دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن ئه‌م بانگه‌وازه پیرۆزه -كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتبوو- سه‌ره‌تا له مه‌ككه‌وه ده‌ستی پێكردو پاشان ورده ورده په‌لی هاویشت بۆ چوار‌ده‌ورو شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه، ئیتر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌ره‌و ئیسلام ده‌هاتن و خوا دڵ و ده‌روونیانی بۆ ئیسلام ده‌كرده‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیادیان ده‌كردو له په‌ره سه‌ندندا بوون، جا له سه‌ره‌تای ئه‌وانه‌ی كه به پیری ئه‌م بانگه‌وازه پیرۆزه هاتن له خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌و موسڵمان بوون: 1. سوه‌یدی كوڕی الصامت له خه‌ڵكی( یه‌ثرب) و له شاعیر‌و هۆنه‌ره ناوداره‌كانی بوو، خاوه‌ن ڕێز‌و پله‌و پایه بوو، هات بۆ مه‌ككه به مه‌بستی حه‌ج یان عه‌مره، له‌وێ به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت و ئیسلامی خسته پێشی و موسڵمان بوو، موسڵمانبوونه‌كه‌شی له سه‌ره‌تاكانی ساڵی یازده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو. ٢. ئياسي كوڕی مه‌عاذ له گه‌ڵ شاندی ئه‌وسدا هات تاكو ببێته هاوپه‌یمانی قوڕه‌یش له دژی خه‌زره‌ج، گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو بوو، وه كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان گه‌یشت، بانگی كردن بۆ ئیسلام، ئیتر فه‌رمووده‌كانی جێگه‌ی خۆیان له دڵی ئیاسدا كرده‌وه و موسڵمان بوو، پاشان هه‌ر له (یه‌ثرب) مرد، ئه‌مه‌ش له ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو. ٣. ئه‌بو ذه‌ری غه‌فاری له دانیشتوی چوارده‌وره‌كانی(یه‌ثرب) بوو، كاتێك گوێبیستی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی زانی، براكه‌ی نارد تاكو هه‌واڵی بۆ بێنێته‌وه‌و بزانێ ده‌نگ و باس چیه، پاشان خۆی به‌ره‌و مه‌ككه هات و به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت، داوای كرد كه ئیسلامی پێ بناسێنێت، ئیتر یه‌كسه‌ر موسڵمان بوو، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ كرد كه ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی بشارێته‌وه‌و ئاشكرای نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی به باش و په‌سه‌ند زانی كه بڵاوی بكاته‌وه و له شوێنێ گشتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی مه‌ككه‌دا ئاشكرای كرد، به هۆی ئه‌مه‌شه‌و توشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هات له لایه‌ن تیره‌و هۆزه‌كه‌یه‌وه، وه‌ك له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه. ٤. طوفه‌یلی كوڕی عه‌مری ده‌وسی گه‌وره‌ی هۆزی (ده‌وس) بوو، كه‌سێكی خاوه‌ن ڕێز‌و پایه بوو له ناو گه‌له‌كه‌یدا، شاعرێكی ڕه‌وانبێژو دانا بوو، له ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا هات بۆ مه‌ككه، ئیتر خه‌ڵكی مه‌ككه پێشوازیان لێ كرد‌و وریایان كرده‌وه له موحه‌ممه‌دو بانگه‌وازه‌كه‌ی كه نه‌كات گوێی لێ بگرێت و موسڵمان ببێت، تا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه بڕیاریدا نه قسه‌ی له گه‌ڵ بكات و نه گوێشی لێ بگرێت، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو په‌شیمان بۆوه، وه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و داوای كرد كه ئیسلامی بخاته پێش و بۆی باس بكات، پاشان موسڵمان بوو، ئیتر وه‌ك بانگخوازێك گه‌ڕایه‌وه ناو گه‌له‌كه‌ی، وه به‌رده‌وام بوو له سه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام تا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی حه‌فتا یان هه‌شتا ماڵی هێنا كه هه‌موویان موسڵمان بوون، خوا لێی ڕازیبێ له ڕۆژی یه‌مامه‌دا شه‌هید بوو. ٥. ضمادی ئوزدی له( ئوزدی شنوئه) بوو له یه‌مه‌ن، هات بۆ مه‌ككه، گۆێی لێ بوو كه چۆن وه‌سفی خراپ و ناشیرن ئه‌ده‌ن پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌ڵێن شاعیره یان شێته، ئه‌ویش ڕوقیه‌و نوشته‌ی بۆ نه‌خۆش و توشبووه‌كان ده‌كرد، جا هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا‌و خستیه پێشی كه نوشته‌ی بۆ بكات، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( إن الحمد لله نحمده ونستعينه من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمدا عبده ورسوله أما بعد ) رواه مسلم . ئیتر ئه‌م وشانه كاریگه‌ری ته‌واویان له دڵیدا دانا، داوای كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كه جارێكی تر دووباره‌یان بكاته‌وه، جا له پاشاندا وتی: "لقد سمعت قول الكهنة ، وقول السحرة ، وقول الشعرا‌ء ، فما سمعت مثل كلماتك هؤلاء ...هات يدك أبايعك على الإسلام" . { به ڕاستی من گوێبیستی قسه‌ی فاڵچیه‌كان، جادووگه‌ره‌كان، شاعیر‌و هۆنه‌ره‌كان بووم، هیچێكم نه‌بستووه وه‌ك ئه‌م قسانه‌ی تۆ.. ده‌ستت بێن په‌یمانت بده‌مێ له سه‌ر ئیسلام }. وه له‌وانه‌ش كه ئیسلام ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و دڵیان كرده‌وه جگه له‌وانه‌ی باسكران، چه‌ند كه‌سێك بوون كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا پێیان گه‌یشت، ئه‌وانیش له گه‌نج و لاوانی (خه‌زره‌ج) بوون له مه‌دینه، بانگی كردن بۆ ئسلام و ئه‌وانیش هاتن به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌و موسڵمان بوون، ئه‌وانیش شه‌ش كه‌س بوون كه ئه‌مانه بوون: ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره، عه‌وفی كوڕی حارث، ڕافعی كوڕی مالكی كوڕی عیجلان، قوتبه‌ی كوڕی عامر، عه‌قه‌به‌ی كوڕی عامر، جابری كوڕی عبدالله. ئیتر ئه‌مانه پاش موسڵمانبونیان له سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕانه‌وه مه‌دینه‌و ده‌ستیان كرده بانگكردنی خه‌ڵكی مه‌دینه بۆ لای خوا، تا وای لێهات هیچ ماڵێك له ماڵه‌كانی پشتیوانان نه‌مایه‌وه باس و خواسی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) تیا نه‌كرێ. به‌م شێوه‌یه ئیسلام –دوا ئایین- ڕێگه‌ی گرته به‌ر به‌ره‌و هه‌موو سه‌رزه‌وی. له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌موو گرته‌وه، پاشان جێنشینه ڕاشیده‌كان به‌رده‌وام بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یش كه له دوای ئه‌وانه‌وه هاتن، تا ئیسلام گه‌یشته زۆرترینی شوێنه‌كانی سه‌رزه‌وی. خوای گه‌وره‌ش ڕاستی فه‌رمووه: والله متم نوره ولو كره الكافرون