پێکه‌وه جۆشدانی خه‌ڵك. دانه‌ر: هێمن عه‌بدولعه‌زیز. ئایین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له تێگه‌یشتنیدا به‌چاكی له ناخ و هه‌ستی به‌نده‌كاندا له‌ڕێگه‌ی وردبوونه‌وه‌ی چاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت و زۆر شت پێیه‌وه یه‌كلا ده‌بنه‌وه. وه‌رگرتنی خودی ئیسلامیش به دیراسه‌كردن و تێفكرینی ته‌واو وه‌رده‌گیرێت. شتێك له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه له سه‌ره‌نجامی په‌یڕه‌وكردن و خوێندنه‌وه‌ی له‌ڕوانگه‌ی كرده‌ییدا ده‌بێته مایه‌ی ئاشكرابوون و ئاشنابوونی به‌نده‌كان پێیه‌وه، بریتییه له مه‌بده‌ئی سازدان (الإصلاح). سازدانی برایه‌تیی ئیسلامی (الإصلاح بين الأخوين)، سازدانی نێوان خه‌ڵك (الإصلاح بین الناس) و هتد... گه‌ر سه‌رنج له قورئانی پیرۆز و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (صلی الله علیه وسلم) و ژیاننامه‌ی یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و باقی خواناسانی ڕاسته‌قینه بده‌ین، ده‌بینین كه زۆر گرنگی به لایه‌نی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان و پێكهوهجۆشدانی به‌نده‌كان دراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه بۆم هه‌ڵبژاردوون، جگه له‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی تره له دیارده‌كانی دڵی ساغ، له لایه‌كی تره‌وه ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئیسلامه‌یه، كه چه‌ندی گرنگی به پێكه‌وەژیان و ئاشتی و ته‌باییی كه‌سه‌كان داوه. ده‌جا با بێین و سه‌رنجی بده‌ینێ كه داخوا چۆنه! لینكی كتێبه‌كه لیره‌وه داگره: joshdan.pdf