دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێویسته و هه‌ر ئه‌بێ چاومان بگرین له سه‌یركردنی ئه‌و وێنه و فلیمه بێكه‌ڵك و ڕووخاو و نزمانه. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئوممه‌تێك ژیر و عاقل بێت -ئه‌گه‌ر ئایینیشی نه‌بێت-، ڕازی نییه به‌وه‌ی كه گه‌نج و لاوه‌كانی به‌و شێوه‌یه له هه‌وا و ئاره‌زوو و به‌ره‌ڵڵاییدا بتلێنه‌وه، جا ئیتر چ جای به ئوممه‌تی قورئان و ئوممه‌تی باوه‌ڕ، ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)؟! ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره له‌با‌ره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێت: كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ [آل عمران: ١١٠]. ئێوه چاكترین نه‌ته‌وه‌یه‌كن ده‌ركه‌وتوون بۆ خه‌ڵًكی، فه‌رمان ئه‌كه‌ن به چاكه و به‌ر له خراپه ئه‌گرن. واجب و پێویستیی سه‌رشانی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه نه‌هێشتن و به‌گژاچوونی فه‌ساد و خراپه‌كاری، ئه‌گه‌ر له ڕووسیا یان له ئه‌مریكا یان له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌وییه بێت. ده‌ی چۆن ئه‌بێت ڕازی بێت كه خۆی تووشی ببێت و گه‌نج و لاوه‌كانی گیرۆده‌ی ببن و به‌ره‌نگاری نه‌وه‌ستێته‌وه؟! سه‌یره! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لاوێك ڕووله‌خراپه نه‌بێت و به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست بڕوات، پێیان سه‌یره و ئه‌ڵێن: "سه‌یره! ئه‌وه چییه‌تی؟!" یان "ئای، خۆ فلاَن كه‌س ئه‌ڵێی ته‌وبه‌ی كردووه؟!" ته‌نانه‌ت له كاتی ڕه‌مه‌زانیشدا به‌وشێوه‌یه‌یه؛ به‌ڕاستی دیارده‌یه‌كی ناجۆر و نادروسته. كه‌واته ئێمه تاكوو به‌و شێوه‌یه بین، شایانی ئه‌وه‌مان نییه بازرگانی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره بكه‌ین -به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه خێرانه‌دا-. ده‌ی برا و خوشكی موسڵمان، بزانه تۆ چ بازرگانییه‌كت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا هه‌یه و ئه‌ركه‌كانی خۆت بزانه و بازرگانییه‌كه‌ت بۆ ژیانێكی كه‌می ئه‌م دنیایه مه‌دۆڕێنه.