دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ده‌ستپێک الحمد لله رب العالمين، و الصلاة و السلام علي نيينا محمد و على آله و أصحابه أجمعين. خوێنه‌ری به‌رێز و خۆشه‌ويست، چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران چاكترين و باش‌ترين چیرۆكه و په‌ند و ئامۆژگاريه‌كي ئێجگاری زۆری تيايه، خوای گه‌وره ڕو به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ كه‌واته: زۆر جێی خۆيه‌تی له چيرۆكی پێغه‌مبه‌ران عليهم الصلاة و السلام شاره‌زابين و ڕاوه‌ستين له به‌رده‌م شێواز و چۆنيةتي بانگه‌وازيان بۆ لای خوای گه‌وره، توێشوی بانگه‌وازی ئێمه له ژيانی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه دايه خوا لێيان رڕازی بێت، ئه‌مه‌ی له به‌رده‌ستايه تيشكێكه له‌سه‌ر ژيانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه، به‌و هيوايه‌ی ببێته ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگای بانگه‌وازمان و تێگه‌يشن له چيرۆك و ژيانی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه توێشوی ڕێگه‌ی دوور و درێژی بانگه‌وازمان بێت. به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان بیركردنه‌وه‌و وردبونه‌وه‌یه‌كی ورد له‌م بونه‌وه‌ره‌و چۆنیه‌تی دروستكردنی و رَێكو پێكی و هه‌ر شت له جێی خۆی، ئه‌تگه‌یه‌نێته ده‌ره‌نجامێكی حه‌تمی و به‌ڵگه‌نه‌ویست كه ئه‌م بونه‌وه‌ره سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه‌و له خاڵێكه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، دروستكه‌رێكی هه‌یه‌و هه‌رواو بێ سوود نه‌هاتۆته بوون، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج له‌و هه‌موو دانایی و كاردروستی و رێك و پێكی و به‌رنامه‌رِێژیییه‌ی ئه‌م بونه‌وه‌ره بدات، هه‌ر له بچوكترین شته‌وه تاكو گه‌وره‌ترینیان ئه‌گاته دڵنیاییه‌كی ته‌واو له ناسینی په‌روه‌ردگارو خۆی ته‌سلیم به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات. وه‌ك چۆن قورئانی پیرۆز كتێبێكه له به‌ر ده‌ستمان و به‌ڵگه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی و یه‌كخوایی په‌روه‌ردگاری پێ ده‌سه‌لمێنێن، ئاوه‌هاش بونه‌وه‌ر كتێبێكه له به‌ر چاوماندایه‌و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و له گه‌ڵیدا ده‌ژین، مرۆڤی ژیر هه‌ر كات به وردی بیر له دروستكردنی بكاته‌وه ئه‌كه‌وێته ده‌ریای دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌رونی ئاویشته‌و به‌خته‌وه‌ر ئه‌بێت به ناسینی په‌روه‌ردگار. بونه‌وه‌ر كتێبێكی كراوه‌و پرِ له ئامۆژگاریه بۆ مرۆڤ، له قورئانی پیرۆزدا زۆر ئاماژه به‌وه كراوه كه بیركردنه‌وه له دروستكردین ئاسمانه‌كان و زه‌وی و جیاوازی نێوانیان مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێته دڵنیایی ته‌واو، هه‌ر كات مرۆڤ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رِاستی و حه‌قیقه‌ته‌و له‌م بونه‌وه‌ره‌ی رِوانیبێ گه‌شتۆته ده‌ره‌نجامێكی حه‌تمی كه دروستكه‌رێك و په‌روه‌ردگارێك ئه‌ویش و ئه‌م بونه‌وه‌ره‌شی هێناوه‌ته بوون، به‌لاَم ئه‌وا زانیشی كه په‌روه‌ردگارێك هه‌یه و پێویسته بیناسێت و بیپه‌رستێت و هانای بۆ به‌رێت، وا زانیشی كه نه خۆی و نه ئه‌م بونه‌وه‌ره به ئاسمانه‌كان و زه‌وی و گشت به‌روبومو ئه‌وه‌ی تیایدایه‌تی له خۆوه‌و به بێ هۆ دروست نه‌بووه‌و بۆ مه‌به‌ستێكی پیرۆز هاتونه‌ته بوون، چۆن بتوانیت ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نێت؟ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك و له چ رِێگه‌یه‌كه‌وه په‌روه‌ردگارو خاوه‌نه‌كه‌ی بناسێت، سیفاتی ئه‌م دروسته‌كه‌ره‌ی چیه؟ بۆ چ مه‌به‌ستێك دروستی كردوین؟ چ فه‌رمانێكمان به سه‌ردا ئه‌دا؟ چ شتانێكمان لێ قه‌ده‌غه ئه‌كات و له چی به‌رگریمان ئه‌كات؟ پاداشتی ئه‌و كه‌سه چیه گه گوێرِایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانیه‌تی و له سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی هه‌نگاو ئه‌نێت؟ وه پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ش چیه كه سه‌رپێچی ئه‌كات و بێ باوه‌رِه به په‌روه‌ردگارو گوێرِایه‌ڵی ناكات؟ هه‌موو ئه‌مانه مرۆڤ ناتوانێت بۆ خۆی و له رِێی بیر‌و تێرِاوانینی خۆیه‌وه په‌یان پێ به‌رێت و بگاته ده‌ره‌نجامێكی دروست تیایاندا تاكو ئه‌و دورسته‌كه‌ره به ته‌واوی نه‌ناسێت و شاره‌زای فه‌رمانه‌كانی نه‌بێت، تاكو ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانی پێ داوه‌و ده‌بنه هۆی به‌خته‌وه‌ری له دنیا‌و دوارِۆژدا به جێیان بێنێت و ئه‌وانه‌ش قه‌ده‌غه‌ی كردوون و ده‌بنه هۆی نه‌گبه‌تی و ملشكاندنی وازیان لێ بێنێت. ئه‌مانه‌ش ته‌نها له رِێی كه‌سانێكه‌وه ده‌توانرێت رِونبكرێنه‌وه‌و دڵنیابه‌خشی ته‌واو بن كه پێیان ده‌وترێت پێغه‌مبه‌ران (درودو سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ)، واته نێرراوه‌كانی خوای گه‌وره بو گرۆهی مرۆڤایه‌تی تاكو ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێ داوه بیگه‌یه‌نن به مرۆڤ، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه كه واسته‌ی نێوان خوای گه‌وره‌و به‌نده‌كانی خوان له گه‌یاندنی به‌رنامه‌كه‌یدا به مرۆڤ، كارێان بانگه‌شه كردنی گه‌له‌كانی خۆیان بووه بۆ خوانسی و وازهێنان له هاوه‌ڵگیری و به جێ هێنانی فه‌رمانه‌كانیا په‌روه‌ردگار، ناكرێت خوای گه‌وره بۆ هه‌ركه‌سێك به ته‌نهاو له رِێی خۆیه‌وه فه‌رمانه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته مرۆڤ، هه‌ر بۆیه له خودی خۆیان چه‌ند كه‌سانێكی لێ هه‌ڵبژاردوون و نیگای كردونه لا تاكو ئه‌وانیش به ئامانه‌ت و ده‌سپاكیه‌وه بیگه‌یه‌ننه به‌نده‌كانی تری خوای گه‌وره‌و له رِێی ئه‌وانه‌وه مرۆڤ خوا بناسێت و شاره‌زای سیفاته‌كانی ببێت. له هه‌ر كات و شوێنێكدا مرۆڤایه‌تی پشتی هه‌ڵكردبێت له به‌رنامه‌ی خوا‌و به گوێی پێغه‌مبه‌رانی نه‌كردبێت و باوه‌رِی پێیان نه‌بوبێت، جگه له نه‌گبه‌تی و ده‌ردی سه‌ری و وێرانكاری چی دی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران له گه‌ڵ گه‌له‌كانی خۆیاندا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی و رِزگار بوون له سزای خوای گه‌وره به‌نده به گوێرِایه‌لی پێغه‌مبه‌رانه‌وه عليهم الصلاة و السلام. مرۆڤ له‌و كاته‌وه كه له سه‌ر ئه‌م هه‌ساره ژیاوه ویستویه‌تی كه په‌روه‌ردگاری بناسێت و به دوایدا وێڵ بووه، هه‌میشه هه‌ستی كردووه كه پێویسیته‌یه‌كی خۆرسك له ناخی ده‌رونیدا هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و په‌روه‌ردگاره، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆی نزیك بكاته‌وه تینوێتی فیتری بشكێنێت، به‌لاَم هه‌ر كاتێك له رِێی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه هه‌وڵی نه‌دابێت نه‌یتوانیوه خوا به تاك و ته‌نها بناسێت و به‌ندایه‌تی بۆ بكات. بینش و جیهانبینی "ارستو" كه بانترین و رِۆشنترین بینش بووه له‌كاتی خۆیدا بۆ ناسینی خوا‌و تاكو ئیسته‌ش ناوبانگی هه‌یه، وا پێناسه‌ی خوا ئه‌كات و ئه‌ڵێ : كه خوا ته‌نها ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه‌و ئیتر وازی لێ هێناوه‌و بۆ خۆی كاره‌كان به‌رێ به رِێوه، چونكه له‌بینشی ارستودا بونه‌وه‌ر شتێكی ناته‌واو خواش كامڵ و ته‌واوه ناشێ كه خوا خۆی خه‌ریك بكات به ئیش و كاره‌كانی دروستكراوه‌كانیه‌وه. ئه‌مه بینشی ژیرترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بووه كه خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی پرِ به‌هاو به نرخی كاتی خۆی بووه‌و ئیسته‌ش بیرۆكه‌كانی به نرخه‌وه سه‌یر ده‌كرێن، له ئه‌نجامی ئه‌و گشته ژیری و بینشه‌دا كه هه‌یبووه ته‌نها گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنێت خوایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌م بوونه، به‌لاَم ئه‌و خوایه چۆنه؟ هیچ سیفاتێكی نیه‌و و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه مرۆڤی دروست كردووه ئیتر بێ به‌رنامه به‌ره‌لاَی كردووه داویه‌تیه ده‌ستی خۆی! ئه‌گه‌ر وردبونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ین له حاڵی گه‌لانی رِابوردوو ئه‌بینین به گشتی گه‌لانی سه‌ر رِوی زه‌وی گه‌رِاون به دوای دروستكه‌رێكدا و به شێوه‌یه له شێوه‌یكان خۆیان لێ نزیك كردۆته‌وه. چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران پرِیه‌تی له به‌ره‌نگار بونه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و بینش و بۆچونه چه‌وتانه‌ی كه گه‌له‌كانیان په‌یرِه‌ویان كردوون و له سه‌ری رِۆشتوون و ویستویانه كه بیانخه‌نه‌وه سه‌ر شارِێگه‌ی رِاستی ناسینی خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه‌ی كه فه‌رمانی پێ داوه‌و واز هێنان له گه‌رِانێكی بێ هووده به دوای په‌رستنی خوادا. ته‌نها به تێرِوانینكی ورد له‌و گه‌له‌ی كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌ره‌تا رِوبه‌رِویان بۆوه، ده‌بینین كه ئه‌وان باوه‌رِیان به خوا هه‌بووه‌و نه‌ك هه‌ر ئینكاری بونی خوایان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌ندێ سیفاتیشیان داوه‌ته پاڵی وه‌ك دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و پێدانی رِۆزی و بژێوی و شتانێكی تر، به‌لاَم له چۆنیه‌تی ناسینی خوای گه‌وره‌دا به هه‌ڵه‌داچوون و هاوه‌ڵگیریان بۆ كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و یادبودانه‌ش كه ئه‌یانپه‌رستن و كرِونشیان بۆ ده‌بردن ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بووه كه به گومانی خۆیان له خوایان نزیك بكه‌نه‌وه‌و هیچی تر (مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى :سوره‌تی الزمر ئایه‌تی 3 ئێمه ته‌نها ئه‌وانه بۆیه ئه‌په‌رستین تاكو له خوامان نزیك بكه‌نه‌وه). بونی خوا رِاسته‌قینه‌یه‌كی خۆرسكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، مرۆڤ ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ده‌رگاكانی ژێری و مێشكی دانه‌خرابێت پێویستی به به‌ڵگه نیه له سه‌ر بونی خوا، له مێژوی مرۆڤایه‌تیه‌و تاكو ئه‌مرِۆش گشت گه‌لانی دنیا باوه‌رِیان به بونی خوایه‌ك و دروستكه‌رێك هه‌بووه بۆ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌و بۆ مرۆڤ خۆشی، وه هیچ شتێكی تر نیه له‌م دنیایه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ناوی خوا ناسرابێت له هه‌موو زمانه‌كانی دنیادا، پێشه‌وای نوحاته‌كان سیبویه ده‌ڵێت :أعرف المعارف لفظ الجلالة: ناسینترین ناسراو بریتیه له خوای گه‌وره سبحانه و تعالی واته ووشه‌ی(الله) هیچ شتێكی دیكه نیه ئه‌وه‌نده‌ی خوا ناسراو بێت و خه‌ڵك باوه‌رِی پێی بێت.1 به‌لاَم گرفت له‌وه‌دا نیه كه ئایا خوا هه‌یه یان نا، ئایا مرۆڤ دروستكه‌رێكی هه‌یه یا نا؟ وه ئایه‌ته‌كانی قورئانیش به گشتی باس له‌وه ناكه‌ن كه خه‌ڵكینه بزانن كه خوا هه‌یه، به‌ڵكو گشتی قورئان بۆ ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنێت خوا تاك و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌بێت ئه‌و زاته بپه‌رسترێت و هاوار هه‌ر ئه‌بێ له‌و بكرێت، زینده‌گی ژیان و به‌رنامه رِێژی له‌و زاته‌وه ده‌ستور وه‌ربگرێت، بۆیه كاتێك كه بابایه‌كی گاوریان جوو یان هه‌ر ئاینێكی تری هه‌بێت باوه‌رِی به خوایه‌ك هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌یه كه له بینش و ژیری خۆیدا برِیاری داوه‌و جێگه‌ی بۆته‌وه،یان كه‌سانێك كه سه‌ریان لێ تێكداوه، باوه‌رِی به بونی خوایه‌ك هه‌یه به‌لاَم له هه‌مان كاتدا هاوه‌ڵی بۆ برِیار ئه‌دات و كورِو نه‌وه‌ی ئه‌داته پاڵ یان هه‌ر سیفه‌تێكی تری سه‌لبی، ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و باوه‌رِه‌ی سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت لێی وه‌رناگیرێت، ده‌ره‌نجام مرۆڤایه‌تی سه‌ری لێ تێك ئه‌چێت ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست و بێ هه‌ڵه نه‌بێ كه هیچ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤی تیێكه‌لاَو نه‌وبێت و پێمان رِابگه‌یه‌نێت و شاره‌زامان بكات له‌وه‌ی كه چۆن ئه‌و په‌روه‌ردگاره بناسین و چۆن باوه‌رِمان پێی هه‌بێت و له چ رِێگه‌یه‌كه‌وه فه‌رمانه‌كانی وه‌ربگرین و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی واز لێ بێنین. تاكه رِێگه بۆ ناسینی خوای گه‌وره ته‌نها پێغه‌مبه‌رانن و هیچ رِێگه‌یه‌كی تر نیه بمانگه‌یه‌نێته مه‌به‌ست و مرۆڤ له هه‌ر رِێگه‌یه‌كی تره‌وه ملبنێ سه‌ره‌نجام توشی نسكۆ‌و ملشكاندن ئه‌بێت و خۆی و خه‌ڵكی تریش گومرِاو سه‌رلێشێوا ئه‌كات. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 1.یه‌كه‌م كتێبێك كه به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی كردبێت بو ئیلحادو بێ باوه‌رِی له ئه‌وروپادا له ساڵێ 1770م ده‌رچووه، وه له به‌ریتانیاشدا له ساڵی 1782م. 2.بێ باوه‌رِی له مێژودا شوێنكه‌وته‌ی نه‌بووه، تاكو ئێسته‌ش ژماره‌ی بێ باوه‌رِان كه‌مترین ژماره‌ی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وین، ته‌نانه‌ت له ولاَتانای رِۆژئاواشدا كه مه‌ڵبه‌ندی ئیلحاده ئێجگار كه‌من، له رِاپرسیه‌كدا كه رِۆژنامه‌ی نیویورك تایمز كردویه‌تی له(27-2-1993م)لاپه‌رِه9 بلاَوی كردۆته‌وه كه %96 خه‌ڵكی ئه‌مریكا باوه‌رِیان به خوا هه‌یه( ئه‌مه له كتێبی (ثقافة الكفرص4) وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها له رِاپرسیه‌كی تردا له رِۆژنامه‌ی ( ) رِێژه‌كه نزیك بوون له یه‌كتر، كه %93 خه‌ڵكی ئه‌مریكا باوه‌ریان به خوا هه‌یه، وه ته‌نها %5 خه‌ڵكی دانیان ناوه به‌وه‌ی كه باوه‌رِیان به بونی خوا نیه4-4-1994م،ص48 ئه‌م جۆره سه‌رژمێرو رِاپرسیانه زۆر بێ باوه‌رِه‌كان قه‌ڵس ئه‌كات، چونكه ئه‌وان وا ئه‌زانن كه چه‌ندێك مرۆڤ پێشكه‌وتوتر بوو ئه‌وه‌ند باوه‌رِی به خوا لاواز ئه‌بێت، كه‌چی ولاَتێكی وه‌ك ئه‌مریكا له به‌ناوبانگترین ولاَتی دنیایه له ئازادی بیرورِاو ئایندا، زۆرترین رِێژه‌ی خه‌ڵكی باوه‌رِداری تیایه) وه‌رگیراوه له كتێبی (الفیزیاء و وجود الخالق) دكتور: جعفر الشیخ ادریس لاپه‌رِه: 19.