سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ماسۆنیەڪان ڪێن..؟!
گۆڕینی فۆنت


ماسۆنیەڪان ڪێن..؟!!


ئامادەکردنی: ئەدمین عادل عبدالله


ماسۆنیەکان ڕێکخراوێکن لەدوای نەمانی پێغەمبەر سلێمان دەرکەوتوون بۆ هەستانەوەی دینی یەهودیەت واتە جولەکەن، وە بڕوایان وایە ڕۆژێک دێت جولەکە دەسەڵات دەگرێتە دەست لەدوای جەنگە گەورەکە کە بەعەرەبی پێی دەڵێن الملحمة الكبرا و هاتنی دەججال وە هەر جولەڪەیەك 2800 کۆیلەی دەبێ لەگەلەکانی تر. وە دەڵێن هەموو دونیا دێتە ژێر ڕکێفی ئێمە و ئێمە دەبینە ڕێزلێنراوترین گەل و بەدەسەڵاترین گەل. وە دەڵێن هەموو گەلانی ەر موسەخەر دەبن بۆ ئێمە وەک گوێدرێژ ئەمەش بەمەرجێک دەکرێ، #ئەقڵیان لێ بستێنی و بکەونە شوێنی شەهوەتیان...
ئەمە بەشێکە لەئەقڵیەت و پیلانەکانیانی جولەکەکان.
لێرەدا من دەپرسم کێ ئەو خاڵەی تەتبیق کردووە کەئەوان دەیانەوێ.
واتە وازی لە ئەقڵ هێنابێ و بەدوای شەهوەتی کەوتبێ؟
بێگومان زۆر کەس دەبینین لەناو کوردی خۆمان...

ماسۆنیەکان_لەکێ_پێکهاتوون؟

ماسۆنیەکان لەسێ چین پێکهاتوون:

#چینی‌‌_یەکەم:
 پێیان ئەوترێ #کوێرە_بچوکەکان..کوێرە بچوکەکان کێن:غەیرە جولەکەکانن کەدوای ماسۆنیەت کەوتوون، خۆشیان نازانن ماسۆنین کەچی کار بۆ ماسۆنیەت ئەکەن دژی دین و ئەخلاقی خۆیان دەجوڵێنەوە لەناو خەڵکی دا تەرغیب بەشیعارەکانی ئەوانن واتە خەڵکی بانگ دەکەن بۆ لای شیعارەکانی ئەوان،خۆشیان نازانن ماسۆنین بەڵام دوایان کەوتوون بەهۆی پارەوە یان مەساڵیحی شەخسیەوە وە لەناو خەڵکیشدا شیعارەکانی ئەوان جوان ئەکەن و گەورەی دەکەن وە دین و مەبدەئی خەڵکی سوک ئەکەن و لەناوی ئەبەن.

#چینی_دووەم: #ئەشڕاف یان پێ دەوترێ کەبریتیە لەسەر پەرشتیاری شانەیەکە پێی دەوترێ #میحفەل لە 7 کەسەوە دەست پێدەکات تا 50 کەس وە ئەمانە ئەبێ جولەکە بن و نابێ لەگەلەکانی تر بن ئەگەر جولەکەش نەبن دەبێ تەواو تەواو ببنە عەمیلی جولەکە.

#چینی_سێیەم:
 #حوکماء یان #نورانیەکانیان پێ دەترێ کە ئەمانە سەرپەرشتی هەموویان دەڪەن و 33 کەسن وە هەر 33کەیان حاخامی یەهودین و سەرپەرشتی هەر هەموویان ئەکەن، ماسۆنیەکان 33 پلەیان هەیە هەریەک لەم حاخامانە پلەیەکیان پێ دراوە...
وە ژمارەی ماسۆنیەکانی جیهان بەپێی تازەترین سەرژمێری کە کراوە #59ملیۆن_ڪەسە.
وە لەهەموو وڵاتێکی جیهان دا هەن وە بەهەموو شێوەیەکیش خۆیان گونجاندوە لەگەڵ وڵاتەکان.

#ئامانجی_ماسۆنیەڪان_چیە؟
هەر کەناوی ماسۆنیت بیست تۆ یەکسەر بیرت بۆ دەججال بچێت، چونکە ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە هێنانی دەججال و دروستکردنی جیهانێکی نوێیە بۆگەلی جولەڪە کەبە ئینگلیزی پێی دەوترێ The New World Order.
چەندین ئامانجی تریان هەیە لەوانە:
1. دژایەتی دینەکــــانی تر بەتــــــایبەت ئیسلام.
2. لـــــــــــــــــەنـــاوبـــــــــردنــــی ڕەوشــــــت.
3. دامەزراندنی حـــــــزبی گەورەی ماســــــۆنی.
4. ڕوخاندنی دەوڵەتە شەرعیەکان ئیسلامیەکان.
5. دامـــــەزرانـــــــــدی وڵاتانی کۆماری بێ دین.
6. دامەزراندی دەوڵەتەی ئیســــــــڕائیلی گەورە.
ئەوان لەئێستاوە خـــــەریتەی وڵاتی ئیسڕائیلی گەورەیان داناوە، کەسنورەکەی لەڕووباری نیلەوە بۆ فوڕاتە.
بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم ئامانجانە حاخام و پیاوە ئاینەکانی جولەکەو ماسۆنیە پلەباڵاکان هەستان لەساڵی 1897 لەشاری بازل لەسویسڕا کۆبونەوەیەکی نهێنیان ئەنجامدا بەسەرکردایەتی #ذیدۆر_هیرزل_Thedor_Herzl#ی گەورە ماسۆنی بۆ ئەوەی پیلانێک دابنێن کەلە کەمترین کاتدا بیانگەیەنێ بە جیهانە نوێیەکەیان. ووتیان بۆ ئەمەش پێویستە دەست بگرین بەسەر پارەو زێڕی هەموو جیهاندا لەگەڵ هەموو میدیا و ٳعلامی جیهاندا کە لەهەردووکیاندا سەرکەوتووبوون وەک لەئێستادا دەبینین کەخاوەنی هەموو پارەو زێڕی جیهانن و 95% میدیاکانی ئێستا بەدەستی ئەوانەوەیە...
هەر لەوکۆبونەوە نهێنیەدا پیلانی سێ جەنگی جیهانی گەورەیان دانا کەپێیان وایە دەیان گەیەنێت بەسیستمی جیهانی نوێ کە جیهانێک کە جولەکە تێیدا باڵادەست بێت و گەلانی تر ژێر دەستەی ئەوان بن.

جەنگە جیهانیەکان بۆ ئەم مەبەستانە بوون:

#جەنگی_جیهانی_یەکەم:بۆ لەناوبردنی هەردوو ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و ڕووسیای قەیسەری، وە بۆ لەژێر دەست هێنانی قودس لەدەوڵەتی عوسمانی کەبەپێی پەیمانامەی سایکس بیکۆ لەساڵی 1916 قودس خرایە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی.
#جەنگی_جیهانی_دووەم:بۆ لەناوبردنی نازیەتی ئەڵمانی کە هیلتەر چەندین ملیۆن جولەکەی کوشت وە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی بچوک بۆ ئیسڕائیل لەخاکی فەڵەستیندا کە توانیان لەساڵی 1948 دروستی بکەن.
تائێستا لەپیلانەکانیاندا سەرکەووتوون.

#جەنگی_جیهانی_سێیەم:دەیانەوێ ئەم جەنگە دروست بکەن لەنێوان وڵاتە ئیسلامیەکان و وڵاتە مەسیحیەکاندا و هەردووکیان بدەن بەیەکدا و یەکتری لەناو ببەن ئینجا جولەکە بێت حوکمی هەموو دونیا بکات و دەججال بهێنێت کەگەورەترین ئامانجیانە.
ئەم پیلانە لەیەکێک لەمەلهاکان لەفەڕەنسا درزا کەئافرەتێکی داوێن پیس جانتایەکی لەیەکێک لەبەژرداربووەکانی کۆبوونەوە دزی وای زانی پارەیە بەڵام دواتر ئەم نەخشە و پیلانە بوو ئەویش دای بەمامۆستایەکی زانکۆ ئەم مامۆستایەش دۆستی وەزیرێکی ڕووسیای قەیسر بوو دای بە وەزیرەکە ئەم وەزیرەش نیشانی قەیسرەی دا ووتی ئەها جولەکە بەتەمای چ کارێکی قێزەونن بۆیە قەیسر لەساڵی 1905 قەسابخانەیەکی گەورەی دانا لەڕووسیا هەزارەها جولەکەی کوشت لەو کاتەدا بەڵام لەکۆتایی دا کۆتاییان بەدەسەڵاتی قەیسەریش هێنا و شوعیەت یان دامەزراند.


ماسۆنیەت_و_گەل
‌لەم بەشە دا باسی کار و کردەوەی ماسۆنیەکان دەکەم دژی پاشای وڵاتەکان و دژ بەگەلی وڵاتان کە سەردەمانێکی دوور و درێژە ماسۆنیەکان شەڕ و ئاژاوەو و دووبەرەکی دەخەنە گشت وڵاتان دەیانەوە لەم ڕێگەیەوە شەڕوپێکدادان دروست بێت خەڵکێکی زۆر یەکتر بکوژێ دواتر ئەم تاوانە بدا بەملی گروپێکی توندڕەو دا و خۆی لێ بێبەری بکات ئەمەش هەمووی بۆ ئەوەیە ژمارەی دانشتوانی زەوی کەم بکاتەوە کەدەیانەوێ ژمارەی دانشتوانی زەوی کەم بکەنەوە بۆ #500هەزار کەس ئینجا سیستەمی جیهانی نوێ دەست پێ بکەن، با دەست پێبکەین:

#ماسۆنیەت_و_گەل
ئێمە کاتێک دەبیستین ماسۆنیەکان دژایەتی پاشا و سەرۆکی وڵاتەکان دەکا وا تێدەگەین کەدژایەتیەکەیان لەبەرژەوەندی گەل و ئازادی گەلە وە لەپێناو گەڕانەوەی ماف و دەسەڵاتی گەلە،کە ئەسڵەن وانیە چونکە ئەوان بەدەستی خۆیان زۆر جار پاشا دیکتاتۆرەکان دادەنێن لەسەر دەسەڵات چونکە دەزانن گەلەکان بەدەسەڵات داری دیکتاتۆر ڕازی نابن سەر ئەنجام شۆڕشێکی سیاسی سەر هەڵدەدا لەم وڵاتە و دەبێتە هۆی کوژرانی گەنجێکی زۆری ئەم وڵاتە، زۆر جار ماسۆنیەکان دەڵێن دەسەڵات بۆ گەلە و گەل پاشایە و پێویستە دەسەڵات بەدەستی گەل بێت وە ئەم قسانە تەنیا هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە، بەڵام گەر شارەزای ماسۆنیەت بی لە #محفەلەکانیان یان خەڵکی هەژار بەهیچ جۆرێک وەرناگرن، لەو یاسا ماسۆنیانەی کە ڕۆژ هەڵاتناسی فەڕەنسی سامی لەساڵی 1902 لەچاپیدا لەلاپەڕە 19 هاتووە ((هیچ کەس ناتوانێ مافی پێبدرێ تا هۆیەکانی ژیانی پێ دابین نەکرێ))
هەروەها #ملتێری کەگەورە ماسۆنیە لەساڵی 1981 گوتی:گەل غەوغایە، ئێوەش شەڕەفی خۆتان لەدەست مەدەن گەل تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆتان بەکار بهێنن. هەر وەڪ ماسۆنیەکان دەڵێن:ئێمە هەوڵ بۆ کۆمارێکی دیم و کراسی دەدەین، ماسۆنیەت هیچ مەبەستێکی دروست کردنی کۆمارێکی دیموکراسی نیە، بەڵکو دەیەوێ کۆمارەکان بەکار بهێنێ بۆ دووبەرەکی و ئاژاوە، دیموکراسی ئەدەن بەخەڵک سەرو دیم و کراسیش بۆ ماسۆنیەکان.
گەورە ماسۆنی (جان جاک ڕۆسۆ) زۆر بێشەرمانە لەکتێبی العهد الاجتماعی دەڵێ بۆیە ماسۆنیەکان بەو پەڕی شانازیەوە باسی پیاوە فاسید و خراپەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی سادە و ساویلکەی پێ لەخشتە ببەن.
ماسۆنیەکان ڕەچاوی گەل ناکەن و لەلای ئەوان تەنیا ماسۆنی گرنگی پێدەدرێ.
ماسۆنیەڪان چەندین ڕێکخراو و بەشیان هەیە کەتیایدا کار بۆ بەرژەوەندی ڕێبازی ماسۆنی و جولەکەکان دەکەن و پیلانەکانی ئەوانە جێ بەجێ دەکەن وەك ئەم ڕێکخراوانە
#ڕێکخراوی_بلوتوی_ماسۆنی:ئەندامەکانی ئەم کۆمەڵەیە پێکهاتوون لە ملیۆنێرەکانی جولەکەکان کە دەستیان گرتوە بەسەر ئابوری و بازرگانی وڵاتان و‌ بەسەر بانکە پیشەسازیەکاندا.
#ڕێکخراوی_ئەنورشستی_ماسۆنی:کاری ئەم ڕێکخراوە ڕووخاندی ئەو وڵاتانەیەکە کەدژی ماسۆنی و جولەکەن.
#ڕێکخراوی_تیرۆید‌رستی_ماسۆنی:ئەم ڕێکخراوە کاری تیرۆرکردنی جیهانیە‌ وە ئەو کەس و گروپانەی دژی جولەکە ڪاردەڪەن،تیرۆری جیهانی سەرەتا لەوانەوە سەری هەڵدا.
#ڕێکخراوی_مارکسی_ماسۆنی:کاریگەری ئەم ڕێکخراوە دەرکەوت بەسەر ئەوروپادا بەتایبەت لەناو کرێکاراندا، ئەم ڕێکخراوە کاری ڕێکخستنی خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکارانی جیهانیە.
#ڕێکخراوی_پرۆلیتاری_ماسۆنی:ئەم ڕێکخراوە کاری یارمەتیدانی مارکسیەکانە بۆ گرتنی شوێنی ستراتیجی.
#ڕێکخراوی_ڕۆتاری_ماسۆنی:ئەم ڕێکخراوە تایبەت بەئابوری و ڕامیاری وڵاتانن، ئەم ڕێکخراوە لەساڵی 1904 دروست بوو لقی سەرەکی لەویلایەتی شیکاگۆی وڵاتی ئەمریکایە لقی لەچەندین وڵاتانی جیهان هەیە بەتایبەت لەوڵاتانی دواکەوتوو.
#ڕێکخراوی_ڕیفرۆمی_ماسۆنی:ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە پێکهاتوون لە ڕۆژنامەنوس و نوسەر و قوتابی زانکۆ.




له‌ په‌یجی‌ دژه‌ ئیسرائیل وه‌رگیراوه‌   (Anti israil دژه ئیسرائیل)
به‌ رێزو سوپاسه‌وه‌..

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram