سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  درێژكردنه‌وه‌كان (المُدُود)
گۆڕینی فۆنت

درێژكردنه‌وه‌كان (المُدُود)

کوڕی خاك

درێژكردنه‌وه‌كان(المُدُود)
مه‌دد له‌ زماندا: درێژی یان زیاده‌. 
له‌ زاراوه‌دا : درێژی مه‌ودای ده‌نگی پیته‌كانی مه‌دده‌(ا ، و ، ی) كاتێك پیتی هه‌مزه‌ یان پیتێكی وه‌ستاو(السَّاكن) له‌دوایانه‌وه‌ هاتبێت. 
پیته‌كانی مه‌دد: 
* ( و) به‌مه‌رجێ له‌پێشیه‌وه‌ پیتێكی بۆردار(المضموم) هاتبێت. 
* (ا) به‌مه‌رجێ له‌پێشییه‌وه‌ پیتێكی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبێت، له‌دوای ئه‌لیفه‌وه‌ ته‌نها هه‌ر پیتێك دێت كه‌ سه‌ری هه‌بێت. 
* (ی) به‌مه‌رجێ له‌پێشییه‌وه‌ پیتێكی ژێردار(المكسور) هاتبێت. 
ئه‌م پیتانه‌ش به‌مه‌رجه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دوو نمونه‌ی أتُجَادِلُونَنِي ، نُوحِيهَا كۆبونه‌ته‌وه‌. 
* ئه‌م پیتانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ناویان به‌ پیته‌كانی مه‌دد هاتووه‌، ناویان به‌ پیته‌ هه‌ناوییه‌كان(الجَوفية) و پیته‌ هه‌واییه‌كان (الهَوائية) ش هاتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رسێكیان ده‌رچه‌یان له‌ بۆشایی قوورگ و ده‌مه‌ و له‌گه‌ڵیشیاندا هه‌وا دێته‌ده‌ر. 

هۆکاری مه‌دد: ئه‌و هۆیانه‌یه‌ که‌ مه‌ددی پێ دروست ده‌بێت، که‌ بریتییه‌ له‌ هه‌مزه ‌و زه‌ننه‌. 
* ئه‌گه‌ر له‌ پێش دوو پیتی( و ) و ( ی) پیتێكی سه‌ره‌دار هاتبوو، ئه‌وا ده‌بنه‌ پیتی مه‌ددی نه‌رم(المد اللِّين) به‌ڵام ته‌نها له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌كه‌، وه‌ك له‌ خَوْف ، بَيْت دا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م جۆره‌ له‌ دواییدا باسی ده‌كه‌ین. 
* یه‌كه‌ی درێژی(الحَرَكَة) : یه‌كه‌یه‌كی كاتی ده‌نگه‌ درێژكردنه‌وه‌كان(المدود)ی پێ ده‌پێورێت. وه‌ك ده‌ڵێین ئه‌و پیته‌ مه‌دده‌ دوو یه‌كه(‌حَرَكَة) درێژ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی تر چوار ، پێنج و هه‌روه‌ها شه‌ش. 
زۆرێك له‌ زانایانی هاوچه‌رخ(المعاصرین) بۆ دیاری كردنی ماوه‌ی ئه‌و درێژییه‌ نووقاندنی په‌نجه‌یه‌ك یان كردنه‌وه‌ی به‌ ئاسایی(واته‌ نه‌خێرا بێت و نه‌هێواش) به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ و زۆر ته‌واو نییه‌ چونكه‌: 
1. خێرایی ئه‌و نووقاندن و كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌ گۆڕانی تێدا دروست ده‌بێت له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر. 
2. هه‌روه‌ها به‌پێی جۆری خوێندنه‌وه‌كانیش(الحَدْر ، الترتيل ، التَحْقيق) ناگونجێت. 
زانایانی پێشینان پێواندنی مه‌دده‌كانیان به‌ ناوی ئه‌لیف( ا) ناساندووه‌، بۆ نمونه‌ وتوویانه‌ ئه‌و مه‌دده‌ به‌ بڕی یه‌ك ئه‌لیف درێژ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وی تا دوو ئه‌لیف ...هتد. 
یه‌ك ئه‌لیف ده‌كاته‌ دوو یه‌كه‌(حَرَكَة)، دوو ئه‌لیفیش چوار یه‌كه‌ ده‌كات و ...هتد. 

* ئه‌لیف چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ 
ئه‌لیفێك ده‌كاته‌ دوو پیتی جوڵاو(حَرفَينِ مُتَحَركين) كه‌ به‌دوای یه‌ك هاتبن، وه‌ك (قَقُ ، قَقِ ، جَعَل)َ . واته‌ ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو پیته‌ جوڵاوه‌ ده‌وترێت ده‌كاته‌ بڕی ده‌ربڕینی ئه‌لیفێك. 

جۆره‌كانی درێژكردنه‌وه(أقْسام المَد). 
به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌دده‌كان ده‌كرێنه‌ دوو به‌ش: 
یه‌كه‌م/ درێژكردنه‌وه‌ی ئاسایی(المد الطَّبيعي). 
كه‌مترین درێژكردنه‌وه‌یه‌، كاتێك ده‌بێت كه‌ پیته‌كانی مه‌دد( ا ، و ، ی ) له‌ دوایانه‌وه‌ پیتی هه‌مزه‌ یان پیتێكی وه‌ستاو(ساكن) نه‌هاتبێت. 
هه‌روه‌ها وتراوه‌؛ ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ پیته‌که‌ی پێ ده‌رده‌بڕێت، واته‌ ئه‌گه‌ر دوو یه‌که‌(حرکة) درێژ نه‌کرێته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ پیته‌که‌ نه‌وترابێت. 
*چه‌ند درێژ ده‌كرێته‌وه‌؟ 
بڕی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌نها دوو یه‌كه‌یه‌ واته‌ به‌قه‌ده‌ر یه‌ك ئه‌لیف، به‌بێ كه‌م و زیاد. 
وه‌ك: قَال ، يَقُولُ ، قِيلَ. 

تێبینی/ 
1. مه‌ددی ئاسایی بناغه‌ی پیته‌ مه‌دده‌كانه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌ دوو یه‌كه‌ درێژبكرێته‌وه‌ ئه‌وا خاسیه‌تی پیته‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات. 

2. نایه‌كسانی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی مه‌دده‌ ئاساییه‌كان، وه‌ك له‌ الحَمدُ للهِ ربِّ العَالَمين دا ئه‌گه‌ر ئه‌لیفیلله درێژتر بكرێت له‌ ئه‌لیفیالعَالَمين ، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موویان یه‌كسان بن و به‌ بڕی یه‌ك ئه‌لیف یان دوو یه‌كه‌ درێژبكرێنه‌وه‌. 
3. دانه‌به‌زاندنی شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه(‌الفَك السُّفلى) به‌ته‌واوی له‌ كاتی ووتنی پیتی مه‌ددی ئه‌لیف( ا)، واته‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌م وه‌ك پێویست كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م درێژكردنه‌وه‌ی ( ا) و یان دروستبوونی ئه‌لیفی مه‌یلدار(الألف المُمالة)، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕزگارمان ده‌بێت له‌و دوو هه‌ڵه‌یه‌. 

جۆره‌كانی درێژكردنه‌وه‌ی ئاسایی: 
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌یه‌ك له‌كاتی وه‌ستان و ڕۆیشتندا ئه‌نجام بدرێت. 
ئه‌گه‌ر له‌دوای پیتی مه‌دده‌وه‌ پیتێكی جوڵاو(مُتَحَرِّك) هاتبێت كه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا هه‌ر به‌ جوڵاوی بمێنێته‌وه‌،وه‌ك له‌ پیتی مه‌ددی (ی)ی أقِيمُوا دا كه‌ میمی هه‌میشه‌ جوڵاوی له‌دواوه‌ هاتووه‌. 

دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌یه‌ك له‌كاتی وه‌ستان ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام له‌كاتی ڕویشتن ئه‌نجام نادرێت. 
وه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌دا: 
* ئه‌گه‌ر له‌دوای پیتی مه‌دده‌كانه‌وه‌ پیتێێكی وه‌ستاو(سَاكن) هاتبێت، وه‌ك ( و )ی أدْخُلُوا الأرْضَ كه‌ له‌ دوایه‌وه‌ لامی زه‌ننه‌ هاتووه‌، یان ئه‌لیفیكَانَتَا اثْنَتَينِ كه‌ له‌ دوایه‌وه‌ پیتی(ث)ی زه‌ننه‌دار هاتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ دوای( ی)ی حَاضِري الْمَسَجِدِ الحَرام پیتی لامی زه‌ننه‌دار هاتووه‌. 
له‌م حاڵه‌تانه‌دا له‌به‌ر به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو پیتی زه‌ننه‌دار(الساكن) پیتی مه‌دده‌كه‌ درێژ ناكرێته‌وه‌ به‌ڵكو لاده‌برێت. 

* ئه‌گه‌ر هاتوو پیتی مه‌ددی ئه‌لیف بوو له‌م (7) وشه‌یه‌دا كه‌ له‌ حه‌وت ئه‌لیفه‌كه‌ ناسراون. وه‌ك له‌: 
1/ وشه‌ی أنَا كه‌ له‌هه‌رجێیه‌ك له‌ قورئاندا هاتبێت، وه‌ك أنَا رَبُّكُمُ الأعْلى ، وأنَا اخْتَرْتُكَ. 
2/ وشه‌ی لكِنَّا له‌ ئایه‌تی لكِنَّا هُوَ اللهُ رَبی[الكهف:38]. 
3/ وشه‌یالظُّنُونَا له‌ ئایه‌تیوَتَظُنُّونَ بِاللهِ الظُّنُونَا[الأحزاب:10]. 
4/ وشه‌یالرَّسولا له‌ ئایه‌تیيَقُولُون يَالَيتَنَا أطَعْنا اللهَ وَ أطَعْنا الرَّسولا[الأحزاب:66]. 
5/ وشه‌یالسَّبِيلا له‌ ئایه‌تیفَأضَلُّونَا السَّبِيلا[الأحزاب:67]. 
6/ وشه‌ی سَلْاسِلَا له‌ ئایه‌تی إنَّاأعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَلْاسِلَا وَ أغْلالاً[الإنسان"4]. 
7/ وشه‌ی قَوَارِيرَا له‌ ئایه‌تی وَأكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا[الإنسان:15]. 

تێبینی/ 
1. وشه‌ی سَلْاسِلَا له‌ كاتی وه‌ستان دوو ڕوو‌ی هه‌یه‌: 
یه‌که‌م/ خوێندنه‌وه‌‌ی ئه‌لیفه‌كه‌ به‌ بڕی دوو یه‌كه(‌حَرَكَة). 
دووه‌م/ نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیفه‌كه‌ به‌ڵكوو ته‌نها به‌ وه‌ستان له‌سه‌ر لامی كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌ زه‌ننه‌داری(الساكن)، ئه‌م ڕووه‌یان له‌ پێشتره‌. 

وشه‌ی قَوَارِيرَا ی دووه‌م لهقَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيراً‌[الإنسان:16] دا، له‌ کاتی وه‌ستان له‌ سه‌ری دوو ڕووی هه‌یه‌، به‌ خوێندنه‌وه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیفه‌که‌ی کۆتایی. 
درێژه‌ی باسی ئه‌و ڕووانه‌ له‌ به‌شی وه‌ستان و ده‌ستپێکردن(الوقف والإبتداء) زیاتر ڕوون ده‌کرێنه‌وه‌. 

2. بۆ ئاشنایی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لیفانه‌ له‌ په‌ڕاوه‌ نوێیه‌كاندا بازنه‌یه‌كی تایبه‌ت كێشراوه‌ هه‌تاكو به‌هۆیه‌وه‌ بناسرێنه‌وه‌. 

سێیه‌م: درێژكردنه‌وه‌یه‌ك له‌كاتی ڕۆیشتن ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام له‌كاتی وه‌ستان ئه‌نجام نادرێت. 
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر پیته‌ مه‌دده‌كه‌ كه‌وتبووه‌ پێش كۆتایی وشه‌یه‌ك، ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ كاتی ڕۆیشتندا ده‌بێته‌ مه‌ددی ئاسایی به‌ڵام له‌كاتی وه‌ستاندا ده‌بێته‌ مه‌ددی تووشبوو به‌ زه‌ننه‌ی ناڕاسته‌قینه‌‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌خوێندرێت. وه‌ك له‌ ( و)ی الكَافِرُونَی ئایه‌تی قُلْ يَا أيُّها الكَافِرُونَ* لا أعْبُدُ..دا ده‌بینرێت. 

درێژكردنه‌وه‌ی ئاسایی له‌ پیته‌ سه‌ره‌تاكانی سوڕه‌ته‌كان: 
پیته‌كانی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێ سووره‌ته‌كانه‌وه‌ هاتوون ژماره‌یان (14) پیته‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن: 
* ئه‌وانه‌ی كه‌ پیته‌ هیجاكانیان له‌ دوو پیت پێكهاتووه‌، ژماره‌یان (5) پیته‌ و له‌ وته‌ی(حَيٌ طَهُر) دا كۆبوونه‌ته‌وه‌. 
* ئه‌وانه‌ی كه‌ پیته‌ هیجاكانیان له‌ سێ پیت پێكهاتووه‌ و ناوه‌ڕاستیان پیتی مه‌دده‌، ژماره‌یان (7) پیته‌ و له‌ وته‌ی(سَنَقُصُّ لَكُم) دا كۆبوونه‌ته‌وه‌. 
* ئه‌وانه‌ی كه‌ پیته‌ هیجاكانیان له‌ سًێ پیت پێكهاتووه‌ و ناوه‌ڕاستیان پیتی نه‌رمه‌ (لین)، ژماره‌یان یه‌ك پیته‌ كه‌بریتیه‌ له‌ (ع).
* ئه‌وانه‌ی كه‌ پیته‌ هیجاكانیان له‌ سێ پیت پێكهاتووه‌ و ناوه‌ڕاستیان نه‌ پیتی مه‌دده‌ و نه‌پیتی نه‌رمه‌، ئه‌میش یه‌ك پیته‌ كه‌بریتیه‌ له‌ ئه‌لیف( ا ). 
* پیته‌كانی (حَيٌ طهر) كه‌ دووه‌م پیتی هیجایان پیتی مه‌دده‌ و حوكمه‌كه‌ی وه‌ك مه‌ددی ئاساییه‌ وه‌كطه له‌ سووره‌تی طه له‌گه‌ڵ (ی)ی يس. 
* هه‌رچی جۆری دووه‌م و سێیه‌میشه‌ له‌داهاتوودا باسی ده‌كرێت. 


 2308

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram