ڕووكنه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی دروست کوڕی خاك 1. ده‌بێت خوێندنه‌وه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و بگونجێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له په‌راوه عوسمانی یه‌كان . ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می جێنشینی سێیه‌م عوسمانی كوڕی عه‌فان خوا لێی ڕازی بێت چه‌سپێنراوه .. ئایا ئاشكرا بێت یاخود نائاشكرا بێت . بۆ نمونه خوێندنه‌وه‌ی كوڕی عامری شامی له ئایه‌تیوقالوا اتخذ الله ولدا ًبه‌بێ پیتی( و )یوقالوا هێناویه‌تی . ئه‌وه‌ش له په‌راوی شامی دا چه‌سپاوه . مه‌به‌ستمان له گونجاندی ئاشكرا(المواقفة الصریحة) ئه‌وه‌یه كه كاتی خۆی ئایه‌ته‌كان بێ خاڵ نوسراوه‌نه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می جێنشنی عوسمان خوای لێ ڕازی بێت، بۆیه وشه‌ی وا هه‌بوو دوو خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵدگرت له‌دوای ئه‌وه‌ی خاڵه‌كان(نقطة) دانراون وه‌ك له ئایه‌تی[البقرة:209] دا هاتووه ده‌فه‌رمووێواْنظر الى العظام كيف ننشزها ده‌رده‌كه‌وێت . خوێندنه‌وه‌ی كوڕی عامری شامی به‌ننشزهایه . وه خوێندنه‌وه‌ی عاصیم و حمزه و كه‌سائی بهننشرهایه واته پیتی( ر ) له باتی( ز ). مه‌به‌ستیشمان له گونجاندنی نائاشكرا(الموافقة التقدیریة) ئه‌وه‌یه كه به‌سیه‌تی ڕیوایه‌ته‌كه ئه‌گونجێ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی په‌راوه‌كه(رسم المصحف) وه‌ك له وشه‌ی ملك ئایه‌تیملك يوم الدين ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌موو په‌راوه عوسمانییه‌كان به‌بێ ئه‌لیف( ا ) بۆیه خوێندنه‌وه‌یملك به‌بێ پیتی ئه‌لیفیش هه‌ر ده‌یگرێته‌وه مالك يوم الدين و ملك يوم الدين. 2. خوێندنه‌وه‌كه بگه‌رێته‌وه سه‌ر ڕوویه‌ك له ڕووه‌كانی زمانی ڕێزمانی عه‌ره‌بی. وه‌ك : لهفتوبوا الى بارئكم هه‌مزه‌ی بارئكم ژێری هه‌یه ، به زه‌ننه‌ش(السكون)هاتووه یان إن الله يأمرُكم پیتی (ر)ی يأمرُكم بۆری له‌سه‌ره هه‌روه‌ها به زه‌ننه‌ش هاتووه. 3. ده‌بێت خوێندنه‌وه كه پشتاو پشتێكی دروستی هه‌بێت (صحیحه الاسناد) واته به ڕشته‌یه‌كی نه‌پچراوی یه‌ك له دوای یه‌ك تا ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ.