دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام "محمد" زۆر به‌هێزه‌وه بوونی هه‌یه له‌ناو ناوه فه‌ره‌نسییه‌كاندا. ڕه‌نگه داگیركردنی ناوی محمد بۆ پله‌ی یه‌كه‌م به بێ هیچ ململانێیه‌ك له‌ناو له‌دایكبووانی نوێی موسڵمانان فه‌ره‌نسادا كارێكی ئاسایی بێت و جێی سه‌رنج و پرسیار نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌و ناوه ببێته یه‌كێك له زۆرترینی ناوه به‌ربڵاوه‌كان له‌ناو په‌نجا له‌و ناوانه كه له‌و وڵاته‌دا بڵاون و خه‌ڵكی ناوی منداڵه‌كانیانی پێ ده‌نێن. به‌پێی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ سه‌رژمێری و دیراساتی ئابووریی فه‌ره‌نسا، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ره‌نسییانه‌ی كه به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه -محمد- (صلی الله علیه وسلم) ناویان نراوه، له ساڵی ١٩٤٠ه‌وه تاكوو ساڵی ٢٠٠٥ نزیكه‌ی ٥٣ هه‌زار و ٣٧٧ كه‌سن. ئه‌و ناوانه ناگرێته‌وه كه ناوی محمدیان تێدا هاتووه به‌ڵام به شێوه‌ی لێكدراو‌ی وه‌ك "محمد علي" یان "محمد أمين" یان "محمد صالح" یان "سيدي محمد" و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره ناوه لێكدراوانه‌شیان لێ نراوه ژماره‌یان ٢٤٨٠ له‌دایكبووه له ساڵی ١٩٤٠ه‌وه تاكوو ئێستا. هه‌روه‌ها ناوی "محمد" له ساڵی ١٩٨٤دا زیاترین ناوی تۆمار كرد له‌و ناوانه‌ی نراون له تازه‌له‌دایكبووان كاتێك كه ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌و ناوه‌وه ناویان لێ نرا گه‌یشته ١٧٢٥ له‌و ساڵه‌دا. به‌ڵام ساڵی ٢٠٠٥ ڕێژه‌ی ئه‌و له‌دایكبووانه‌ی به‌و ناوه‌وه ناویان لێ نراوه گهی‌شتۆته ١٥٥٠ منداڵ به‌پێی ئاماره‌كانی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا. هه‌روه‌ك ناونان به ناوی محمد پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ناو ئه‌و ناوانه‌ی زۆر به‌ربڵاون له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانیی له فه‌ره‌نسادا، به شێوه‌یه‌ك كه له دواترین سه‌رژمێریی فه‌ره‌نسایی كه له ساڵی ڕابوردوودا كراوه، پله‌ی ژماره ٤٩ی وه‌رگرتووه. له ڕوانگه‌ی مێژوییشه‌وه ناوی"محمد" پێشكه‌وتنێكی ته‌واوی به‌خۆوه دیوه له ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا ساڵی ڕابوردووه‌دا؛ ئه‌وه‌ته له كاتێكدا له بنكه و نووسینگه ڕ‌ه‌سمییه‌كانی فه‌ره‌نسا هیچ ناوێك به ناوی "محمد"وه تۆمار نه‌كراوه له ساڵی ١٩٢٥، به‌ڵام ساڵی ١٩٢٦ به هۆی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مزگه‌وتێك له پاریس (مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس) یه‌كه‌م له دایكبوو به ناوی محمده‌وه له تۆمارگه‌ی ڕ‌ه‌سمیی فه‌ره‌نسادا تۆمار كرا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ له (www.islamonline.com) به كورتكراوی وه‌رگیراوه.