دانراوه له‌لایه‌ن: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی لیَتانى ناشارمه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى كوردستان راپۆرت، هه‌واڵى ئه‌وه‌م خویَندهوه، كه كۆمه‌ڵه كهسیَكى (نیَرباز) كه ده‌توانم بڵیَم (منحرف) له رۆژنامه‌یه‌ك به ناوى (ده‌روازه‌یه‌كى تر) له رانیه، داوایان له حكومه‌ت كردووه، ریَكخراویَكى تایبه‌ت به نیَربازان بكریَتهوه، ئه‌و هه‌واڵه بۆ منیش وه‌ك زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵكى كوردستان موفاجه‌ئه بوو، به‌ڵام بۆ دواتر كاتیَك زانیم زۆربه‌ى وتاربیَژانى مزگه‌وته‌كان له رۆژانى هه‌ینیی، خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه، زۆریش له كادیرى حزبه‌كان، ده‌نگى نارِازیبوونى خۆیان، دژى ئه‌و دیاره سهیرء سهرهمهرهء ناشیرینه دهربرِیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه دڵخۆش بووم. دڵخۆشى من له‌وه‌دا بوو، كه ریَگرى ته‌واو بكریَت له بڵاوبوونهوهوتهشهنهكردنى خویَك، كه پیَچهوانهى فیتره‌ت و سروشت مرۆڤایه‌تییه، بگره پیَچهوانهى فیتره‌تى هه‌موو بوونهوهریَكه، چ جاى پیرۆزترین بوونه‌وه‌ر، كه مرۆڤه، له نیَو هیچ گیانهوهریَكدا نییه، نیَر كار سیَكسى له‌گه‌ڵ نیَردا بكات، به‌ڵكوو كارى سیَكسى جووتبوون ته‌نها له نیَوان نیَرو مێدا دهكریَت، هه‌موو مرۆڤیَكیش، كه له لایه‌نى ههستو بیر‌و هۆش و فیتره‌ته‌وه ته‌واو بیَت، قێز له‌و كاره ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى ئایینى ئیسلامیشه‌وه ته‌ماشاى بكه‌ین، هیچ ڕاجیاییه‌ك نییه له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌و كاره. چونكه وه‌ك ده‌زانین ئیسلام خۆى ئایینى فیتره‌ته، بۆیه هه‌میشه ڕێگرى له هه‌ر كارێك ده‌كات كه پێچه‌وانه‌ى فیتره‌ت بێت؛ تا ئه‌وه‌ى هه‌ندێك زانا، پێیان وایه ئه‌و كاره‌ش هه‌مان حوكمى زیناى هه‌یه له سزادانى كه‌سه‌كه؛ هه‌ندێكى دیكه توندتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر به پیَى ئه‌قڵ و لۆژیكیش بۆى برِوانین، به هه‌مان شیَوه دهبیَت ریَگرى لىَ بكریَت، چونكه كۆمى مرۆڤ، بۆ فرِیَدانى پاشماوه‌ى پیس و بىَ كه‌ڵكى مرۆڤه، به پیسترین ئه‌ندامى له‌شى مرۆڤ دادهندریَت، ئه‌قڵى هیچ مرۆڤیَك رێ به‌وه نادات، مرۆڤ بۆ دامركاندنى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى په‌ناى بۆ بهریَت. بۆیه پیَویسته لیَرهوه ده‌ستخۆشى له‌و مامۆستا‌و جه‌ماوه‌ره كادیرانه بكه‌ین، كه ریَگریان له‌و كاره كردء، پیسى و خراپى‌و ناشیرینى ئه‌و لادانه ناسروشتی‌و نا فیترهتیهیان ده‌رخست. نابێ ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ده، كه‌مه كهسانیَك هه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له خۆناسانادنه، واى پیشان ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه موماره‌سه‌یه‌كى تایبه‌تى كه‌سه‌كانه، هیچ كهسیَكى دیكه بۆى نییه، بچیَته ناو كاروبارى تایبه‌تیانه‌وه، هه‌روه‌ك نارِازیبوونى خۆشیان دهربرِى دژى ئه‌وانه‌ى، كه به شیَوهیهكى شارستانیانه وه‌ڵامى نیَربازهكانیان دایه‌وه. جارێ من قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه دانیمه، كه دهڵیَن: نابیَت ته‌ده‌خولى كاروبارى شه‌خسى هیچ كهسیَكهوه بكه‌یت، ڕاسته بهشیَوهیهكى ره‌هایى نابیَت، به‌ڵام ههندیَك جاریش زۆر پیَویسته، چونكه ده‌كرێ تاكیَك ئاستى وشیارى لاوازه، له كاروباره تایبه‌تیه‌كانى خۆیدا هه‌ڵه ده‌كات، بۆ نموونه له ژیانى تایبه‌تى خیَزانیدا گرفتیان بۆ دروست دهبیَت، كهسیَكى دیكه‌ى وشیار ده‌بێت بچیَته ناو كاروبارهكهو هه‌ڵه‌كه‌ى ڕاست بكاته‌وه. ئه‌وه تهدهخولكردنى كاروبارى شهخسیو پیَشیَلكردنى ئازادى تاكه كه‌سى نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه رزگاركردنى ئه‌وانه‌یه، كه تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه درمه هاتوونه. ئه‌وه‌شتان له‌به‌ر چاو بیَت، هه‌میشه خیَزان له تاك پیرۆزتره، تاك تا ئه‌و ئاسته ئازاده، كه شیرازه‌ى خیَزان سه‌لامه‌ت بیَت، به‌ڵام تاكیَك تووشى ئینحیرافو نه‌خۆشى ترسناكى وه‌ك ئه‌وه بیَت، ئه‌وه ئه‌ركى هه‌موو تاك و ڕێكخراوێك و هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانه وشیارى بكه‌نه‌وه بۆ ڕاسته ریَگا. پاشان من ده‌پرسم: مه‌گه‌ر زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش كه پشتیوانى له كردنه‌وه‌ى ئه‌و ریَكخراوه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كهسیَك داواى شتیَكى وایان لىَ بكات، ئایا هاواریان لیَوه ههڵناستیَت. پاشان ژیانى هاوسهریَتى مرۆڤ، ته‌نها چیَژى سیَكسى نییه، له روانگه‌ى ئیسلامه‌وه سیَكس به شیَوهى حه‌ڵاڵ له نیَوان ژن‌و میَرددا یهكیَكه له هۆیه‌كانى بهختهوهرىو سه‌عاده‌تى خیَزان، نه‌ك ته‌نها شتیَك بیَت به هه‌ر شیَوهء وه‌سیله‌یه‌ك دامركیَندریَت، كه‌واته سیَكس بهشیَكه له ژیانى مرۆڤ، نه‌ك هه‌مووى مرۆڤ بیَت، هیچ كاتیَكیش سیَكس نه‌بۆته هه‌موو شتیَك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش فرۆید تووشى هه‌زاره‌ها ره‌خنه‌ى زانستى بووه‌وه. نموونه هیَنانهوهش به ئهوروپاء رۆژئاوا هه‌ڵه‌یه‌كى دیكه‌یه، چونكه ئه‌وێ واقیعیَكهو، ئیَرهش واقیعیَكى دیكه‌یه، یان له‌و كاته‌ى 2000 كه‌سى شاز ئاهه‌نگى یه‌كتر ماره‌كردنیان ته‌نها له به‌ریتانیان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه وشیارو له‌سه‌ر فیتره‌ت بوونایه، 2000 ئافره‌تیان بهیَنابایه باشتر نه‌بوو، به‌مه‌ش ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته شووى ده‌كرد، نه‌ك به قه‌یره‌یى بمیَننهوه، دواتریش خوانه‌خواسته ههندیَكیان په‌نا بۆ كارى دیكه ببه‌ن، كه‌واته پیَویسته هه‌موو لایه‌ك له جیاتى ئه‌وه‌ى كهسانیَك پاریَزگارییان لیَوه بكه‌ن، با وشاریان بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ئاسایی ببنهوهء، له‌و نه‌خۆشییه رزگارییان ببیَت. پاشان ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه ئاساییه با خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، چونكه كهسیَك داواى ریَكخراو بكات، دهبیَته خاوه‌نى باره‌گاو پاسهوانو هه‌موو شتیَك، ئه‌وانه‌ش پیَویستیان به‌وه‌یه دیار‌و ئاشكرا بن، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند له‌گه‌ڵ واقیعى دروستى كۆمه‌ڵگا ده‌گوونجێ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ریَگره له‌به‌رده‌میان. [email protected]