دانراوه له‌لایه‌ن: بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین له هه‌ر كات و سه‌رده‌م و شوێنێكدا هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زووپه‌رستی باڵی ڕه‌شی كێشابێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئاده‌میزاددا، فیتره‌تی شێواندبێ، به‌رچاوی لێڵ كردبێت ، ناخی ئاڵۆز كردبێت و له به‌رنامه‌ی خوا یاخی بووبێت، له زۆر ڕ‌ووه‌وه له ئاده‌مییه‌تی خۆی ترازاوه و ڕێگه‌ی چه‌وتوچه‌وێڵی بێشه‌رمانه‌ى گرتۆته به‌ر. جا وه‌نه‌بێت ئه‌م به‌دڕه‌وشتییه‌ی ئه‌مڕۆ كه له هه‌ندێ هۆكاری ڕاگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، شتێكی تازه و داهێنراوێكی (مۆدێڕن) بێت، به‌ڵكوو شتێكی تا سه‌رئێسقان كۆن و ڕزیو و پتووركاوه. ڕیشه و ڕه‌گی پیس و بۆگه‌نی به قووڵاییی مێژوودا شۆڕ بۆته‌وه؛ پێش هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ومێكی ناله‌بار و هۆزێكی سه‌رگه‌ردان به ناوی قه‌ومی (لوط) به‌و كاره قێزه‌ونه هه‌ستاون، كه ئاژه‌ڵ و گیانداره دڕنده‌كان به‌لایدا ناچن. خواى میهره‌بان پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ڕه‌وانه كردن به ناوی (لوط)، كه دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بانگكردنیان بۆ لای خوا، باسی قێزه‌ونی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌دڕه‌وشتییه‌ی به جۆره‌ها شێوه بۆ كردن؛ هانی دان كه له‌ڕێگه‌ی سروشتیی خۆیه‌وه، له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان دامركێننه‌وه. چه‌نده‌ها ساڵ له‌نێویاندا مایه‌وه. ترساندنی له سزای خوا، له خه‌شم و قینی په‌روه‌ردگار، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ناكام بوو.. تا كار گه‌یشت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ژماره‌یه‌ك له فریشته‌كانی ڕه‌وانه كرد بۆ ماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ر، له شێوه‌ی لاوی جوان و قه‌شه‌نگدا. جا هه‌ركه نێربازه به‌دڕه‌وشته‌كانی به‌ر ماڵیان به (لوط) پێغه‌مبه‌ر گرت و داوای میوانه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌ویش به‌بێزاری و غه‌مبارییه‌وه پێی وتن: "خه‌ڵكینه، غیره‌تتان بێت! ئه‌وانه میوانی منن. كاری وا زۆر ناشیرینه، ریسوایییه. باشه ئێوه تاكه‌كه‌سێكی ژیر و سه‌لارتان تێدا نییه؟!" كاتێ كه كۆڵیان نه‌دا به شپرزه‌یییه‌وه خۆی كرد به ماڵدا. فریشته‌كان وتیان: خه‌مت نه‌بێ، ئه‌وانه ئه‌سته‌مه ده‌ستیان بگاته ئێمه؛ ئێمه فریشته‌ین. ئه‌وانه ته‌مه‌نی درێژیان تاكوو سه‌رله‌به‌یانییه، مه‌گه‌ر به‌یانی نزیك نییه؟! ئینجا فریشته‌كان چوونه ده‌ره‌وه و ڕوو به خه‌ڵكه‌كه مشتێك خۆڵیان فڕێ دا به چڕوچاوی به‌دڕه‌وشتاندا. ئیتر هه‌موویان به‌شپرزه‌یی و بۆڵه‌بۆڵ به‌رماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ریان چۆڵ كرد و وه‌كوو كوێری سه‌رگه‌ردانیان لێ هاتبوو!! له‌وه‌دا دوا فه‌رمانیان دا به (لوط) كه ده‌بێت له به‌شی كۆتاییی شه‌ودا خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی -جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه باوه‌ڕی پێى نه‌بوو- شارۆچكه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ئاوڕیش نه‌ده‌نه‌وه. جا كاتێ ئه‌وان دوور كه‌تبوونه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به ژێروژووركردنی شارۆچكه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها به‌ردبارانكردنیشیان. جا له كۆتاییی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كه وه‌نه‌بێت ئه‌و سزایانه له سته‌مكاران به‌دوور بێت. كه‌چی به‌داخه‌وه سته‌مكارانی ئه‌مڕۆ، به‌دڕه‌وشتانی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببه‌ن و دووچاری به‌ڵایه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی بكه‌ن!!! په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا و كۆنگرێسمانه‌كان له سه‌رده‌می زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیادا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، یاسای بۆ داده‌ڕێژن و ڕه‌سمییه‌تى ده‌ده‌نێ؟! زۆربه‌ی گه‌نج و لاوی له‌مه‌ڕ خۆشمان بیر ناكاته‌وه و تێنافكرێ كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتی له‌نێویاندا نه‌خشه‌یه‌كی سامناكی بۆ داڕێژراوه و هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن خراوه‌ته خزمه‌تی، تا له لایه‌نه خراپه‌كانه‌وه وه‌كوو ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای لێ بتت؛ له‌لایه‌نی زانست و زانیاریشه‌وه هه‌ر له‌دواوه بین. ئیتر زۆربه‌یان بیر ناكه‌نه‌وه كه هۆی پێشكه‌تنی وڵاتان نه‌به‌ستراوه به ئازادیی ڕه‌ها و به‌دڕه‌وشتییه‌وه، به‌ڵكوو به‌ستراوه به‌و زانا و پسپۆڕ و لێهاتووانه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ له تاقیگه‌كاندا خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیارین و خه‌ڵكێكی زۆر ته‌نها نه‌خشه و پلانه‌كانی ئه‌وان پیاده ده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا. له سه‌ره‌تای ساڵی (١٩٩٧)دا سه‌ردانێكی ئه‌مریكام كرد. له كۆنگرێسدا تاوتوێی به‌یاساكردن و ڕه‌سمییه‌تدان ده‌كرا به نێربازه‌كان!!! چونكه (كلینتۆن) پێشتر به‌ڵێنی پێ دابوون كه ئه‌گه‌ر ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات كه له قه‌ده‌غه‌بوون و یاساغی ده‌ربازیان بكات!!! جا له‌و ڕۆژانه‌دا كه ئێمه له‌وێ بووین، به‌دواداچوونمان ده‌كرد بزانین گفتوگۆ و موناقه‌شه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن. زۆرێك به ناوی ئازادیی تاكه‌كه‌سییه‌وه پشتگیری بوون، به‌ڵام ده‌بێ حه‌ق بڵێین كه‌سانێكی به‌شه‌هامه‌ت و ڕه‌وشتبه‌رزیش هه‌بوون كه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد و به (منطق) و به‌ڵگه هه‌وڵیان ده‌دا كه یاساكه سه‌رنه‌گرێت، بۆ نموونه ده‌یانوت: - ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده ناشیرینه، ئاژه‌ڵیش له‌نێو خۆیاندا به‌و شێوازه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان ئه‌نجام ناده‌ن! - ئه‌مه پێشێلكردنی مافی هه‌موویانه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێبازه قێزه‌ونه بگرنه به‌ر، له كه‌متر له سه‌ده‌یه‌كدا ئه‌مریكا كه‌سی تێدا نامێنێت، ئه‌گه‌ر ڕێگه له كۆچبه‌ران بگیرێت. - هه‌ندێك له مه‌سیحی و جووله‌كه‌كانیش ده‌یانوت: ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ئاوا ببێته باو، دوور نییه به‌ڵایه‌كمان به‌سه‌ردا بێت وه‌كوو ئه‌وه‌ی كاتی خۆی به‌سه‌ر قه‌ومی (لوط) پێغه‌مبه‌ردا هاتووه. دیاره كه باسی له‌ناوچوونی ئه‌و قه‌ومه له ته‌ورات و ئینجیلیشدا هاتووه. جا ئیتر نازانین داخۆ خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی هه‌رێم سنوورێك بۆ ئیهانه‌كردن و سووكایه‌تیكردن داده‌نێن، له حاڵێكدا پتر له (%٩٥)ى خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانه و تا ئێستا دوور بووه له‌و باس و پرۆژه قێزه‌ونانه‌وه؟ داخۆ زانایانی به‌ڕێز مه‌ترسیی ئه‌و باس و خواسانه له مینبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ده‌ن به‌گوێی جه‌ماوه‌ردا، تا به‌رگری له دڵ و ده‌روونی لاوه‌كانماندا دروست بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چن؟ داخۆ پزیشكه‌كان مه‌ترسیی ئه‌و به‌دڕه‌وشتییه له ڕووی پزیشكی و زانستییه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو؟ داخۆ باوكان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر بیروباوه‌ڕ و دابونه‌ریتی ئه‌م گه‌له بێكه‌سه‌ی كه هه‌ر خوای گه‌وره و میهره‌بانی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و زاته‌ش ده‌ستبه‌رداری بێت و لێی بڕه‌نجێت؟ به ئومێدی خه‌مخۆری له ڕوانگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه: كلكم راع وكلكم مسؤل عن رعیته.. ------------------------------------------------------------------------------- یه‌كگرتوو ٦٤٣.