دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام هێندێ له رِۆژنامه عه‌ره‌بی یه‌كانیش هه‌مان وێنه‌كانیان له ده‌رهه‌ق پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بڵاو كردۆته‌وه! به پێی ماڵپه‌رِی (مفكرة الإسلام) هاتووه كه‌وا رِۆژنامه‌ی (الأخبار) ی میسرِی كه رِۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاوی وڵاتی میسرِه، هه‌ڵساوه به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و وێنه كاركاتۆره گاڵته جارِیانه‌ی كه بۆ ئیهانه كردنی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) له دانیمارك ساز كرابوو‌ن! كه پێشی رِۆژنامه‌ی (یلاندس بوستن) ی دانیمارِكی له 30 سه‌بته‌مبه‌ر دوازده وێنه‌ی كاریكاتۆری ناشرینی بۆپێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان كێشا بوو، كه سه‌ره‌نجام بوو به هۆی توورِه بوون و هه‌ڵچوونێكی زۆرله مسوڵمانان له هه‌موو جیهان. پاشان هه‌مان وێنه‌كان له رِۆژنامه‌ی (ماغازینت) ی نه‌رویجی به پێ ی موافه‌قه‌تی رِۆژنامه بێ ئه‌ده‌به‌كه‌ی دانیمارِك هه‌مدیس بڵاو كرانه‌وه! به پێ ی ماڵپه‌رِی ( مفكرة الإسلام ) ئه‌ڵێت: له ماڵپه‌رِێكی میسرِی له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ببات ئه‌مه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه رِۆژنامه‌ی (الأخبار) یش هه‌ر ئه‌و رِۆژه هه‌مان وێنه‌ی له لاپه‌رِه پێنج بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام دوا به دوای ئه‌و كاردانه‌وه‌ی كه له جیهانی ئیسلامی رِوویدا. دوێ شه‌و لایه‌نه ئه‌منی یه‌كان له چه‌ند كاژمێرێك هه‌ڵساون به نه‌هێشتن و له ناو بردنی هه‌موو ئه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ی كه له بازارِ لێره‌و له‌وێ هێشتا ته‌واو نه‌ببوون !! حمد بركات سه‌ر نووسه‌ری (الأخبار) له رِێ و رِه‌سمی ئه‌و كاره نا مرۆڤانه‌ی كه رِۆژنامه‌كه‌ی پێی هه‌ڵساوه له به‌رده‌م لایه‌نه ئه‌منی یه‌كانه‌وه رِوو به‌رِووی لێپێچینه‌وه‌و ته‌ریق كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه،. پاش ئه‌وه هه‌مان لایه‌نه ئه‌منیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانیان ده‌گه‌ڵ تێكرِای به‌ر به‌پرسانی رِۆژنامه كردووه، كه دا خوا كێن ئه‌وانه‌ی كه به‌م كاره ناشیاوه هه‌ڵساون. پاشان سه‌ر نووسه‌ری رِۆژنامه‌كه ده‌ستی كردووه به لێپیچینه‌وه‌ی ئه‌ندامان. هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌رگری كردووه له‌وه كه ئه‌و مه‌به‌ستی له بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئیهانه كردن نه‌بووه به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم)، چوون هه‌ر ئه‌و رِۆژنامه‌یه هه‌ر زوو هه‌ڵساوه به ئیدانه كردن و سه‌ركۆنه كردنی ئه‌و كاره‌ی كه رِۆژنامه دانیماركی یه‌كه سه‌باره‌ت به ئیهانه كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)وێنه خراوه‌كانی كێشاوه. هه‌مان سه‌ر چاوه ئه‌ڵێت: هێندێ ئیجرِئات و لێپیچینه‌وه له ئارادیه كه له‌م زووانه له ده‌رهه‌ق به‌رِه‌كات جێ به‌جێ بكرێن. له لایه‌كی تره‌وه رِۆژنامه‌ی (شیحان) ئوردنی كه گوایه خۆی داوه‌ته پاڵ ئه‌وانه‌ی كه خۆ پیشاندان له دژی ئه‌و كاره نا رِه‌وایه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، كه‌چی ئه‌میش هه‌ر هه‌ڵساوه به بڵاو كردنه‌وه‌ی سێ وێنه‌ی تر له وێنه‌كان! ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی لێ ووشیار كاته‌وه كه ئه‌وه‌تا چی به پێغه‌مبه‌ری ئه‌كرِه‌مه‌وه (صلى الله عليه وسلم) ئه‌كرێت! ئه‌مه‌و كۆمپانیای پاداشایی ئه‌م كاره‌ی رِۆژنامه‌ی (شیحان) به ئۆباڵكی گه‌وه‌ره وه‌سه‌ر (جهاد المومني) سه‌ر نووسه‌ری رِۆژنامه‌كه گرتووه، بۆیه برِیارِی داوه كه بۆ هه‌تا هه‌تایی له كاری رِۆژنامه‌وانه‌ی لاببات.