دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پیلانێكی كۆن به‌ڵام له به‌رگێكی نوێ‌دا. له كاتێكا بانگه‌وازی ئیسلامی تهوژمو پاڵه په‌ستۆیه‌كی توندی له سه‌ر سه‌رانی بێ باوه‌ڕی قوڕه‌یش دروستكردبوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیریان ده‌كرده‌وه چۆن سه‌ری ئه‌م بانگه‌وازه بكوژن و له ناوی به‌رن، به‌ڵێ هه‌رچه‌نده ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری خۆی و شوێنكه‌وتوانیان ده‌دا زیاتر په‌ره‌یان دهسهندو گوڕ‌و تینی له دڵیان‌دا به‌هێز تر ده‌بوو، تاكو دوا جار فیرعه‌ونی ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌بو جه‌هل گه‌شته بیرۆكه‌ی دانانی پیلانێكی وه‌ها كه ته‌نانه‌ت شه‌یتانیش ئافه‌رین و ده‌سخۆشی لێ‌كرد، ئه‌ویش له كاتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی كوفر بۆ چۆنیه‌تی پیلانگێڕان و له ناو بردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، وتی: من باشترین نه‌خشه‌م لایه، ئه‌یكوژین و خوێنه‌كه‌ی به سه‌ر هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، جا ئه‌و كاته كه‌س و كاری محمد (نه‌وه‌ی هاشم) ناتوانن شه‌ڕ له گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی مه‌ككه‌دا بكه‌ن و ناچار داوای خوێن ده‌كه‌ن و ئه‌وكات ئیتر ڕزگارمان ده‌بێ له ده‌ستی، به‌ڵێ ئه‌م پیلانه بووه هۆی دڵخۆشی هه‌موو سه‌رانی كوفری ئه‌و كاته‌و شه‌یتانیش ئافه‌رینی لێ كردن و به كرده‌وه‌ش ویستیان جێ به جێی بكه‌ن، به‌ڵام خوا پێغه‌مبه‌ری پاراست و ده‌ربازی كرد به‌ره‌و مه‌دینه كۆچی كرد. ئه‌مڕۆش هه‌مان پیلان و به هه‌مان شێوه دوباره ده‌بێته‌وه!! پاش ئه‌وه‌ی دانمارك ئه‌و تاوانه گه‌ره‌ی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رو سه‌رجه‌م موسڵمانانی دنیا كرد، ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌مجاره مه‌ردانه هاتنه پێشه‌وه، به شێوه‌یه‌ك خۆشیان (دانمارك) حسابی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی كه دابڕینی شت و مه‌ك و كاڵای دانماركی كاریگه‌ری خۆی له سه‌ریان دروستكردووه‌و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وام بێ ئه‌و وڵاته توشی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێ هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی ئابوریشه‌وه، ئیتر لێره‌وه ڕۆژئاوا كه‌وتنه پشگیریكردنی و یارمه‌تیدانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، له ڕووی سیاسی و ئابوری و ڕاگه‌یاندنه‌وه به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ئیهانانه له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانی خۆیاندا، ئه‌ویش تاكو موسڵمانان نه‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو وڵاته ببنه‌وه‌و له سه‌ره‌نجامدا شكست خواردوو ببن. هه‌مان مه‌به‌ستی ڕابوردوی ئه‌بو جه‌هل ئێسته له به‌رگێكی نوێی و به شێوه‌یه‌كی تر دوباره ده‌بێته‌وه، چونكه ناكرێ خۆ دابڕینی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌و كاڵا‌و خواردنه‌كانیان، به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی ئیسلامی له زۆر خاڵیدا په‌یوه‌سته به ڕۆژئاواوه‌و سه‌ره‌نجام گه‌مارۆی سه‌ر وڵاتی ده‌ستدرێژیكه‌ر ده‌شكێت و كاریگه‌ری نامێنێت! كه‌واته پێویسته موسڵمانان وریا بن و بازنه‌ی ململانێكه له‌وه زیاتر گه‌وره نه‌كه‌ن، چونكه تۆ ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌ك كه‌س بوه‌ستیت جیاوازه له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده كه‌س، گومانی تیا نیه كه له سه‌ره‌نجامدا شكست ئه‌خۆیت و به‌رگه‌ی ناگریت. له به‌ر ئه‌وه پێویسته بازنه‌ی ناڕه‌زایی و دابڕینی شت و مه‌ك و خوارده‌مه‌نی له چوار چێوه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ر نه‌چێت كه سه‌ره‌تا دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه‌و ئاژاوه‌كه‌ی ناوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵیگرساندووه، فیتنه‌ش خه‌وتووه‌و نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیده‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و چوار چێوه‌دا بمێنێته‌وه‌و په‌ل نه‌هاوێژی ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه گورزێكی كوشنده له ئابوری و سومعه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌درێ كه خۆشیان دانیان پێدا ناوه، ئه‌وه‌ته سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه تاوانباره كه ئه‌م ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: (من له كاتێكا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ئه‌كه‌م كه ده‌ڵێم: ئه‌وان سه‌ركه‌وتن). جا ڕۆژئاوا له پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كان له زۆربه‌ی ڕۆژنامهكانیدا، به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێ پشگیری خۆیان بۆ دۆسته‌كه‌یان بسه‌لمێنن و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای موسڵمانانیش بێ هوده بڕوات، هه‌روه‌ك پیلانه‌كه‌ی پێشوو كاتێك ویستیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكوژن و خۆێنه‌كه‌ی به سه‌ر هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كاندا بڵاو بكه‌نه‌وه تاكو نه‌وه‌ی هاشم نه‌توانن تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه چۆك داده‌ن. با موسڵمانان ئه‌وله‌ویاتی كاری خۆیان بزانن و هه‌رچی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی خۆیان هه‌یه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و وڵاته‌ی بكه‌نه‌وه‌و له‌وه زیاتر پهلنههاوێژن بۆ هیچ وڵاتێكی تر، خواش له گه‌ڵ ئارامگراندایه: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ [آل عمران:200].