دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز خۆشه‌ویستان هه‌ڵبه‌ت له به‌شێكی تایبه‌ت ئاماژه ئه‌ده‌ین به ئافاته‌كانی زمان و گۆبه‌نده‌کانی قسه كردن، له‌وێدا ئه‌ڵێین كه ته‌نها زمان ئه‌داتی په‌نجاو شه‌ش گوناهه، واته ته‌نها په‌نجاو شه‌ش گوناه به زمان ئه‌نجام ئه‌درێن.. زمانێكیش كه ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشیه هه‌ڵبگرێت، ئه‌بێ بزانیت كه چۆنی به كار ده‌هێنی و له‌چ كاتێك قسه‌ی پێ ئه‌كه‌یت، كه قسه‌ش ئه‌كه‌یت چۆن قسه‌ی پێ ئه‌كه‌یت! جا لێره دا باس له ڕه‌وشته‌كانی قسه كردن ئه‌که‌ین، ئه‌نا گه‌ر له په‌نجاو پێنج نه‌خۆشی ده‌روه‌ستبێین، له یه‌كێكیان هه‌ر تێ ئه‌كه‌وین. خوا په‌نامان بدات.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُمْ مَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّناً وَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمٌ "النور:15" . واته: هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، وه به زارتان شتێك ده‌ڵێن كه هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، وا ده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێكی ساده‌و ئاسانه، له كاتێكدا لای خوا زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه. وه پێغه‌مبه‌ریش ("صلى الله عليه وسلم"9 ده‌فه‌رموێ: (مَنْ يَضْمَنْ لي ما بيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بيْنَ رِجْلَيْهِ أضْمنْ لهُ الجَنَّة ] . "متفقٌ عليهِ عَنْ سَهْلِ بنِ سعْد رضي الله عنه" . واته: كه‌سێك نێوان هه‌ردوو ڕیش (واته: زمان) و هه‌ردوو قاچ (واته: دامێن) م بۆ ده‌سته به‌ر ["ضمان"] بكات، منیش به‌هه‌شتی بۆ ده‌سته به‌ر ئه‌كه‌م. یان ده‌فه‌رموێ: [إنَّ الْعَبْد لَيَتَكَلَّمُ بِالكَلِمةِ مَا يَتَبيَّنُ فيهَا يَزِلُّ بهَا إلي النَّارِ أبْعَدَ مِمَّا بيْنَ المشْرِقِ والمغْرِبِ] "متفقٌ عليهِ وَعَنْ أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه ". واته: به‌نده قسه‌یه‌ك ئه‌كات و بیری لی ناكاته‌وه كه ئه‌م قسه‌ی باشه یان نا، پێ ی ئه‌چێته نێو ئاگر، كه دووریه‌كه‌ی نێوان خۆر هه‌ڵات و خۆر ئاوایه. ڕه‌وشته‌كانی قسه كردن كه‌واته پێویسته كه ئاگاداری ڕه‌وشته‌كانی قسه كردن بین و له شه‌رعی و ناشه‌رعی لێی هه‌ڵاوێرین: 1. ئه‌بێ قسه‌كان به مه‌به‌ستێكی خێر ده‌ر ببڕدرێن: وه‌ك پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ده‌فه‌رموێ: [ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّه وَالْيوْمِ الآخِرِ ، فلْيقُلْ خيراً أَوْ لِيَصمُتْ ] "متفقٌ عليه، عن ابي هريرة رضي الله عنه" . واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕی به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه، با قسه‌ی خێر بكات، ئه‌نا بێ ده‌نگ بێت. 2. خۆ وه دوور گرتن له قسه‌ی ناهه‌ق: هه‌روه‌ك "ابن مسعود رضي الله عنه" ده‌فه‌رموێ: ( "اعظم الناس خطايا يوم القيامة أكثرهم خوضا في باطل") واته: زۆربه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی دوایی هه‌ڵه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه زۆر قسه‌ی ناهه‌قیان كردووه. 3. خۆ دوور گرتن له مشت و مڕو ده به‌ره‌یه‌ك ڕاچوون: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( ما ضَلَّ قومٌ بَعدَ هُدى كَانَوا عليهِ إلاّ أُوْتُوا الجدَلَ ) "رواه الترمذي عَنْ أبي أُمَامَة رضي الله عنه " . واته: هه‌ر گه‌لی دوای وه‌رگرتنی ڕێنمایی گومڕا نابێ، ئه‌و كاته نه‌بێت كه خه‌ریك به مشت و مڕو ململانێ ئه‌بن. هه‌روه‌ك ( "مالك بن ان‌س رضي الله عنه") ده‌فه‌رموێ: مشت و مڕی دڵه‌كان ڕه‌ق ئه‌كه‌ن و بوغز وقینیش زیاد ئه‌كه‌ن. یان ( "أبو الدرداء رضي الله عنه ") ده‌فه‌رموێ: به‌سه بۆ تۆ كه دووچاری فیتنه ببیت گه‌ر به‌رده‌وام بیت له مشت و مڕ. 4. خۆ دوور گرتن له قسه پانی و فه‌لسه‌فه خوازی: وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (إنَّ من أبغضِكُم إليَّ وأبعدكُم منِّي يومَ القيامةِ الثَّرثارونَ والُمتشدِّقونَ والمتفَيهقُونَ) "رواه الترمذي عن جابر رضي الله عنه" . واته: ڕق لێ‌گیراو ترین و دوورترین كه‌ستان لای من له ڕۆژی دوایی ئه‌وانه‌ن كه زۆر بڵێن و ئه‌وانه‌ن كه به فیز قسه ئه‌كه‌ن و لووت به‌رزن. هه‌روه‌ها ("ابن عمر رضي الله عنهما") ده‌فه‌رموێ: ("نُهينَا عنِ التَّكلُّفِ") ("رواه البُخاري") . واته: نه‌هیمان لی كراوه له زۆر پرسیار كردن و زۆر به دوای شت‌دا چوون. یان پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: عه‌بدولڵا ی كوری عومه‌ر ڕه‌زای خوایان لی بێت، ده‌فه‌رموێ: له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا فه‌رموویه‌تی: (إن الله عز وجل يبغض البليغ من الرجال الذي يتخلل بلسانه كما تتخلل الباقرة بلسانها) ("رواه احمد") . واته: خوای گه‌وره زۆر ڕقی له‌و پیاوانه‌یه زمان ده‌رده‌هێنن و قسه‌یان گه‌وره‌یه، که وه‌ك ئه‌و چێڵه وان كه به زمان كژو گیا لوول ئه‌ده‌ن و لفی ئه‌ده‌ن. 5. له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سه‌و به‌زمانێك بدوێیت كه لێی بوه‌شێته‌وه: بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( لا تقولوا للمنافق سيِّدٌ، فإِنه إن يك سيِّداً فقد أستخطتم ربكم عزَّ وجل) ("رواه أبو داود عن عبد اللّه بن بریدة رضي الله عنه") . واته: به بابای دوو ڕوو مه‌ڵێن: به ڕێز، چون ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ڕێزی ئێوه بن، په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵندتان له خۆ ڕه‌نجاندووه. وه‌لێ به‌رامبه‌ر به مسوڵمان ئه‌فه‌رموێت: ( إذا قال الرجل لأخيه يا كافر، فقد باء به أحدهما) ("رواه البخاری عن أبي هریرة رضی الله عنه") . واته: گه‌ر پیاوێك به براكه‌ی گوت: ئه‌ی كافر، ئه‌وه كوفر به‌سه‌ر یه‌كێكیان ئه‌سه‌پێت! ( واته: ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی ئه‌گوترێت كافر، كافر بوو باشه، ئه‌نا كوفره‌كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌سه‌پێت، كه تۆمه‌تی كوفری داوه‌ته پاڵ ئه‌م ). 6. شه‌ریعه‌تی خوا به‌رهه‌ڵستی كردووه له پیا هه‌ڵدان و زۆر گه‌وره كردنی كه‌سه‌كان: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: فَلا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى "النجم: 32". واته: پاكانه بۆخۆتان مه‌كه‌ن، چون هه‌ر خوا زاناتره كه كێ پارێزكارتره. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش "صلى الله علیه وسلم" ده‌فه‌رموێ: ( إذا رأيتم المداحين، فاحثوا في وجوههم التراب) ("رواه مسلم عن همام بن الحارث رضي الله عنه") . واته: ئه‌گه‌ر پیا هه‌ڵداوانتان بینی خۆڵ بكه‌ن به ڕوویاندا. (سه‌باره‌ت به پیا هه‌ڵدان باسێكی تایبه‌تیمان كردووه، به ڵشتیوان به‌مزووانه بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه) . شێوازی ئاخاوتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَي & مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَي & وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَي & إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَي "النجم 1- 4 ". واته: سوێن به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له شوێنی خۆی ئه‌ترازێت و به خێرایی به‌رده‌بێته‌وه، هاوڕێ و هاوده‌می ئێوه گومڕاو سه‌ر لی شێواو نیه‌و له ڕێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه، قسه‌و گوفتاریشی له ئاره‌زووبازیی هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نیه، ئه‌مه‌ی كه ئه‌شیڵێت به‌ده‌ر نیه له نیگا. 1. ( قال صلى الله عليه وسلم لعبد الله بن عمرو :أكتب فوالذي نفسي بيده ما خرج مني إلا الحق ) ("رواه أحمد") ، واته: پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه وسلم" به عه‌بدوللای كوڕی عومه‌ری فه‌رموو: بنووسه، سوێن به‌وه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته، هیچ (وشه‌یه‌ك) له ده‌ممه‌وه ده‌ر ناچێت، هه‌ق نه‌بێت. 2. ( أعطيت جوامع الكلم ) ("رواه مسلم، عن ابي هریرة رضي الله عنه") . واته: من ئاخاوتنێكی كه‌م و مانایه‌كی زۆرم پێ دراوه. 3. عن عائشه قالت : ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم یسرد كسردكم هذا ، ولكنه كان یتكلم بكلام بین فصل یحفظه من جلس إلیه "رواه البخاری". واته: پێغه‌مبه‌ر ("صلى الله عليه وسلم") قه‌ت وه‌ك تاكه‌كانی ئێوه قسه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو كه قه‌سه‌ی ئه‌كرد، قسه‌كانی زۆر ڕوون و ئاشكرا‌و دیار بوون، ئه‌وه‌ی له لای بووایه قسه‌كانی لای خۆی ( به ئاسانی ) له به‌ر ئه‌كرد. 4. (كان يحدث حديثاً لو عدة العادة لأحصاه) (رواه البخاري عن عائشة رضي الله عنها) . واته: پێغه‌مبه‌ر كاتێ كه قسه‌ی بكردایه گه‌ر یه‌كێك بیویستایه قسه‌كانی ببژێرێت ئه‌یبژارد. 5. ( كان صلى الله عليه وسلم ، طويل الصمت) ، واته: پێغه‌مبه‌ر ("صلى الله عليه وسلم") زۆر به ده‌گمه‌ن قسه‌ی ئه‌كرد. 6. (كان صلى الله عليه وسلم يُعيد الكلمة ثلاثاً لُتِعقل عنه) ("رواه الترمذی عن أنس") .واته: پێغه‌مبه‌ر ("صلى الله عليه وسلم") كه قسه‌ی ئه‌كرد، قسه‌كانی سێ جاران دووپات ئه‌كرده‌وه، تاكو خه‌ڵكی باش تێی بگه‌ن. 7. (كان صلى الله عليه وسلم ، يحب الجوامع من الدعا‌ء) ("ابو داود عن عائشة رضي الله عنها") . واته: پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوعایه‌كی پێ خۆش بوو كه ووشه‌ی كه‌می تیا به كار بیهێنرێ، وه‌لی مانایه‌كی زۆری هه‌بێت. 8. (كان رَسُول اللّه صلى الله عليه وسلم إذا خطب احمرت عيناه وعلا صوته واشتد غضبه كأنه منذر جيش) ("رواه ابن ماجة عن سوید بن سَعِید، وأحمد بن ثابت الجدري") ، واته: پێغه‌مبه‌ر ("صلى الله عليه وسلم") ئه‌گه‌ر ووتاری بدایه، چاوه‌كانی سوور ئه‌بوونه‌وه‌و ده‌نگی به‌رز ئه‌كرد و تووڕه‌یی زیاد ئه‌بوو، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌هات كه سوپایه‌ك ئاگادار كاته‌وه‌و جۆشیان بدات. ئه‌مانه به‌شێكبوون له چه‌ند ڕه‌وشت و ئاكارێكی ئاخاوتن له ئیسلامدا هیوادارم توانیبێتم كه‌م و زۆر شتێكی باشم له تێگه‌یاندن و پێ گه‌یاندنی خۆشه‌ویستانی ده‌نگی ئیسلامی پێشكه‌ش كردبێت.