دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕۆژنامه دانیماڕکیه‌که په‌شیمانه‌و داوای لێبوردن ده‌کا‌ت له‌موسوڵمانان به‌هۆی سووکایه‌تیه‌که‌ی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام. له‌دوای شه‌پۆلێک له‌توڕه‌یی که سه‌رتاپای ووڵاتانی ئیسلامی گرتبۆوه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌ی (یولاند- پۆستن)ی دانیماڕکی به‌ڕه‌سمیی داوای لێبوردنی ڕاگه‌یاند بۆ موسوڵمانان. سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که "کارستن یۆسته" له‌به‌یانێکیدا که‌له پێگه‌ی ڕۆژنامه‌که‌دا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دوێنێ دووشه‌م ڕێکه‌وتی(30.01.06) وهه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش بڵاوکرابۆوه ڕایگه‌یاند که ئه‌و وێنانه: " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشێلی یاسای دانیماڕكیی نه‌کردووه به‌ڵام ڕاسته و گومانی تێدانیه که بوونه‌ته مایه‌ی ئازار بۆ موسوڵمانان و بۆیه ئێمه‌ش داوای لێ بوردنی له‌سه‌ر ده‌که‌ین" ئه‌مه‌و له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌ره‌کوه‌زیرانی دانیماڕک "ئا‌ندێرز فۆگ ڕاسمووسێن" ڕایگه‌یاند که ئه‌و وه‌ک حوکوموت ناتوانێت داوای لێبوردن بکات له‌باتی ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیماڕکی، چونکه ده‌ڵێت که ئه‌وه شێوازی پیاده کردنی دیموکراتی نیه له‌لای ئێمه. هه‌روه‌ها ووتی:" من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ڕێزی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کان ده‌گرم و هه‌رگیز ئاماده نیم به به‌رجه‌سته‌کردنی موحوممه‌د(صلى الله عليه وسلم) ومه‌سیح(صلى الله عليه وسلم) یان هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی تر به‌جۆرێک که ببێته هۆی ئازاردانی ده‌روونی به‌رامبه‌ره‌که‌م". شایه‌نی باسه ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له مانگی سێپتمبه‌ری ساڵی پار چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم)) بڵاوکردبۆوه و وه‌ک که‌سێکی ئیرهابی وێنه‌یان کێشابوو! هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م باس و هه‌واڵانه؛ دوێنێ کۆمه‌ڵێ چه‌کداری فه‌ڵه‌ستینی نه‌ناسراو هه‌ڵیان کۆتابووه سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وروپا له غه‌ززه و داوایان کردبوو که ده‌بێت هه‌ردوو ووڵاتی دانیماڕک و نۆرویج داوای لێبوردن بکه‌ن له‌موسوڵمانان له ئه‌نجامی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه! جێی باس و سه‌رنجه که ئه‌م دان پیادانه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه دانیماڕکییه‌که له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو کاردانه‌وه‌و ناڕه‌زاییانه بووه له‌لایه‌ن موسولمانانه‌وه له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆره‌کانیان له هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ک کێشانه‌وه‌ی باڵوێزی سعودیه له‌لایه‌ن ووڵاته‌که‌یه‌وه و هه‌روه‌ها نواندنی لیبیاش به هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌وجۆره و له‌هه‌مان کاتدا هه‌ردوو ووڵات بڕیاری ڕاگرتنی کاروباری بازرگانی و ته‌قه‌للای ئابورییان له‌گه‌ڵ ووڵاتی دانیماڕکدا دابوو. هه‌روه‌ها سووریاش له‌لای خۆیه‌وه ئه‌و کاره ناشرینه‌ی دانیماڕکی تۆمه‌ت بار کرد‌و ڕایگه‌یاند که ئه‌وه زیاده‌ڕه‌وییه له‌به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تیه گه‌وره‌کانی هه‌ردوو ئو‌ممه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی. تێبینی/ ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی " یولاند- پۆستن"ه‌وه داوای لێبوردنه‌کایان بخوێنیته‌وه: http://www.jp.dk