دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ده‌قی ڕۆژنامه‌یه‌ی نه‌رویجی ده‌ڵێت: ئێمه داوای لێ بووردن ناکه‌ین به هۆی ئه‌و وێنانه‌ی (محمد) هه‌واڵنێرێکمان له ووڵاتی (نه‌رویج)ه‌وه پێ ڕاگه‌یاندن: له ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی ( ٣١/٠١/٢٠٠٦ ) له ڕۆژنامه‌یه له ڕۆژنامه‌کانی ووڵاتی (نه‌رویج) به‌نای (بیرگن تیدن) له لاپه‌ڕه‌ی (٦) ڕۆژنامه‌که‌دا باس له‌و ڕه‌فتاره ناپه‌سه‌ند و بێ ئابڕووه‌ی خۆیان ده‌کات وه وا نیشانده‌ده‌ن که هه‌رگیز په‌شیمان نین له‌وه‌ی که کردوویانه. هه‌ر بۆیه هه‌واڵنێرمان پێ چه‌ند ده‌قیكێ ئه‌و ڕۆژنامه‌ی بۆ وه‌ڕگێڕانه سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڕگێڕاوه‌کانه: ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌ر وتاری بابه‌ته‌که که له‌سه‌ری سه‌روه که به پیتی گه‌وره نووسراوه ( UD beklager ikke trykking av Muhammed-tegninger) واتای ئه‌م نوسراوه ده‌ڵێت: [(ی‌و.دی) ئێمه داوای لێ بووردن ناکه‌ین به هۆی ئه‌و وێنانه‌ی (محمد)]. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ده‌ڵێن: [ ئێمه زانیمان که به بۆنه‌ی ئه‌و کێشراوانه وێنه‌ی (محمد) گاڵته به هه‌ستی موسڵمانان کراوه، به‌ڵام ئێمه داوای لێ بووردن ناکه‌ین]. وته بێژێکی نه‌رویج به ناوای (ان لینا داله ساندستین) ده‌ڵێت: [ ئه‌و وێنانه که کێشراوه ئێمه ناتوانین به سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان بڵێن که داوای لێ بووردن بکه‌ن، چونکه ئه‌وه دیموکراسی ئێمه ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، و ئه‌وه جه‌ده‌لێکه له‌گه‌ڵ ئازادی ڕۆژنامه‌وانی ئێمه]. وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ناوی (یوناس گاهر ستوره) له پارتێکی (نه‌رویج)ی به ناوی (ئا.پ.) ده‌ڵێت: [زۆر پێویسته به ئاگابین له خه‌ڵکی بێ گانه (په‌نابه‌ر و سیویل)، وه نه‌رویجیه‌کان بۆ (غزه) و شێنه‌واره‌کانی بێگانه نه‌ڕۆن]. سه‌رۆکی ڕۆژنامه به ناوی(وبیورن سیلبه‌ک) ده‌ڵێت: [من زۆر بۆم سه‌رنجڕاکێش بوو که بابه‌تێکی وا که‌م و بێ سه‌ودا موسڵمانان ئه‌وه‌نده تووڕه بکات، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من داوای لێ بووردن ناکه‌م به‌و جۆره‌ی که موسڵمانان ده‌یانه‌وێت، وه هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌و وێنانه‌مان کێشاوه که ببێته به هۆی باس کردنی ئازادی ڕۆژنامه له‌گه‌ڵ ئیسلام و گفت‌و گۆ کردن له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تر، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من نه‌م ویستووه که موسڵمانان بڕه‌نجێنم و هه‌ستیان بریندار بکه‌م، له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی تر ده‌ڵێت که من تا ئێستا (بیست)نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌م بۆ هاتووه که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێ ده‌کرێت]. سه‌ندیکای ڕۆژنامه نوسان ده‌ڵێن: [ (پیر ئیدگار کووک وولد) ڕۆژنامه‌یه‌که ته‌واوی مافه‌کانی هه‌یه هه‌رچی یه‌ک بنوسێ یان هه‌رچییه‌ک بکات و کاریکاتێر بکات، ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نی یه که سوڵح بکه‌ین یان ده‌ست بخه‌ینه کاره‌کانیانه‌وه به بۆنه‌ی ڕووداوی واوه]. ئه‌مانه‌ش چه‌ند نووسراویک بوون که له ڕۆژنامه‌ی (بیرگن تیدن)ی نه‌رویجی نووسرا بوون، وه ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ق و نووسرای ڕۆژنامه‌که‌یه به وێنه.