دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢٤- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م دوای چه‌ند ساڵێكی زۆر له جیهادو ماندوو بوون و تێكۆشان كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا و له پێناوی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا به‌سه‌ری برد، هه‌وڵ و تێكۆشانێكی هه‌میشه‌یی، كارێكی به‌رده‌وام و نه‌پچڕاوی ماندوو نه‌نه‌ساو بێ وچان، به‌سه‌ر تیره‌و هۆزه‌كاندا ده‌گه‌ڕاو ئیسلامی پێ ئاشنا ده‌كردن، بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاری پێ ده‌گه‌یاندن، به ئومێدی ده‌سگیر بوون له پاڵپشت و هاوپه‌یمانێك، چه‌شتن و پێگه‌شتنی چه‌نده‌ها جۆری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و به‌ربه‌ست و ڕێگر، پاش پشت هه‌ڵكردن و ڕوو وه‌رچه‌رخانی سه‌ران و بێباوه‌ڕانی مه‌ككه له‌م ئایینه، ویستی خوا وابوو كه فه‌رمانی خۆی ته‌واو بكات، ئایینی خۆی سه‌ر بخات، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سه‌ربه‌رزو عه‌زیز بكات، جا سه‌ره‌تاو تروسكه‌ی ڕۆشنایی و خاڵی وه‌رچه‌رخان و یه‌كلاكه‌ره‌وه، ترووسكاییه‌ك كه په‌ی به هه‌موو تاریكی و لێڵی گومڕایی برد، ئه‌و شه‌ش كه‌سه بوون له خه‌ڵكی مه‌دینه كه خوا به‌ره‌و مه‌ككه‌ی بردن و له‌وێ له وه‌رزی حه‌جداو له ساڵی یازده‌یه‌مینی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا چاویان به پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وت صلی الله علیه وسلم، ئیتر پێغه‌مبه‌ر ئیسلامی خسته پێشیان و ئه‌وانیش هاتن به ده‌میه‌وه‌و موسڵمان بوون، جا ئه‌مانه یه‌كه‌م گرۆهو كۆمه‌ڵێكی خێر بوون كه زه‌وی و شوێنێكی نوێیان بۆ ئیسلام ده‌سته‌به‌ر كرد، بوونه داڵده‌یه‌كی ئه‌مین بۆ ئیسلام، ئه‌م كۆمه‌ڵه ته‌نها به‌وه‌نده وازیان نه‌هێنا كه ئیمان بێنن و به‌س، به‌ڵكوو په‌یمانیان به‌ست و كردیانه واده‌یه‌ك له سه‌ر خۆیان كه كاتێ گه‌ڕانه‌وه گه‌ل و هۆزو كه‌س و كاره‌كانیشیان بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه‌و په‌یامی ئیسلامیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتبوو، هه‌تا وای لێهات هیچ ماڵێك نه‌مایه‌وه له ماڵی پشتیوانه‌كان ناوی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم پێ نه‌گات و ئاشنا نه‌بێت به ئیسلام. جا كاتێك له ساڵی داهاتودا وه‌رزی حه‌ج هاته‌وه پێشێ ئه‌مجاره‌یان ژماره‌ی باوه‌ڕداران ببووه دوازده كه‌س (ده له خه‌زره‌ج و دووانیش له ئه‌وس)، له عه‌قه‌به‌و لای مینا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشتن و له‌وێدا ئه‌و په‌یمانه‌یان دا به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه به (په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م) ناونراوه، وه خاڵه‌كانی ئه‌م په‌یمانه‌ش هه‌مان خاڵ و به‌ندی ئه‌و په‌یمانه بوو كه له‌وه‌و دوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌یمانی ئافره‌تانی له سه‌ر به‌ست، له به‌ر ئه‌وه به (په‌یمانی ئافره‌تانیش) هه‌ر ناسراوه، ئیمامی بوخاری له صه‌حیحه‌كه‌یدا له فه‌رمووده‌ی عوباده‌ی كوڕی صامتی خه‌زره‌جیه‌وه خوا لێی ڕازیبێ - له‌وانه بوو كه ئاماده‌ی په‌یمانه‌كه بوون- ده‌قی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه تێدایدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێی وتن: ( تعالوا بايعوني على ألا تشركوا بالله شيئا ، ولا تسرقوا ، ولا تزنوا ، ولا تقتلوا أولادكم ، ولا تأتوا ببهتان تفترونه بين أيديكم وأرجلكم ، ولا تعصوني في معروف ، فمن وفي منكم فأجره على الله ، ومن أصاب من ذلك شيئا فعوقب به في الدنيا فهو له كفارة ، ومن أصاب من ذلك شيئًا فستره الله فأمـره إلى الله ، إن شا‌ء عاقبه ، وإن شا‌ء عفا عنه )، قال: " فبايعته" ، وفي رواية " فبايعناه على ذلك " . { وه‌رن په‌یمانم بده‌نێ كه هیچ هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، وه دزی نه‌كه‌ن، وه زینا نه‌كه‌ن، وه مناڵه‌كانتان نه‌كوژن، وه درۆ‌و بوختان بۆ یه‌ك هه‌ڵنه‌به‌ستن، وه له كاری باش و چاكیشدا سه‌رپێچیم نه‌كه‌ن، جا هه‌ر كه‌س له ئێوه به ئه‌مه‌ك بوو ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، وه هه‌ر كه‌سێكیش له‌مانه شتێكی لێ ڕوودا (خاڵێك له‌م په‌یمانه‌ی تێدا به‌جێ نه‌هات)و له دنیادا تۆڵه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه ئه‌وه كه‌فاره‌ته بۆی، وه هه‌ركه‌سێكیش له‌مه شتێكی لێ تووش هات و خوا شاردیه‌وه ئه‌وه فه‌رمانی ئه‌كه‌وێته لای خوا، ئه‌گه‌ر ویستی تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێته‌وه‌و سزای ئه‌دات، وه ئه‌گه‌ر ویستیشی له سه‌ر بوو لێی ئه‌بورێت} ده‌ڵێ: "ئیتر منیش په‌یمانم پێ دا"، وه له ڕیوایه‌تێكی دیكه‌دا " له سه‌ر ئه‌وه په‌یمانمان پێ دا" . پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موسعه‌بی كوڕی عومه‌یری له‌گه‌ڵدا ناردن تاكو یاسا‌و ڕێنوماییه‌كانی ئیسلامیان فێر بكات و له دین شاره‌زایان بكات، قورئانیان بۆ بخوێنێته‌وه‌و ئیسلام له سه‌رانسه‌ری مه‌دینه‌دا بڵاو بێته‌وه‌و پێی ئاشنا ببن، موسعه‌بیش خوا لێی ڕازیبێ چووه ماڵی ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره‌و له‌وێ خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، بانگی ئه‌كردن بۆ لای خوا‌و ته‌عالیمه‌كانی ئیسلامی فێر ده‌كردن، ئیتر له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی دیاریكراودا توانی كه ئیسلام به هه‌موو مه‌دینه‌دا بڵاو بكاته‌وه، وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بۆ ئیسلام به ده‌ست بێنێ ئه‌ویش به موسڵمانبوونی هه‌ندێ له پیاوماقوڵانی سه‌رانی مه‌دینه وه‌ك سه‌عدی كوڕی مه‌عاذو ئوسه‌یدی كوڕی الحضیر، به موسڵمانی بوونی ئه‌م دووانه‌ش كه‌سانێكی زۆر له كه‌س و كار‌و هۆزه‌كانیان بوونه موسڵمان، وه ماڵێك له ماڵه‌كانی مه‌دینه نه‌مایه‌وه پیاوێك یان ژنێكی موسڵمانی تێدا نه‌بێ. موسعه‌ب پێش هاتنی وه‌رزی حه‌جی داهاتوو گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه، تاكو مژده‌ی خێر‌و خۆشی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێته‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه خۆش و دڵگه‌شه بداته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) كه خه‌ڵكی مه‌دینه چۆن پێشوازیان لێ كردووه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان ئیسلامیان وه‌رگرتووه، وه له‌م وه‌رزی حه‌جی داهاتوودا پێغه‌مبه‌ر شتانێك ئه‌بینێت كه چاوه‌كانی پێ گوشاد ئه‌بن و دڵ و ده‌روونی پێ شاد ده‌بێ، جا ئیتر ئه‌م په‌یمانه‌ی داهاتووه گه‌ڕا به وه‌رچاخێنێكی مێژوویی زۆر گه‌وره له ژیانی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیدا. له ڕوانگه‌ی ڕوودان و هاتنی ئه‌م قۆناغه‌و ئه‌وه‌ش له پێشیدا هات له پێشچاوخستنی ئیسلام بۆ تیره‌و هۆزه‌كان و ئه‌كرێ كه زۆرێك په‌ندو ئامۆژگاری و مانا‌و به‌ڵگه‌ی جوان و ڕۆشنی لێ وه‌رگرین له‌وانه: دانایی و كاربه‌جێی و ڕێكخستنی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌م ئایینه تاكو ئه‌وانه‌ی دێن به ده‌میه‌وه‌و ده‌بنه پاڵپشتی و پشگیری لێ ده‌كه‌ن و له سه‌ر ده‌ستیان ئه‌م ئایینه بڵاو ده‌بێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه بن، وه له تیره‌و هۆزو كه‌س و كاری خۆی نه‌بن، تاكو هه‌رچی گومان و دوودڵی هه‌یه سه‌باره‌ت به سروشتی قۆناغی نوێی ئه‌م بانگه‌وازه‌و سه‌رچاوه‌و مه‌به‌سته‌كانی ببڕێ و نه‌مێنێ، تاكو هیچ تێكه‌ڵیه‌ك و لێكچونێك ڕوو نه‌دات له نێوان ئه‌م و ئه‌وانی دیكه له بانگه‌وازو هه‌ڵپه‌و مه‌به‌سته دنیاییه‌كانی دیكه. هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگانه‌ش: بوونی شوێنێكی له بار‌و گونجاوو، وه پاڵپشتێكی به هێز كه ئه‌م ئایینه بپارێزێت و ببێته په‌رژین بۆی، وه بیپارێزێت له‌وه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ له دایكبوونیدا زینده به چاڵ بكرێ، له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سوور بوو له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌ی پێ بده‌ن ئه‌م بانگه‌وازه له ناویاندا بڵاو بكاته‌وه، و ئاماده‌ی ئه‌وه بێت بیپارێزن و به‌رگری لێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی له مه‌ككه موسڵمان ببوون غه‌ریب و نامۆ بوون له ناو كه‌س و كاری خۆیاندا، وه پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش بوون و هه‌ر یه‌ك له تیره‌و هۆزێك بوون، پێویستیان به شوێنێك هه‌بوو ڕووی تێبكه‌ن و داڵده‌یان بدات، تیره‌یه‌ك پشگیریان بكات و دوژمنانیان لێ به دوور بخات، بتوانن به ئازادی دروشمه‌كانی ئایینه‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به جیهاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له خه‌ڵكی مه‌دینه‌دا بینیه‌وه‌و بوونه پاڵپشتی یه‌كه‌می ئه‌م ئایینه‌وه له قورئان و فه‌رمووده‌ی پیرۆز‌و مێژووی موسڵمانانیش‌دا بوونه چاكترین و باشترین پاڵپشتی ئه‌م ئایینه (الأنصار). وه له ده‌رس و به‌ڵگه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مه‌دینه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامی ئیسلام، وه ده‌سگیربوونی شه‌ره‌ف و ڕێزی سه‌رخستنی، هه‌روا له خۆوه‌و بێ به‌رنامه نه‌بووه، به‌ڵكوو هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌دینه بارودۆخێكی تایبه‌تی وای هه‌بوو كه بیپاڵێوێ بۆ له خۆگرتنی بانگه‌وازی ئیسلامی، ئه‌وه‌ته دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌جدا له پۆپه‌یدا بوو هه‌تا ئه‌گه‌یشته شه‌ڕی خوێناوی له نێوانیاندا و هێزی لێ بڕیبوون، عه‌زیمه‌ت و بازووی لاواز كردبوون، شه‌ڕی وه‌ك ڕۆژی بوعاس و ئه‌وانی دیكه‌ش، كه شانازیان پێوه ده‌كردو هه‌ر جار ناجارێ نوێ ده‌بۆوه‌و سه‌ری هه‌ڵده‌دایه‌وه، هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی بچووك به‌س بو بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕو پێكدادان و لێك تێگیران له ناویاندا دروست بێته‌وه، جا به هۆی ئه‌م حاڵه‌ته ناهه‌مواره‌وه كه تێدایدا بوون و هێزو بازووی لاواز‌و په‌رت كردبوون و هه‌میشه له بارودۆخێكی نائارامدا ئه‌ژیان، هه‌میشه حه‌زیان ده‌كردو له خولیای ئه‌وه‌دا بوون بانگه‌وازو كه‌سانێك هه‌بن و بتوانن سنوورێك بۆم شه‌ڕو شۆڕه‌ی نێوانیان دابنێن و ئه‌و گرفت و كێشه گه‌وره‌یان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌توانین له دوتوێی قسه‌كانی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌دا ئه‌مه بو ڕوونی ڕه‌چاو بكه‌ین كاتێك به پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) وت: "إنا قد تركنا قومنا ولا قوم بينهم من العداوة والشر ما بينهم ، فعسى أن يجمعهم الله بك ، فسنقدم عليهم ، فندعوهم إلى أمرك ، ونعرض عليهم الذي أجبناك إليه من هذا الدين ، فإن يجمعهم الله عليك فلا رجل أعز من‌ك ". "به ڕاستی ئێمه گه‌له‌كه‌ی خۆمان به‌جێ هێشتووه و هیچ گه‌لێكی تر نییه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان شه‌ڕو ئاژاوه له ناویاندا بێ، هیوادارین كه خوا به تۆ كۆیان بكاته‌وه، جا ئێمه ئه‌چینه‌وه بۆلایان، وه بانگیان ده‌كه‌ین بۆ لای كار‌و بانگه‌وازی تۆ، وه ئه‌وه‌ش كه له‌م ئایینه‌دا لێمان وه‌رگرتنی و به ده‌مته‌وه هاتین ئه‌یخه‌ینه پێش ئه‌وانیش، جا ئه‌گه‌ر خوا له سه‌ر تۆ كۆی كردنه‌وه ئه‌وه هیچ كه‌سێك له تۆ سه‌ربه‌رزو عه‌زیز تر نابێت". هه‌روه‌ها له شه‌ڕو كوشتاری نێوانیاندا پێشه‌واو ده‌مڕاسته‌كانیانی تێدا ڕۆشتبوو، ئه‌وانه‌ی كه هاوشێوه‌كانیان له مه‌ككه‌و طائف و شوێنه‌كانی تر ببونه ڕێگرو به‌ربه‌ستی هه‌ره‌سه‌خت له به‌رده‌م بڵاو بونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی، ته‌نها سه‌ركرده لاوه‌كانیان مابوونه‌وه ئه‌مه‌ش كه وای كردبوو خێراتر حه‌ق وه‌رگرن و بێن به ده‌میه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی مه‌دینه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رچاوو ناسراوی وایان نه‌بوو كه هه‌موویان گوێڕایه‌ڵی بن و له قسه‌ی ده‌رنه‌چن، پێویستیان به كه‌سێك بوو كه دڵیان كۆ بكاته‌وه‌و یه‌كیان بخاته‌وه‌و ته‌بایی و یه‌كڕیزی بخاته‌وه ناویان و له ژێر سیبه‌ریدا به ئاسووده‌یی و خۆشی ژیان به‌رنه سه‌ر. زانراویشه كه جووله‌كه له مه‌دینه‌دا ئه‌ژیان و ئه‌مه‌ش وای كردبوو كه هه‌ر یه‌ك له ئه‌وس و خه‌زره‌ج شاره‌زاییه‌كیان هه‌بێ له مه‌ڕ په‌یامه ئاسمانیه‌كان و له مێژوه شتیان له باره‌یه‌وه بیستبوو، وه جار ناجارێك جووله‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كردن به‌وه كه واده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رێك نزیك بۆته‌وه، وه ئه‌وان شوێنی ده‌كه‌ون و وه‌ك عادو ئیره‌م له ناویان ده‌به‌ن و ده‌یانكوژن، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر به گه‌شتنی ده‌نگ و باسی بانگه‌وازه‌كه پێیان هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیانیان وت: " تعلمون والله يا قوم ، إنه للنبى الذي توعدكم به يهود ، فلا تسبقنكم إليه". {ئه‌زانن خه‌ڵكینه، سوێند به خوا ئه‌وه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه كه جووله‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كردن پێی، ده‌ی با ئه‌وان پێشمان نه‌كه‌ون}. واته با ئێمه له پێش جووله‌كه‌كان ئیمانی پێ بێنین و شوێنی بكه‌وین. وه هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌و نیشانانه‌ا: گرنگی ناسین و شاره‌زا بوونی بانگخوازو په‌روه‌رده‌یی بۆ كه‌سایه‌تی خه‌ڵكی و تایبه‌تمه‌ندیان، زانینی ئه‌وه‌ی كه كێ گونجاوه بۆ به‌جێهێنانی گرنگیه‌ك و كێ گونجاو نییه، په‌ی به‌مه ئه‌به‌ین له دوتوێی هه‌ڵبژاردنی باش و سه‌ركه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ موسعه‌بی كوڕی عومه‌یر خوا لێی ڕازیبێ بۆ هه‌ڵسانی به گرنگی بانگه‌واز و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام له مه‌دینه‌دا، موسعه‌ب سه‌ره‌ڕای له به‌ركردنی بۆ قورئانی پیرۆز، خاوه‌نی چه‌ند سیفاتێكی به‌رزو پیرۆز بوو تاكو ئه‌م گرنگیه‌ی بخرێته ئه‌ستۆ وه‌ك: هه‌ڵكه‌وتویی و شان و شه‌وكه‌تی باشی، هێمنی و له سه‌ر خۆیی، دانایی و ڕه‌وشتی جوانی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به هێزی و پته‌وی باوه‌ڕی، توندی گه‌رموگوڕی بۆ ئه‌م ئایینه، له به‌ر ئه‌وه باشترین سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا له بانگه‌وازه‌كه‌یدا، وه توانی هه‌رچی ئه‌و گرێ و قۆرت و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه پێشی هه‌موویان ببڕێت و زاڵ بێ به‌سه‌ریاندا، ئه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه موسعه‌ب یه‌كه‌م: ئاواره‌و نامۆ بوو، وه دووه‌م: هه‌ڵگری په‌یامێكی نۆێ بوو كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئه‌وێ له سه‌رینی، وه ئه‌یه‌وێ كه له‌و داب و نه‌ریت و بۆماوه‌ی ڕابوردویان كه له سه‌ری ڕاهاتوون له باب و باپیرانیانه‌وه خویان پێوه گرتووه بیانگوێزێته‌وه، وه ڕه‌نگه له موسڵمانبوونی هه‌ریه‌ك له سه‌عدی كوڕی مه‌عازو ئوسه‌یدی كوڕی حوزه‌یردا ئه‌مه به ڕوونی ده‌ربكه‌وێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌م په‌یمانه ڕێی خۆشكرد بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی له پاشاندا هاتن و ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوویان گۆڕی، سه‌ره‌تایه‌ك بوو به‌وه‌ی كه سه‌رده‌می سته‌م و داپڵۆسین و چه‌وسانه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر چوو، وه ئیسلام له‌مه‌ودوا هێزو توانا‌و پێگه‌ی خۆی ده‌بێ، ئیتر له داهاتودا په‌یتا په‌یتا له‌مه‌ودوا ده‌سته‌و كۆمه‌ڵانی خێر به‌ره‌و مه‌ككه ده‌كه‌ونه ڕێ، ئه‌و مه‌ككه‌یه‌ی خوا ئاماده‌ی كردووه بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه‌ی، گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی، پاشه‌ڕۆژیش هه‌ر بۆ خواناسان و پارێزكارانه.