دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د خوێنه‌ری به‌رێز: وا ئه‌زانم تاكه موسڵمانێك نه‌بێت له‌م بابه‌ته بێ‌نیاز بێت و پێویستی پێی نه‌بێت. هیوادارم له‌گه‌ڵمدا به‌رده‌وام بیت و به‌یه‌كه‌وه به‌هێواشی بیخوێنینه‌وه و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی بده‌ین له ژیانی خۆماندا. هه‌ر كه‌موكووڕییه‌كیشت به‌دی كرد له به‌شی بۆچووندا تۆماری بكه و به‌دڵفراوانییه‌وه لێت وه‌رده‌گرین. سه‌رفرازیمان له شوێنكه‌وتن و كرده‌ییكردنی ئایینه‌كه‌مانه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مرۆڤ ماوه‌ی پشوو، ئیسراحه‌ت و زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیدا به‌سه‌ر ده‌بات. جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست و ڕێك‌وپێك بگونجێنێت، پێویستی به چه‌ند ڕه‌وشت و ئاداب و مامه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆی و خێزان و منداڵ و ده‌وروبه‌ریدا له ماڵه‌وه، كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی دروست كه ڕه‌زامه‌ندیی خوا و به‌خته‌وه‌ریی خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێدا بێت. گرنگترین كارێك ببێته توێشووی موسڵمان له ماڵدا، ته‌قوا و خواناسییه كاتێك به‌ته‌نیایه، چاودیری خوای تعالی، شه‌ونوێژ و به‌ندایه‌تی و له‌خواپاڕانه‌وه و هاواركردنه خوا و به‌دوورخستنی ماڵ له هه‌ر كار و بیرۆكه‌یه‌كی نامۆ و ناڕه‌وا. پاشان توێشوووه‌رگرتن و زه‌خیره‌خستن و خۆبه‌هێزكردن به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌سوود له كاتی ده‌ستخاڵی و دانشتنیدا و به‌فیڕۆنه‌دانی سه‌رمایه‌ی ژیانی له كاری بێبه‌رهه‌مدا. پاشان بیركردنه‌وه له گه‌یشتن به خه‌ڵك و سه‌ردانیكردنی خزم و كه‌سوكار ئه‌گه‌ر هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ كه‌سو ار و برا و خزمه‌كانیدا. ئینجا له كۆتاییدا كاتی خه‌و و ئیسراحه‌ت و پشوودان و چالاكبوونی لاشه به خواردن و خواردنه‌وه و پاكوخاوێنی و خۆشۆرین و شتی دیكه. ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێكی ئاداب و ڕه‌وشتی ناوماڵه ده‌یخه‌ینه پێش چاوتان به‌و هیوایه جێی خۆی له هه‌موو ماڵێكی موسڵماندا بكاته‌وه: 1. ناوبردنی ناوی خوا سبحانه وتعالی له كاتی چوونه‌ماڵه‌وه‌دا. له جابره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (إذا دخل الرجل بيته فذكر الله - تعالى - عند دخوله وعند طعامه قال الشيطان: لا مبيت لكم ولا عشاء، وإذا دخل فلم يذكر الله - تعالى -عند دخوله قال الشيطان: أدركتم المبيت، وإذا لم يذكر الله - تعالى - عند طعامه قال: أدركتم المبيت والعشاء.) رواه مسلم. (ئه‌گه‌ر پیاو چووه ماڵی خۆی و له كاتی چونه ژوره‌وه‌و نان خواردنید ناوی خوای برد ئه‌وه شه‌یتان(به داروده‌سته‌كه‌ی) ده‌ڵێت: نه مانه‌وه‌تان بۆ هه‌یه‌و نه خواردنیش، وه ئه‌گه‌ر چووه ژوره‌وه‌و ناوی خوای نه‌هێنا شه‌یتان ده‌ڵێت: شوێنی مانه‌وه‌تان چنگ كه‌وت، وه ئه‌گه‌ر له كاتی نان خواردنیشدا یادی خوای نه‌كرد ده‌ڵێت: شوێنی مانه‌وه‌و نانخواردنیشتان ده‌ست كه‌وت.). هه‌روه‌ها سیواك كردنیش له كاتی چونه ژوره‌وه‌دا كارێكی په‌سه‌نده، له عائیشه‌وه خوا لێی رازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)كاتێك بهاتایه‌ته ماڵه‌وه سیواكی ده‌كرد. رواه مسلم. 2. دوعاكردن به‌وه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه كاتێ ده‌چیته ژوره‌وه‌و پاشان سه‌لامكردن له ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه‌دان، وه سه‌لام ده‌كات كه‌س له ماڵه‌وه بێت یان نا، ئیمامی مالیك ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: (په‌سه‌ندكراوه ئه‌گه‌ر چووه ماڵه‌وه‌و كه‌سی تێدا نه‌بوو بڵێت: السلام علینا و علی عبادالله الصالحین). خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً النور 61. (جا هه‌ر كاتێك چونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بكه‌ن و سه‌لام له یه‌كتر بكه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، كه پڕه له به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاكی) له ئه‌بی مالیكی ئه‌شعه‌ریه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا ولج الرجل بيته فليقل: اللهم إني أسألك خير المولج وخير المخرج، باسم الله ولجنا، وباسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا، ثم ليسلّم على أهله) ( ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكتان چووه ماڵه‌وه با بڵێت: (اللهم إني أسألك خير المولج وخير المخرج، باسم الله ولجنا، وباسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا) پاشان سه‌ڵام له ماڵ و منداڵی بكات). رواه أبو داود. ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (يا بنيّ إذا دخلت على أهلكم فسلّم، تكن بركة عليك وعلى أهل بيتك) (ئه‌ی كوڕم ئه‌گه‌ر چویته ناو ماڵ و منداڵت سه‌لام بكه، ئه‌بێته خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت و ماڵه‌وه‌ت). رواه الترمذی. 3. وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كاتی چونه ژوره‌وه‌دا بۆ هه‌ر ماڵێك، خۆ به دوورخستن له‌وه‌ی كه له لاوه یان سه‌ردیواره‌وه بچیته ژوره‌وه، یان له پڕ‌و به بێ سه‌لامكردن و ئاگاداركردنه‌وه‌و مۆڵه‌تخواستن، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك شتێكی به‌رچاو بكه‌وێت له كه‌سانی ماڵه‌كه كه پێیان ناخۆش بێت به‌و شێوه ببینرێن یان تووشی ته‌نگی و شه‌رم ببن، به تایبه‌ت له كاتێكدا له گه‌شتێكی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆری پێ ده‌چێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوْاْ الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَـكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى وَأْتُواْ الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا وَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (189) البقرة. [چاكه‌و چاكه‌كاریش ئه‌وه نییه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵان‌دا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج ئه‌نجام ده‌درا) به‌ڵكوو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێز كار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن] هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ماڵی خه‌ڵك مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ چونه ژوره‌وه واجبه‌و نابێت به بێ مۆڵه‌تی خاوه‌ن ماڵ یه‌كسه‌ر خۆت بكه‌یت به ژوردا با ماڵی خزم و ناسیاوو كه‌سی خۆشت بن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يا أيها الذين امنوا لا تدخلوا بيوتاً غير بيوتكم حتى تستأنسوا وتسلموا على أهلها ذلكم خير لكم لعلكم تذكرون النور: 27 " [ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێكی تر جگه له ماڵه‌كانی خۆتان هه‌تا كارێك نه‌كه‌ن كه ئه‌وان ئاگادار بن (وه‌ك زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان كه مۆڵه‌تدران سه‌لام بكه‌ن له خه‌ڵكی ماڵه‌كه، چاكتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌ن..] خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان پێ دایت ئه‌وه باشه و ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت به بێ هیچ دڵته‌نگییه‌ك بگه‌ڕێیته‌وه، -وإن قيل لكم ارجعوا فارجعوا هو أزكى لكم والله بما تعملون عليم . [ئه‌گه‌ر پێتان وتر بگه‌ڕێنه‌وه (به بێ دڵگرانی) ئه‌وه چاكتره بۆتان و بگه‌ڕێنه‌وه، بزانن خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن] خوای گه‌وره ماڵه‌كانی كردۆته جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و داپۆشینی عه‌وره‌ت و دڵئارامی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له به‌ر چاوی خه‌ڵكی، ماڵیش نابێته جێگه‌ی ئیسراحه‌ت و پاڵدانه‌وه‌و دڵنیابوون، ته‌نها مه‌گه‌ر به‌وه نه‌بێت كه پارێزراو بێت و په‌رژینكراو بێت و هه‌موو كه‌س له هه‌ر كاتێكدا ویستی بێ مۆڵه‌ت خۆی پێدا نه‌كات. لێره‌دا بۆ زیاتر شاره‌زابوون سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه: http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/0/targetid/1061-155-42.html/ 4. چاودێریكردنی خوای گه‌وره له كاتی ته‌نهاییدا له ماڵه‌وه‌و دوور كه‌وتنه‌وه له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له كاتێكدا هه‌ر خۆت له ماڵیت. 5. خۆ به دوور خستن له ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و قیڕاندن و یاری و گه‌پ و هاواری ئیزعاج بۆ ناو ماڵه‌كه‌و دراوسێكانیش. 6. دوور كه‌وتنه‌وه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌له‌فزێون یان شریت و كاسێت یان هه‌ر شتێكی تر كه مایه‌ی ئیزعاجكردنی ماڵه‌كه یان دراوسێكان بێت به تایبه‌ت له كاتی پشوودان و كاتی خه‌ودا. 7. دوور كه‌وتنه‌وه له گوێبیست بوون یان سه‌یركردنی شتێك كه شایه‌نی ئه‌وه نه‌بێت موسڵمان كاتی پێوه به‌سه‌ر به‌رێت و سه‌یری بكات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً (36) الإسرا‌ء. [به ڕاستی ده‌زگاكانی بیستن و تێگه‌یشتن و هه‌ر هه‌مووی، به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه]. 8. ئاگاداری و هۆشداری له خۆ داپۆشین و شه‌رم و حه‌یا و ده‌رنه‌كه‌وتنی عه‌وره‌ت، به تایبه‌ت له‌كاتی داكه‌ندن و له‌به‌ركردنی جل و بارگ یان چونه حه‌مام و شوێنی خۆشۆرین، له به‌رچاوگرتنی داپۆشراوی و حه‌یاو شه‌رم له كاتی دانیشتن یان هه‌ڵس و كه‌وتی ناو ماڵ یان خه‌و، چاوداپۆشین له عه‌وره‌تی كه‌سانی دیكه كه پێت نامه‌حره‌من. له ئیبن عه‌باسه‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (نهيت أن أمشي عريانا) [قه‌ده‌غه‌م لێ كراوه كه به ڕووتی (به‌ناو ماڵدا) بگه‌ڕێم]. رواه الطبرانی. 9. ڕازیبوون به‌و به‌شه‌ی خوا بۆی داناوین له جێگه‌و ڕێگه، ناشكوری نه‌كردن و ده‌نگ به‌رزنه‌كردنه‌وه‌و له ته‌نگی جێگه‌كه‌و حاڵناخۆشیت، چه‌ند كه‌س هه‌یه كه هیچ شوێنێكی نییه و زۆر حاڵی له تۆ خراپتره‌و نانی ئێواره‌ی نییه. له عبدالله كوڕی عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه به ڕۆژ ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه ده‌یفه‌رموو: [الحمد لله الذي كفاني وآواني، والحمد لله الذي أطعمني وسقاني، والحمد لله الذي منّ عليّ، أسألك أن تجيرني من النار]. رواه ابن السنی. 10. به‌سه‌ركردنه‌وه و ته‌ماشاكردنی ماڵه‌كه و چاكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی، چاكردنی ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی چاكردنه‌وه ماوه و پشت گوێ نه‌خستنی. 11. وریایی و ئاگاداری له پاك و خاوێن ڕاگرتنی ماڵه‌كه‌و به‌شداریكردن له خزمه‌تگوزاری و پاكردنه‌وه‌یدا. له ئه‌سوه‌دی كوڕی یه‌زیده‌وه ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له عائیشه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ماڵه‌وه چی ده‌كرد؟ وتی: (كان يكون في مهنة أهله ـ يعني خدمة أهله ـ فإذا حضرت الصلاة خرج إلى الصلاة).[له خزمه‌تی ماڵ و خێزانه‌كه‌یدا بوو، كاتیش نوێژ بهاتایه ده‌رده‌چوو بۆ نوێژ]. البخاري 12. پاراستنی نێهنییه تایبه‌تیه‌كانی ناو ماڵ و ده‌رنه‌خستن و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌یان لای هیچ كه‌سێك، بێگومان كه ئه‌وه كارێكی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و فیتنه‌وه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌شی به دواوه‌یه‌و له‌سه‌ر خێزانی موسڵمان پێویسته زۆر سوور بێت له‌سه‌ر نه‌خستنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنییه‌كانی خێزان. 13. مۆڵه‌تخواستن و سه‌لامكردن له كاتی چونه ده‌ره‌وه له ماڵ، ئاگاداری ماڵه‌وه بۆو شوێنه‌ی بۆی ده‌چیت و مه‌به‌ستته. 14. خوێندنی دوعای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له ئوم سه‌له‌مه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك له ماڵ ده‌رده‌چوو ده‌یفه‌رموو: [بسم الله توكلت على الله، اللهم إني أعوذ بك أن أضلّ أو أضل، أو أزلّ أو أزل، أو أظلم أو أظلم، أو أجهل أو يجهل عليّ] رواه الترمذي و أبو داود. وه له ئه‌نه‌سه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر كه‌سێك كاتێ له ماڵی ده‌چێته ده‌رێ بڵێت: [بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله]پێی ده‌وترێت: ئه‌وه به‌سته‌و پارێزراویت و ڕێنمونی كراویت، وه شه‌یتانیش وازی لێ دێنێت. رواه الترمذي والنسائي. 15. داخستنی ده‌رگاو كوژاندنه‌وه ئاگر و داپۆشینی جام وقاپ و شتانێك كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی تێدا بێت له كاتی خه‌ودا. له جابره‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا كان جنح الليل فكفوا صبيانكم فإن الشياطين تنتشر حينئذ فإذا ذهب ساعة من العشاء فخلوهم وأغلق بابك واذكر اسم الله وأطفيء مصباحك واذكر اسم الله وخمر إناءك واذكر اسم الله ولو تعرض عليه شيئا) [ئه‌گه‌ر شه‌و باڵی كێشا به‌سه‌رتاندا منداڵه‌كانتان بێ ده‌نگ بكه‌ن (با نه‌چنه ده‌ره‌وه) چونكه شه‌یتانه‌كان له‌و كاته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر سه‌عاتێك له كاتی شه‌و تێپه‌ڕی ئیتر وازیان لێ بێنه‌و ده‌رگاكه‌ت دابخه‌و ناوی خوا بێنه‌و چراكه‌ت (ڕوناكییه‌كه‌ت) بكوژێنه‌وه (واته بخه‌وه) و ناوی خوا بێنه]رقم 3280 عند البخاري هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (لا تتركوا النار في بيوتكم حين تنامون) [كاتێك ده‌خه‌ون با ئاگر له ناو ماڵه‌كانتاندا نه‌بێت] رقم 6293 عند البخاري، 16. كردنی نوێژه سوننه‌ته‌كان له ماڵدا، بوخاری و مسلم له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (اجعلوا في بيوتكم من صلاتكم ولا تتخذوها قبورا) [به‌شێك له نوێژه‌كانتان بخه‌نه ماڵه‌كانتانه‌وه‌و مه‌یانكه‌نه گۆڕ) واته وه‌ك گۆڕستان لێ مه‌كه‌ن كه نابێت نوێژی تێدا بكرێت]. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی جابر له مسلم وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا قضى أحدكم الصلاة في مسجده فليجعل لبيته نصيبا من صلاته فإن الله جاعل في بيته من صلاته خيرا). [ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له مزگه‌وته‌كه‌یدا نوێژی به‌جێ هێنا با به‌شێك له نوێژه‌كه‌ی (نوێژی سوننه‌ت) بباته ماڵه‌وه چونكه خوا خێر‌و به‌ره‌كه‌تی كردۆته نوێژه‌كه‌یه‌وه له ماڵه‌وه‌دا]. 17. هه‌ڵنه‌واسینی وێنه‌و په‌یكه‌رو شتی له‌و بابه‌تانه له ناو ماڵدا، چونكه فریشته ڕوو ناكاته ماڵێك ئه‌و شتانه تێدا بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن الملائكة لا تدخل بيتا فيه صورة) (فریشته ناچێته ماڵێكه‌وه وێنه‌ی تێدا بێت) وه له له‌فزی بوخاریدا ده‌فه‌رموێت: (ولا صورة تماثيل) [وه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی په‌یكه‌ری تێدا بێت]. 18. مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی كه‌سانی ناو ماڵه‌كه هه‌ندێكیان له‌وی تریان: له مه‌به‌سته‌كانی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه منداڵ له ماڵدا له كه‌ش و بارودۆخێكی پڕ له حه‌یاو شه‌رمدا له ماڵه‌وه گه‌وره ببێت، به ئاره‌زووی خۆی و له هه‌موو كات و ساتێك‌دا خۆی نه‌كات به ژووی باوك و دایكدا، یان هه‌روه‌ها باوك و دایك كاتێك منداڵه‌كانیان گه‌وره بوون و گه‌یشتنه قۆناغی باڵغ بوون، نابێت به بێ له ده‌رگا دان و ئاگادار كردنه‌وه له پڕدا خۆی بكات به ژوره‌كه‌یاندا، هه‌روه‌ها خوشك و براش هه‌ر به هه‌مان شێوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يا أيها الذين آمنوا ليستأذنكم الذين ملكت أيمانكم والذين لم يبلغوا الحلم منكم ثلاث مرات من قبل صلاة الفجر وحين تضعون ثيابكم من الظهيرة ومن بعد صلاة العشاء ثلاث عورات لكم ليس عليكم ولا عليهم جناح بعدهن طوافون عليكم بعضكم على بعض ، كذلك يبين الله لكم الآيات و الله عليم حكيم، وإذا بلغ الأطفال منكم الحلم فليستأذنوا كما استأذن الذين من قبلهم، كذلك يبين الله لكم آياته و الله عليم حكيم النور : 58 ، 59 " [ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (كه هێشتا نه‌گه‌یشتونه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری) له سێ كاتدا (فێری ئه‌وه بكرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێردا) پێش نوێژی به‌یانی، كاتی نیوه‌ڕۆ كه پۆشاكتان داده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ كاته كه له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ر بكه‌وێت (با كه‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ كاته قه‌یناكات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، كه بگه‌رێن به ناو یه‌كدا و بچن بۆ لای یه‌كتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه * هه‌ر كاتێك منداڵه‌كانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌كو چۆن كه‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له كاتی هاتوچۆكردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و خوا زانا‌و دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان) ]. خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه به منداڵان كه له ده‌بێت له سێ كاتی شه‌وو ڕۆژدا مۆڵه‌ت له دایك و باوكیان وه‌ربگرن و له ده‌رگا بده‌ن ئه‌وجا بچنه ژوره‌وه بۆ لایان (بۆ ژووی خه‌وتن و ئیسراحه‌تیان) ئه‌و كاتانه‌ش: أ- پێش نوێژی به‌یانی: چونكه كاتی خه‌وه. ب- كاتی نیوه‌ڕو: چونكه كاتی سه‌رخه‌و شكاندنه. ت- دوای نوێژی خه‌وتنان: چونكه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خه‌وه. خوای گه‌وره ئه‌و كاتانه‌ی ناو ناوه (عه‌وره‌ت) چونكه مرۆڤ له‌و كاتانه‌دا زیاتر خۆی ده‌كاته‌وه‌و شتێكی وا له‌به‌ر ده‌كات كه ته‌نها بۆ خه‌وو ئیسراحه‌ته. 19. ڕانه‌گرتنی سه‌گ و ماناوه‌ی له‌ماڵداو به‌خێوكردنی، بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه له ئه‌بو ته‌لحه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (فریشته‌كان ناچنه ماڵێكه‌وه سه‌گ و وێنه‌ی تێدا بێت) 20. هه‌ر شتێك له خاچی ده‌كرد یان وێنه‌ی ئه‌و وابوو ده‌بێت بیشكێنێت و له ماڵی خۆی لایبه‌رێت، تاكو ماڵی موسڵمان خاڵی بێت له هه‌ر دروشمێك یان هه‌ر شتێكی دیكه كه دروشم و نیشانه‌ی نه‌سرانییه‌كانی پێوه بێت، بوخاری له عائیشه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (لم يكن النبي - صلى الله عليه وسلم - يترك شيئا فيه تصاليب إلا نقضه). [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیچ شتێكی به‌جێ نه‌ده‌هێشت خاچی تێدا بووه‌یه (وه‌ك خاچ وێنه بكێشرایه) مه‌گه‌ر هه‌ڵیده‌وه‌شانده‌وه (لایده‌برد یان ده‌یشكاند) ]. 21. هه‌ڵنه‌واسین و له‌سه‌ر دانشتن و هه‌ڵنه‌گرتنی پێستی پڵنگ، له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵكێك فه‌رمووده هاتوون له وانه فه‌رمووده‌ی (مقداد بن معد بن یكرب) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): (ونهى عن جلود السباع والركوب عليها) رواه أحمد وأبو داوود والنسائي وقال الحافظ في الفتح (10/294) حديث ثابت [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردووه له پێستی دڕه‌نده‌و له‌سه‌ر دانیشتنیشی]. 22. نه‌بردنه‌وه‌ی ئامێری مۆسیقا‌و گه‌مه‌ی ناشه‌رعی بۆ ماڵ و پاكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه لێیان ئه‌گه‌ر هه‌بوون. 23. له كاتی سه‌رئاودا نه ڕوو به قیبله و نه پشتیش له قیبله بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له توانایدا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه به‌و شێوه بوو له‌و كاته‌دا ڕێی پێ دراوه‌و چاره‌یه‌كی تر نییه. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت: (إذا أتيتم الغائط فلا تستقبلوا القبلة ولا تستدبروها ولكن شرقوا أو غربوا) [ئه‌گه‌ر چونه سه‌ر ئاو ئه‌وه نه ڕوو له قیبله بكه‌ن و نه پشتیشی تێ بكه‌ن، به‌ڵكووو ڕوو له ڕۆژهه‌ڵات یان ڕۆژ ئاوا بكه‌ن]. 24. ئیسراف و زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردن له خواردن و خواردنه‌وه‌دا، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وكلوا واشربوا ولا تسرفوا إنه لا يحب المسرفين [بخۆن و بخۆنه‌وه و زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زیاده‌ڕه‌ویكه‌رانی خۆش ناوێت] ده‌بێت وریا بێت هه‌میشه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌ی پڕ نه‌بێت له نان و خۆراكی به‌رماوه، چونكه ئه‌و ئیهانه‌كردنه به نیعمه‌تی خوا‌و ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی ئیسرافكردن و زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌وه. 25. خوێندنی قورئان له ماڵدا چونكه ده‌بێته هۆی دابارینی به‌ره‌كه‌ت و ڕاونان و دووركه‌وتنه‌وه شه‌یتان له ماڵ، له ئه‌بووهوره‌یره‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ولا تجعلوا بيوتكم مقابر إن الشيطان يفر من البيت الذي تقرأ فيه سوورة البقرة) [ماڵه‌كانتان مه‌كه‌نه گۆڕستان، شه‌یتان ڕا ئه‌كات له ماڵێك كه سووره‌تی (البقرة)ی تێدا بخوێنرێت] 26. له كۆتاییدا بوونی كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵدا زۆر پێویسته بۆ پاراستنی كتێبه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان له كاتی پێویستدا، هه‌موو كه‌سێك پێویسته به‌پێی زانست و بواری تێگه‌یشتنی خۆی كتێبخانه، یان شریت و كاسێت و گۆڤار كۆ بكاته‌وه‌و له كاتی پێویستدا بیانخوێنێته‌وه یان گوێیان لێ بگرێت، ئه‌و ماڵه‌ی كتێبخانه‌ی تێدا نه‌بێت ماڵێكی ڕووخاوو بێ زانسته‌و ناتوانێت په‌یامی زانستی خۆی بگه‌یه‌نێت و منداڵه‌كانی فێری كتێب خوێندنه‌وه بكات. ئه‌مانه هه‌ندێ ئاداب و ڕه‌وشتی ناوماڵ بوون به‌و هیوایه‌ی دوای خوێندنه‌وه هه‌وڵی به‌جێهێنانیان بده‌ین ان شا‌ء الله. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته، سوود له‌م به‌سته‌رانه وه‌رگیراوه: http://www.islamselect.com/index.php?ref=2316 http://www.islamselect.com/index.php?ref=17882 http://www.islamselect.com/index.php?ref=21424