادقين، يضَاعف، الغَار، الطََّامة، قَانتين، ظَالمين. 2. پله‌ی دووه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ره‌یان هه‌بێت به‌ڵام له دوایانه‌وه ئه‌لیف نه‌هاتبێت، وه‌ک: خَير، صَبر، ضَربتم، غَضب، طَير، قَبلهم، ظَلم. 3. ئه‌گه‌ر پیته‌کان بۆر(الضمة)یان له‌سه‌ر بێت، وه‌ک: الخُلد، صُرفت، فَضُربت، غرُاب، طُمست، قُرَّت، الظُلمات. 4. ئه‌گه‌ر پیته‌کان وه‌ستاو بوون واته زه‌ننه‌یان له‌سه‌ر بێت، وه‌ک: أخْباركم، فاصْبر، واضْرب، يغْلبوا، أطْعمه، أقْسط، أظْلم. 5. ئه‌گه‌ر پیته‌کان ژێریان هه‌بێت(الکسرة)، دوا پله‌ی به‌هێزییه له‌م سیفه‌ته، وه‌ک خِصام، الصِراط، ضِعاف، غِلمان، قِتال، ظِلال. * تێبینی یه‌ک: پیته‌کانی هه‌ڵکشاو هه‌رچه‌ندێک ژێر(الکسرة)یان له‌ژێربێت واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بخرێنه ڕیزی پیته نه‌رمه‌کان(لاوازه‌کان:المرققة)، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نووسیومانه دوا پله‌ی به‌هێزی وه‌رده‌گرن نه‌وه‌ک لاوازی! سێیه‌م: ئه‌و پیتانه‌ی دوو ڕوویان هه‌یه، واته هه‌ندێ جار نه‌رمن و هه‌ندێ جاریش ئاوساو ده‌بن. پیته‌کانیش بریتین له سێ پیتی (ر،ل) و پیتی مه‌ددی( ا ). جگه له‌م پیتانه ده‌نگی مینگه(الغنة)ش ئه‌م دوو ڕووه‌ی هه‌یه، واته نه‌رمی و ئاوساوی.