دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز ئایین و به‌رنامه ڕاسته‌قینه‌و ڕاستهڕێكهمان زۆر به‌رز و بڵند و پایه‌به‌رزه له سۆنگه‌ی ئامۆژگاری و ڕێنوێنییهكانهوه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ا‌لدین النصیحة)، واته: دین ئامۆژگاریه، به‌ڕاستی ئه‌م فه‌رمووده به‌رزو به‌ڕێزو به پێزه گۆشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له په‌روه‌رده‌كردنی تاك و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕكردۆته‌وه، بگره بۆته پێشه‌نگی پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی ئیسلامی، هه‌ر بۆیه هه‌موو قسه‌یه‌كی هه‌قی وه‌رگرتووه هه‌رچه‌ندیش تاڵ بووبێت، ڕایهێناون زۆر واڵاو ڕاشكاو بن له گه‌ڵ دوور‌و نزیكاندا. ڕاشكاوی (الصراحة) له زماندا واته: ڕوونی و خۆدوورگرتن له‌ملاو لاكردن، هه‌تا هێندێ له شاره‌زایان ئه‌ڵێن: واته: (نیشان دانی كه‌سێك به‌و حاڵه‌ی كه‌له‌سه‌ریه‌تی، به‌بێ لادان و گۆڕینی حاڵه‌ته‌كه‌ی) به جۆرێك كه بیر‌و دیدی ئاشكرا‌و ئاوه‌ڵابێت، به‌و چه‌شنه‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌فتارو گوفتاریه‌وه. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) یارانی خۆی له‌سه‌ر ڕاشكاوی پێ ئه‌گه‌یاند. له گه‌ڵ به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌و پێش ته‌واو بوونی به‌یعه‌ته‌كه، [أبو الهيثم بن التيهان] "خوا لێی ڕازی بێت " به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ی فه‌رموو: (له نێوان ئێمه‌و جووله‌كه به‌ڵێن و په‌یمان هه‌یه) ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه موقاتهعهیان بكه‌ین یا شه‌ڕیان ده‌گه‌ڵدا بكه‌ین، پاشان خودا سه‌ری خستی و تۆی گه‌یانده‌وه لای گه‌له‌كه‌ت و وازت لێهێناین چی ئه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ده‌فه‌رموێت: (بل الدم الدم ، والهدم الهدم.أنا منكم وأنتم مني أحارب من حاربتم وأسالم من سالمتم) به‌ڵكو له خوێن و وێرانیدا من له‌ئێوه‌م و ئێوه‌ش له منن، شه‌ڕیان ده‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین كه شه‌ڕتان ده‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئاشتیخواز ئه‌بین ده‌گه‌ڵیان كه ئاشتی خوازبن. ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ت له‌و ڕاشكاوییهی ئه‌و پیاوه تووڕه نه‌بوو، یان ههڵنهچوو و ناڕه‌حه‌تی نیشان نه‌دا. پاشان [أبو الهيثم] ڕوو له خه‌ڵكه‌كه ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ئه‌ی گه‌لی خۆم، ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلى الله عليه وسلم) شایه‌تی ئه‌ده‌م كه هه‌قه، ئه‌و ئه‌مڕۆ له حه‌ڕه‌می خوا‌و په‌نای خوادایه، وه ئه‌و ئێستا له نێو تیره‌و عهشیریهتی خۆیدایه، بزانن كه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له (مه‌ككه) ده‌ربچێت ئه‌وا عه‌ڕه‌ب به یه‌ك ڕه‌م هه‌مووتان ئهپێكێت، ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه‌و به ویستی خۆتان ئه‌خوازن كه قیتال بكه‌ن و ماڵ و منداڵتان له پای دابنێن، ئه‌وه بۆ خاك‌و نیشتیمانی خۆتان بانگی بكه‌ن، چون ئه‌و پیاوه پێغه‌مبه‌رێكی خوای هه‌قه، ئه‌گه‌ر له ڕیسوایی و شكستیش ئه‌ترسن، هه‌ر له ئێستاوه قه‌بوولی مه‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌و كاته‌دا گوتیان: قهبوولمانه هه‌رچی شتێك لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) بێت، (ده بزانه) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه ئێمه له نه‌فس و ده‌روونی خۆمانه‌وه هه‌موو شتێكمان به‌خشی له پێناو ئه‌و شته‌ی كه داوای ئه‌كه‌یت، كه‌وا بوو تۆش ئه‌ی [أبا الهيثم] له ئێمه‌و له پێغه‌مبه‌ر گه‌ڕێ تا به‌یعه‌تی پێ بده‌ین، [أبا الهيثم] یش ئه‌ڵێت: ده كه‌وا بوو من یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بم كه به‌یعه‌تی پێ ئه‌ده‌م. (ئه‌م فه‌رمووده ئیمام ئه‌حمه‌د له كه‌عبی كوڕی مالیك گێڕاویه‌ته‌وه "خوا لێیان ڕازی بێت ") یا ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له نوێژێكی چوار ڕكاتی دوو ڕكات بۆ یارانی ئه‌كات، عوسمانی كوڕی عه‌ففان "خوا لێی ڕازی بێت " زۆر به ڕاشكاوی ڕوو ئه‌كاته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پێی ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا نوێژ كورت بۆته‌وه یا بیرت چوو؟ پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمووی: نه بیرم چوو و نه كورتیش بۆته‌وه، له‌و كاته‌دا هاوه‌ڵه‌كان به هه‌موو ڕاشكاویهكهوه ڕووی تێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: به‌ڵكو بیرت چوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زانی كه ڕاسته بیری چووه، به‌ڵام نه‌هات كه لۆمه‌و سه‌ركۆنه‌یان بكات، ئه‌وانیش به‌م ڕشاكاویهیان ناڕه‌حه‌تیه‌كیان نیشان نه‌دا. ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵسایه‌وه دووڕكاته‌كه‌ی تری كرده‌وه‌و سوژده‌یه‌كی سههووشی له بریتی هه‌ڵكه‌ی برد. (ئه‌م فه‌رمووده‌ی له ئیمام ئه‌حمه‌د له ئه‌بی هوڕه‌یڕه گێڕاوێتیه‌وه "خوا لێیان ڕازی بێت ") ئه‌مه‌یه ڕاشكاوی له ئیسلامدا، كه ناپرسێت ئه‌و هه‌قه به كێ و به‌كام كه‌س ڕا ئهگهینرێت، هه‌ق هه‌قه‌و له به‌رده‌م چاك‌و خراپان ئه‌بێ ئاشكرا ببێت. یان ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بڕیاری كوشتنی سه‌ركرده‌ی مونافیقه‌كان (عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لوول) دا كوڕه مسوڵمانه‌كه‌ی كه (عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لوول) بوو، هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بیستوومه كه گهڕهكته باوكم بكوژیت، چی ئه‌و بڕیاره‌ی پێدایت؟ ئه‌گه‌ر تۆ قهڕارت گرتووه‌و ئه‌م كاره هه‌ر ئه‌كه‌یت، ئه‌وا بیسپێره به من، چون هه‌ر منم ئه‌و كاره ئه‌كه‌م و ئه‌چم (سه‌ر)یت بۆ ئه‌هێنم. سوێن به خوا من خه‌زره‌جییه‌كان باش ئه‌ناسم، چون هیچ كه‌س وه‌ك ئه‌وان باشتر‌و به وه‌فاتر نین بۆ باوكیان، به‌ڵام من له‌وه ئه‌ترسم كه ئه‌و كه‌سه‌ی باوكم ئه‌كوژێت له دواییا له ناو خه‌ڵكیدا بیبینم كه سه‌ربه‌ست و بێ باك ئه‌ڕوات كه‌چی چاوم به چاوی كه‌وێت و به‌رایی ده‌م و نهیكوژمهوه! نامه‌وێ كه بڕوادارێك بكوژم به هۆكار ئه‌وه كه كافرێكی كوشتووه و منیش بچمه نێو ئاگره‌وه، ئا به‌م ڕاشكاویه ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] ڕوو به‌ڕووی پێغه‌مبه‌ر s ئه‌بێته‌وه. كه‌چی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] پێی ده‌فه‌رموێت: به‌ڵكو مادام وایه له‌گه‌ڵی چاك ئه‌بین هاوڕێیه‌تی ده‌گه‌ڵ به‌رقه‌رار ئه‌كه‌ین مادام له ناومانا بێت. [ سيرة ابن هشام ] یان عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب "خوا لێی ڕازی بێت " به‌و قسه ناوداره‌ی كه هه‌یه‌تی و ئه‌ڵێت: "لا خير فيكم إن لم تقولوهام ولا خير فينا إن لم نسمعها" عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب "خوا لێی ڕازی بێت" ووتار بۆ خه‌ڵکی ئه‌دات و پیاوێك له‌به‌رده‌می قیت ئه‌بێته‌وه‌و پێی ئه‌ڵێت: له خوا بترسه عومه‌ر به‌و خوایه گوێت بۆ شل ناکه‌ین تاکو پێمان نه‌ڵێت که ئه‌م کهوایهت له کوێ بوو؟! عومه‌ریش بانگی عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌کات و ئه‌ڵێت عه‌بدوڵڵا ئه‌م جلانه‌ی له‌به‌رمه له کێم هێناوه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌مه که‌وای منه‌و من داومه‌تێ چون جله‌که‌ی خۆی پیس بوو! ئینجا کابرا ئه‌ڵێت ده که‌وابوو قسه بکه ئێستا گوێت بۆ ئه‌گرین!! هێندێ له یارانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م پیاوه‌یان زۆر پێ ناخۆش ئه‌بێت و خه‌ریکن کابرا تهڕیق که‌نه‌وه، عومه‌ریش پێیان ده‌فه‌رموێت: "دعوه فليقلها ، لا خير فيكم إذا لم تقولوها ، ولا خير فينا إذا لم نقبلها" واته: وازی لێ بهێنن با بیڵێت، خێرتان پێوه نییه ئه‌گه‌ر هه‌ق نه‌ڵێن، وه خێریش به ئێمه وه‌نییه ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرین و قه‌بوولی نه‌كه‌ین. بۆیه پێویسته ڕیزی ئه‌و كه‌سه بگیرێت كه به ڕاشكاوی قسه‌كان ئهدركێنێت، بگره ئه‌بێ یارمه‌تیشی بدرێ و له‌سه‌ر ئه‌وه هانیش بدرێت. واته نابێت كه ڕوو به‌ڕووی ببینه‌وه‌و ته‌ریقی بكه‌ینه‌وه‌و له نێو مه‌جلیساندا بیشكینیهوه. چونكه ئێمه پێشه‌نگمان پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) كه ئه‌بینین له هه‌موو شتێك‌دا ههقگۆو ڕاشكاو بووه، هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) بوو كه‌له نێو ده‌ستی موشریكه‌كان بوو، كه‌چی زۆر بوێرانه‌و زۆر به‌ڕاشكاوانه به‌رنامه‌ی خۆی پێ نیشان دان و ئه‌یفه‌رموو: (أتسمعون یا معشر قریش أما والذی نفسی بیده لقد جئتكم بالذبح) گوێتان لێیه قوڕه‌یشییه‌كان؟ به‌ڵام سوێند به‌و كه‌سه كه گیانی منی به‌ده‌سته من بۆوه هاتووم تا سه‌رتان په‌ل بده‌م!! (ئه‌م فه‌رمووده شێخی ئه‌ڵبانی به حه‌سه‌نی داناوه له ژماره 1404) یان ئه‌و كاته‌ی كه به‌شیری كوڕی خهصاصه "خوا لێی ڕازی بێت " دێته لای و به‌یعه‌تی پێ ئه‌دات و به هه‌موو قه‌رارێكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی ئه‌بێت، ته‌نها جیهاد كردن و سه‌ده‌قه نه‌بێت، چون ده‌یگوت: "أما الجهاد فإنی رجل جبان وأخاف إن حچر القتال أن أخشع بنفسی فأفر فأبوو بغضب من الله" پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (یا بشیر: لا صدقة ولا جهاد فبم إذاً تدخل الجنة؟) ئینجا به‌شیر به‌یعه‌تی به جیهادو سهدهقهكهش پێ ئه‌دات. (ئه‌م فه‌رمووده ئیمام ئه‌حمده ته‌خریجی كردووه له كتێبی " مجمع الزوائد " هاتووه) . دیقه‌ت بده‌ن كه چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕوو به‌ڕووی ڕاشكاویهكهی به‌شیر بووه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی تووڕه ببێت. بگره به ترسنۆك وه‌سفی نه‌كرد و به هیچ قسه‌یه‌كی تریش دڵی بریندار نه‌كرد. چه‌ند تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه: هێندێ كه‌س وا حاڵی بوو ون كه ڕاشكاوی و سه‌ڕاحه‌ت به‌شێكه له بێ ئه‌ده‌بی، یان به‌شتێكی زۆر ناشیاوو خراپی لێك ئه‌ده‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر ئه‌و جۆره كهسانهیشن كه قه‌ت ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوون ونین كه ئامۆژگاریه‌كان وه‌ر بگرن، به تایبه‌ت ئامۆژگارییه‌ك كه له‌نێو خه‌ڵكیدا بووبێت، هه‌ر ئه‌وانیشن كاتێ به ڕاشكاوی هه‌قێكیان پێ ئه‌ڵێیت: ئه‌بینیت كه زوو هه‌ڵئه‌چن و زۆر به خراپ به ڕووت ئه‌ته‌قنه‌وه! هه‌ڵیه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی مودارات و موداههنهیان لێ ئاڵۆزكاو تێكه‌ڵ بووه. ئه‌بینیت كه ده‌گه‌ڵ مونكه‌ر وه ڕێدا ئه‌ڕۆن و له‌گه‌ڵ خراپانیش تێكه‌ڵ ئه‌بن. نایه‌ت دوو قسه‌ی هه‌ق به ناهه‌ق بڵێ و ئه‌شهه‌دو له ده‌میا به شه‌كر ئه‌بێ!!. ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه كه مودارات له گه‌ڵیا ئه‌نوێنێ، یان گهڕهكییه موڕاعات بنوێنێ! دڵی ڕا ئه‌گرێ و نایه‌وێ ڕهنجڕۆی كاو له خۆی بتۆرێنێ.. ئه‌ی كه تۆ ههقێكت لایه‌و نه‌یدركێنیت، ئه‌ی چۆن ئه‌و هه‌قه به تۆ گه‌یشتووه. چون یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئولفه‌ت و دڵگرێدان بریتییه له‌و هه‌قه‌ی كه ڕایئهگهیهنیت نه‌كو بێ ده‌نگی له ئاست ناهه‌قدا له خزمه‌تیدا سینگدهیته پێش و خۆی له‌به‌ر بنه‌وێنێ.. به‌ڵام ئه‌وه مودارات نییه بگره ئه‌وه موداههنهیه وه‌ك زانایان ڕٍوونیان كردۆته‌وه كه بریتییه له تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خراپان و بێ ده‌نگ بوون له ئاست هه‌ق و ناههقهكاندا. ئه‌مه‌ش له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا درووست نییه. ڕاشكاوی باشتره له نیفاق و ده‌مه‌ته‌قێی ناهه‌ق هێندێ له خه‌ڵكی دڵته‌نگ ئه‌بن كاتێك كه به ڕاشكاوی ڕوو به‌ڕوو هێندێ قسان ئه‌بنه‌وه، تووڕه ئه‌بێت و هه‌ڵئه‌چێت و كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌بێت، به‌م كاره‌ی وا له خه‌ڵكی ئه‌كات كه له ڕاشكاویان بگرنه‌وه‌و كه‌متر سهریحتر بن ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به هه‌قیه‌قه‌ت ئاقڵ بێت، ئه‌وه ئه‌زانێت كه ڕاشكاوی بوون له قسندا باشتره له‌وه كه كه‌سێك به فێڵ و به نیفاق بێته لای و شاده بۆ ناههقیهكهی به‌رێت و هه‌قی پێ نه‌گه‌یه‌نێت یا ڕازی بوونی خۆی بۆ كاره‌كانی نیشان بدات. به‌ڵام ئه‌بینین كه كاتی خۆی ئاقڵه‌كان و خواناسه‌كان زۆر جاران كه‌سێكیان به كرێ ئه‌گرت و موچه‌ی مانگانهیام بۆ ئه‌بڕیه‌وه به‌س بۆ ئه‌وه‌ی كه ناههقیهكیان لێی ببینیایه یه‌كسه‌ر قه‌برو مردنیان وه بیر هێنابایه‌وه، وه‌ك ئاشكرایه كه عومه‌ری كوڕٍی عه‌بدولعه‌زی "خوا لێی ڕازی بێت " یه‌كێكی بۆ به‌كرێ گرتبوو به‌س بۆ ئه‌وه ماوه ماوه عه‌باكه‌ی ڕاتهكێنێ و پێی بڵێت: "اتقي الله يا عمر فإنك تموت "له خوا بترسه عومه‌ر، چون تۆ هه‌ر ئه‌مریت! یان ئه‌بو به‌كری سه‌ددیق "خوا لێی ڕازی بێت " كاتێ كه بوو به خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌و پێی گوتن: (ئه‌گه‌ر ڕاستم كرد پشتم بگرن، ئه‌گه‌ر ههڵشهم كرد به شمشێر ڕاستم بكه‌نه‌وه). به یه‌ك چیڕۆك كۆتایی به‌م باسه ئه‌هێنین: ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب "خوا لێی ڕازی بێت " ڕٍۆژێك باسی ئافره‌تێكی بۆ ئه‌كه‌ن كه له‌و كاته‌ی مێرده‌كه‌ی له ماڵنامێت ئه‌و به هه‌ڵی ئه‌زانێ و ده‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێیان خراپ ئه‌بێت، عومه‌ری كوڕی خه‌تتابیش "خوا لێی ڕازی بێت " كه خه‌لیفه‌ی مسوڵمانانه ئه‌نێرێ به دوای ئافره‌ته‌كه، ئافره‌ته‌كه‌ش كه ئه‌مه ئهبیسێتهوه، ئه‌كێشی به‌سه‌ری خۆیداو ئه‌ڵێت وه وه‌یلا به حاڵی من، عومه‌ر چی له من ئه‌وێت؟ ئافره‌ته‌كه له ڕێگا ئه‌بێت و بۆ لای عومه‌ر دێت و له ڕێگا هێنده ناڕه‌حه‌ت و له دڵه ڕاوكه دایه له داخ‌و ترسا پاڵێك به منداڵه‌كه‌ی خۆی وه ئه‌نێت ئه‌یخاته سه‌ر زه‌وی، منداڵه‌كه‌ش دوو جاران ئاقیژێنێ و له پڕ گیان لێك ئه‌داو ئه‌مرێت، عومه‌ریش كه به‌م حاڵه ئه‌زانێت، هه‌ڵئه‌سێ ڕاوێژ به یارانی ئه‌كات، هێندێكیان ئه‌ڵێن: عومه‌ر تۆ له‌وه‌دا تاوانبار نیت، به‌ڵكو تۆ والییهكی ته‌مێ كه‌ریت، (عه‌لی)ش له‌و كاته دا له وێ ئه‌بێت و قسه ناكات، عومه‌ریش ڕووی تێ ئه‌كات و ئه‌ڵێت: تۆ چی ئه‌ڵێت ئه‌ی باوكی حوسه‌ین؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه وا ئه‌ڵێن، ئه‌وه به هه‌ڵه دا چوون، ئه‌گه‌ر به حه‌زوو ئاره‌زووی تۆ قسه‌یان كردووه ئه‌وه ئامۆژگاری تۆیان نه‌كردووه، بگره هه‌قی ئه‌م ئافره‌ته كه‌وتۆته ئه‌ستۆی تۆ، چون تۆ ئه‌وت تۆقاندووه بۆیه له ترسان پاڵی به منداڵه‌كه‌ی وه ناوه‌و مردووه ، ئینجا عومه‌ر هه‌ڵئه‌سێ هه‌قی منداڵه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ته‌كه ئه‌ژمێرێت.. ئا ئه‌مه‌یه ئیسلام، ئه‌مه‌یه هیممه‌تی به‌رزی مسوڵمانێتی، ته‌وفیر له‌نێوان ئه‌موئه‌ودا نییه، هه‌ق هه‌ر هه‌قه و ئه‌بێت ده‌گه‌ڵیدا زۆر ڕاشكاو و هه‌قگۆ بین و له لۆمه‌ی هیچ سهركۆنهكهرێكیش باكمان نه‌بێ، تا هه‌رده‌م هه‌ق پارێزراو و له‌جێی خۆی بێت تا ون نه‌بێ و نه‌فه‌وتێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.islamweb.net/ver2/archive/readArt.php?lang=A&id=137629