دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام بانێكه و دوو هه‌وا: (ئيلاندز پۆستێن) ڕه‌فزی كردووه وێنه‌ی كارێكاتۆری مه‌سیح بڵاو بكاته‌وه. له كاتێكدا ڕۆژنامه‌ی (ئيلاندز پۆستێن) ی دانیماركی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتۆریی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) به شێوه‌یه‌كی خراپ و ناشیرین بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌مان ڕۆژنامه ئاماده نه‌بووه وێنه‌ی كاریكاتۆری مه‌سیح بڵاو بكاته‌وه له ترسی كاردانه‌وه‌ی تووڕه‌ی خوێنه‌رانی. به پێی ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی بریتانی، وێنه‌كێشی بریتانی كريستوفر زيلير له‌نیسانی ٢٠٠٣دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی پێكه‌نیناوی مه‌سیح (سه‌لامی خوای لێ بێت) ناردووه بۆ هه‌مان ڕۆژنامه كه په‌یوه‌ستن به‌دووباره زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه داوای لێبوردنی كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌یان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌نگاوه خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌كه تووڕه ده‌كات و كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت. زیلر ده‌ڵێت: وێنه‌كان ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی بوون و دوور بوون له ئیهان پێكردن به شێوه‌یه‌ك باپیرمی هێنایه پێكه‌نین كاتێك پیشانم دان، به‌ڵام سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه دانیماركییه‌كه وتوویه‌تی كه گوایه ئه‌و وێنانه بێماناو بێنرخن و ناكرێت ئێمه بڵاویان بكه‌ینه‌وه. شایه‌نی باسه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێره‌كانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریان كێشابوو، ڕۆژنامه‌كه خۆی داوای كردووه له وێنه‌كێشه‌كان كه بیانكێشن. ئه‌وه كه بووه هۆی دروستكردنی گرژی و شه‌پۆلێكی توندی ناڕه‌زایی جیهانی ئیسلامی گرته‌وه و داوایان كرد كه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه داوای لێبوردن بكات. به‌ڕاستی ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئازادی له ڕۆژئاوادا بانێكه و دوو هه‌وایه. ئێمه‌ی موسڵمان له‌گه‌ڵ هیچ شێوه‌یه‌كی بێڕێزی نین به‌تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت). به‌ڵام بۆ هه‌مان ئه‌و ڕۆژنامه‌یه كه به پاساوی ئازادیی بیروڕا به‌رگری له هه‌ڵوێستی خۆی ده‌كات، ئاماده نه‌بووه ئه‌و مافه بدا به خۆی و وێنه‌ی مه‌سیح بڵاو بكاته‌وه (سه‌لامی لێ بێت)؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته ئازادی بیروڕا له ڕۆژئاوادا ناخاته ژێر پرسیاره‌وه؟ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: (ئیسلام ئۆنلاین)، ئه‌ویش له ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی بریتانی وه‌ریگرتووه.