دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز بێ گومان خۆشه‌ویستی و برایه‌تی ئیسلامی به‌ر هه‌م و حاسڵاتی ئاكارو ئه‌تواری له باره، به پێچه‌وانه‌شه‌وه دابڕ دابڕ بوون و لێك ترازان و لێك دابڕان به‌رهه‌م و سه‌ره‌نجامی به‌دڕه‌وشتی و خوخده‌ی ناشرینه، به مانایه‌كی تر (ڕه‌وشتی به‌رز) خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه جۆشدان و كۆك بوون ده‌یه‌نێته بار، كه‌چی (ڕه‌وشتی نزم) ، ڕق ئه‌ستووری و ئێره‌یی و پشت تێ كردن و هه‌ڵكردن نه جارێک، چه‌ند جاران دێنێته بار. گه‌ر دیقه‌ت بده‌ینه قوڕئانی پیرۆز و فه‌رمایشته‌كای خوا ئه‌وا ده‌بینین كه چۆن پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی r ئه‌كات كه ڕه‌مزی چۆشدانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی ئیسلامی بووه، له‌وانه ده‌فه‌رموێ: وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ القلم:4/ واته: به ڕاستی تۆ ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ) له‌سه‌ر خو ڕه‌وشتێكی به‌رزو بڵند دایت. چون ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) كه خۆی داعی و بانگه‌واز كاری ئه‌و ڕه‌وشته بووه جێ‌ی خۆشیه‌تی كه نموونه‌ی پاك و سه‌ر ڕاستی درووستی ڕه‌وشت و بنه‌ماكانی ڕه‌وشت بێت، ئه‌وه‌تا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به ڕه‌وشت و ئاكار له‌باره، له باره‌ی باشترین كرده‌وه كه ئینسان پێی ده‌وچنه به‌هه‌شت و فه‌رمووی: (تَقْوى اللَّهِ وَحُسنُ الخُلُق) واته: پارێزكار بوون له خوا‌و ڕه‌وشتی به‌رز، وه پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ی زۆرترینی خه‌ڵك كه ئه‌چنه دۆزه‌خ فه‌رمووی: (الفَمُ وَالفَرْجُ) واته: ده‌م و دامێن . رواه الترمذي عن أبي هُريرة t وقال : حديث حسن صحيح . یان ده‌فه‌رموێ: (بعثت لأتمم محاسن الأخلاق) رواه الإمام احمد عن أبي هريرة . واته: بۆ ئه‌وه هاوردراوم تاكو ئاكارو ڕه‌وشته جوانه‌كانتان بۆ ته‌واو بكه‌م. به‌شێكیش له‌و ڕه‌شته به‌رزو بڵنده‌ی كه پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلى الله عليه وسلم) بۆی هاتووه درووست كردن و جۆشدانی برایه‌تی یه وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار له زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كان پشتی ئه‌م ڕاستیه ئه‌گرێ و به‌نده‌كانی لێ تێ ئه‌گه‌یه‌نێ، له‌وانه ده‌فه‌رموێ: وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَاناً وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ آل عمران: 103. واته: (هه‌وڵ) بده‌ن هه‌مووتان ده‌ست بگرن به ئایینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بكه‌نه‌وه له سه‌رتان، (چونكه) كاتی خۆی دوژمنی یه‌كتر بوون كه‌چی دڵه‌كانتانی به هۆی نیعمه‌تی ئیسلامه‌وه په‌یوه‌ست كرد به یه‌كه‌وه‌و هه‌موو بوونه برای یه‌كتر، (هه‌روه‌ها ئه‌و كاته) ئێوه له سه‌ر لێواری چاڵێكی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریك بوو بكه‌ونه ناوی)، به‌ڵام خوا (به ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری كردن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ڕێنمایی وه‌رگرن. وه پێغه‌مبه‌ری خواش r ده‌فه‌رموێ:( المؤمن آلفٌ مألوفٌ ولا خير فيمن لا يألفُ ولا يؤلَفُ) رواه أحمد عن ابي هريرة وهو صحيح/ . واته: بڕوا دار په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ست كراوه به ئیسلام ،خێریش به‌كه‌سێك وه نیه كه په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ست كرا‌و نه‌بێت به ئیسلام. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (من أراد الله به خيراً رزقه خليلاً صالحاً إن نسيَ ذِكرَهُ وإن ذكر أعانه) رواه أحمد عن عائشة/ . واته: گه‌ر خوا خێری كه‌سێكی بوێت ئه‌وا هاوڕێیه‌كی گیانی به گیانی چاكی بۆ بڕیاڕ ئه‌دات، تا گه‌ر خوای گه‌وره‌ی بیر چوویه‌وه ئه‌و بیری بێنێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر یادی خواشی كرد پشتگیری بكات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (من تحابَّ اثنان في الله إلا كان أحبَّهُما الى الله، أشدهما حبّاً لصاحبه) الحافظ العراقي أخرجه ابن حبان والحاكم من حديث أنس وقال صحيح لإسناده/ واته: ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له به‌ر خوا یه‌كتریان خۆش بوێت، كامیان زیاتر له به‌ر خوا ئه‌وی تری خۆش ویست ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ئه‌و كه‌سی له‌وی تر خۆشتر ئه‌وێت. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إن الله تعالى يقول: حقَّت محبتي للذين يتزاورون من أجلي، وحقَّت محبتي للذين يتحابون من أجلي، وحقَّت محبتي للذين يتباذلون من أجلي، وحَقَّت محبتي للذين يتناصرون من أجلي) الإمام مالك في الموطأ/. واته: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: خۆشویستنی منی به‌ده‌ست هێنا كه‌سانێك له پێناو من هام و شۆی یه‌كتر ئه‌كه‌ن، وه كه‌سێ خۆشه‌ویستی منی وه ده‌ست هێنا كه له پێناو من خۆشه‌ویستی ئه‌نوێنن، وه خۆشه‌ویستی منی مسۆگه‌ر كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناو من كرد‌و كۆش و خۆ ماندو ئه‌كه‌ن، وه خۆشه‌ویستی منی ده‌سته مۆ كرد ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناو من یه‌كتر سه‌ر ده‌خه‌ن. هه‌تا له ئه‌سه‌ر دا هاتووه كه "فضيل" ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: " هاه تريد أن تسكن الفردوس وتجاوز الرحمن في داره مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين بأي عمل عملته، بأي شهوة تركتها، بأي غيظ كظمته، بأي رحم وصلتها، بأي زلة لأخيك غفرتها، بأي قريب باعدته في الله، بأي بعيد قاربته في الله" واته: ها بزانه، ئه‌توێ له به‌هه‌شتی فیرده‌وس نیشته جێ بیت و خوا پاداشتت داته‌وه‌و بتخاته ڕیزی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاكان؟ ( ده‌ی تۆ كه ئه‌مه‌ت ئه‌وێت ) به‌چی كرده‌وه‌یه‌ك كه كردووته، به چی ئاره‌زووێك كه وازت لێی هێناوه ، به چی خواردنه‌وه‌ی تووڕه‌ییه‌كت كه خواردوته‌وه ، به چی سۆزێك كه به‌جێت گه‌یاندووه، به چی چاو پۆشیه‌ك له هه‌ڵه‌ی زمانی كه‌سێ كه كردووته، به‌چی شتێك كه له خوا نزیك كه‌ویته‌وه كردووته، به چی دووریه‌ك كه كردووته تا له خوا نزیك كه‌ویته‌وه ( ئا ده‌ی بزانه به چ شتێك به وانه‌ی كه باس كران ئه‌ته‌وێت كه بگه‌یت به‌و پله‌و پایه‌ی كه باس كران ؟!!) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "نظر الرجل الى وجه أخيه على المودة والرحمة عبادة" ، واته: سه‌رنج دانی پیاوێك له ڕوخساری براكه‌ی خۆی له پێناو خۆشه‌ویستی و سۆز‌و به‌زه‌ییه‌وه به‌ندایه‌تی یه. خۆشه‌ویستی له پێناو خوادا له هه‌ردوو (صحيح) ه‌كه دا هاتووه له ( ابو هريرة رضي الله عنه) ڕیوایه‌ت كراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( سبعة يظلهم الله اليوم لا ظل إلا ظله....ورجلان تحابا في الله اجتمعا عليه وتفرقا عليه) واته حه‌وت سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ت هه‌ن كه خوا ئه‌یانخاته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه، كه له‌م ڕۆژه‌دا جگه له‌و سێبه‌ره هی سێبه‌ری تر نیه...... (یه‌ك له‌وانه) دوو كه‌س له پێناو خوا یه‌كتریان خۆش بوێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆ ببنه‌وه‌و هه‌ر له پێناو ئه‌ویش لێك دوور بكه‌ونه‌وه. یان ده‌فه‌رموێ: (أفضل الأعمال الحبُّ في اللّه والبغض في اللّه) ( رواه ابو داود عن ابي ذر رضي الله عنه) ، واته: چاكترین كرده‌وه خۆشویستنه بۆ خوا‌و ڕق بوونه‌وه‌یه بۆ خوا. یان ده‌فه‌رموێ: (أوثق عرى الإيمان الموالاة في الله والمعاداة في الله والحب في الله والبغض في الله) رواه الطبراني وحسنه الأرناؤط/ واته: پته‌وترین په‌تی باوه‌ڕ خۆشویستنه بۆ خوا‌و ڕق بوونه‌وه‌یه بۆ خوا. هه‌روه‌ها له (ابن حبان) ڕیوایه‌ت كراوه كه له ابی هوڕه‌یڕه گێڕدراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن من عباد الله عباداً ليسوا بأنبياء يغبطهم الأنبياء والشهداء قيل: من هم لعلنا نحبهم ؟ قال : هم قوم تحابوا بنور الله من غير أرحام ولا أنساب، وجوههم نور، على منابر من نور، لا يخافون إذا خاف الناس، ولا يحزنون إذا حزن الناس ، ثم قرأ: " ألا إن أولياء الله لا خوف عليهم ولا هم يحزنون " فجثا رجل من الأعراب من قاصية الناس، وألوى إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله: ناس من المؤمنين ليسوا بأنبياء ولا شهداء، يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم وقربهم؛ انعتهم لنا. فسر وجه رسول الله صلى الله عليه وسلم بسؤال الأعرابي فقال: هم ناس من أفناء الناس، ونوازع القبائل، لم تصل بينهم أرحام متقاربة، تحابوا في الله وتصافوا، يضع الله له‌م يوم القيامة منابر من نور فيجلسهم عليها، فيجعل وجوههم نورا، وثيابهم نورا، يفزع الناس يوم القيامة ولا يفزعون وهم أولياء الله الذين لا خوف عليهم ولا هم يحزنون) رواه أحمد ورجاله ثقات . بێگومان به‌ندانی خوا كه‌سانێكن كه پێغه‌مبه‌ران نین ، بگره پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازن، گوتیان: كێن ئه‌وانه تا خۆشمان بوێن؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه كۆمه‌ڵێكن یه‌كتریان له‌به‌ر خوا خۆش ئه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و خۆشویستنه‌یان خزمایه‌تی و ڕه‌چه‌ڵایه‌تی بێت، ده‌م و چاویان پاراوه، له‌سه‌ر ڕایه‌خی ڕۆشن و پڕشنگداره‌وه‌ن و ناشترسن له كاتێك كه خه‌ڵكی له ترس و بیمدا، خه‌مناك نین له كاتێك كه خه‌ڵكی خه‌مناكن، ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه (كه ده‌فه‌رموێ) بێگومان هه‌ر دۆستانی خودان كه نه ترسیان له‌سه‌ره‌و نه خه‌مناكیشن، له نێو خه‌ڵكیدا ئه‌عڕابیه‌ك دێته ده‌رو ئاماژه بۆ پێغه‌مبه‌ر r ئه‌داو ئه‌ڵێت: كه‌سانێك كه نه پێغه‌مبه‌رانن و نه شه‌هیدان، بگره پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان خۆزه‌گه‌یان پێ ده‌خوازن له كۆڕ‌و نزیكبوونیان له خوا؟ ده باسی خه‌سڵه‌تی ئه‌وانمان بۆ بكه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و پرسیاره‌ی ئه‌عڕابیه شادومان بوو و فه‌رمووی: ئه‌وانه هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكین و كه‌سانێكن كه‌من له تیره‌كانی خۆیاندا ئه‌بڕێن، كه‌سانێكن سیڵه‌ی ڕه‌حم پێوه‌ری یه‌كتر خۆشویستنیان نه‌بووه، له به‌ر خوا یه‌كتریان خۆشه‌ویستووه‌و یه‌كڕیزو له یه‌كدانه‌بڕاو بوون، خوای په‌روه‌دگار شوێنێكی به‌رزو ڕووناكو پڕشنگداریان پێ ئه‌به‌خشێت، ده‌مو چاویان ڕۆشن و ڕووناكه، جلیان ڕووناكه‌و ئه‌بریسكێته‌وه، له كاتێك كه خه‌ڵكی له ڕۆژی دوایی له ڕاچڵه‌كین و دڵه خورپه‌دان، ئه‌وان ڕاناچڵه‌كن و ناهه‌ژێن، ئه‌وان دۆستانی خوان، ئه‌وانه‌ن كه نه ترسیان له‌سه‌ره‌و نه خه‌م. ئه‌م سیفه‌ته خه‌سڵه‌تیانه، هه‌ر وه‌ك خوای په‌روه‌دگاریش وه‌سفی بڕواداری ڕاسته قینه ئه‌كات و ده‌فه‌رموێ: لا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ آل عمران: 28 ، واته: نابێت ئیمانداران، كافران بكه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له جیاتی بڕواداران. یان ده‌فه‌رموێ: لا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ المجادلة: 22/ . واته: نا‌بینیت كه‌سانێك كه باوه‌ڕیان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌بێت كه‌سانێكیان خۆش بوێت كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.[pagebreak] ڕق بوونه‌وه بۆ خوا بزانه هه‌ر یه‌كێك له پێناو خوا یه‌كێكی خۆش‌ویست، پێویسته له به‌ر خواش ڕقی لێی بێت، كاتێ تۆ یه‌كێكت خۆش ده‌وێت له به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوێ ڕایه‌ڵی خوایه، به هه‌مان شێوه ده‌بێ ڕقیشت لێی �