ماسۆنییەکان کێن؟ كوردۆ شابان - هێما و دروشمی ماسۆنیه‌كان پرگالێك و راسته‌یه‌كی دوولایه، به‌یه‌كه‌وه خۆیان گرێ داوه، مه‌به‌ستیان لێی ئه‌ندازیاری مه‌زنی گه‌ردوونه كه خودایه - (جۆرج واشنتۆن) یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامێكی كارای ماسۆنی بووه - یه‌كێك له هێماكانیان، یه‌ك چاوه، مه‌به‌ستیان له فریادڕه‌سی جیهانه، لای موسڵمانان ئه‌و پیاوه وێرانكهرهو و ناوی ده‌ججاله یه‌كه‌م مه‌رجی ئه‌ندامێتییان ئه‌وه‌یه مێ نه‌بیت ماوه‌یه‌كه وشه‌ی ماسۆنی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داگیر كردووه، كه‌سانێك تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه گوایه ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌شی گه‌رم كرد، بوونی هه‌ندێك ئامراز و هێما بوو، له‌ناو كلیپه‌كه‌ی (هێڵی ڵه‌ڤ) كه نزیكن له ئامرازه‌كانی ماسۆنی. ئه‌گه‌رچی هیچ پێیوهندییهكی به ماسۆنی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی وای گوت، ئاخر یه‌كه‌م مه‌رجی به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌یه كه مێ وه‌رناگرن. له زمانی خۆیانه‌وه ماسۆنییه‌كان خۆیان ئاوها پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن: ماسۆنی رێكخراوێكی برایه‌تییه، له جیهاندا بڵاوه‌یان كردووه، وشه‌كه به مانای بیناساز دێت، پێشیان ده‌وترێت (فریماسۆنی) واته بیناسازی ئازاد. له سه‌ده‌ی چوارده، بۆ به‌ده‌ستهاتنی مافه‌كانیان، بیناساز و خاوه‌ن ده‌ستی كار، كۆمه‌ڵێكیان له ئینگلته‌را پێكهێنا تا بتوانن هاوكاریی منداڵی نه‌خۆش و بێوه‌ژن و كه‌مده‌رامه‌تان بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵه‌كه له ساڵی 1717 بووه رێكخراوێكی گه‌وره و له ساڵی 1718ز له فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیاش ته‌شه‌نه‌ی كرد، دواتر له ساڵی 1729 هیند، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا و سویدی گرته‌وه و له ساڵی 1733 گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا. له دروستبوونی ئه‌مه‌ریكای نوێ‌دا رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه، بنه‌ماكانی پیشه‌سازی و ئابوورییه‌كی به‌هێزی ئه‌و وڵاته‌یان دروست كردووه، توانیویانه له رێگه‌ی ئه‌ندامێكیان كه (جۆرج واشنتۆن)ه، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، یه‌كه‌م وڵاتی دیموكراتی له جیهان دامه‌زرێنن، له‌ناو یه‌ك دۆلاریی ئه‌مه‌ریكیشدا كه دیوێكی واشنتۆنه، دیوه‌كه‌ی دی ئینتیمای ئه‌و وڵاته‌ی به‌روونی نیشان داوه بۆ ماسۆنی، ئاخر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه خزمه‌تی كردووه، تا گه‌یاندوویه‌تی به‌و ئاسته‌ی ئێسته كه یه‌كه‌م وڵاتی زلهێزی دونیایه. خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكارییانه ماسۆنی رێكخراوێكه، به‌نهێنی كار ده‌كات، وای كردووه ده‌یان بۆچوونی جیا له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوونیان و هه‌موو شتێكی دی ئه‌وان هه‌ڵگرێ، ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی خراونه‌ته روو، راست نه‌بن. هێما و دروشمی ماسۆنیه‌كان پرگالێك و راسته‌یه‌كی دوولایه، به‌یه‌كه‌وه خۆیان گرێ داوه، مه‌به‌ستیان لێی ئه‌ندازیاری مه‌زنی گه‌ردوونه كه خودایه، زۆر جار له‌ناو هێماكه پیتی (G) هه‌یه كه واته خودا (God)، یان به‌واتای ئه‌ندازیاریی دێت (Geometry). سه‌ره‌تای دروسبوونیان به‌ته‌واوی دیار نییه، ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (حیرام ئهبیف) ئه‌ندازیارێكی بیناسازی فینیقی بووه، رۆیشتووه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان، تا په‌یكه‌رێكی له‌سه‌ر خواستی خۆی بۆ دروست بكات، له ته‌وراتدا ئه‌م چیرۆكه باس كراوه، ته‌نانه‌ت پێیان وایه ئه‌ندازیاری مه‌زنی گه‌ردوون مه‌به‌ست لێی حیرامه. بڕوایه‌كی دیش هه‌یه كه (سامری)، ئه‌و پیاوه‌ی چێلهكهی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر مووسا دروست كرد، سه‌ره‌تای دروستبوونی ماسۆنییه، بۆچوونێكی دیش هه‌یه گوایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فیرعه‌ونه‌كان، ئه‌مانه و چه‌ندین بۆچوونی جیاوازی دی. بنه‌ماو ده‌ستووری ماسۆنی ماسۆنی له‌سه‌ر بڕوایه‌كی ئه‌خلاقیی تایبه‌ت به خۆیان په‌یڕه‌وی ئایین و به‌رنامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، گرنگترین بنه‌مایان بریتییه له خۆشه‌ویستیی برایانه، گه‌یشتن به ڕاستی، ئازادی و یه‌كسانی له‌ناو ماسۆنییهكاندا، جیاوازیی ره‌نگ، نه‌ته‌وه، زه‌نگین و هه‌ژار نییه، له‌سه‌روو ئه‌مانه، بڕوایه‌كی پته‌ویان به خودا هه‌یه، بڕوایه‌ك ده‌گاته ئاستی توندڕه‌وی به‌رانبه‌ر ئه‌وانی كه بێ بڕوان، وه‌ك له ده‌قی ده‌ستووره‌كه‌یاندا هه‌یه مولحیدێكی بێ بڕوای گه‌مژه، ناكرێ له‌ناو ماسۆنیدا جێی بێته‌وه. وه‌ك گوتمان خۆیان ده‌ڵێن رێكخراوێكی برایه‌تین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه، له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستی به یارمه‌تی بێت، هه‌موو ماسۆنییهكانی جیهان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ده‌یگه‌یه‌نن به ئاواته‌كه‌ی، ئیتر پله و پایه بێت یان پاره، یان له قه‌یرانێكی مه‌ترسیدا بێت، تا رزگاری ده‌كه‌ن. بۆ یه‌كه‌مین جار ساڵی 1723 (جێمس ئه‌ندرسۆن) ده‌ستووری ماسۆنی نووسییه‌وه، پاشان ساڵی 1734 دوای ئه‌وه‌ی (بینجامین فڕانكلین) هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، هه‌ندێك گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ده‌ستووردا هێنا و جارێكی دی نووسیه‌وه. له ده‌ستووره‌كه‌دا كه له 40 لاپه‌ڕه پێك ده‌هات ئه‌و كاته، باسی گه‌وره‌یی ئه‌ندازیار ده‌كات له سه‌رده‌می ئاده‌م تا ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی خۆیان، له‌گه‌ڵ 5 سروود كه تاوه‌كو ئێسته‌ش له كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا ده‌بێ بیڵێنه‌وه. هه‌ر وه‌ك له ده‌ستووره‌كه‌ی فڕانكلیندا هاتووه ماسۆنی درێژه‌پێده‌ری په‌رتووكی پیرۆزه، جوله‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ مو‌سا له ئاوه‌كه په‌ڕینه‌وه و میسریان به‌جێ هێشت، یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ماسۆنییان دروست كرد، مو‌سا بلیمه‌تی مه‌زنی ماسۆنییهكانه. هه‌ر له ده‌ستووره‌كه‌دا باسی یه‌كێكی دی له هێماكانیان ده‌كات كه بریتییه له یه‌ك چاو، مه‌به‌ستیان له فریادڕه‌سی دوایین زه‌مانه، كه پیاوێكه له‌سه‌ر بنه‌مای ماسۆنی، جیهان رزگار ده‌كات. كه لای موسڵمانان به‌و پیاوه ده‌وترێ ده‌ججال، وێرانكه‌ری جیهانه، له دوایین زه‌ماندا دێت، به‌ڵام عیسا لهئامسان دێته خوار و شكستی پێ ده‌هێنێ. هێڵی له‌ڤ كه له هه‌ندێگ گرته‌ی ڤیدیۆكه‌یدا چاوێكی ده‌شارێته‌وه، وا شی كراوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌م هێمایهیانه، له‌كاتێكدا هه‌ر له كلیپه‌كه هێما سێگۆشه‌كه‌ی تێدایه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، هه‌رگیز بیری له‌و شتانه نه‌كردووه‌ته‌وه و دوای كلیپه‌كه له ئینته‌رنێت بۆ ماسۆنی گه‌ڕاوه بزانێ چییه. چۆن ده‌بیته ئه‌ندام؟ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌ندامی رێكخراوی ماسۆنی، ده‌بێ ته‌واوی مه‌رجه‌كانت تێدا بێت، ده‌نا هه‌رگیز له‌و رێكخراوه وه‌رناگیرێی، یه‌كه‌مین مه‌رجیان ئه‌وه‌یه ده‌بێ، پیاو بیت و ته‌مه‌نت له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ئافره‌ت له‌ناو ماسۆنیدا جێی نابێته‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕی ته‌واوت به خودا هه‌بێت، بێ باوه‌ڕ وه‌رناگرن، به‌ڵام به‌مه‌رج وه‌رنه‌گیراوه له‌سه‌ر چ ئایینێك بیت، ده‌بێ دوو ئه‌ندامی ماسۆنی متمانه‌ی ته‌وایان پێت بێت و پشتگیریت بكه‌ن و ده‌بێ ئاستێكی به‌رزت هه‌بێ له خوێنده‌واری. گرنگه ئه‌وه‌ش بڵێین، بابه‌تی وه‌رنه‌گرتنی ئافره‌ت له‌ناو ماسۆنیدا، له‌سه‌رده‌می ئێسته‌دا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌رچی له ته‌واوی لقه‌كانی ماسۆنی له جیهان ئافره‌ت قبوڵ ناكات، ئاخر به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌رگیز ناتوانێ نهێنی بپارێزێ، به‌ڵام له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكاریی ئه‌و یاسایه‌یان كردووه و ئێسته ئه‌وان ئافره‌تیش وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی لقی ئه‌مه‌ریكا. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانی دی له‌سه‌ر ماسۆنی ئه‌وه‌ی له رووكه‌شی ماسۆنی ده‌بینرێت، جگه له كۆمه‌ڵێ یاسا و رێسا بۆ په‌یڕه‌وكردنێكی ئایینی، به‌شێوه‌یه‌كی جیا، هیچی دیی لێ ناخوێندرێته‌وه، هه‌رچی زانیاریش هه‌یه سه‌باره‌ت به ئامانج و پلانه‌كانیان، له زمانی خۆیانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵكوو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دییه بۆیان، ئه‌مه‌ش له له‌كاتێكدا خۆیان هه‌موو كاره‌كانیان به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه. چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی، هه‌ندێكیان ناشرینكردنیان و هه‌ندێكیان بۆ مه‌به‌ستی جوانكردنیان، به‌رهه‌م هاتوون. له هه‌موو فیلمه‌كانیشدا كۆكن له‌سه‌ر هێما سه‌ره‌كییه‌كانیان، بڕوا ئه‌خلاقیه‌كانیان كه پێشتر باسمان كرد، نهێنی له كاره‌كانیان و له زۆربه‌شیان ئه‌وه‌ی تێدایه كه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه، كێیان بوێت له هه‌ر شوێنێكی جیهان، له‌ناوی ده‌به‌ن. هه‌ر له‌ناو ئه‌و فیلمانه‌دا باسی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر زۆر كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه و له هه‌موو جیهان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر باڵاترین ئاست، ژێربه‌ژێری له خزمه‌تیاندان، ته‌نانه‌ت وه‌ك له فیلمی (the da vinci code) هاتووه، باسی له تێوه‌گلانی پاپا و ڤاتیكانی كردووه، ئه‌و فیلمه له ئه‌وروپا بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بوو. ماسۆنی له پێناسه‌ی موسڵمانان، بریتییه له گرووپێكی نهێنیی جووله‌كه‌ی ترسناك، له بنه‌ڕه‌تدا دروست بووه بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌موو ئایینه‌كان به‌گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌ت، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باسی ده‌كه‌ن له برایه‌تی، راستگۆیی و یه‌كسانی، هه‌مووی رووكه‌شه و مه‌به‌ست لێی شاردنه‌وه‌ی دیوه نهگریسهكهیانه، كه بۆ رووخانی بڕوابوون و داڕمانی مرۆڤه له هه‌موو ئه‌و په‌روه‌ردانه‌ی له‌سه‌ری گۆش كراون، ره‌گی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئایینه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن، له‌ناو گه‌لاندا، هۆكاری ئاشووب و شه‌ڕی ناوخۆ و دروستكردنی گرووپ و رێكخراوی تیرۆریستین، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌موو وڵاتێ كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان تا به‌پێی پیلانی داڕێژراو، ئامانجه‌كانیان بگه‌یه‌نن كه زۆر جار رێگه‌ی تیرۆر به‌كار ده‌هێنن. لای مه‌سیحی كاسۆلۆكی، ماسۆنی ئه‌گه‌رچی كاری خێرخوازی و مرۆڤانه‌ی زۆریان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و بڕوا و په‌یڕه‌وانه‌ی هه‌یانه كه له‌گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحی ناگونجێ، ناكرێ به گرووپێی ره‌وایان بزانین، له‌میانه‌ی ئه‌و كاره ناڕه‌وایانه‌یان بریتییه له ناسینی خودا به‌شێوه‌یه‌كی نادروست، خوێنڕشتن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كه به‌پێی په‌رتووكی پیرۆز رێگه‌ی لێ گیراوه، ئه‌مانه و چه‌ندین په‌یڕه‌وی دی ئه‌وان، وا ده‌كات وه‌ك بێ بڕوا له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. به شێوه‌یه‌كی گشتی، جگه له سه‌رچاوه‌كانی خۆیان، له هه‌ر شوێنێكی دی كاتێك بۆ ماسۆنی ده‌گه‌ڕێی، به شێوه‌یه‌كی وا باس ده‌كرێن كه رێكخراوێكی دڕنده‌ی دوژمنكارانهن، ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنن له‌رێی بازرگانیی جیهانی و راگه‌یاندن و ده‌یان هۆكاری تره‌وه، توانیویانه بگه‌نه ناو كه‌نیسه‌ی كاسۆلۆكی، ته‌نانه‌ت یۆحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م، پاپای پێشووی ڤاتیكان له وته‌یه‌كیدا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ماسۆنی به‌ته‌واوی تێكه‌ڵی كه‌نیسه بووه، ده‌ڵێ ناكرێ ئیمانداری مه‌سیحی كاسۆلیكی بێت و بڕوای به ماسۆنی هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیان هه‌بووه له دامه‌زراندنی كۆمۆنیستی جیهانی، شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و شۆڕشی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك. ئه‌مانه‌ی باس كران، ئاشناكردنی خوێنه‌ر بوو به زانیاری سه‌باره‌ت به ماسۆنی، وه‌ك وتمان، چونكه رێكخراوێكی نهێنییه، هه‌ركه‌س به جۆرێ باسی ده‌كات، بۆیه راستی ره‌ها و چه‌وتیی ره‌ها لای كه‌سیان نییه. دیڤچوون (باس) كوردۆ شابان