زنجیره باسێك له باره‌ی ده‌سته و تاقمه ئیسلامیه‌كان عرفان احمد كاكه‌محمود (خه‌واریج) : خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ! له به‌شی یه‌كه‌می باسه‌كه‌ماندا – وه‌ك پێشه‌كیه‌ك – چه‌ند خاڵێكمان خسته ڕوو بۆ چاو ڕۆشنی له‌و باره‌یه‌وه ، وه له كۆتایی باسه‌كه‌یشدا چوار تاقممان بۆ هه‌ڵبژاردن و به كورتی پێناسه‌مان بۆ كردن و له باره‌یانه‌وه دواین ، ئه‌م جاره‌یش له‌م زنجیره‌یه‌دا به درێژی دێینه سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و چوار به‌شه‌یه و به پێی گونجان باسیان لێوه ده‌كه‌ین . انشا الله . خه‌واریج:- پێناسه‌ی خه‌واریج – وه‌ك باسمان كرد – ئه‌وانه‌ن كه ( ته‌كفیری ) خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ته‌نها به هۆی تووشبونیان به گوناهی گه‌وره‌وه ، وه له ژێر ده‌ستی ئه‌میرو تاقمی موسڵمانان ده‌رده‌چن و له دژیان ڕاده‌وه‌ستن . وه هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه یاسا‌و به‌رنامه‌ی خه‌واریجیان هه‌یه و ڕێگه‌ی ئه‌وانیان گرتۆته به‌ر ، وه‌ك ( جماعة التكفیر و الهجرة ) (1)، و چه‌ندان ده‌سته‌و تاقمی دیكه كه له‌م زه‌مانه‌دا هه‌ن و بیر‌و بۆچونی خه‌واریج بلاَو ده‌كه‌نه‌وه ، وه هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه – خه‌واریج- له هه‌موو كات و زه‌مانێك ده‌رده‌كه‌ون ، به تایبه‌ت له ئاخر زه‌ماندا ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم ) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه له ده‌سته‌ی یه‌كه‌می خه‌واریج و پاشانیش ئاگادارمان ده‌كات كه له ئاخر زه‌مانیشدا په‌یدا ده‌بن و وه ده‌رده‌كه‌ون ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ ( سیخرج قوم فی اخر زمان ، احداث الاسنان ، سفها‌ء الاحلام ، یقولون فی خیر البریة ، لا یجاوز ایمانهم حناجرهم ، یمروقون من ا‌لدین كما یمرق السهم من الرمیة ، فاینما لقیتموهم فاقتلوهم ، فان فی قتلهم اجرا لمن قتلهم ی‌و القیامة ) صحیح البخاری / 6930 ، فتح الباری . واته : ( له ئاخرو ئۆخری دنیادا هۆزێك په‌یدا ده‌بن ، منداڵ و كه‌م ته‌مه‌نن – له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی لاویدان – سوك ئاوه‌ز و كه‌م عه‌قڵن – به ڕواڵه‌ت قسه‌ی چاك و ڕێك و پێك ده‌كه‌ن ، به‌لاَم له گه‌ڵ ئه‌ه‌یشدا ئیمان و باوه‌ڕیان له گه‌رویان تێناپه‌ڕێ – هه‌ر شتێكی سه‌ر زاریه و بێ كرده‌وه‌یه – له ئاین و دین دا هه‌ڵ دێن و ده‌رده‌چن ، ده‌ڵێ ی تیره و له كه‌وانه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ ، جا له هه‌ر جێیه‌كدا پێیان گه‌یشتن ، جه‌نگیان له گه‌ڵ بكه‌ن و بیانكوژن ، چونكه به ڕاستی كوشتن‌یان ، ده‌بێته مایه‌ی پاداشتێكی گه‌وره بۆ بكوژه‌كه‌یان ) . مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : له ڕاستیدا له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواداو ( صلی الله علیه و سلم ) سه‌رده‌می ئه‌بوبكر و عومه‌ر ماوه‌یه‌كی ژیانی ئیمامی عوسمانیشدا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) هیچ جۆره ناكۆكی و جیاوازیه‌ك له نێوان هاوه‌لاَنیشدا ڕووی نه‌دا ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شتیش بووبێ پێش ئه‌وه‌ی بگاته ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی ، كار ئاسانی بۆ كراوه و حه‌ل كراوه ، به‌لاَم یه‌كه‌مین ئاژاوه‌یه‌ك كه ده‌ستی پێكرد و بوویه هۆی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێوان موسڵماناندا ( ئاژاوه و دروست كردنی فیتنه بوو بۆ ئیمامی عوسمان – خوای لێ ڕازی بێت - ) ئه‌وه بوو بووه هۆی شه‌هید بوونی ئیمام و ، ئیتر دوای ئه‌وه ناكۆكی و جیاوازی كه‌وته نێوان موسڵمانانه‌وه ، ئه‌م ڕووداوه‌ش له ساڵی (30-35 ) كۆچی له شاری ( كوفه) ی عێراق دا ده‌ستی پێكرد ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه بوو به هۆی جیاوازی و دووبه‌ره‌كی ته‌واو له نێوان موسڵماناندا و دژی ئه‌میر و كۆمه‌ڵی موسڵمانان وه‌ستان ، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوون : أ- مه‌سه‌له‌ی ( ته‌حكیكم ) و حوكم بوو كه پێشتر باسمان لێ كرد .(2) ب- مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیركردنی ( علی كوڕی ئه‌بی تالیب ) و ( معاویه ) بوو – خوایان لێ ڕازی بێت – ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڕازی بوون به بڕیاره‌كه‌ی ئیمامی علی ، ئه‌مه یه‌كه‌مین هۆ بوو بۆ جیاوازی و ناكۆكی نێو موسڵمانان ، كه ئه‌و ده‌سته گومڕایه - خه‌واریج – دروستیان كرد و به‌یعه‌تیان دا به ( عبدالله ی كوڕی وه‌هبی راسبی ) له به‌رواری (10/10/37 ) كۆچی . بڕوانه – الفتاوی (13/32 ) (3/282-283) (3/349) – وه ( الخوارج /31 ) . به‌شه‌كانی خه‌واریج : ئه‌م تاقمه گومڕایه به هۆی ناكۆكی و جیاوازی ناوخۆییانه‌وه زیاد له (20) به‌شیان لیچ بووه‌ته‌وه ، له‌وانه ( المحكمة الاولی ، الازارقة ، النجدات ، الصفریة ، العجاردة ، الخازمیة ، الشعبیة ، المعلومیة ، المجهولیة ، اصحاب طاعة لا یراد الله تعالی بها ، و الصلتیة ، والاخنسیة ، الشبیبیة ، المعبریة ، الرشیدیة ، المكرمیة ، الحمزیة ، الشمراضیة ، الابراهیمیة ، الواقفة ، الاباظیة ) . نازناوی خه‌واریجه‌كان : خه‌واریج چه‌ند ناو و نازناوێكی هه‌یه كه به مانه‌ش ناسراوه : ( أ – المحكمة . ب- الحروریة . ج- اهلی النهروان . د. المارقة . و- المكفرة ز- السبئیة. ح- الناصبة . ) هه‌ندێ له سه‌رۆك و پیاوانی خه‌واریج :- له ڕووی نووسین و زمانه‌وانی و شیعر زانینه‌وه : أ- ابو عبیده معمر بن المپنی / نازناوی زمانه‌وانی . ب- عمران بن حطان / شاعیری به توانا ج- عبدالله بن یزیزد ، و محمد بن حرب ، و یحیی بن كامل ، الیمان بن رباب ، سعید بن هارون / ئه‌مانه نووسه‌ر و ووته‌بێژیان بوون – مقالات الاسلامیین 1(/198-200 ) . هه‌ندێ له‌و پیاوچاكانه‌ی كه ڕاو بۆچونیان له گه‌ڵ خه‌واریجه‌كاندا بوو : ( ابا الشعثا‌ء جابر بن یزید ، و عكرمة ، و اسماعیل بن سمیع ، ابا هارون العبدی ، و هبیرة بن مریم ) ئه‌مانه دراونه‌ته پاڵ خه‌واریج و له هه‌ندێ بیر‌و بۆچووندا یه‌ك ده‌نگن ، به‌لاَم وا نازانین له خه‌واریجه پاڵفته‌كان بن ، خوایش زاناتره . وه ئیمامی ( شه‌هرستانی ) یش ( 9) كه‌س له سه‌رۆك و ناودارانی خه‌واریج دێنێ و ده‌ڵێ : ئه‌مانه بوون ( الاشعث بن قیس الكندی ، مسعر بن فدیك التمیمی ، زید بن حصین الطائی ، عبدالله بن الكوا‌ء ، عتاب بن الاعور ، عبدالله بن وهب الراسسبی ، عروة بن جریر ، یزید بن ابی عاصم المحاربی ، حرقوص بن زبیر ) . وه یه‌كه‌مین كه‌سێك كه به‌یعه‌تی پێدرا له خه‌واریج بۆ ئیمامه‌ت : ( عبدالله ی كوڕی وه‌هبی راسبی ) بوو ، كه له ماڵی زه‌یدی كوڕی حه‌صین دا بوون ، ئه‌وه بوو ( عبدالله بن الكوا‌ء ، و عروه بن جریر ، و یزید بن عاصم ) و كۆمه‌ڵێ له‌و سه‌رۆك و ناودارانه‌ی تری خه‌واریج به‌یعه‌تیان دا به یه‌كه‌مین خه‌لیفه‌ی خۆیان له خه‌واریج ( الملل و النحل 1/114-117 ) . وه یه‌كه‌مین كه‌سێكیش له خه‌واریج كه شمشێری له كێلان ده‌رهێنا به‌رامبه‌ر به موسڵمانان : ( عروه‌ی كوڕی جریر ) بوو . وه له خه‌واریج ئه‌گه‌ر چی به ئه‌هلی بیدعه له قه‌ڵه‌م دراون ڕیوایه‌ت كردنی (فه‌رموده )وه‌رگیراوه : وه‌ك ئیمامی ( ئه‌بو داود) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌فه‌رموێ : ( له ئه‌هلی بیده‌ع دا نه‌بووه فه‌رموده‌ی ڕاستر بێت ، بێجگه ل خه‌واریج ، پاشان باسی " عیمرانی كوڕی حه‌تان و ئه‌با حه‌سانی ئه‌عره‌ج " ده‌كا كه ئه‌مانه ڕاسترین ڕاوین له ناو ئه‌هلی بیده‌ع دا . ئه‌و شوێنانه‌ی كه تاقمی خه‌واریجیان زۆر بووه : ئه‌شعه‌ری له كتێبی ( مقالات الاسلامیین ) دا ده‌ڵێ : ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌سته و تاقمی خه‌واریجیان زۆر بووه ئه‌مانه بوون : ( الجزیرة / به جزیره العراق – ناوبانگی ده‌ركردووه و شارێكه كه‌وتۆته نێوان ڕووباری دیجله و فوراته‌وه ، موصل ، عمان ، حچرموت ، وه به‌شێك له ده‌وروبه‌ری مه‌غریب ، وه به‌شێك له خوراسان ) . وه ( السكسی ) یش له كتێبی ( البرهان ) دا ده‌ڵێ : ئه‌و شوێنانه‌ی كه خه‌واریجیان زۆر بووه و كردوویانه به باره‌گاو جێ ی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان ( موصل ، عمان ، حضرموت ، فلجاج ، جزیره كیسوان له وولاَتی فارس ، وه ڕۆژئاوای شام ، وه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ) بڕوانه ( معجم البلدان 4/271 ، البرهان 18-19 ) . بنچینه‌كانی (خه‌واریج )و نیشانه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان : 1) التكفیر بالمعاصی / ته‌كفیركردنی خه‌ڵكی به هۆی گوناهی گه‌وره‌وه و ده‌ركردنیان له ئیسلام . 2) الخروج علی أئمة المسلمین / هه‌ڵسان له دژی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان چ له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه چ به شمشێر و جه‌نگاندن له گه‌ڵیاندا . 3) الخروج علی جماعةه المسلمین / هه‌ڵسان له دژی كۆمه‌ڵی موسڵمانان و خۆ دوورگرتن و مامه‌ڵه نه‌كردن له گه‌ڵیاناو به حه‌لاَڵ زانینی خوێنیان . 4) گۆڕینی ووشه‌ی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه بۆ دوژمنایه‌تی ئه‌میری موسڵمانان و هه‌ڵسان له دژیان و جه‌نگاندن له گه‌ڵیانا . 5) ظهور سیما الصالحین علیهم / سیما‌و شێوه‌یان له پیاو چاك ده‌چێت و زۆر خه‌ریكی نوێژ و ڕۆژ و ده‌بن ، ( وه‌رع ) و ته‌قواو ڕاستگۆیی و زوهدیان هه‌یه ، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆر توند ڕه‌وو ڕۆچوون له دیندا . 6) ضعف الفقه فی ا‌لدین / لاوازی و تێنه‌گه‌یشتنیان له دیندا و نه‌بوونی زانیاری شه‌رعی . 7) الغرور و التعالم و التعالی علی العلما‌ء / خۆیان زۆر به زانان ده‌زانن و پێشیان وایه له ئیمامی علی و ئیبن عه‌باس و باقی هاوه‌لاَن زاناترن ، وه له ده‌وری كۆمه‌ڵێ نه‌زان و جاهل كۆده‌بنه‌وه و ده‌یان كه‌نه پێشه‌واو سه‌رۆكی خۆیان . 8) الجهل بالسنة / بێ ئاگان له سوننه‌ت و ته‌نها به قورئان به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه . 9) التعجل فی اطلاق الاحكام / په‌له‌و خێرا كردن له حوكم دان به سه‌ر خه‌ڵكیدا پێش تاوتوێ كردنی ڕووداوه‌كه و سه‌رچاوه‌كه . 10) قصر النظر / كورت بینی و نه‌بوونی سه‌بر و ئارامگرتن ، وه په‌له كردن له زوو گه‌یشتن به ئه‌نجام . ئه‌مانه و چه‌ندان بنچینه و تایبه‌تمه‌ندی تر كه‌وا ئه‌زانین ئه‌م (10) خاڵه به‌سه بۆ ناسینیان . بۆ زیاتر چاو ڕۆشنی له‌م باره‌یه‌وه ، بڕوانه ( المنهاج 3/464 ، الفناوی 28/498 ، الخوارج – د. ناصر عبدالكریم العقل -/ص37 ) . هه‌ڵوێستی هاوه‌لاَن و پێشینانمان له باره‌ی خه‌واریجه‌وه : هه‌ڵوێستی هاوه‌لاَن – ڕه‌زای خوایان لێ بێ – وه پێشینانمان ده‌رباره‌ی خه‌واریج ، هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه و جوامێرانه بووه ، - بۆیه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمانیش هه‌ڵوێستمان له هه‌ڵوێستی ئه‌وان كه‌متر نه‌بێت – وه به ئاشكرا ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له ( بیدعه ) و بیر‌و بۆچوونه نه‌خۆشه‌كانیان ، به تایبه‌ت ئیمامی علی و ئیبن عه‌باس موناقه‌شه‌یان له گه‌ڵدا كردوون و به خراپترین گه‌لیان داده‌نێن . وه هه‌روه‌ها هاوه‌لاَن له گه‌ڵیاندا جه‌نگاون ، كاتێك كه جه‌نگ و سه‌ركه‌شی و ده‌ست درێژیان پێوه بینیون . جا فه‌رموون ئێوه و چه‌ند نمونه‌یه‌ك : ( عبدالرحمنی كوڕی عبدالله ی كوڕی ئه‌حمه‌د ) له ( ئه‌وره‌قی كوڕی قه‌یس ) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ : ( ئێمه له ئه‌هواز بووین ، له گه‌ڵ خه‌واریجه‌كاندا ده‌جه‌نگاین ، وه ( ئه‌بو به‌رزه‌ی ئه‌سله‌می ) مان له گه‌ڵدا بوو – خوای لێ ڕازی بێت – به‌ره و ڕووبارێك هات و له‌وێ ده‌ست نوێژی گرت و پاشان ده‌ستی كرد به نوێژكردن ) السنه 3/ 6400 (1533 ) . وه ( عبدالله ی كوڕی ئه‌بی یه‌زید ) ده‌ڵێ : بیستم له ئیبن عه‌بباس – خوای لێ ڕازی بێ – كاتێ كه باسی خه‌واریج و هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ ده‌كرد . ئه‌ویش له وه‌لاَمدا فه‌رمووی : باشتر نین له یه‌هود و نه‌صارا ، چونكه ئه‌وانه گومڕاو سه‌رلێشێواون . الشریعة 27-28 . و ( ابن بطة ) له ( قتادة ) وه ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ ( فاما الذین فی قلوبهم زیغ ) الفرقان /15 . گه‌ر مه‌به‌ست پێی ( الحروریة والسبئیة) نه‌بێ ، ئیتر نازانم مه‌به‌ست به‌م ئایه‌ته كێ بێ ؟ وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : ( الحروریة و السبئیة .... )(3) هاوه‌ڵی ( عبدالله ی كوڕی سبأ ) ن ، وه ئیمامی علی – خوای لێ ڕازی بێ – به ئاگر سوتاندنی و ئه‌مانیش كه ماونه‌ته‌وه پاشماوه‌یانن ( الابانة 3/607-608 ) . وه شێخ الاسلام ابن تیمیه – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ – ده‌رباره‌ی خه‌واریج ده‌ڵێ ( ئه‌وانه یه‌كه‌مین كه‌س بوون كه ته‌كفیری – ئه‌هلی قیبله‌یان- كرد به هۆی گوناهه‌وه و خوێندی موسڵمانانیان حه‌لاَڵ كرد ) الفتاوی 7/481 ، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : كاتێ كه ئه‌مه‌یان لێ ده‌ركه‌وت ، هاوه‌لاَن یه‌ك ده‌نگ بوون كه ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له فه‌رموده‌كه‌دا هاتوون ، وه یه‌ك ده‌نگ بوون له سه‌ر به‌جه‌نگ هاتن له گه‌ڵیاندا ) . ( قال شیخ الاسلام : و لذلك اتفق علی قتالهم الصحابة والائمة ) الفتاوی 7/481 . وه ئیمامی ئه‌حمه‌دیش – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ – ده‌ڵێ : ( له "10" ڕێگه‌وه فه‌رموده ڕیوایه‌ت كراوه ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی خه‌واریج كه هه‌رهه‌موویان ( له صحیح ) ی موسلیم و بوخاریدان . الفتاوی 7/279 .