الإستعاذة (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) کوڕی خاك الإستعاذة / أعُوذُ بِاللهِ مِنَّ الْشَّيْطَانِ الَّرجيِمِ. أعوذ: 1. الالتجاء: له زمانه‌وانیدا واته په‌نابردن یان په‌نابردن به‌شتێك له مه‌ترسیی شتێكی تر. 2. الالتصاق: پێوه‌نووسان. أطیب اللحم عوذه: واته: خۆشترین جۆری گۆشت ئه‌وه‌یانه كه له‌گه‌ڵ ئێسكدا تێكه‌ڵ بووه. واته نووساوه به ئێسكه‌كه‌وه. الشیطان: 1. البعید (دوور): ئه‌و دووره به سروشتی خۆی له سروشتی ئاده‌میزاد و دووره له سه‌رپێچیكردن و ده‌رچوونی له فه‌رمانی خوا له هه‌موو خێر و ڕه‌حمه‌تێك. 2. المتمرد: (یاخیبوو) : ئیمامى (الطبری) ده‌فه‌رموێت: شه‌یتان هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕاوه و یاخیبوویه‌كه له جنۆكه و مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و هه‌موو شتێكی تر. 3. الاحتراق: سووتان: له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاگر دروستبووه، (زۆر به‌هێز نییه) الرجیم: 1. الرمي: واتا هاویشتن یان تێگرتن، به‌ردبارانكراو(به‌هێزترینیانه). 2. الملعون و المشتوم : واته نه‌فره‌تلێكراو و دوورخراوه یان توانجلێدراو. 3. الطرد: ده‌ركراو له به‌زه‌یی یان لێبوردن یان هه‌ر ده‌ركردن. مانای (إستعاذة) له‌شه‌رعدا: "أستجير بجناب الله دون غيره من سائر خلقه ، من الشيطان الرجيم أن يضريني في ديني و دنياي أو يصدني عن فعل ما أمرت به أو يحثني على ما نهيت عنه. فإن الشيطان لايكفة الا الله" واته: په‌نا ده‌ده‌مه لای خوا و داوای لێ ده‌كه‌م و جگه له ئه‌و له كه‌سی تر داوا ناكه‌م تا بمپارێزێت له شه‌یتانی ڕ‌ه‌جمكراو كه بتوانێ زیانم لێ بدات له دین و دونیا‌م یاخود ڕێگریم بكات له‌و شتانه‌ی فه‌رمانم له‌سه‌ریان پێكراوه بیانكه‌م و هانم بدات له ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه‌ی ڕێگریم لێیان كراوه. چونكه شه‌یتان ته‌نها خوای گه‌وره ده‌توانێ ڕایگرێت. حوكمى (الإستعاذة): • سوننه‌ته(به‌هێزترینیانه). • فه‌رزه. وتراویشه كه ئه‌گه‌ر یه‌كجاریش له هه‌موو ژیانت بیڵێیت ئه‌وه ئیتر له سه‌رت لا ده‌چێت واجبه‌كه‌ی. هه‌ندێ له شێوه‌كانی: *أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ئه‌م جۆره‌یان ڕای ئیمامى (شافعي، أبو حنیفه، أبن عمر، عاصم و أبن كثیر)ه. • أعوذ بالله السمیع العلیم من الشیطان الرجیم ڕای ئیمام(أحمد). • أعوذ بالله من الشیطان الرجیم إن الله هو السمیع العلیم ئیمام(أحمد، نافع و أبن عامر). • أستعیذ بالله من الشیطان الرجیم ڕای(حمزة زیات و محمد إبن سیرین). كه‌ی ده‌وترێت و چ كاتێك به‌كار ده‌هێنرێت: 1. له پێش ده‌ستپێكردنی خوێندنی قورئانی پیرۆز(ڕای جومهوره) له‌لای ئیبن جه‌زریش وا ده‌فه‌رموێت ڕای كۆ(إجماع)ی ئومه‌تی له‌سه‌ره و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵاَنیشی له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه بوون و كاریان پێ كردوو‌ه. 2. له دوای ته‌واوبوون له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز(ڕای ئیمامی مالیك) ڕای موخالیفی جومهوره. له پێش و له دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز(ئیمامی ڕازی) به‌ڵاَم ئیبن جه‌ز‌ری ئه‌و ڕایه دوور ده‌خاته‌وه له ئیبن ڕازی. [pagebreak] حاڵه‌ته‌كانی چۆنێتی به‌كارهێنانی یان وتنی: 1.به‌ئاشكرا خوێندنه‌وه‌ی: 1. له كاتی به‌ئاشكراخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز 2. له‌كۆڕی فێربوون و ئاهه‌نگه‌كان. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م كه‌س بێت له خوێندنه‌وه ئه‌وا ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌بێت. 2. به‌نهێنی خوێندنه‌وه. ئه‌وه‌ش له كاتی: 1. نوێژ (ئه‌گه‌رچی نوێژه‌كه به‌ده‌نگ بێ یان بێده‌نگ بێت)، مه‌به‌ست له نوێژخوێنه‌كانه نه‌ك ئیمام! 2. ئه‌گه‌ر یه‌كێك قورئان به‌نهێنی بخوێنێته‌وه. 3. ئه‌گه‌ر له كۆڕی فێربوون بوو به‌ڵاَم یه‌كه‌م خوێنه‌ر نه‌بوو. [pagebreak] ڕووه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی (الاستعاذة) له‌گه‌ڵ(البسملة): 1. پچڕاندنی هه‌موو، واته(الاستعاذة) وه‌ستان (البسملة) وه‌ستان (سه‌ره‌تای هه‌ر سووره‌تێك) به‌م شێوه‌یه: أعُوذُ بِاللهِ مِنَّ الْشَّيْطَانِ الَّرجيِمِ * بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِِ * الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ. 2. پچڕاندنی یه‌كه‌م: پاشان گرێدانی دووه‌م و سێیه‌م واته(الاستعاذة) وه‌ستان پاشان وتنی(البسملة) و گرێدانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هه‌ر سووره‌تێك بێجگه سووره‌تی ته‌وبه. به‌م شێوه‌یه: أعُوذُ بِاللهِ مِنَّ الْشَّيْطَانِ الَّرجيِمِ * بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِِ الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ. 3. یه‌كه‌م و دووه‌م گرێ ده‌ده‌یت. وه‌ستان له سێیه‌مدا، واته(الاستعاذة) گرێدانی له‌گه‌ڵ (البسملة) پاشان وه‌ستان و دواتر خوێندنی سه‌ره‌تای سووره‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه: أعُوذُ بِاللهِ مِنَّ الشَّيْطَانِ الَّرجيِمِ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيم* الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.