دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بێگومان مرۆڤ به بێ ئاخافت و قسه‌كردن ناتوانێت له ژیاندا زینده‌گی بكات، هه‌ر بۆیه‌ش خوای گه‌وره مرۆڤی له هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی جیا كردۆتوه‌و توانای قسه‌و رونكردنه‌وه‌و راده‌ربرینی پێ داوه، ده‌فه‌رموێت: علمه البیان بۆیه مرۆڤی ژیر حساب بۆ هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و قسه‌و ئاخافتنێكی خۆی ده‌كات له ژیاندا، كوردیش گوتویه‌تی: ("زمان بێڵێت سه‌ر ره‌حه‌ته"). ئایینی ئیسلام بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان یاسا‌و ڕه‌وشی تایبه‌تی خۆی بۆ داناوه‌و ده‌كرێت مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌و پێیه بڕوات كه بۆی نه‌خش كراوه له ژیاندا به‌خته‌وه‌رو كامه‌ران ده‌بێته‌و كه‌م تووشی قۆرت و ته‌گه‌ره‌كان دێت، یه‌كێكیش له‌وانه ئاداب و ڕه‌وشتی قسه‌كردن و ئاخافتنه. خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر جوانترین شێوه دروست كردووه، گوێی و چاو و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی پێ به‌خشیوه، ژیری و هۆشی پێداوه‌و هۆكاره‌كانی زانست و وه‌رگرتنی داوه‌تێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلاً مَّا تَشْكُرُونَ (23) الملك. وقال - تعالى -: أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ (8) وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ (9) ) البلد له‌و شتانه‌ی زۆر گرنگن بۆ زمان گوزارش و لێكدانه‌وه‌یه‌تی بۆ پێویستییه‌كانی خۆی و گه‌یاندنی زانست و ویسته‌كانی به خه‌ڵكی له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و وتنه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: الرَّحْمَنُ (1) عَلَّمَ الْقُرْآنَ (2) خَلَقَ الْإِنسَانَ (3) عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (4) ) الرحمن. خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه به‌سه‌ر موسڵمان هه‌روه‌ك چۆن موراعاتی ماڵ و سامانی ده‌كات ئاوه‌هاش موراعاتی قسه‌و لێدوانه‌كانی بكات، مرۆڤ فه‌رمانی پێدراوه كه ئه‌وه‌ی به هه‌قی ده‌زانێت و پێی وایه ڕاسته بیڵێت، ئاگای له هه‌ر قسه‌یه‌ك بێت له ده‌میه‌وه دێته ده‌رێ و له خۆیه‌وه قسه نه‌دات به یه‌كدا، به‌ڵكوو حساب بۆ هه‌موو وته‌یه‌كی بكات، له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إن الرجل يتكلم بالكلمة من سخط الله ما يظن أن تبلغ ما بلغت فيهوي بها في النار سبعين خريفا. وإن الرجل يتكلم بالكلمة من رضوان الله - تعالى - ما يظنّ أن تبلغ ما بلغت فيرفع بها في عليّين رواه الترمذي. به‌م شێوه‌یه قسه كردن لای موسڵمان به‌هاو نرخێكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ته‌وه‌ره‌ی ژیانی له‌سه‌ر زمانی ئاراسته ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت موسڵمان خۆی ده‌پارێزێت له قسه‌كردن وه‌ك چۆن له خواردنی بێ كه‌ڵك خۆی ده‌پارێزێت، هه‌موو قسه‌یه‌ك ناكات و له هه‌موو بابه‌تێك ده‌م ناكوتێت و بێ علیم و زانست و ئاگاهی ده‌ست ناكات به وتن و بێ‌ژان، له هه‌رچی قسه‌ی حه‌رام وگوماناوی هه‌یه خۆی به دوور ده‌گرێت. موسڵمان هه‌میشه ئاگای له‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت: مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) ق هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليصمت ) متفق عليه. [هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه با قسه‌ی خێر بكات یان بێ ده‌نگ بێت] لێره‌دا كۆمه‌ڵێك ئاداب و ڕه‌وشتی قسه‌كردن ئه‌خه‌ینه پێش چاوی خوێنه‌ری به‌رێز، له‌خوا داواكارین كه بتوانین خۆمانی پێ بڕازێنینه‌وه‌و به ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی ئیسلام خۆمان و كرده‌وه‌و قسه‌و گوفتارمان جوان بكه‌ین، به ڕاستی ئه‌مڕۆ موسڵمانان پێویستیان به لایه‌نی جێبه‌جێكردن و په‌یڕه‌و هه‌یه، من دڵنیام ئه‌گه‌ر بێت‌و له بواری كرده‌یی و په‌یڕه‌ودا ئیسلام له خۆماندا به جێی بێنین، ده‌بینه چاكترین نموونه‌ی ئیجابی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه شه‌وو ڕۆژو به‌رده‌وام له هه‌موو شوێنێكه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت نموونه‌ی خراپ و سه‌لبی بلكێنرێت به‌م ئایینه جوانه‌وه‌و له پێش چاو خه‌ڵكی ناشیرین بكرێت. له‌و ئادابانه‌ش: 1. هه‌ڵبژاردنی جوانترین قسه‌و باشترین وته له كاتی ئاخافتن و دواندنی خه‌ڵكدا، ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن جوانترین و خۆشترین خواردن هه‌ڵده‌بژێریت و ده‌یخوێت، ئاوه‌ها جوانترین و باشترین قسه‌و وته هه‌ڵبژێریت و ئاخافتنی پێ بكه‌یت، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕێز‌و ئه‌ده‌به‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَهُدُوا إلى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ وَهُدُوا إلى صِرَاطِ الْحَمِيدِ (24) ) الحج. [ئه‌و به‌خته‌وارانه ڕێنموونی كراون بۆ گوفتاری جوان و په‌سه‌ند، هه‌روه‌ها بۆ ڕێبازی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه شایسته‌ی شوكرو سوپاسه] وه له عه‌دی كوڕی حاته‌مه‌وه خوا لێی رازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: " اتقوا النار ولو بشقّ تمرة، فمن لم يجد فبكلمة طيبة" متفق عليه. [خۆ له‌ئاگر بپارێزن ئه‌گه‌ر به له‌تی ده‌نكه خورمایه‌كیش بێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وه به قسه‌یه‌كی خۆشث] 2. هیواشی و له‌سه‌ر خۆیی له قسه‌كردنداو ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ گوێگر تاكو بزانێت ده‌ڵێی چی و له مه‌به‌ست و ناواخنی قسه‌كه‌ت تێ بگات. عائشه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رموویه‌تی: "ما كان رسول الله – صلى الله عليه وسلم -يسرد الحديث كسردكم هذا، يحدّث حديثا لو عدّه العادّ لأحصاه". متفق عليه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌ك بوو جیا جیا (یه‌ك به دوای یه‌كدا) بوو هه‌موو كه‌س تێی ده‌گه‌یشت] رواه أبو داود. 3. دواندنی گوێگر به ئه‌ندازه‌ی تێگه‌یشتنی خۆی، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاستی ڕۆشنبیری و زانستیدا گونجاوه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه له قسه‌كه ناگات و گومانی خراپ ده‌بات و وا ئه‌زانێ گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌یت یان بێڕێزی پێ ده‌كه‌یت. 4.دووركه‌وتنه‌وه له ڕۆچوون له قسه‌و بابه‌تێكدا شاره‌زاییت لێی نییه‌و نایزانیت، یان دڵنیا نیت له ته‌واوی قسه‌كه، یان ته‌نها گومانت له ڕاستی قسه‌كه هه‌یه، چونكه به گومان قسه دانامه‌زرێت و ئه‌و كاته ده‌بێته خراپترین درۆ. 5. خۆگرتنه‌وه له قسه‌كردن و ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو، هه‌میشه مرۆڤ كه‌م قسه بكات باشه، ته‌نها مه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێك بوو ئاراسته‌ی ده‌كرا، یان ئامۆژگارییه‌ك بوو ده‌یدا، یان فه‌رمان به چاكه‌یه‌ك و جڵه‌وگیری له خراپه، یان بانگه‌واز بۆ لای خوا بوو، یان هه‌ر قسه‌یه‌كی به سوودو به كه‌ڵك، جگه له‌مانه خۆگرتنه‌وه له قسه‌كردن و بێ ده‌نگی باشتره له قسه‌ی بێ كه‌ڵك، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لاَّ خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِّن نَّجْوَاهُمْ إِلاَّ مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلاَحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتَغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْراً عَظِيماً (114)) النساء. [له زۆربه‌ی چپه‌و سرته‌وه قسه نهێنییه‌كانیاندا هیچ خێرێك به‌دی ناكرێت و تیایدا نییه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمان بدات به به‌خششێك، یان چاكه‌یه‌ك، یان ڕێكخستن و چاكسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان خه‌ڵكی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاكه‌یه) ئه‌نجام بدات و مه‌به‌ستی ته‌نها ده‌ستكه‌وتنی ڕ‌ه‌زامه‌ندی خوا بێت، ئه‌وه له ئایینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور‌و گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشین] له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( لا تكثروا الكلام بغير ذكر الله - تعالى -فإنّ كثرة الكلام بغير ذكر الله - تعالى -قسوة للقلب وإنّ أبعد الناس من الله - تعالى -القلب القاسي ) الترمذي. (بێجگه له زیكر‌و یادی خوا قسه‌ی زۆر مه‌كه‌ن –چونكه زۆر قسه‌كردن به بێ زیكری خوا- دڵڕه‌قییه، وه دوورترینی خه‌ڵكانیش له خواوه خاوه‌ن دڵانی ڕه‌قن). 6. دوور كه‌وتنه‌وه له زۆر له خۆكردن له قسه‌و ئاخافتنداو واز هێنان له قسه‌ی بێ جێ و بێ سوود كه هیچ مانایه‌ك نه‌به‌خشن. 7. بێژانی قسه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ریپه‌ڕێنیت، بیركردنه‌وه‌ش لێی دوای بێژانه‌كه‌ی، دووركه‌وتنه‌وه له قسه‌فڕێدان بێ هۆش و بیر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) ) ق. [هه‌ر قسه‌یه‌كی له ده‌م ده‌رچێت، خێرا چاودێرێكی ئاماده؛ تۆماری ده‌كات] 8. بێده‌نگی و گوێبیست بوون بۆ كه‌سێك پله‌ی له خۆت بانتره، زانستی له تۆ زیاتره، له تۆ ڕێزدارتره، له تۆ گه‌وره‌تره، گوێبیستی و گوێ شلكردن و ڕوو تێكردنی له كاتی قسه‌كردندا. 9. قسه نه‌كردن تا ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات ته‌واو ده‌بێت، چونكه كۆڕ‌و دانیشتنی هۆشمه‌ندو ژیران چه‌ند كه‌سێك له یه‌ك كاتدا قسه‌ی تێدا ناكات. 10. خۆ به‌دوور خستن له قسه‌بڕینی كه‌سێك، یان ڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی، یان بڕینداركردنی، یان به هه‌ڵه‌كردنی، یان گاڵته‌كردن به قسه‌كانی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسْناً البقرة 83. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ العنكبوت 46 11. ده‌نگ نزمكردنه‌وه‌و به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی زیاتر له پێویست، دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچوون و توڕه بوون و گاڵه‌و گرمه‌وه هاوار كردن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ (19) ) لقمان. [هه‌وڵ بده له ڕۆیشتندامام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێكی چاك هه‌نگاو بنێ، به ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بكه‌و بدوێ، چونكه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌كان ده‌نگی گوێ درێژه‌كانه] 12. پابه‌ند بوون به بێده‌نگی، زه‌رده‌خه‌نه له كاتی قسه‌كردندا، ڕوو گرژنه‌كردن و هێرش نه‌كردنه سه‌ر خه‌ڵكی. له ئه‌بی ده‌ردا‌ئه‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر قسه‌یه‌كی بكردایه به زه‌رده‌خه‌وه بوو] رواه احمد. 13. دوور كه‌وتنه‌وه له قسه‌ی خراپ و ناشیاو، هه‌روه‌ها بێژانی وته‌ی ناشیرین و ناشایسته، چونكه مرۆڤی ئیماندار نه‌فره‌تكه‌ر نییه‌و به قسه‌كانی ئازاری خه‌ڵك نادات. 14. دوور كه‌وتنه‌وه له سوێند خواردن له كاتی قسه‌كردندا، سوێند نه‌خواردن ته‌نها مه‌گه‌ر كاتێك پێویست به سوێند بكات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ المائدة 89. [سوێنده‌كانتان بپارێزن و مه‌یانشكێنن] 15. دوور كه‌وتنه‌وه له سوێندخواردن به دروستكراوه‌كان هه‌ر چییه‌ك بن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر و فریشته‌كان و كه‌عبه‌و باوك ودایك و شه‌ره‌ف و ژیانی مرۆڤ و شه‌هیدان و خاك و وڵات و هه‌رشتێكی دیكه‌ی له‌و بابه‌تانه، چونكه سوێند خواردن به جگه له‌خوا ناردوست و ناشه‌رعییه‌و ده‌چێته ژێر شیرك و هاوه‌ڵگیرییه‌وه، له ئیبن عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: إنّ الله - تعالى -ينهاكم أن تحلفوا بآبائكم، فمن كان حالفا فليحلف بالله أو ليصمت متفق عليه. [خوای متعال قه‌ده‌غه‌ی لێكردون سوێند به باوك و باپیرانتان بخۆن، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك سوێندی خوارد با سوێند به خوا بخوات یان بێ ده‌نگ بێت]. وه هه‌روه‌ها له ئیبن عومه‌ر كه گۆێی له پیاوێك بوو ده‌یوت: نه‌خێر، سوێند به كه‌عبه، ئیبن عومه‌ر فه‌رمووی: لا تحلف بغير الله فإني سمعت رسول الله – صلى الله عليه وسلم -يقول: من حلف بغير الله فقد كفر أو أشرك رواه الترمذي. [سوێند به جگه له خوا مه‌خۆ، چونكه من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: هه‌ركه‌سێك سوێند به جگه له‌خوا بخوات ئه‌وه بێگومان كافر یان موشریك و هاوه‌ڵگیر بووه] 16. راهێنانی زمان به‌وه‌ی هه‌ر كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك یان خلیسكانێكت لێ ڕوودا، یه‌كسه‌ر داوای تۆبه بكه‌یت و بڵێیت (استغفر الله) و زمانت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، له حوزه‌یفه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: شكوت إلى رسول الله ذرب لساني فقال: أين أنت من الاستغفار؟ إني لأستغفر الله كل يوم مائة مرة. رواه ابن ماجه وابن السني. [سكاڵام برده لای پێغه‌مبه‌ری خوا خراپی زمانم، فه‌رمووی: تۆ له كۆێیت له داوای لێبوردن (بۆ ناڵێیت استغفرالله)؟ به ڕاستی من له ڕۆژێكدا سه‌د جار ده‌ڵێم استغفرالله]. 17. چاودێریكردنی زمان و پاراستنی، گرتنه‌وه‌ی له‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تیاچونی مرۆڤ و له ناوی ده‌به‌ن له‌وانه‌ش: أ- درۆكردن له كاتی گاڵته‌و ڕاستیدا، چونكه درۆ تاوانێكه مرۆڤ تیا ده‌بات و له‌گه‌وره‌ترینی تاوان و خراپه‌كانه. ب- غه‌یبه‌تكردن، ئه‌ویش كه باسكردنی كه‌سێكه بێ ئاگای خۆی به‌وه‌ی كه پێی ناخۆشه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ لاوازی ڕه‌وشت نزمی و نامه‌ردی بكه‌ره‌كه‌یه‌تی. ت- دووزوبانی، ئه‌ویش كه هێنان و بردنی قسه‌یه له‌مه‌و بۆ ئه‌و به مه‌بستی نانه‌وه‌ی فیتنه‌و ئاژاوه له نێوان خه‌ڵكیدا. ث- موجاده‌له‌و كێشمه‌كێشمی نه‌زۆك و بێ به‌رهه‌م، هێنان وبردنی قسه، ڕۆچوون له شتانێكدا هیچ به‌رهه‌م و ئاكامێكیان نییه. ج- ده‌روونی خۆ به‌چاكزانین و باسكردنی خۆت و كرده‌وه‌كانت و به خۆدا هه‌ڵگوتن. ح- نه‌فره‌تكردن و جوێندان و قسه‌ی ڕه‌ق و تانه لێدان و گه‌ڕان به دوای داوێن و نهێنییه‌كانی خه‌ڵكیدا. خ- زه‌مكردنی هه‌موو شتێك و به كه‌مگرتنی هه‌موو كه‌سێك و دوعا كردن له هه‌موو كه‌سێك. د- زۆر گاڵته‌كردن و پێكه‌نین، زۆر خه‌ڵكی بێنیته پێكه‌نین، به شێوه‌یه‌ك ئیتر ببێته خویه‌ك و هه‌یبه‌ت و ڕێزی مرۆڤ نه‌هێڵێت. ذ- ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌ویكردن له پیاهه‌ڵدان، رێزگرتنی زیادو له سنوور ده‌رچوو تا به‌و شێوه‌یه‌كی لێ بێت ببێته دوڕوویی و خۆ لێ نزیك كردنه‌وه. له كۆتاییدا به‌م دوو فه‌رمووده‌یه كۆتایی به‌م بابه‌ته دێنین: 1) له عوقبه‌ی كوڕی عامره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا رزگاربوون و سه‌رفرازی كامه‌یه؟ فه‌رمووی: زمانت بگره له‌سه‌ر خۆت، با ماڵه‌كه‌شت به‌ست بێت و به‌شت بكات، بشگری له‌سه‌ر تاوانه‌كانت] رواه الترمذي. 2) له سوفیانی كوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كارێكم پێ بڵێ كه خۆمی پێوه بگرم. فه‌رمووی: بڵێ (الله) په‌روه‌ردگارمه‌وه پاشان لامه‌ده‌و به‌رده‌وام به له‌سه‌ری، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له چی شتێك زیاتر ئه‌ترسی لێم؟ زمانی خۆی گرت و فه‌رمووی: ئه‌مه] و صلى الله وسلم على سيدنا محمد و على اله و صحبه وسلم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: المختار الاسلامی.