دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلام هه‌ڕه‌شه له نه‌رویج و دانیمارك ده‌كات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه (یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی) هه‌ڕ‌ه‌شه‌یان له هه‌ردوو وڵاتی نه‌رویج و دانیمارك كرد به قه‌ده‌غه‌کردنی كڕینی كاڵا و شتومه‌كی نه‌رویجی و دانیماركی، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته قه‌ده‌غه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ی كاریكارتۆرییانه نه‌كه‌ن كه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بڵاویان كردۆته‌وه. له به‌یاننامه‌ی یه‌كێتیی زانایاندا "هاتووه كه له‌سه‌ر به‌رپرسانی نه‌رویج و دانیمارك ده‌گه‌ڕێت كه هه‌ڵۆێستێكی به‌هێز بنوێنن به‌رامبه‌ر به‌م بێڕێزی و ئیهانه‌كردنه‌ی به‌رامبه‌ر به ئوممه‌تی ئیسلام ده‌كرێت و به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رێك كه ملیاردێك و سێسه‌د ملیۆن له مرۆڤ شوێنی كه‌وتوون و باوه‌ڕیان پێیه‌تی." هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت: "له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووی نه‌دا، ئه‌وه یه‌كێتییه‌كه ناچار ده‌بێت كه بانگه‌شه‌ی ملێۆنان موسڵمانی جیهان بكات كه هه‌رچی كاڵا و شتومه‌كی نه‌رویجی و دانیماریكی هه‌یه بیوه‌ستێنن و كڕین و فرۆشتنی پێوه نه‌كه‌ن." هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كه داوای له حكومه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان كرد كه كار بكه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و دوو وڵاته تاكوو قه‌ده‌غه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كارێكی له‌و جۆره بكرێت. له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات له حكومه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان كه هه‌ست و سۆزی گه‌لانی موسڵمان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و تووڕه‌بوونیان له‌مه‌ڕ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێرییه بێ‌نرخ و قیزه‌ونانه بگه‌یه‌ننه هه‌ردو وڵاتی نه‌رویج و دانیمارك." جێی باسه كه ڕۆژنامه‌ی (مه‌گازینێت)ی نه‌رویجی له ١٠ كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦دا هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ڕۆژنامه‌ی (بلاندز بۆستن)ی دانیماركی پارێزگار پێش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردبوونه‌وه و هه‌موویان گاڵته‌كردن و بێڕێزیكردن بوون به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم). له یه‌كێك له‌و وێنانه‌دا وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كێشراوه‌و له ژێر عه‌مامه‌ی سه‌ریه‌وه بۆمبێك كراوه و ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه و به شێوه‌یه‌ك دوور له هه‌موو به‌ها و نرخێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕێزگرتن له ئایین و ئازادیی خه‌ڵكی. شایه‌نی باسیشه كه (یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلام) له مانگی ته‌ممووزی ٢٠٠٤ دامه‌زراوه و بنكه‌كه‌ی له شاری (دابلین)ی پایته‌ختی ئیرله‌نده‌یه و شاری قاهره‌ش بنكه‌ی ئه‌میندارێتیی گشتییه‌تی. ژماره‌ی ئه‌و زانایانه‌ش كه له‌ناو ئه‌و یه‌كێتییه‌دان ٣٠٠ زانان و (شێخ یوسف القرضاوي) كه دانیشتووی وڵاتی قه‌ته‌ره سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێی نه‌دا بچێته وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌به‌ر هه‌ڵوێسته به‌هێزه‌كانی دژ به ئیسرائیل و سیاسه‌تی ئه‌مریكا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: (الاسلام الیوم) ٢١-٠١-٢٠٠٦