دانراوه له‌لایه‌ن: زانکۆی ئازادی ره‌نگه یه‌كێك ئه‌م ناونیشان و بابه‌ته‌ی پێ سه‌یر بێت كه ته‌له‌فۆن به‌كارهێنانیش ئادابی خۆی هه‌یه ؟! به‌ڵێ بێ گومان هه‌یه‌تی .. مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌فتاری وه‌كو شێواز‌و ئادابی قسه‌كردن و ئه‌مانه‌ت پاراستن و نهێنی گرتن و خه‌ڵك نارِه‌حه‌ت نه‌كردن و ره‌فتاری تر له‌خۆ ناگرێت ؟! هه‌ندێك له زانایانی حه‌ره‌مه‌ین و چه‌ند زانایه‌كی ئه‌زهه‌ریش باسیان له ئادابی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن كردووه ( چ ته‌له‌فۆنی هێڵ چ ته‌له‌فۆنی ده‌ستی ) وه‌كو شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌ید له كتێبه‌كه‌یدا ( ادب الهاتف ) و محمد بن ابراهیم الحمد و شێخ سه‌لمان ئه‌لعۆده‌و زانا‌و داعی تریش .. ئێمه‌ش كه الحمدلله هه‌ست پێ ده‌كه‌ین هه‌موو خوشك و براكانمان ـ به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن ـ ته‌له‌فۆن به‌رده‌وام به‌كار ده‌هێنن ، برای وا مان هه‌یه زیاتر له ته‌له‌فۆنێكی ده‌ستی هه‌یه ، بۆیه ئه‌م بابه‌ته پێویست بوو بخرێته به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌ك ، تا له‌میشدا به ئادابی ئیسلامی ره‌فتار بكه‌ین .. گومانی تێدا نییه كه ته‌له‌فۆن نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه ، ئامێرێكی بیرخستنه‌وه‌و كات زانین و چاوكردنه‌وه‌یه ، كات و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گێرِێته‌وه ، زۆر سه‌فه‌ریان بۆ كورت ده‌كاته‌وه .. 1ـ ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه بۆ خزمه‌تی گشتی ته‌رخان كرابوو ، وا مه‌كه هه‌ر بۆ خۆتی به‌كار بهێنێیت و خه‌ڵكی لێ مه‌حروم بكه‌یت .. 2ـ ئه‌گه‌ر گشتی بوو ، زه‌نگه‌كه‌ی لێی دا ، تۆ كه په‌یوه‌ندیت پێوه‌ی نییه هه‌ڵی مه‌گره‌و وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه ، مه‌گه‌ر له مزگه‌وتێك بێت ، یان بنكه‌یه‌كی گشتی كه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان تایبه‌ت به كه‌س نه‌كردبێت ، ئه‌وه بۆت هه‌یه وه‌ڵام بده‌یته‌وه .. 3ـ كه‌م ته‌له‌فۆن بكه ، ئه‌گه‌ر كردت قسه‌ی زیاد له پێویستی تێدا مه‌كه ، چونكه هه‌م پاره‌ی تۆ سه‌رف ده‌بێت هه‌م به‌رامبه‌ره‌كه‌ش له‌وانه‌یه مه‌له‌ل بیگرێت و خواخوای بێت بیبرِیته‌وه .. تۆ چوزانیتت ئه‌و كاری گرنگتری هه‌یه یان نا ؟! كه‌سانی وا هه‌یه ده‌جار ده‌پرسێت : ئه‌رێ ماڵه‌وه چۆنن ؟! منداڵه‌كان ؟! فڵان و فڵان ؟! چیتان كرد ؟! چیتان خوراد ؟! ئه‌مه له غه‌یری ته‌له‌فۆنیشدا هه‌ر ناشێت ! چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له حه‌دیسی سه‌حیحی بوخاریدا فه‌رموویه‌تی : (ان الله يرضى لكم ثلاثا ويكره لكم. ) واته خوای گه‌وره سێ شتی ئێوه‌ی پێ خۆشه ئه‌نجامی بده‌ن ، سێ شتیشتان ده‌بوغزێنێت : له‌وانه‌ی ده‌یبوغزێنێت ، ده‌فه‌رموێ : (قِيلٌ وقٌالْ وكَثْرَةُ السُّؤال ، وإضاعَةُ المال) واته : قسه‌و قسه‌ڵۆك ، زۆر پرسیار كردن و پاره به فیرِۆ دان .. 4ـ مه‌هێڵه زۆر ته‌له‌فۆن كردنت لێ ببێت به خوو ! گه‌ر خۆشت حه‌زت له زۆر به‌كارهێنانی بوو ، ئه‌وه بزانه كه خه‌ڵكانی تری پێ نارِه‌حه‌ت ده‌كه‌یت .. 5ـ كه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یت ، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئیحراج مه‌كه به‌وه‌ی بڵێیت : ده‌ی بزانم ده‌مناسیته‌وه ؟! گه‌ر ده‌ڵێ : نا ، پێت وا ده‌بێت بێ روحمه ، بێ وه‌فایه ، سپڵه‌یه ..ئیهماله ، ئه‌گینا چه‌ند جارم ژماره‌كه‌ی خۆم داوه‌تێ هه‌ر لای خۆی نه‌ینووسیووه ، یان بایه‌خی پێم نه‌داوه .. هتد ! گه‌ر ده‌ڵێ به‌ڵێ ده‌تناسم ( ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر تۆ خۆشی بخاته ئه‌و درۆیه‌وه ! ) ده‌ترسێت دیسان هه‌ڵی پێچیته‌وه : ده‌ی باشه من كێم ؟! ئاخر له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سایه‌تیه‌ك بێت كه زۆر كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و هه‌موویان هه‌ر ناناسێته‌وه ، یان ژماره‌كانتان تۆمار ناكات .. به تایبه‌تی له‌م زه‌مانی موخابه‌رات و گرتن و ته‌حقیقاته زۆرانه‌ی تاغووتاندا .. یان له‌وانه‌یه ژماره‌كه‌تی له شوێنێكدا نوسیووه رێی ناباته‌وه سه‌ر ، چونكه ئێستا خاوه‌ن ته‌له‌فۆن وه‌ك جاران نین په‌نجا بۆ سه‌د كه‌س نه‌ده‌بوون ! ئێستا هه‌رچی ده‌یناسیت ژماره ته‌فۆنێكی هه‌یه ! په‌یامنێری كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی العربیه له نه‌رویجه‌وه رایگه‌یاند كه له هه‌ر ده‌كه‌س له نه‌رویج نۆ كه‌س ته‌له‌فۆنی ده‌ستی هه‌یه !! باشتر نییه له جیاتی ئه‌م ئیحراج كردنه ، یه‌كسه‌ر بڵێیت : السلام علیكم ، من فڵان كه‌سم بۆ فڵان كار ته‌له‌فۆنم كرد .. ئینجا شه‌رح بكه‌یت ..؟! خۆ ئه‌مه‌ش وه‌كو له ده‌رگادان وایه كه ووتیان : كێیه ؟! ده‌بێ ناوی خۆت بڵێیت .. له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا له جابری كورِی عبدالله‌وه ـ خوا لێیان رازی بێت ـ هاتووه كه فه‌رمووی : چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، له ده‌رگاوه با‌نگم كرد ! فه‌رمووی : (مَنْ هذا) ؟! ووتم : (أنا) : كه ته‌شریفی هێنایه ده‌ره‌وه هه‌ر ده‌یفه‌رموو : ( انا انا ) واته : منم منم ، ( بوخاری 6250 ، موسلیم 2155 ) یه‌عنی پێی په‌سه‌ند نه‌بوو . 6ـ موراعات كردنی بار‌و دۆخی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت و به‌هانه بۆ هێنانه‌وه‌ی ، له‌وانه‌یه نه‌خۆش بێت ، یان مه‌شغووڵه ، یان له جێیه‌كی وه‌كو مزگه‌وته ، دائیره‌یه‌كه ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كه ، میوانداریه‌كه .. هتد پێی باش نییه وه‌ڵامت بداته‌وه ، له‌وانه‌یه زه‌نگه‌كه‌تی بۆ بچێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵی نه‌گرێت ، یان هه‌ڵی ده‌گرێت به‌ڵام وه‌كو جاره‌كانی پێشوو به گه‌رم و گورِی له‌گه‌ڵتدا نادوێ ، وه‌ڵامه‌كانی وان كه ده‌خوازێت له كورتی بیبرِیته‌وه ، ده تۆش تێ بگه .. ئه‌گه‌ر تۆ له‌و بارودۆخه‌دا بوویت و ته‌له‌فۆنت بۆ هات ، سووكه وه‌ڵامێكی بده‌ره‌وه‌و بلًَێ دواتر خۆم بۆت ده‌كه‌مه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه به‌ڵێنه‌و بیبه‌یته سه‌ر .. 7ـ كه ده‌چیته هه‌ندێك شوێنی تایبه‌تی وه‌كو مزگه‌وت و ئه‌و شوێنانه‌ی نیشانه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنیان پێدا هه‌ڵواسراوه ، خێرا بیكوژێنه‌ره‌وه ، یان بیخه‌ره سه‌ر له‌رزینه‌كه‌ی ، با خه‌ڵكی تر نارِه‌حه‌ت نه‌كه‌یت .. ئیهمال مه‌به ، له مزگه‌وتێك ره‌نگه به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی نیوه‌ی نوێژخوێنه‌كانی ره‌سم و ئینزاری ته‌له‌فۆن كوژاندنه‌وه‌م دی هه‌ڵواسراوه ! كه‌چی له ناوجه‌رگه‌ی خوتبه‌ی جومعه‌دا ده‌بینیت ته‌له‌فۆنی یه‌كێك مۆزیكی موستار یان بتهۆفن لێ ده‌دات !! یان تازه به تازه ئه‌ی ره‌قیب لێ ده‌دات !! سه‌یر ئه‌وه‌ی جاری وا هه‌یه خاوه‌نی ئه‌م مۆزیكه موزعیجه له نوێژدایه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی بێ ده‌نگی ناكات ، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی نایه‌وێت له نوێژه‌كه‌یدا بجوڵێته‌وه !! كاكه برا ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی نوێژه‌كه‌ی خۆت و خواپه‌رستی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر‌و رێزی مزگه‌وته‌كه‌یه ، كورِه ! ده جار ده‌ست بجوڵێنه‌و به‌س كپی كه !! دیسان ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنی كه‌سێك لاته‌وه لێی دا ، عوزرێكی بۆبهێنه‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌نده مه‌یده به‌ر تیغی چاو ! له‌وانه‌یه كابرا خاوه‌ن شه‌خسیه‌تێكی به‌رِێز بێت و ئه‌وه یه‌كه‌مجاری بێت كه بیری ده‌چێت ! هه‌ندێ كه‌س وا سه‌یری كابرای خاوه‌ن زره‌ی ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن ده‌ڵێی كابرا خۆی هه‌ستاوه‌و گۆرانی ده‌چرِێت !! نا یه‌كجار واش مه‌بن .. با له ئاداب و ره‌فتاری په‌روه‌رده‌ییمان ده‌رنه‌چین .. ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای ئینزاریش هه‌ر رێ له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ناگرێت ولێ ده‌گه‌رِێت بزه‌رِێت ! حسابی ئه‌عرابیه‌كه‌ی بۆ بكه‌ن كه هاته مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و دوای كه‌مێك كۆشی هه‌ڵدایه‌وه‌و هه‌ر له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا میزی كرد !! یاوه‌ران په‌لاماریان دا ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی (دَعُوهُ ، واَهْرِيقُوا عَلَى بَولِهِ سِجْلاً من الما‌ء(او ذَنُوبَاً من الما‌ء فَاِنَّمَا بُعِثْتُمْ مُيَسِّرينَ ، ولمْ تُبْعَثُوا مُعَسِّرينَ) البخاری 2201 واته : لێی گه‌رِێن ، دۆلكه‌یه‌ك ئاو بێنن و بیكه‌ن به‌سه‌ر میزه‌كه‌یدا ، خۆ ئێوه بۆ ئاسانكاریی هیدایه‌ت دراون نه‌ك بۆ قورسكاریی !! 8ـ ده‌نگێكی شیاو بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره ، چونكه جاری وا هه‌یه له مزگه‌وتیت و ته‌له‌فۆنت بۆ دێت ، یان لای كه‌سایه‌تی به‌رێزو ناوداریت و ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كرێت ، با زه‌نگێكی وا نه‌بێت شه‌رمی لێ بكه‌یت .. هه‌یه قورئان یان بانگی ده‌خاته سه‌ر ، یان هاواره ، یان ده‌نگی باڵنده‌یه ، قورئان و بانگه‌كه باش نین ، چونكه له‌وانه‌یه تۆ له‌سه‌ر ئاو بیت و زه‌نگت بۆ بێت ، یان ناچار ده‌بیت ئایه‌ته‌كه ببرِیت و ناهێڵیت ته‌واوی بكات .. 9ـ ئه‌گه‌ر له كۆرِی زانستی شه‌رعدایت ، یان له ده‌رسێكی مزگه‌وتیت ، یان كۆرِێكی پیاوماقووڵانه‌و باس له شتی زۆر جیددی ده‌كرێت ، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت خامۆش كه ، یان بیخه‌ره‌ر سه‌ر له‌رزینه‌وه‌ی ، چونكه زه‌نگی ناكاوی ته‌له‌فۆن هه‌یبه‌ت و سامی كۆرِو ده‌رسه‌كه ده‌رِه‌وێنێته‌وه ، قسه به خۆت یان به خه‌ڵكی ده‌برَێت ، به‌ڵام ئه‌مه مانای واش نییه ته‌له‌فۆنه‌كه له خۆت حه‌رام كه‌یت ، نا ، چونكه له‌وانه‌یه تۆش چاوه‌رِوانی ته‌له‌فۆنێك بكه‌یت ، یان ئیحتیمالی په‌یوه‌ندی ماڵ و منداڵه‌كانت یان كه‌سێكی ترت بیت ، بۆ نموونه تۆ له ده‌رسیت و چاوه‌رِێی ته‌له‌فۆنی دایكیشتی له كوردستانه‌وه ، خۆ ناكرێت وه‌ڵامی دایكیشت بوه‌ستێنیت .. نا ، ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنت بۆ هات ، مۆڵه‌ت له حازریان وه‌رگره‌و بچۆ ده‌ره‌وه .. 10 ـ نه‌كه‌ی بێ مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بۆ ده‌ره‌وه بكه‌یته‌وه ، یان بیخه‌یته سه‌ر بڵندگۆ ( موكه‌ببیره ) یان ته‌سجیلی بكه‌یت و دوایی به كابرای به‌رامبه‌ر بڵێیت : ده‌نگه‌كه‌یم كردبۆوه‌و فڵان و فیساریش گوێیان لێ بوو ، یان ته‌سجیلم كردووه !! مافی هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ت نییه ، چونكه ئه‌و قسه‌كه‌ی بۆ تۆ كردووه ، له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌یه‌وێت به ئاماده‌یی فڵان كه‌س ئه‌و قسه‌یه بكات .. ده‌بێت پێشتر به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بڵێیت ، چونكه ئه‌م ره‌فتاره خیانه‌ته له راسپارده !! یان دووزمانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه !! ئه‌م كاره ناشیرینتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه داعیه‌ك یان زانایه‌ك یان كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی بێت و دواتر قسه‌كه‌ی بڵاو ببێته‌وه ، له‌وانه‌یه ببێته شریتێك و بخرێته سه‌ر ئینته‌رنێت !! دوایی خه‌می پێ بخوات ، چونكه ئه‌گه‌ر پێی بووترایه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه ، گه‌ر رازی بوایه باشتر بابه‌ته‌كه‌ی ئاماده ده‌كرد .. یان له‌وانه‌ی ئه‌و تۆی ناسیبێت و ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌و كه‌سابه‌تی تۆ یان وه‌ك فه‌توایه‌كی تایبه‌ت بۆ تۆ دابێت نه‌ك بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی گشتی !! شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌ید ( كه له گه‌وره زانایانی حه‌ره‌مه‌ینه ) له ( ادب الهاتف ) ه‌كه‌یدا لا 28 دا ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌گه‌ر قسه‌ی كه‌سێكت بێ ره‌زامه‌ندی خۆی ته‌سجیل كرد ، ئه‌وه فیَل و فریوو دان وخیانه‌تت كردووه ، ئه‌گه‌ر بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نی بڵاوت كرده‌وه زیاد له خیانه‌ته‌كه ، خیانه‌تیشت له ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی كردووه ، ئه‌گه‌ر كتوپچرِت كرد بۆ سه‌رخستنی رای خۆشت لێت لابرد‌و ده‌سكاریت كرد ، ئه‌وه بزانه كۆمه‌ڵێك خیانه‌تكاریت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت كه‌ڵه‌كه كردووه . ) . 11ـ ئاگاداری ته‌له‌فۆنت به و له شوێنی وا دایمه‌نێ منداڵ یان هه‌رزه ده‌ستیان بیگاتێ ، یان له‌ملاو لاته‌وه به ئیهمالی فێر مه‌به داینێیت ، چونكه هه‌ندێك ژماره و وێنه‌و ده‌نگی تایبه‌ت به خۆتت تێدا ته‌سجیل كردووه ، با نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی كه‌سانی فزووڵی و قه‌ره‌چه‌ناخ و جاسووس ، یان نه‌بادا یه‌كێكی تر له ناخافڵی تۆ هه‌ڵی گرێت و به‌كاری بهێنێت و دوایی فاتۆره‌كه‌ی بێته‌وه بۆ تۆی بێ ئاگا !! یان له‌وانه‌یه له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی تۆوه په‌یوه‌ندییه‌ك بكرێت كه دواتر بۆ تۆ ببێته سه‌ر ئێشه .. یا له‌وانه‌یه كابرا به به‌هانه‌ی سه‌یر كردنیه‌وه بیدزێت !! له‌سه‌ر رێسای : ( ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌زم .... ئه‌گه‌ر نه‌تزانی دزم ) 12 ـ ره‌سم گرتن به ته‌له‌فۆنه ده‌ستیه‌كه‌ت مه‌كه به خوو ، ئه‌گه‌ر به‌كارت هێنا با له شتی پێویستدا بێت ، با ره‌سمێكی وای تێدا نه‌بێت شه‌رمت له بینین‌دا هه‌بێت ، یان دژی خۆت به‌كار بێته‌وه ، ئاممان ئاگادار به له شایی و زه‌ماوه‌ندو ئاهه‌نگ و كۆرِی ژناندا ره‌سمی نهێنێ خه‌ڵكی پێ نه‌گریت ودواتر خاوه‌نه‌كه‌ی بزانیت و له‌سه‌ری ببێته شه‌رِو ده‌عوا .. خوشكێكی بچووكت ره‌سمی كچێكی له ئاهه‌نگێكدا پێ گرتبێت و ره‌سمه‌كه لای تۆ ببینرێت ، چ ته‌فسیرێكی ده‌بێت ؟! ئاگاداریش به ره‌سمی دۆبلاج كراوت بۆ نه‌نێرن .. سه‌ر هی یه‌كێك بێت و به‌ده‌نه‌كه‌ش هی سه‌ماكه‌رێك ! ئه‌مه‌یان بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر بۆ ئه‌ربه‌كانی توركیا ساز كرد ! كارتێكردنی سلبیشی زۆر بوو .. ئه‌م ره‌فتاره ره‌نگه خێزانی پێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و دوژمندارێتی پێ بكه‌وێته‌وه .. 13 ـ ئه‌گه‌ر به ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت نامه‌یه‌كت نارد ، با نامه‌كه‌ت وا نووسیبێت كه دوای چه‌ندین ساڵ یان بۆنه‌ی تر یان له‌كاتی ئیختیلافات و لێك زویر بوونتاندا دژی خۆت به‌كار نه‌یه‌ته‌وه ! هه‌میشه با نامه‌كانت یاد خستنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌و بۆته‌قواو دینداری بێت ، یان ئه‌گه‌ر هه‌زه‌لیات و سوعبه‌تیشه با له چوارچێوه‌ی شه‌رع ده‌رنه‌چێت ، وا بكه‌یت په‌شیمان نابیته‌وه .. 14 ـ پێش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن بكه‌یت ، یان نامه یان هه‌واڵ یان وێنه‌كه بنێریت ، له ژماره‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ته‌ئكید كه‌ره‌وه ، نه‌بادا به هه‌ڵه ژماره‌یه‌كی تر لێ بده‌یت ، ئه‌مه هه‌م ئیزعاج كردنی خه‌ڵكه هه‌م فه‌وتان یان بێ سوود بڵاو بوونه‌وه‌ی نامه‌كه‌ته ، جگه له ئیحتیمالی دژواری ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ت ، تۆ له‌وانه‌یه وویستبێتت هه‌واڵی كوژرانی تاغووتێك به من بگه‌ێنێت به‌ڵام ژماره‌كه‌ت به هه‌ڵه لێداوه‌و بۆ یه‌كێكی ترت ناردووه كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه كه‌شفت ده‌كات .. یان تۆ نامه‌یه‌كی گه‌نجانه‌یه بۆ ره‌فیقێكی خۆتت ده‌نارد به‌ڵام ژماره‌ی مامۆستا به‌رِێزه‌كه‌ی خۆتت لێداوه‌و نامه‌كه‌ت بۆ ئه‌و چوو !! ئیدی حه‌تمه‌ن ئه‌ویش گومانی خراپی به‌رامبه‌رت بۆ دروست ده‌بێت .. 15 ـ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت ـ هه‌رچه‌ند پێشكه‌وتوو بێت ـ مه‌یكه به مایه‌ی ریابازی و خۆ پێوه بادان ، پێوه‌ی مه‌نازه ، وا له خه‌ڵكی مه‌گه‌ێنه كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌تا ئاخر مۆدێلی مۆبایلی گرانت كرِیووه ! چونكه ته‌له‌فۆنیش ـ وه‌كو جل و به‌رگ و خواردن و خانوو سه‌یاره‌و وه‌زیفه‌و پاره‌و نه‌وه و زۆری ده‌ست و پێوه‌ند ـ ده‌بێته هۆكاری ئه‌و شانازیی كردنه ناجائیزه‌و خوا لاماندا ده‌بێته هه‌ڵدێری رێی خواوویستی .. یان خۆ بادان به‌وه‌ی كه فڵان پیاو ماقووڵ یان به‌رپرس ته‌له‌فۆنی بۆ كردوویت ، یان تۆ ده‌ته‌وێت بۆی بكه‌یت ، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی نه‌ڵێین : به خوا زۆر عه‌یبه مامۆستا فڵان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم مه‌شغووڵ بووم نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ، ئه‌رێ ئێستا بۆی بكه‌مه‌وه گونجاوه ؟!! یان ناوی شێخێك كه‌سێكی ناودار ده‌هێنرێت ، تۆش ده‌ڵێیت جا بۆ له فڵان ناپرسیت ، حه‌ز ده‌كه‌یت با ته‌له‌فۆنه‌كه‌یت بده‌مێ ، یا با بۆت وه‌رگرم .. یان هه‌ندێ كه‌س بۆ خۆ هه‌ڵكێشان له كۆرِو كۆمه‌ڵێكدا ته‌له‌فۆن بۆ ناودارێك ده‌كات و قسه‌ی وای له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌كو یه‌كێكی هاوشانی خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی حازرین وا حاڵی كات كه ئه‌و ناوداره ره‌فیقی ئه‌مه‌و ئه‌میش له ریزی ئه‌ودایه !! جا له‌وانه‌یه له ته‌له‌فۆنه‌كه‌شدا تێی خورِێت ، یان لێی توورِه ببێت ، یا نازی به‌سه‌ردا كات .. تا بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وه‌نده لێوه‌ی نزیكه .. 16ـ ئه‌وه چاك بزانه وه‌ك بۆت نییه ته‌ماشای ماڵه دراوسێت بكه‌یت ، یان جانتای هاورِێكانت بكه‌یته‌وه ، یان نامه‌ی تایبه‌تی یه‌كێكی تر بخوێنیته‌وه ، به هه‌مان شێوه‌ش بۆت نییه ته‌ماشای ته‌له‌فۆنی یه‌كێكی تر ـ بێ مۆڵه‌ت وئیزن وره‌زای خۆی ـ بكه‌یت ! ئه‌مه سرِ هه‌ڵماڵینی خه‌ڵكییه ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له خیانه‌ت ، ده‌رگایه‌كی گومان خراپییه‌و سه‌رده‌كێشێت بۆ غه‌یبه‌ت و دووزمانی و فیتنه‌یی ، له‌وانه‌یه له په‌له‌پرِوزێدا فریای ئه‌وه نه‌كه‌ویت هه‌موو نامه‌كه بخوێنیته‌وه ، ئیتر به هه‌ڵه له مه‌به‌ستی نامه‌كه تێ ده‌گه‌یت ! یان خۆت به پێی هه‌واو هه‌وه‌سی خۆت بۆشاییه‌كان پرِ ده‌كه‌یته‌وه !! به‌مه‌ش حه‌تمه‌ن ده‌كه‌ویته هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و گوناحه‌وه .. له‌وانه‌ی نامه‌كه هی كابرا بێت كه بۆ خێزانه‌كه‌ی نوسیبێت ، تۆ به گومانێكی تر بۆی لێك ده‌ده‌یته‌وه ، له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی پۆلیسی له‌نده‌نی تێدا بێت ! ئیتر تۆ وا بزانیت ئه‌م برایه‌مان له موخابه‌راتی به‌ریتانی كار ده‌كات !! نامه‌خوا موسوڵمانانیش بۆ یه‌كتر شكاندن ئازان ! ئیتر زنجیره‌یه‌ك بۆچوونی بۆگه‌ن به‌و ژماره‌دا ده‌رِوات ! جگه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌س ده‌گاته ئه‌وی تر حه‌زه‌ر ده‌دات ، هه‌ی نه‌كه‌ن توخنی فڵانی بكه‌ون ، قسه‌ی لا نه‌كه‌ن ، نه‌چنه ماڵی ! نه‌هێڵن بێته ماڵتان !! بۆچی ؟! چونكه موخابه‌راته‌و ژماره‌ی موخابه‌راتی لایه ! له‌وانه‌یه قسه‌كانتان هه‌ر ئه‌و كاته بۆ پۆلیس بنێرێت !! ئێ ئاخر ئه‌گه‌ر گریمان جاسووسیش بوو ، خۆ ئێمه نه‌خشه‌ی كۆده‌تای سه‌ربازیمان نییه له تۆنی بلێری بكه‌ین ، یان به هێزی سووپا بچینه سه‌ر مه‌لیكه ئه‌لیزابێس!! خۆ نه‌شمان ووتووه سه‌گه‌كه‌ی شیریی بلێر ناشیرینه !! ئێمه كه ده‌ستمان به كڵاومانه‌وه نه‌ماوه ، هه‌ردوو قاچمان به ئیقامه‌كه‌مانه‌وه به‌ستووه تا وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌یبات ، چیمان داوه له‌و سیاسه‌ته نه‌گریسه ..