دانراوه له‌لایه‌ن: موحه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز ئه‌خلاق له ئیسلامدا پانتایییه‌كی فراوانی له ژیانی مرۆڤدا داگیر كردووه و گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه. لای ئیمامی غه‌زالی ئه‌خلاق بریتییه له "حاڵه‌تێك كه له ده‌رووندا جێگیر ده‌بێ، پاشان كرده‌وه‌كان به‌ئاسانی و به‌بێ زۆرله‌خۆكردن له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن." مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدانیش ده‌ڵێت: "ئه‌خلاق كۆمه‌ڵێك مانا و خه‌سڵه‌تن له ده‌رووندا جێگر ده‌بن و له‌ژێر ڕۆشنایی و میزانیدا چاكوخراپیی كرده‌وه‌كان ئه‌ناسرێن." ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه ڕوو، ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان تاكی موسڵمان و ئه‌خلاقی چاكه. ئایا مرۆڤی موسڵمان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌ركه له‌سه‌ری پابه‌ندی ئه‌خلاق بێت؟ ئایا ئیسلامیش تێڕوانینی چییه بۆ ئه‌خلاق له ژیانی مرۆڤدا؟ ئایا ڕۆڵی ئه‌خلاق له ژیانی مرۆڤ به‌گشتی و موسڵمان به‌تایبه‌تی چییه؟ ئایا سلبیات و ئیجابیات له نه‌بوون و بوونی ئه‌خلاق له ژیانی موسڵماندا چییه؟ ئیسلام كه هاتووه په‌یامێكه تایبه‌ته به مرۆڤ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌شی كه پێیه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی، گرنگییه‌كی زۆری له ژیانی مرۆڤدا هه‌یه. یه‌كێك له‌و هێڵه گشتی و سه‌ره‌كییانه‌ی كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ئیسلام به‌هه‌ند بۆی ڕوانیوه، ئه‌خلاقه. چونكه سه‌نگی مه‌حه‌ك له ئیسلامدا بۆ پێوانه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چاكوخراپیی موسڵمان، ئه‌خلاقه؛ وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَالَّذِي خَبُثَ لاَ يَخْرُجُ إِلاَّ نَكِدًا [الأعراف: ٥٨]. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ توانی چاكسازی له ده‌روونی خۆیدا بكا و رای بێنێ له‌سه‌ر ئاكاره چاكه‌كان ئه‌وه‌نده فابریقه و وێنه‌ی جوان پێشكه‌ش ده‌كات. بێگومان هه‌میشه مرۆڤ به ئه‌خلاقیدا ناسراوه، چاكی یان خراپیی ئاده‌میزاد ئه‌خلاق دیاریی ده‌كات، ئه‌وه‌تا پێش دابه‌زینی وه‌حی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به (الصادق الامین) ناسرابوو، ئه‌و هه‌ڵسوكوت و ره‌فتاره شیرینانه‌ی وای كردبوو كه‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)یان به‌هێز كردبوو. مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر به (فطرة) بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌خلاق له ژیانیدا رۆڵی زۆره و گرنگیی خۆی هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه ئیسلام دوای عه‌قیده و باوه‌ڕ وه‌ك خاڵبه‌ندییه‌ك ئه‌خلاقی داناوه. ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین تاكی موسڵمان چه‌نده پابه‌ندی به‌ندایه‌تی بێت و رۆژوو و نوێژ و زه‌كاتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌خلاقی باش نه‌بێت، ئه‌وه له ئیسلامدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ره، قيل لرسول الله(صلى الله عليه وسلم) أن فلانة تصوم النهار وتقوم الليل وهي سيئة الخلق تؤذي جيرانها بلسانها، فقال لا خير فيها، هي من أهل النار). له ئیسلامدا مافی خوای مه‌زن هه‌یه و دیاری كراوه و هه‌روه‌ها مافی خه‌ڵكیش هه‌یه و دیاری كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر موسڵمانێ سه‌رگه‌رمی جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی خوای مه‌زن بێ، به‌ڵام مافی خه‌ڵكی فه‌رامۆش كرد، ئه‌وه لێى وه‌رناگیرێ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( لا يؤمن أحدكم حتى یحب لاخیه مایحب لنفسه)، یانی له ئه‌خلاقی موسڵماندا حه‌زكردنه به خێر و چاكه بۆ به‌رامبه‌ر و، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له مافی به‌رامبه‌ر ئه‌ركه له‌سه‌ر تاكی موسڵمان. چه‌مكی ئه‌خلاق یانی راهێنانی ده‌روون له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌فتار و گوفتار، تا وای لێ دێ ده‌بن به شێك له ژیانی ئه‌و مرۆڤه، پاشان به ئاسانی لێى جودا نابێته‌وه، بۆیه پێویسته موسڵمان ئاگاداری ژیانی رۆژانه‌ی خۆی بێت و بزانێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات ئیسلام پێى رازییه. ئیسلام موسڵمانێكی ده‌وێ دوای راگه‌یاندنی باوه‌ڕهێنان و جێبه‌جێكردنی دروشمه به‌ندایه‌تییه‌كان، ئه‌بێ په‌یڕه‌ی ره‌وشته چاكه‌كان بكات. ئیسلام خه‌یاڵ و نه‌زه‌ریات نییه، به‌ڵكوو واقیع و كرده‌وه‌یه، له زۆر جێگه‌ی قورئاندا خوای گه‌وره نموونه‌ی ئیماندار باس ده‌كات، ڕاسته‌خۆ كرده‌وه چاكه‌كانیش به‌دوایدا دینێ الذين أمنوا وعملوا الصالحات، چونكه كرده‌وه‌كان ته‌رجه‌مه‌ی ئیمان و مانای دینداری ده‌كات، له ئیسلامدا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ئیمان كراوه (الايمان ما وقر في القلب و صدقة العمل) یان (الايمان تصديق بالجنان وأقرار باللسان و عمل بالاركان). ئه‌م عه‌مه‌ل به ئه‌ركانه‌ش كه له پێناسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه به‌شێكی زۆری له بواری ئه‌خلاقدا جیلوه ده‌كات. بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی (أن العبد يتكلم بالكلمة ما يتبين فيها يزل فيها الي النار ابعد مما بين المشرق و المغرب) بوخاری و مسلم گێڕاویانه‌ته‌وه، یان ده‌فه‌رموێ (لا يدخل الجنة نمام) بوخاری و مسلم گێڕاویانه‌ته‌وه. مرۆڤێك ئه‌گه‌رچی خۆی به موسڵمان بزانێ، به‌ڵام ئاگاداری زمانی نه‌بێ و به ئاره‌زووی خۆی به‌كاری بهێنێت، ئه‌وه سه‌ره‌نجامی دۆزه‌خ ده‌بێ. ئه‌مه میزانی ئیسلامه بۆ پێوانه‌ی كه‌سی موسڵمان، كه‌وابوو به (وتن) نییه، به (كردن)ـه. ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه زۆر جار وریایی ده‌دا له‌وه‌ی موسڵمان ئاگای له كرده‌وه‌كانی بێت و له ئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی له‌شیدا بێت وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولاً (الاسراْ 36) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌م شێوه‌یه باس له كه‌سێك ده‌كات كه موسڵمان له رۆژی قیاماتدا ئه‌یوه‌ستێنن، ده‌فه‌رموێ: (تدرون من المفلس؟ قالوا المفلس فينا من لا درهم له ولا متاع، فقال: أن المفلس من أمتي من يأتي يوم القيامة بصلاة و صيام و زكاة، و يأتي قد شتم هذا، وقذف هذا، وأكل مال هذا، و سفك دم هذا، و ضرب هذا، فيعطي هذا من حسناته، و هذا من حسناتة، فان فنيت حسناته قبل أن يقضى ما عليه أخذ من خطاياهم، فطرحت عليه، ثم طرح في النار) رواه مسلم. له ده‌یان فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به ئه‌خلاق ده‌كات، وێنای ئیمانداری چاك به ئه‌خلاقه چاكه‌كانه‌وه ده‌كات، لای پێغه‌مبه‌رى خوا موسڵمان و باوه‌ڕداری ته‌واو ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌خلاقی چاك بێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌كاته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی موسڵمانێتیی مرۆڤ، ئه‌بینی ئه‌خلاق ئه‌وه‌نده لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)گرنگه، په‌یامی ئیسلام ده‌به‌سێت به چاككردنی ئه‌خلاقه‌وه: (إنما بعثت لا تمم مكارم الاخلاق)، یان ده‌فه‌رموێ: (أكمل المؤمنين أيمانا واحسنهم خلقا، وخيركم خيركم لنسائهم) رواهه الترمذي. هه‌رگیز نابێ كه‌سێك خۆی به موسڵمان بزانێ و ئه‌ركه‌كانی ئیمان و ئیسلام جێبه‌جێ بكا، به‌ڵام له مامه‌ڵه و سلوكیدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خراپ بێ، درۆ بكا، دزی بكا، فێڵباز بێ، زمانی پیس بێ، ئازاری خه‌ڵك بدا، سته‌م بكا، داوێن پیس بێ، توڕه و توندوتیژ بێ و ئه‌مانه‌ت نه‌پارێزێ و ... هتد، ئه‌مانه و هی تریش هه‌مووی به درێژی له ئیسلامدا به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، بۆیه ناكرێ كه‌سێ موسڵمان بێ و ئه‌خلاقیاتی ته‌واو نه‌بێ. له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر دا(صلى الله عليه وسلم) هاتووه ئه‌فه‌رموێ: (جاْ رجل الي رسول الله "ص " فقال : يا رسوا الله ماالدين؟ فقال الرسول (صلى الله عليه وسلم) حسن الخلق)، یانی كابرایه‌ك دێ پرسیاری ئیسلام ده‌كا، ئه‌یه‌وێ فێر بێ و پاشان په‌یڕه‌وی بكا، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له وه‌ڵامیدا له جیاتی ئه‌وه‌ی به درێژی باسی عه‌قیده و عیبادات و ئه‌خلاق و موعامه‌لاتی بۆ بكات، به دوو وشه ده‌ڵێ (حسن الخلق) ئه‌م دوو وشه‌یه هه‌رچه‌نده كورت و ئاسانن، به‌ڵام به‌وه نه‌بێ ئیمانی موسڵمان دانامه‌رزێ، خوای گه‌وره به‌نده‌یه‌كی خۆش ناوێ عیباده‌تی بۆ بكا و ئیمانی پێ هێنا بێ، به‌ڵام ره‌فتاری رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خراپ بێ و پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕه‌كه‌ی بێ، له ئیسلامدا (ئیمان یانى ئه‌خلاق و ئه‌خلاقیش یانی ئیمان). رزگاربوون له رۆژی قیامه‌تدا له ئاگری دۆزه‌خ، به زۆریی رۆژووگرتن و سوجده‌بردن نییه، موسڵمان هه‌یه به‌ینی خۆی و خوای مه‌زنی چاك كردووه، به‌ڵام هه‌ر فه‌رزه‌كان ده‌كا له‌وه زیاتر نییه، له كاتێكدا زۆر گرنگیی داوه به‌وه‌ی كه وه‌ك موسڵمانێك ره‌فتار بكا و كه‌سێكی خۆپارێز و ئه‌خلاق چاك بێ، ئه‌مه له ئیسلامدا پله و پایه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و له رۆژی قیامه‌تیشدا تای كرده‌وه چاكه‌كانی قورس و سه‌نگینه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:(أن المؤمن ليدرك بحسن خلقه درجة الصائم القائم) (رواه أبو داود). له فه‌رموده‌یه‌كی تردا هاتووه: (ما من شي‌ء أثقل في ميزان المؤمن يوم القيامة من حسن الخلق، و ان الله يبغض الفاحش البذيء) رواه الترمذي). هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: (سئل رسول الله(صلى الله عليه وسلم)عن اكثر مايدخل الناس الجنة؟ قال "تقوي الله و حسن الخلق " و سئل عن أكثر مايدخل الناس النار، فقال "الفم و الفرج ") (رواه الترمذي). به پێویستی ده‌زانم لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌رده‌وامیی نه‌ته‌وه‌كان یان بڵێین شارستانییه‌ته‌كان، به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ستراوه به ئاستی چاك و خراپیی ئه‌خلاقه‌وه، وه‌ك شاعیرێك ده‌ڵێت: و إنما الأمم الأخلاق ما بقيت فأن هم ذهبت أخلاقهم ذهبوا مێژووی ئیسلام شانازی به‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌كات كه قورئانی تێدا دابه‌زی و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)مامۆستا و پیشه‌وای بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵان توانییان ئاراسته‌كانی قورئان و سوننه‌ته (قولي و عملي)ه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌نه كرده‌وه و وێنه‌یه‌كی ته‌رجه‌مه‌كراوی عه‌مه‌لی جوانی ئیسلام پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان كرد و ئه‌و ده‌قانه‌ش كه سه‌باره‌ت به چه‌مكی ئه‌خلاق هاتبوون بكه‌نه واقیع. به بڕوای من زۆر جار تاكی موسڵمان له كاتی تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ردا به ئاراسته‌ی ئیسلام مامه‌ڵه ناكات، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: 1ـ تێگه‌یشتنی ئیسلام به‌وه‌ی ته‌نها نوێژ و رۆژوو و حه‌ج و زه‌كاته، كه هه‌ندێك ئه‌مانه‌ش ناكات خۆی به موسڵمان ده‌زانێ. ئه‌م حاڵینه‌بوونه گه‌وره‌ترین زیانی به ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی گه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤێك خۆی به موسڵمان ده‌زانێ، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان ئیسلام و ره‌فتاری ئه‌ودا ده‌كه‌ی، به هه‌زاران میل له‌یه‌كه‌وه دوورن، ئیتر ئه‌گه‌ر تاكێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاوا بێ، چاوه‌ڕوانی چیی لێ ده‌كه‌ی. 2ـ خۆ ویستی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی ئه‌م تاكه كه ئه‌م خه‌سه‌ڵه‌ته‌ی تێدایه، حاڵییه له‌وه‌ی كه ئه‌خلاقی رۆژانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕاستیه‌تیی ئیمانه‌كه‌ی ده‌رده‌خات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده حه‌زه ده‌روونییه‌كانی فشاریان له‌سه‌ر دروست كردووه ناتوانێ زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا كاتێك له مامه‌ڵه‌دا ده‌یبینێ هه‌ر ناڵێى موسڵمانه. 3ـ بێئاگابوون و له‌بیرچوونه‌وه، هه‌ندێ جار موسڵمانی وا هه‌یه له بیری ئه‌وه‌دا نییه ئه‌م موسڵمانه هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلامه و سلوكیات و ره‌فتاری له ژێر چاودێریدایه، سه‌یر ده‌كه‌ی بێئاگایانه هه‌ڵوێست ده‌گرێ و ورد نابێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ن ئایا به‌گوێره‌ی داواكارییه‌كانی ئیسلامه یان به پێى حه‌ز و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیانێكی گه‌وره ئیسلام و موسڵمانانی پێ ناشیرین ده‌بێ. یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بێداریی ئیسلامی بووه‌ته‌وه، جوان مامه‌ڵه‌كردنه به ئیسلام و به عه‌مه‌لی نه‌كردنی چه‌مكی ئه‌خلاقی ئیسلامییه. ده‌بینی جاری وا هه‌یه باسی ئیسلام ده‌كرێ به‌وه‌ی چاره‌سه‌ره و كێشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و گه‌نده‌ڵی نایه‌ڵێ و... هتد، هه‌ر له‌و كاته‌دا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ فڵان كه‌س كه موسڵمانه وا ده‌رنه‌چوو؟ ئه‌وه‌ی كرد و ره‌فتاری ئاوایه، به خراپی ناوی ده‌به‌ن، له‌و كاته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی ئیسلام ده‌كا، هه‌رچه‌نده ده‌توانێ بڵێ ئه‌و یان هیچ كه‌سێك ته‌عبیر له ئیسلام ناكات، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته متمانه و سیقه نایه‌ڵێ، خه‌ڵك باوه‌ڕ ناكه‌ن ئه‌میش له واقیعدا وا نه‌بێ. ئیسلام هاتووه گۆڕانكاری له واقیعدا بكات و ره‌وشت و ئاكاره خراپه‌كان بگۆڕێ به چاكه، ئیسلام هاتووه كاریگه‌ریی و رۆڵی ئیجابی هه‌بێت له تاكدا، له خێزاندا، له قوتابخانه و ده‌زگاكاندا، له بازاڕ و كاروكاسپی و بازرگانیدا، له كاتی رێكردن و دانیشتن و له قسه‌كردن و بێده‌نگیدا، هاتووه له موفره‌داتی ژیاندا جوانییه‌كان بۆ مرۆڤ به‌رجه‌سته بكات و به‌رزی كاته‌وه بۆ ئاستی مانای مرۆڤبوون، هاتووه په‌رژینێك بۆ مرۆڤ دروست بكات و بیپارێزێ له‌و شتانه‌ی ئه‌بنه مایه‌ی له‌كه‌داركردنی به‌ها مرۆییه‌كه‌ی مرۆڤ، ئیسلام هاتووه رێ و شوێنی هه‌نگاوه دروسته‌كان پیشانی مرۆڤایه‌تی بدات و دووری خاته‌وه له‌وه‌ی نه‌شیاون به مانای مرۆڤ، ئیسلام هاتووه به ئاده‌میزاد ده‌ڵێ چاكه‌كار و چاكه‌خوازێكی بێ قه‌ید و شه‌رت به، پێى ده‌ڵێ:ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ... یان ده‌فه‌رموێت: إدفع السئية الحسنة تمحها وخالق الناس بخلق حسن هاتووه مرۆڤی به‌كه‌ڵك و به‌سود پێشكه‌ش بكا و له سته‌م و ئازار دووری خاته‌وه (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ویده)، (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لاخيه ما يحب لنفسه). هاتووه تۆوی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له مرۆڤه‌كاندا به‌هێز بكا و دایمه‌زرێنێ و بیانبه‌سێت به یه‌كه‌وه و پێیان ده‌ڵێت:يَاأَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان فه‌رمووده و ده‌قی تر هه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌خلاق ده‌كه‌نه‌وه و داوا له تاكی موسڵمان ده‌كا پابه‌ند بن پێیه‌وه. به‌ڵام مه‌خابن.. ئێمه رۆژانه كه‌سانێك ده‌بینین به دیوێكدا موسڵمانه، نوێژ و رۆژووی هه‌یه، به‌ڵام به دیوه‌كه‌ی تری‌دا كه ڕه‌وشت و ئاكاره ئیسلامییه‌كانه، پێچه‌وانه‌ی نوێژ و رۆژووه‌كه‌یه‌تى، كورد وته‌نى (ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا) ئه‌گینا ئیسلام نوێژی داناوه پارێزگارى له ئه‌خلاقی چاكه بكات: إِنَّ الصَّلاَةَ تَنْهَى عَنْ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ. ئه‌م دووڕوویییه له ئیسلامدا وه‌رناگیرێت، به‌و مانایه ئه‌م نه‌وعه له موسڵمان له ئیسلامدا ده‌درێته‌وه به ڕووى خاوه‌نه‌كه‌یدا: يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لاَ تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لاَ تَفْعَلُونَ [الصف: ٢-٣]. پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) ده‌فه‌رموێت: آية المنافق ثلاث: اذا حدث كذب، واذا وعد اخلف، واذا اٌؤتمن خان. متفق عليه. له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: أربع من كن فيه كانا منافقاً خالصاً، ومن كانت فيه خصلة منهن كانت فيه خصلة من النفاق حتى يدعها: اذا اؤتمن خان، واذا حدث كذب، واذا عاهد غدر، واذا خاصم فجر. بوخاری و مسلم ڕیوایه‌تیان كردووه. ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه، رۆژانه چه‌ند كه‌س له‌م جۆره موسڵمانه ده‌بینین، موسڵمانه و بێباكانه درۆ ده‌كا، یا خیانه‌ت ده‌كا، یان ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی بۆ دروست بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا، ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێ و هه‌رچی بێ به ده‌میدا ده‌یڵێ و هه‌رچی له توانایدابێ ده‌یكا و خۆیشی به موسڵمان ده‌زانىَ. له ئیسلامدا ئیمانى كه‌سێك ته‌واوه كه ئه‌خلاقی ره‌نگدانه‌وه‌ى ئیمانه‌كه‌ى بێ، ئه‌وه‌نده حه‌یا له خواى مه‌زن بكا له كاتى نهێنیشدا به‌نده‌یه‌كی خۆپارێز بێ، باوه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریى له‌سه‌ر بێ، بۆ جارێكیش بێ نه‌توانێ بێ فه‌رمانى بكا. بێگومان موسڵمانى پابه‌ند به ئیسلام و ئاكاره‌كانیه‌وه پاداشتى گه‌وره‌ى بۆ دانراوه، بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ان احبكم الي و اقربكم مني مجلسا يوم القيامة احسنكم اخلاقا. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه ده‌فه‌رموێتَ: وان ابغضكم الى وابعدكم مني يوم القيامة الثرثارون والمتشدِّقون والمتفيهقون. رواه الترمذي. ثرثار: به كه‌سێك ده‌وترێت زۆر له‌خۆى بكا له كاتى قسه‌كردندا. متشدق: كه‌سێكه زۆر درێژه به قسه‌كانى ده‌دا و خه‌ڵك بێزار ده‌كا. متفیهق: به‌و كه‌سه ده‌وترىَ كه به جۆرێ قسه ده‌كا وا نیشان ده‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى شاره‌زایی زیاتره و چاكتره. هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: ليس المؤمن بالطعان والا اللعان ولا الفاحش ولا البذيء. رواه الترمذي. له ئیسلامدا ئه‌خلاق له خاڵه نه‌گۆڕه‌كانه، بۆیه ده‌بێ لای موسڵمانیش نه‌گۆڕ بێت. هه‌ر له دابه‌زینى (و‌حي)یه‌وه تا دێت ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ى كه ده‌رباره‌ى ئه‌خلاق هاتوون، بۆ هیچ كات و شوێنێك و كه‌سێك گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، بۆ نموونه (دادپه‌روه‌رى یان وه‌فا به به‌ڵێن (عهد)، ڕاستگۆیی، پاراستنى ئه‌مانه‌ت، ڕێز‌گرتن له گه‌وره وهتد...؛ ئه‌مانه له ئیسلامدا به (ثوابت) ناو ده‌برێن. موحه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز - كه‌لار