دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د باوك و دایك له گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ن به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، هۆی هاتنه‌بوونی مرۆڤن و به‌هه‌شت و دۆزه‌خی مرۆڤن. مرۆڤی بێبه‌ش له چاودێریی باوك و سۆز و میهری دایك هه‌میشه هه‌ست به كه‌لێن و بۆشایییه‌كی گه‌وره له ژیانیدا ده‌كات. مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوونی پشت و باوك و دایكێكی چاكدا هه‌ست به عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات. بۆیه په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و مێرد و هاوسه‌رگیری له گرنگترن و ڕێزدارترینی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كانه و ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر گرنگی پێ داوه و هه‌موو بواره‌كانی پێش و پاشی بۆ ڕه‌خساندووه. ته‌نانه‌ت به په‌یمانی قورس و به‌هێز (ميثاق غليظ) ناوی بردووه. بۆیه هه‌میشه مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و نیعمه‌ته‌ی له‌یاد بێت و هه‌رگیز له‌بیری نه‌كات. زۆرجار مرۆڤه‌كان له سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی دنیا و زینده‌گی خۆیاندا یان له ئه‌نجامی گرفت و كێشه‌یه‌كی خێزانی یان گوێنه‌دان و پشتگۆێخستنی باوك و دایكی بۆی، ئه‌و هه‌سته‌ی لا لاواز ده‌بێت و هه‌ست به‌و به‌رپرسیاری و ئه‌ركه گه‌وره ناكات سه‌باره‌ت به باوك و دایكی كه‌وتۆته سه‌رشانی. به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نابنه پاساوی پشتهه‌ڵكردن و وازهێنان لێی. ئه‌مرۆش به تایبه‌تی كه مافی باوك و دایك زۆر جار له لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه پێشێل ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ كه منداڵه‌كان (به تایبه‌ت كوڕان) سه‌رپێچی و بێگۆێی ده‌كه‌ن و هیچ سه‌نگێك بۆ باوكی دانانێت چ جای دایكی، ئه‌مڕۆ كه زۆریك له كوڕ‌و كچانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له په‌یڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام دوور كه‌وتونه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه شیرازه‌ی خێزان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات و گرێكانی پێكه‌وه به‌ستنی ماڵ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، كوڕ هیچ سه‌نگێك بۆ ڕاو قسه‌كانی باوك دانانێت، هه‌ر ده‌یه‌وێت خۆی هه‌بێت و قسه‌ی خۆی بێت، بیردۆزه نه‌زۆكه‌كانی ده‌ستی مرۆڤیش زیاتر ده‌چنه بن كڵێشه‌ی لاوان و هانیان ده‌ده‌ن به بیانوی سه‌لماندنی خوود پشت له خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن و به ئاراسته‌یه‌كی سه‌لبی په‌لكێشیان ده‌كه‌ن. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌به‌سته‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمان و ته‌وجیهاته‌كانی ئایینه‌كه‌مان، چه‌ند خاڵێگی گرنگ له ئه‌رك و مافی باوك و دایك به‌سه‌ر منداڵه‌كانه‌وه له ئیسلامدا ده‌خه‌نینه ڕوو، به‌و هیوایه‌ی ببێته هۆشیاری و بێداریییه‌ك بۆمان و دوور كه‌وینه‌وه له ئازار‌و دڵئێشانی باوك و دایكمان و به‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارمان بكه‌وین. سه‌ره‌تا: خوای گه‌وره هیچ كارێكی گرێ نه‌داوه به به‌ندایه‌تی خۆیه‌وه جگه له چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك و دایكدا، هیچ شوكرو سوپاسێكی نه‌هێناوه‌ته‌وه سه‌ر شوكرو سوپای خۆی كه هه‌ر ئه‌و زاته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خێر‌و نیعمه‌ت و خۆشییه‌كه جگه له شوكرو سوپاسی باوك و دایك: " وَاعْبُدُواْ اللّهَ وَلاَ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً " النساء ٣٦. [خوا بپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ باوك و دایكیشتاندا چاكه‌خواز بن] هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (١٤) " لقمان. [كه سوپاسی من بكه‌یت و سوپاسی باوك و دایكیشت و چاره‌سنووسیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه] ئیتر پاش ئه‌وه هیچ ڕێز‌و شه‌ره‌ف و خه‌ڵاتێك نییه له‌وه گه‌وره‌ترو به به‌هاتر بێت و فه‌رمانی خوا ڕوونكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌و هیچ گومانی تێدا نییه. - چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك دایك وه‌سێت و ڕاسپارده‌ی خوایه بۆ به‌نده‌كانی و ده‌فه‌رموێت: وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْناً العنكبوت ٨. [ئێمه وه‌سێتمان كردووه بۆ مرۆڤ كه له‌گه‌ڵ باوك دایكی‌دا چاك بێت] - هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: الكبائر: الإشراك بالله، وعقوق الوالدين، وقتل النفس واليمين الغموس رواه البخاري. [تاونه گه‌وره‌كان: هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیاردان، وه دڵئێشان و سه‌رپێچی دایك وباوك، وه كوشتنی كه‌سێك، سوێندی درۆ]. ئه‌گه‌ر له واقعی ژیانماندا سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه خۆشه‌ویستن، سه‌ركه‌وتون، چاكه‌خوازن، پیاوچاكن، خوا ناسن، ده‌بینین ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ باوك و دایكیاندا باش جوڵاونه‌ته‌وه‌و له خزمه‌تیاندا بوون، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی بێبه‌ش و نه‌گبه‌ت و به‌دڕه‌وشت و دڵڕه‌ق و زه‌لیلن ئه‌وانه‌ن كه سه‌رپێچی دایك و باوكیان كردووه‌و دڵیان ئازار داون و لاسار بوون له‌گه‌ڵیاندا. چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك و دایكدا به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی و ڕازامه‌ندی خوات بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات و له دنیا‌و قیامه‌تدا سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوت ده‌كات، له دنیادا دڵئاسوده‌و خۆشنوودو به‌خته‌وه‌ر له قیامه‌تیشدا سه‌رفرازو ده‌رباز بوو له سزای خوا. به داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر ئاسان و ساده بێت به لای منداڵه‌وه لاساری و سه‌رپێچیكردنی باوك و دایكیه‌تی، ئه‌بینی بۆ ساكارترین شت دڵیان ئه‌شكێنێت و سه‌رپێچی قسه‌كانیان ده‌كات، خۆی له‌وان به باشتر‌و شاره‌زاتر ده‌زانێت، ئاماده نییه به ده‌م داواكاری و پێویستییه‌كانیانه‌وه بێت، هه‌میشه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی جاری واش هه‌یه لاشه‌ییان ده‌دات، زۆرێك له‌م كاره نابه‌جێی و تاوانه گه‌ورانه كه له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌مان له شاڕێگه‌ی ئیسلامی پیرۆز خێزانه‌كانمان په‌رته‌واز بووه‌و كوڕ‌و كچ له ته‌وره ده‌رچوون. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ خزمه‌تی دایك و باوك و پێدانی مافی خۆیان پێویسته هه‌موو باوك و دایك و منداڵه‌كان هه‌موو به گشتی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئاداب و ره‌وشته به‌رزه‌كانی ئیسلام و له چاوگی قورئان و فه‌رمووده‌كانه‌وه ژیانی خۆمان ئاراسته بكه‌ین. پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه ته‌وبه بكه‌ین له هه‌رچی بێگوێی و لاسارییه‌ك ده‌رهه‌ق به باوك و دایكمان ئه‌نجاممان داوه، له هه‌رچی كه‌مته‌رخه‌می و گوێ نه‌دانێك به مافیان نه‌هاتن به ده‌میانه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و ئاداب و ره‌وشته به‌رزانه‌ی كه ئیسلامی پیرۆز فێری كردوین له‌سه‌ر به ئه‌رك گه‌ڕاندوین كه له‌گه‌ڵ باوك و دایكماندا به‌جێیان بێنین: ١) زانیاری به‌وه‌ی كه خوای تعالی وه‌سێتی كردووه به چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیان و باش هاوده‌مییان و ئیحسان كردن له‌گه‌ڵیان، ئه‌مه‌شی به‌ستۆته‌وه به به‌ندایه‌تی خۆیه‌وه، بۆ زیاده ڕێز‌و گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌یان، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌سێتی كردووه به گوێڕایه‌ڵی و له خزمه‌تا بونیان، وه سه‌رپێچییانی له گه‌وره‌ترینی تاوانه‌كان داناوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيماً (٢٣) وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيراً (٢٤) الإٌسراء. له ئه‌بووهوره‌یره‌وه كه پیاوێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رو وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كێ له پێشتره‌و هه‌قتره به‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاوده‌نگ بم؟ فه‌رمووی: دایكت پاشان دایكت پاشان دایكت پاشان باوكت پاشان له‌و خوارتر‌و خوارتر . متفق علیه. ٢) سه‌رپێچیكردنیان له‌گه‌وره‌ترینی تاوانه‌كانه، له ئه‌بی به‌كره‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟ (ثلاثا). الشرك بالله، وعقوق الوالدين، وكان متكئا فجلس فقال: ألا وقول الزور وشهادة الزور. [ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به گه‌وره‌ترین تاوان؟ (سێ جار). هاوه‌به‌ش بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره، سه‌رپێچی و گوێڕایه‌ڵینه‌كردنی دایك و باوك، وه پاڵی دابۆوه ئه‌وجا دانیشت و فه‌رمووی: ئاگادار بن قسه‌ی درۆ‌و گه‌واهی و شایه‌تیدانی درۆش]. ٣) سه‌رپێچیكه‌رو دڵشكێنی باوك و دایك له‌وانه كه خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌یریان ناكات و نایانخاته به‌هه‌شت، عن جبير بن مطعم قال: قال رسول الله: {لا يدخل الجنة قاطع رحم} [متفق عليه واللفظ لمسلم]،[ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی بپچڕێنێت (سه‌ردانی كه‌س و كاری نه‌كات و لێیان نه‌پرسێت) ناچێته به‌هه‌شته‌وه] گومانیش تێدا نییه كه باوك و دایك له نزیكترین كه‌سی مرۆڤن. ٤) سه‌رپێچیكه‌ر هه‌ر له دنیادا تۆڵه‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه، پاداشتی تاوانه‌كه‌ی وه‌ر ده‌گرێت، عن أنس قال، قال رسول الله: {بابان معجلان عقوبتهما في الدنيا: البغي والعقوق} [رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبي والألباني]. [دوو كار، تۆڵه‌كه‌یان له دنیادا بۆ پێش ده‌خرێت، زوڵم و سته‌م و سه‌پێچیكردن و لاساری باوك و دایك). گوێ له‌م به‌سه‌رهاته زیندووه بگره كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ڕووی داوه: باوكێك له شوێنێكی گشتی ناوبازاڕدا له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی لێیان ده‌بێته مشتومڕو بگره‌و بێنه، له ناكاوداو له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا كوڕه زلله‌یه‌كی توند له باوكی ده‌دات، كاتێك خه‌ڵكی ئه‌وه ده‌بینن هه‌موو سه‌رزه‌نشتی كوڕه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵكوتنه سه‌ری و لێی بده‌نه‌وه، باوكی ده‌ستیان ده‌گرێت به گریانه‌وه ده‌ڵێت: سوێند به خوا پێش بیست ساڵ منیش هه‌ر له‌م شوێنه‌دا زلله‌یه‌كی وام له باوكم دا و ئه‌وه خوا پێی نواندمه‌وه‌و لێم درایه‌وه! 5) سه‌لاملێكردنیان كاتێك ده‌چیته ژوره‌وه بۆ لایان یان كاتێك لایان ده‌ڕوێت و سه‌لامه‌كه‌ت ده‌ستماچكردنی له‌گه‌ڵدا بێت. 6) به گه‌وره‌گرتنی ڕێز‌و قه‌دریان، ڕێزگرتنی شان و پله‌و پێگه‌و مه‌كانه‌تیان، هه‌ڵسان له‌به‌ریان كاتێ دێنه ژورێ وه‌ك ڕێزلێنان بۆیان. 7) به پیره‌وه چونی بانگكردن و داواكارییه‌كانیان، په‌له‌كردن بۆ به‌جێهێنانی پێویستییه‌كانیان، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانیان، جێبه‌جێكردنی وه‌سیه‌ت و ڕاسپێریه‌كانیان، ئیعتیراز نه‌كردنی قسه‌كانیان، ته‌نها مه‌گه‌ر فه‌رمان بده‌ن به تاوان و خراپه ئه‌و كاته گوێرایه‌ڵی كه‌سێك ناكرێت فه‌رمان به خراپه بدات با باوك و دایكیش بێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْناً عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (١٤) وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفاً وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (١٥) لقمان. 8) خۆشی و گوشادی خستنه ناو دڵیانه‌وه‌و زۆر چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، پێشكه‌شكردن و دیاری بردن بۆیان، خۆ خۆشه‌ویستكردن و خۆ شیرین كردن لایان به هه‌ر شتێك ئه‌وان پێیان خۆشه‌و پێی ئاسووده ده‌بن. 9) پارێزگاریكردنی ماڵ و شتومه‌ك و كه‌ل و په‌له‌كانیان، نه‌بردنی هیچ شتێك لێیان به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نه‌بێت. 10) پارێزگاریكردن له‌سه‌ر ناو‌و سومعه‌تیان و ئاگاداری ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆكاری جوێن پێدان و ئازار دانیان. له عبدالله كوڕی عه‌مره‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: من الكبائر شتم الرجل والديه. قالوا: وهل يشتم الرجل والديه؟ قال: نعم، يسب أبا الرجل فيسبّ أباه، ويسبّ أمه فيسبّ أمه. متفق عليه. [له گوناهی گه‌وره‌یه مرۆڤ جوێن به باوك و دایكی بدات، وتیان: جا ئایا كه‌س جوێن به باوك و دایكی ده‌دات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، جوێن به باوكی پیاوێك ئه‌دات و ئه‌ویش جوێن به باوكی ئه‌و ده‌داته‌وه، وه جوێن به دایكی ده‌دات و ئه‌ویش جوێن به دایكی ئه‌و ده‌داته‌وه]. متفق علیه. . به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی ئیسراحه‌ت و پشوویان، خۆ دوور خستنه‌وه له ئیزعاجی و سه‌غڵه‌تبوونیان له‌كاتی خه‌ویاندا، یان بێ بێ موڵه‌ت خواستن بچینه ژووی خه‌وتنه‌كه‌یان. 11) وازهێنان و خۆ به دوورخستن له بڕینی قسه‌كانیان له كاتی قسه‌كردنیاندا، یان موجاده‌له‌و كێشمه‌كێشم له‌گه‌ڵیاندا، یان ملنه‌دان و عینادی كردنیان، یان سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌كردنیان، یان گاڵته‌پێكردنیان، یان پێكه‌نین و قاقا لێدان به حوزور و ئاماده‌یی ئه‌وان. 12) ده‌ست درێژ نه‌كردن بۆ خواردن له پێش ئه‌واندا، یان په‌لاماردانی میوه‌و شتانی خۆش پێش ئه‌وان. 13) پێش نه‌كه‌وتنیان له كاتی ڕۆشتندا، یان چونه ژوره‌وه یان چوونه ده‌ره‌وه‌و یان دانیشتن پێش ئه‌وان. له ئه‌بووهوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه دوو پیاوی بینی، به یه‌كێكیانی وت: ئه‌مه چیته؟ وتی: باوكمه، وتی: به ناوی خۆی ناوی مه‌به، له پێشیشی مه‌ڕۆو له پێش ئه‌ویشه‌وه دامه‌نیشه. 14) دوور كه‌وتنه له ڕاكشان و قاچ ڕاكێشان له پێش ده‌میاندا، یان دانیشتن له شوێنكێ سه‌روو ئه‌وان. 15) ڕاوێژكاری پێكردنیان له گشت كاره‌كاندا، سوود وه‌رگرتن له ڕاو بۆچوون و ئه‌زمونه‌كانیان و وه‌رگرتنی ئامۆژگارییه‌كانیان. 16) زۆر دوعا كردن بۆیان، داواكردن له خوا كه پاداشتی خێر‌و چه‌كه‌ی زۆریان بداته‌وه له‌سه‌ر به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنیان بۆت. 17) زۆر سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كانیان كاتێك كه مردن، زۆر باسكردنیان و ڕه‌حمه‌ت بۆ ناردنیان و خێروچاكه بۆ كردنیان. "له مالیكی كوڕی ڕ‌ه‌بیعه‌ی ساعیدیه‌وه وتی: له كاتێكدا ئێمه له كن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دانیشتبووین پیاوێك له نه‌وه‌ی سه‌له‌مه هات و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا هیچ شتێك له چاكه‌و پاداشتی باوك و دایكم ماوه‌ته له‌سه‌رم دوای مردنیان كه بۆیان به‌جێ بێنم؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، داواكردنی ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بۆیان (الصلاة عليهما)، داواكردنی لێخۆشبوو‌ن و لێبورده‌یی بۆیان، وه به‌جێهێنانی عه‌هدو په‌یمانه‌كانیان دوای خۆیان، وه گه‌یاندنی ئه‌و ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ی كه به هۆی ئه‌وانه‌وه نه‌بێت به‌جێ نایه‌ت، وه ڕێزگرتن له هاوڕێكانیان." رواه ابو داود. ١٨) دوور كه‌وتنه‌وه‌و واز هێنان له‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی دڵئێشان و دڵئازاردانیان وه‌ك: توڕه بوون لێیان، ڕوو وه‌رچه‌رخاندن لێیان، وتی ئۆف له قسه‌و كرداره‌كانیان، خۆ سه‌غڵه‌تكردن شڵه‌ژان لێیان، ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه به‌سه‌ریاندا، وا خۆ دانانت كه هاوشانی باوكتیت یان له‌و باشتریت، هاوڕێیته‌تی كه‌سانێك كه لاسار‌و نه‌كبه‌تن له‌گه‌ڵ باوك و دایكاندا، ١٩) ڕازیكردنی دڵیان و به‌جێهێنانی داواكانیان، به تایبه‌ت له كاتی ته‌مه‌نیاندا، چونكه به سروشت مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا زیاتر هه‌ست ناسك ده‌بێته‌وه‌و داواكاری زیاتر ده‌بێت، پێغه‌مه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من أرضى والديه فقد أرضى الله، ومن أسخط والديه فقد أسخط الله) [البخاري]. [هه‌ركه‌س باوك و دایكی ڕازی بكات ئه‌وه خوای ڕازی كردووه، وه هه‌ركه‌سێكیش باوك و دایكی توڕه بكات ئه‌وه خوای له خۆی توڕه كردووه] هیوادارین كه ئه‌مانه چه‌ند خاڵێك بن له‌و ئه‌ركانه‌ی باوك دایكمان به‌سه‌رمانه‌وه‌ن و به پێی توانا هه‌ڵسین به به‌جێهێنان و كار پێكردنیان. له كۆتاییدا به گشتی سه‌یری ئه‌م فه‌رمووده به‌رزانه بكه‌و ورد تێ‌یان بڕوانه: ١. يحكي أن رجلا من بني سلمة جا‌ء إلى النبي - صلى الله عليه وسلم - فقال: يا رسول الله، هل بقي من بر أبوي شي‌ء أبرُّهما به من بعد موتهما؟ قال: (نعم. الصلاة عليهما (الدعا‌ء)، والاستغفار لهما، وإيفاءٌ بعهودهما من بعد موتهما، وإكرام صديقهما، وصلة الرحم التي لا توصل إلا بهما) [ابن ماجه]. ٢. سئل النبي - صلى الله عليه وسلم -: أي العمل أحب إلى الله؟ قال: (الصلاة على وقتها). قال: ثم أي؟ قال: (ثم بر الوالدين). قال: ثم أي؟ قال: (الجهاد في سبيل الله) [متفق عليه]. ٢) (رضا الرب في رضا الوالد، وسخط الرب في سخط الوالد) [الترمذي] ٣) جا‌ء رجل إلى النبي - صلى الله عليه وسلم - يريد الجهاد، فأمره النبي - صلى الله عليه وسلم - أن يرجع ويبر أمه، فأعاد الرجل رغبته في الجهاد، فأمره النبي - صلى الله عليه وسلم - أن يرجع ويبر أمه. وفي المرة الثالثة، قال له النبي - صلى الله عليه وسلم -: (ويحك! إلزم رِجْلَهَا فثم الجنة) [ابن ماجه]. ٤) جا‌ء رجل إلى رسول الله - صلى الله عليه وسلم - فقال: إني أشتهي الجهاد، ولا أقدر عليه. فقال - صلى الله عليه وسلم -: (هل بقي من والديك أحد؟). قال: أمي. قال: (فاسأل الله في برها، فإذا فعلتَ ذلك فأنت حاجٌّ ومعتمر ومجاهد) [الطبراني]. ٥) وجاء رجل إلى النبي - صلى الله عليه وسلم - فاستأذنه في الجهاد، فقال - صلى الله عليه وسلم -: (أحي والداك؟). قال: نعم. قال - صلى الله عليه وسلم -: (ففيهما فجاهد) [مسلم]. ٦) أقبل رجل على رسول الله - صلى الله عليه وسلم -، فقال: أبايعك على الهجرة والجهاد؛ أبتغي الأجر من الله، فقال - صلى الله عليه وسلم -: (فهل من والديك أحد حي؟). قال: نعم. بل كلاهما. فقال - صلى الله عليه وسلم -: (فتبتغي الأجر من الله؟). فقال: نعم. قال - صلى الله عليه وسلم -: (فارجع إلى والديك، فأَحْسِنْ صُحْبَتَهُما) [مسلم]. ٧) حث رسول الله - صلى الله عليه وسلم - على بر الوالدين، فقال: (من سرَّه أن يمَدَّ له في عمره (أي يُبارك له فيه) ويزاد في رزقه؛ فليَبرَّ والديه، وليصل رحمه) [أحمد]. ٨. وقال - صلى الله عليه وسلم -: (رغم أنفه (أي أصابه الذل والخزي) ثم رغم أنفه، ثم رغم أنفه). قيل: من يا رسول الله؟ قال: (من أدرك والديه عند الكبر؛ أحدهما أو كليهما، ثم لم يدخل الجنة) [مسلم]. ٨) ويقول - صلى الله عليه وسلم -: (من أرضى والديه فقد أرضى الله، ومن أسخط والديه فقد أسخط الله) [البخاري في الأدب المفرد]. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه: http://www.islamselect.com/index.php?ref=7410 http://www.islamselect.com/index.php?ref=18801 http://www.islamselect.com/index.php?ref=13312 http://www.islamselect.com/index.php?ref=15023 http://www.islamselect.com/index.php?ref=15500