ئاستی مه‌دده‌کان له به‌هێزییانه‌وه بۆ لاوازیان کوڕی خاك کاتێک دوو جۆری مه‌دد له‌لای یه‌ک کۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر پیتێکی مه‌دد یاخوود دوو پیتی مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک هۆکاری مه‌دد کۆبنه‌وه، ئه‌وا کار به‌وه‌یان ده‌کرێت که به‌هێزتره. * کۆبونه‌وه‌ی دوو پیتی مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک هۆکاری مه‌دد وه‌ک: يُرَاؤُونَ. دوو پیتی ئه‌لیف و واوی مه‌ددی، پیتی هه‌مزه هاتووه له نێوانیان که به‌هۆیه‌وه دوو مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و به‌ده‌لی پێ دروست بووه. * کۆبونه‌وه‌ی دوو هۆکاری مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک پیتی مه‌دد وه‌ک: السَّمآء، دوو هۆکاری مه‌دد، که بریتییه له هه‌مزه و له‌گه‌ڵ زه‌ننه‌ی تووشهاتوو(السکون العارض) له‌سه‌رهه‌مان هه‌مزه له کاتی وه‌ستان که له پێشیانه‌وه ئه‌لیفی مه‌ددی هاتووه. * ئاست و به‌هێزی مه‌دده‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆکاری مهددهکانهوه. مه‌دده‌کان له به‌هێزه‌وه بۆ لاواز به‌م جۆره‌ن: 1- به‌هێزترین مه‌دد بریتییه له مه‌ددی لازیم که به‌هۆی زهننهى ڕاستییه‌وه(أصلي) ده‌بێت. زه‌ننه‌ی ڕاستی ئه‌وه‌یه که‌له‌کاتی وه‌ستان و ڕۆیشتندا هه‌ر بمێمنێت. هۆی به‌هێزییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاتنی پیتی مه‌دده‌که و هۆکاره‌که‌ی له‌یه‌ک وشه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ یه‌کده‌نگی زانایان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی به‌یه‌ک ئاست. 2- مه‌ددی پێویستی لکاو(واجب متصل) که به‌هۆی ههمزهوه دروست ده‌بێت و کۆبۆته‌وه له‌گه‌ڵ پیتی مه‌دده‌که له‌یه‌ک وشه‌دا، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش خوێنه‌ران یه‌کده‌نگن له درێژکردنه‌وه‌ی به‌ڵام ناکۆکن له بڕی درێژکردنه‌وه‌که‌ی. * هه‌رگیز نه‌وتراوه به دوو یه‌که‌یی(حرکه) ئه‌م جۆره مه‌دده له‌لای هیچ خوێنه‌رێک(القراء). 3- مه‌ددی به زه‌ننه‌ی تووش هاتوو (عارض للسکون). له‌به‌ر چه‌سپاندنی زهننهکه له‌کاتی وه‌ستان و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیتی مه‌دده‌که پێکه‌وه له‌یه‌ک ووشه‌دا. 4- مه‌ددی ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو(جائز منفصل). ئه‌م پله‌یه‌ی دراوه‌تێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که پیتی مه‌دد و هۆکاره‌که‌ی هه‌ریه‌که‌یان له ووشهیهکدان و جیان له یه‌کتری. 5- مه‌ددی به‌ده‌ل(بدل). لاوازترین ئاستی هه‌یه چونکه هۆکاره‌که پێش پیته مه‌دده‌که که‌وتووه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پیته مه‌دده‌که خۆی ههمزهیهک بووه گۆڕاوه بۆ پیتی مه‌دد. نموونه: - السَّمآء هه‌ردوو مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و مه‌ددی به‌زه‌ننه تووشهاتوو(العارض للسکون)ى تێدایه، کار به مه‌ددی پێویستی لکاو ده‌کرێت چونکه ئه‌م به‌هێزتره له مه‌ددی تووشهاتوو به زه‌ننه. - يُرَاؤُون هه‌رسێ مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و مه‌ددی به‌ده‌ل و مه‌ددی به زه‌ننه تووشهاتوو له‌م ووشه‌یه‌دا کۆبونه‌ته‌وه، مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) به‌هێزترینیانه پاشان مه‌ددی به‌زه‌ننه تووشهاتوو(العارض للسکون) پاشان مه‌ددی به‌ده‌ل به پله‌ی سێیه‌م دێت. ئه‌م سێ مه‌دده به‌ڕیز له‌نێوان یه‌که‌م و دووه‌م یه‌که‌میان کاری پێ ده‌کرێت و له نێوان دووه‌م و سێیه‌میش سێیه‌م کاری پێده‌کرێت. - وَلا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَام وشهیآمِّينَ هه‌ردوو مه‌ددی لازیمی وشه‌یی و مه‌ددی به‌ده‌لی له خۆ گرتووه، بۆیه کار به بههێزترهکهیان ده‌که‌ین که بریتییه له مه‌ددی لازیمی وشه‌یی. - وَجَاؤُواْ أَبَاهُمْ عِشَاء يَبْكُونَ له‌دوو وشهیوَجَاؤُواْ أَبَاهُمْ سێ مه‌دد هه‌یه، مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) پاشان مه‌ددی به‌ده‌ل و پاشآن مه‌ددی مۆڵه‌تدراوی سه‌ربه‌خۆ(الجائز المنفصل) به‌ڵام له‌کاتی ڕۆیشتندا، له‌نێوان یه‌که‌م و دووه‌مدا کار به یه‌که‌م ده‌کرێت و له نێوان دووه‌م و سێیه‌میشدا کار به سێیه‌م ده‌کرێت. - فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُسْأَلُ عَن ذَنبِهِ إِنسٌ وَلَا جَانٌّ وشهیجَانٌّ دوو مه‌ددی تێدایه، مه‌ددی لازیمی وشه‌یی و مه‌ددی به زه‌ننه تووشهاتوو له کاتی ڕاوه‌ستان، یه‌که‌میان به‌هێزتره له دووه‌م بۆیه کار به یه‌که‌میان ده‌کرێت. - وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ وشهیالْمَآبِ دوو مه‌ددی به‌ده‌ل و به زه‌ننه تووشهاتووی تێدایه، دووه‌میان به هێزتره بۆیه کار به‌ویان ده‌کرێت.