دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر زیاتره له‌وه‌ی دانیمارك كردوویه‌تی!!! بێڕێزی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌ركه‌سێك بكرێت كارێكی ناشیرینه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كه‌مئاستی و هیچله‌بارنه‌بوونی خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره جڵه‌وگیری له موسڵمانان كردووه كه جوێن و قسه‌ی ناشیرین به بوت و داروبه‌ردی په‌رستراوی بێباوه‌ڕانیش بدرێت تا ئه‌وانیش به بێ زانست جوێن به خوا نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر وڵاتێكی گاوری وه‌ك دانیمارك به‌م شێوه‌یه ئیهانه به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكات، ده‌وترێت كه ئه‌وه وڵاتێكی بێباوه‌ڕه و ڕقیانه له ئیسلام یان تێی نه‌گه‌یشتوون و یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌بێت. هه‌رچه‌نده هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌و كاره دزێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له كوردستانی ئێمه و له‌ناو وڵاتێكی به‌ناو ئیسلامی و له‌به‌رچاوی سه‌رجه‌م گه‌لی موسڵمانی كورد ده‌كرێت زۆر پڕ ئیهانه‌ترو گاڵته‌جاڕیتره به ئایینی ئیسلام و گه‌لی كورد و ئێش و ئازاری به‌سوێتره له دڵی موسڵماناندا له‌وه‌ی كه ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی كردوویه‌تی! به‌ڕاستی ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی ئاسه‌وار و دیارده‌ی ئیسلامین له وڵاته‌كه‌دا، به‌وه‌ش تێنوێتییان نه‌شكاوه و به‌ربوونه‌ته‌خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌ڵكوو كه‌وتوونه جوێندان و ئیهانه‌كردن به پێغه‌مبه‌ر، دایكانی ئیمانداران و پێیدا هاتوون و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی پێشووشیان لێ ده‌رنه‌كردووه! لێره‌دا چه‌ند خاڵێك جێی پرسیاره: له به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن؟ كێ له پشتیانه‌وه‌یه؟ چۆن ده‌وێرن ئه‌و گشته بوختان و درۆیه هه‌ڵبه‌ستن و ئایین و هه‌ست و سۆزی موسڵمانان ئاوه‌ها بێشه‌رمانه بڕووشێنن؟ سه‌ره‌نجامی ئه‌م كارانه به كوێ ده‌گات؟ ئه‌گه‌ر جڵه‌ویان بۆ شل كرا ئایا سبه‌ی به‌ر نابنه خوای گه‌وره و هه‌رچی مانای شه‌ره‌ف و ئابڕوو، دینداری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه پێشێلی ناكه‌ن كه هه‌ر له ئێسته‌وه كردوویانه؟ ئایا كوردستان گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه له سنوورشكێنی به‌رامبه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر كه له‌سه‌ر جوێن و بوختان و ئیهانه‌كردن و هتد... نووسه‌ر خه‌ڵات بكرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شتی نووسیوه؟!!! ئایا جوێن و ئیهانه‌كردن و بێڕێزی ئازادی بیروڕایه؟ ئایا هیچ سنوورێك بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین نییه و هه‌ركه‌س به ئاره‌زووی خۆی چی له هه‌گبه‌كه‌یدا بوو هه‌ڵیبڕێژێت؟ زۆر پرسیاری دیكه‌ش خۆیان ده‌ووروژێنن و به‌توندی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان ده‌خه‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كی چاره‌نووسسازه‌وه. له ڕۆژانی ٢٠-٢٤/٩/٢٠٠٥ی زایینی له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری له سلێمانی به چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری، دووه‌مین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینه‌وه) گرێ درا. له‌و فێستیڤاڵه‌دا بابه‌تێك به ناونیشانی (سێكس و لاشیپان) خوێنرایه‌وه. پاشان هه‌مان وه‌زاره‌ت به بێ هیچ سانسۆرێك بڵاوی كرده‌وه و خه‌ڵاتی نووسه‌ره‌كه‌یشی كرد! با بێینه سه‌ر هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی ئه‌و كتێبه كه نووسه‌ره‌كه‌ی شایه‌نی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بووه له‌سه‌ری. جا ئایا خه‌ڵاته‌كه له‌سه‌ر به‌هێزیی بابه‌ته‌كانی بووه یان به‌هێزی دژایه‌تیكردنی بۆ ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟ ١- له لاپه‌ڕه (٢١٣)دا ده‌ڵێت: [ئه‌م په‌رستگایه‌ش –مه‌به‌ستی نووسه‌ر په‌رستگای (گاجوڕا)ی هیندییه‌كانه- مزگه‌وتی موسڵمانان بیر ده‌خاته‌وه كه له جیاتی عه‌وره‌ت و جوتێ گونی ڕاسته‌قینه، مناره‌یه‌كیان به‌رز كردۆته‌وه و له‌ملایه‌وه دوو قوببه‌شیان بۆ چه‌قاندووه و به وێنه‌ی عه‌وره‌تێك و جوتێك گون له ناوه‌ڕاستی مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رز بوونه‌ته‌وه و ده‌نگ و بانگی (الله اكبر)یان لێوه ده‌بیستنٍ.] ئیهانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێپه‌رده به‌م شێوه‌یه شایه‌نی لێپێچانه‌وه و سزادانه نه‌ك خه‌ڵاتكردن. من نازانم تاكوو ئێستا له هیچ وڵاتێكی دنیادا ئیهانه‌ی وا به خوای گه‌وره كرابێت نه‌خوازه‌ڵا وڵاتێكی ئیسلامی. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن شتی وا نییه هه‌ر به نموونه هیچكه‌س له ڕۆژئاوادا بۆی نییه جوێن به حه‌زره‌تی مه‌سیح بدات و ئیهانه‌ی بكات (سه‌لامی لێ بێت)جارێ ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر جوویه‌ك دوولێوه‌ت هه‌ڵهێنایه‌وه به خراپه و وتت شتی وا نییه ئه‌وه شوێنت دادگایه و خۆت بگره. كێ ده‌توانێت له هه‌موو وڵاتانی دنیای دێمۆكراسیی ڕۆژئاوادا ته‌نانه‌ت گومانیش له (هۆلۆكۆست) بكات؟! كێ كه‌نیسه‌ی به گونی مرۆڤ چواندووه؟! له كاتێكدا ئه‌مانه هه‌ستی ئایینیشیان نه‌ماوه و جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا له‌و باره‌یه‌وه. پاشان كه‌ی مزگه‌وت، مناره و قوببه‌ی مزگه‌وت په‌یوه‌ندیی به ئه‌ندامی سێكسه‌وه هه‌یه؟!! پاشانیش مزگه‌وته‌كانی كوردستان كامیان دوو مناره و دوو قوببه‌ن تاكوو تۆ به‌م شێوه‌یه ئیهانه‌یان پێ بكه‌یت؟ خۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مزگه‌وته‌كانمان نه مناره‌یان هه‌یه و نه قوببه‌ش. ده‌ته‌وێت بڵێی كه ئه‌مه ئازادی بیروڕایه یان ئه‌م ئیهانه‌كردن و بێڕێزیكردنه به ئایینی ئیسلام و خودی میلله‌تی كوردیش كه ئایینی ئیسلامی وه‌رگرتووه و خۆی به موسڵمان ده‌زانێت؟ 2. له لاپه‌ڕه/219دا ده‌ڵێ: [حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم بۆ ده‌سكه‌وتی ئابووریی، دوو جار ژنه‌كه‌ی به ناوی خوشكی خۆیه‌وه ناردووه بۆ لای ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش له‌شفرۆشی پێوه كردووه].حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم كه هه‌ڵبژێراوو خه‌لیلی خوایه، باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌و دروستكه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئاینه‌كان بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م براده‌ره به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات و ئاوه‌ها بێ رێزی پێ ده‌كات!! ئه‌م جۆره كه‌سانه چونكه خۆیان هه‌میشه له ده‌ریان خه‌یاڵاتی سێكسی ناشه‌رعیدان، فروێد ئاسا مێژووش لای ئه‌وان ته‌فسیرێكی جنسی هه‌یه. حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم ئه‌گه‌ر لای تۆی بێ ئاگا‌و سێكس فرۆش بووه، لای موسڵمانان باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌و یه‌كه‌م ماڵی خوا ئه‌و دروستی كردووه‌و یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌ره خاوه‌ن عه‌زیمه‌ته‌كان و له چه‌نده‌ها ئایه‌تی قورئاندا زۆر به ڕونی باسی كراوه‌و فه‌رمان به ئێمه دراوه كه شوێن ئیبڕاهیم بكه‌وین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: فاتبعوا مله ابراهیم حنیفا و ما كان من المشركین ال عمران 95. ئاخر به چ پێوه‌رێكی یاسایی و ژیری و مه‌نتیقی و .. هتد په‌ره‌وه‌ردگارمان داوامان لێ ده‌كات شوێن ئیبراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌ران بكه‌وین كه‌چی گرنگنێكی وه‌ك ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێ بازرگانی به له‌شی خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه!!! ئه‌مه له ڕاستیدا ئیهانه‌یه بۆ هه‌موو موسڵمانێكی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌مه به سه‌ریدا ڕابورین، ئه‌مه تۆمه‌ت و بوهتانێكه بۆ ئێمه‌ش و خێزانه‌كانی ئێمه‌ش، ئه‌م نه‌فامه كه خۆی له ده‌ریان سێكسدا نوقم بووه، هیچ پیرۆزیه‌كی لا نه‌ماوه‌و به‌ر بۆته خێزانی باوكی پێغه‌مبه‌ران حه‌زره‌تی ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێ. ئه‌نا له چ ده‌قێكی قورئان و حه‌دیسدا باس له شتی وا ده‌كات؟! له كۆێی قورئاندا ئه‌م ده‌قه هه‌یه؟! مه‌گه‌ر له ده‌قه شێواو هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ته‌وراتدا و ئه‌وه‌ش هه‌مووی ئاشكرا‌و ڕوونه كه شێوینراوون و گۆڕاوون، فه‌رموون له گه‌ڵ ئاماژه بۆ ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس له ئیبڕاهیم سه‌لامی لێبێ ده‌كه‌ن: (ال عمران 68-84-95-97) (النساء 54-125-163) (الا‌نعام 74-75-83-161) (التوبه 70-114) (هود 69-74-75-76) (یوسف 6-38) (ابراهیم 25) (الحجر 51) (النحل 120-123) (مریم 41-46-58) (الانبیا‌ء 51-60-62-69) (الحج 26-43-78) (الشعرا‌ء 69) (العنكبوت 16-31) (الاحزاب 7) (الصافات 83-104-109) (ص 45) (الشوری 13) (الزخرف 26) (الذاریات 24) (النجم 37) (الحدید 26) (الممتحنه 4) (الاعلی 19). ئیبڕاهێم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێ كه له نزیكه‌ی په‌نجا شوێندا له قورئانی پێرۆزدا باس كراوه‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی موسڵمانان په‌یوه‌سته پێیه‌وه‌و ئاوه‌ها به‌م شێوه ساده‌و ساكاره به داوێن پیس و سێكس فرۆش له به‌ر چاوی موسڵماناندا وه‌سف ده‌كرێت و نوسه‌ریش خه‌ڵاتی له سه‌ر وه‌رده‌گرێت!!! به ڕاستی كاره‌ساته ئه‌مه به‌م شێوه ڕابورێ و په‌رده له سه‌ر درۆ‌و بوختانه‌كانی ئه‌م بوختانچیه هه‌ڵنه‌ماڵرێ. [pagebreak] 3. لاپه‌ڕه/219 ده‌ڵێت: [لووتی (لوط) پێغه‌مبه‌ریش دوو شه‌و له گه‌ڵ دوو كچه پاكیزه‌كه‌ی خۆی جووت بووه‌و دوو منداڵیشی لێێان بووه]. ئه‌مه تۆمه‌تێكه هه‌موو سنورێكی به‌زاندووه، پێغه‌مبه‌رێك كه خوا بینێرێ تا گه‌لێك ڕزگار بكات و له كاری فاحیشه‌و خراپه‌یه‌ك به دوریان بخاته‌وه كه هیچ كه‌س پێش ئه‌وان ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، وه‌ك قورئانی پیرۆز له سه‌ر زاری (لوط) ده‌فه‌رموێ: أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين؟ أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء، بل أنتم قوم مسرفون، لێره‌دا تۆمه‌تبار ئه‌كرێت به‌وه‌ی كه خۆی زینای كردووه!! به‌ڵام له گه‌ڵ كێ؟! له گه‌ڵ نزیكترین كه‌سێكی خۆی كه دوو كچه‌كی خۆنی!! لێره‌دا حه‌ز ئه‌كه‌م دوو خاڵ بخه‌مه ڕوو: یه‌كه‌م: پێم وایه بێ دینی زیانی كه‌متره له دینداری لار‌و شێواو، ئه‌وروپا كه له سه‌ده‌كانی ڕابوردودا دژ به كه‌نیسه ڕاپه‌ڕی و‌دروشمی (كۆتایین پاشا به ڕیخۆڵه‌ی كۆتایین قه‌شه هه‌ڵواسن)ی كرده دروشمی خۆی، هه‌مووی به هۆی ئه‌م ده‌قه شێواو‌و بێ نرخانه‌وه بوو كه له ته‌ورات و ئنجیلدا بونیان هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌وێوه هێناویانه، ئه‌وه قورئانی پیرۆز زۆر به ڕونی و بێ هیچ لێڵیه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه خاوه‌نانی كتێب (گاور‌و جوو) ده‌سكاری كتێبه‌كانیان كردووه‌و شێواندویانن، ئه‌نا ده‌كرێ پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێزی وه‌ك (لوط) كه به‌و په‌ڕی گه‌وره‌یی و ڕێزه‌وه له قورئاندا باسی هاتووه‌و نێردراوه تاكو قێزه‌ونترین تاوانی ناو كۆمه‌ڵ بنه‌بڕ بكات كه نێر بازیه، خۆی كه‌وتبێته داوی دو كچه‌كه‌ی و داوین پێسیان له گه‌ڵدا بكات و پاشانیش منداڵی لێیان ببێ؟!! وای له‌م درۆ گه‌وره‌یه كه ته‌نانه‌ت مرۆڤ ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ڕێز له ژیری خۆی بگرێ باوه‌ڕ به‌مه بكات. دووه‌م: ئه‌مانه به هێنانی ئه‌م جۆره تێكسته ڕزیوو درۆ‌و بوختانانه مه‌به‌ستێكی گڵاویان هه‌یه، ئه‌ویش ئاسایی سه‌یركردن و بڵاو بونه‌وه‌ی نێربازی و داوێن پیسیه له ناو كۆمه‌ڵدا، هه‌ندێ له خه‌ڵكی توشی نه‌خۆشی (هه‌رچی له ڕۆژئاواوه هات باشه‌و په‌سه‌نده) بوون، ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا دیارده‌ی فاحیشه‌ی نێربازی كارێكی ئاساییه‌و نه‌ك له ناو خه‌ڵكی گشتی به‌ڵكو په‌رله‌مانه‌كانیش یاساییان كردووه، پیاو ژنه‌كه‌ی پیاوه‌و ژنیش ژنی ژنێكی دیكه‌یه، مرۆڤ له خۆڕسكی خۆی ترازاوه‌و له خوار ئاژه‌ڵیش تێی ده‌ڕوانرێت، ته‌نانه‌ت ئاینیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێ مل بووه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه، ئه‌وه‌ته یه‌كێك له گه‌وره قه‌شه‌كانی كه‌نیسه‌ی ئه‌بسكۆبیلی له كاتی كۆنگره‌و دانیشتنی ئه‌ندامانی كه‌نیسه‌دا هاوڕێكه‌ی (ژنه پیاوه‌كه‌ی) له گه‌ڵ خۆی هێنابوو بۆ دانیشتنه‌كه‌و زۆر به ناشیرینی بڵاوی كرده‌وه كه به‌ڵێ ئه‌وه ئێسته ژنیه‌تی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرایه‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تی كه‌نیسه !!، جا ئه‌مانه‌ش ده‌یانه‌وێ به هه‌مان شێوه ئاوه‌ها داوێن پیسی له ناشیرین‌ترین شێوه‌یدا كه بریتیه له زینای مه‌حارم بكه‌وێته‌وه‌و هیچ به‌رهه‌ڵستێكی نه‌بێت و له‌كه‌یه‌ك به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه نه‌بێ، چونكه ئه‌وه‌ته یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانی خوا كه (لوط)ه له گه‌ڵ دوو كچی خۆیدا تا به‌یانی خه‌وتووه‌و له هه‌ردوكیشیان منداڵی بووه!! با قسه‌ی ئه‌م داخ له دڵه فڕێده‌ین و بچینه خزمه‌ت قورئانی پیرۆز و بزانین چۆن باسی (لوط) و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات سه‌لامی خوای لێلبێ: - أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين؟ أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء، بل أنتم قوم مسرفون الاعراف 80-81 (چۆن ئێوه گوناهو تاوانێكی وا ده‌كه‌ن كه تا ئێستا هیچ كه‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌كردووه؟! چونكه به ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له باتی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێكی ناپوخت و سنوور به زێن و زیاد ڕه‌ون) ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانه ئه‌یكه‌ن كارێكی سورشتی نیه، به‌ڵكو دژ‌و پێچه‌وانه‌یه به سروشت و خۆرسكی مرۆڤ، چون ئه‌گه‌ر كارێكی سروشتی بوایه قورئان سه‌رزه‌نشتی نه‌ئه‌كردو به فاحیشه‌یه‌كی گه‌وره ناوی نه‌ئه‌برد، هه‌روه‌ها كه كارێك بووه هیچ كه‌سێكی تر پێش ئه‌وانه پێی هه‌ڵنه‌ساوه‌و گه‌لی (لوط) یه‌كه‌م گه‌لێك بوون ئه‌و كاره تیایاندا بڵاو بۆته‌وه. - إنكم لتقطعون السبيل وتأتون في ناديكم المنكر(به ڕاستی ئێوه ڕێگه به خه‌ڵكی ئه‌گرن و له شوێن و جگه‌كانی خۆتاندا كاری خراپه ئه‌نجام ده‌ده‌ن) هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ئه‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ كه له ناو كۆمه‌ڵدا به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن كه له ژێره‌وه‌و به دزیه‌وه بیكه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستیانه كه به ئاشكرا‌و بێ په‌رده بێ و مافی خۆیان وه‌رگرن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به‌ره‌ڵایی و ڕه‌وشت پیسی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌ر جێگه‌ی ڕێز بن له ناو كۆمه‌ڵداو هه‌رچی مافێك بۆ ژن و مێردێكی ئاسایی هه‌یه بۆ ئه‌مانیش ده‌سته‌به‌ر بێت و به رێز‌و ئیحترامه‌وه تێ‌یان بڕوانرێت. - فما كان جواب قومه إلا أن قالوا أخرجوا آل لوط من قريتكم، إنهم أناس يتطهرون (وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه بوو كه وتیان: ئه‌وانه شار به ده‌ر كه‌ن چونكه ئه‌وانه كه‌سانێكن خۆیان پاك ڕاده‌گرن (دواوێن پاكن و وه‌ك ئێمه ناكه‌ن)!! حاڵی گه‌لی (لوط)-وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا باسیان هاتووه- پێمان ده‌ڵێ كه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه به‌م شێوه‌ش مل با ئه‌ده‌ن و خۆ به زل ده‌گرن و به ئاشكرا كاری فاحیشه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌یان پێ به‌س نیه‌و كۆتایی ڕێگه نیه‌و ته‌نها به‌وه واز ناهێنن، به‌ڵكو ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕێگه‌كه‌یه‌و پاشان خۆیان لێ ده‌بێته چاكه خواز‌و كاره‌كه‌یان لێ ده‌بێته شتێكی سورشتی و ئه‌وكات ئه‌گه‌ر لاده‌رو شێواوه‌كان بوونه خاوه‌ن پێگه له ناو كۆمه‌ڵدا، ئه‌وجا ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سورشت و هه‌ڵس و كه‌وتیان بێ وه‌ده‌ری ده‌نێن و ناهێڵن ببێ. - له هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له سه‌ر (لوط) پێغه‌مبه‌رو گه‌له‌كه‌ی باسیان هاتووه، هه‌مویان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌وان داوێن پیس بوون و خوا ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ناردوون تاكو بیانگێڕێته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و پاكیان بكاته‌وه‌و فاحیشه‌و به‌ڕه‌ڵاییان تیا نه‌هێڵێ، كه‌چی لای ئه‌م نوسه‌ره به‌ره‌ڵایه شته‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و (لوط) سه‌لامی خوای لێبێ بۆته فاحیشه چی و داوێن پێس-حاشا له‌و-!!! ئه‌وه هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ن كه له قورئاندا باسیان له (لوط) و گه‌لی (لوط) كردووه داخۆ ئاماژه‌یان به شتێكی وه‌ها قێزه‌وون كردووه؟! (هود 70-74-81-89) (الحجر 59-61) (الحج 43) (الشعرا‌ء 160-161-167) (النمل 56) (العنكبوت 26) (ص 13) (ق 13) (القمر 33-34) (التحریم 10) (الا‌نعام 86) (الاعراف 80-81-82) (هود 77) (الانبیا‌ء 71-74) (النمل 54) (العنكبوت 28-32-33) (الصافات 133). [pagebreak] 4. به گه‌ڵی (لوط) ڕاناوه‌ستێ و په‌ل ئه‌هاوێژی بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به گشتی و هه‌موویان –په‌نا به خوا- به داوێن پیس و سێكس بازو خراپه‌كار له قه‌ڵه‌م ئه‌دات له سه‌رو هه‌مویانه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خۆشه‌ویستمان محمد (صلى الله عليه وسلم)!! به‌ڕامبه‌ر به داوود پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی لێبێ ده‌ڵێ: [داوودیش شه‌ڕواڵ پیس بووه‌و زینای كردووه! و و و ..] به‌رامبه‌ر به سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی لێبێ ده‌ڵێ: [شاعیر بووه‌و به شیعر باس له مه‌مك و ڕانی خڕ‌و ناوك و سه‌رینی كچه‌كانی (ئورشه‌لیم) ده‌كاو له غه‌زه‌لێكدا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له ده‌رگای داوه‌و ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له پشت ده‌رگاكه‌وه بینیوه‌و ده‌روونی جۆشاوه..].به‌رامبه‌ر به یوسف سه‌لامی لێبێ ده‌ڵێ: [به‌م پێیه بێت، یوسف ئه‌و په‌یامبه‌ره داوێن پاكه نه‌بووه كه به شێوه‌ی كلاسیكی بیستومانه ... هتد]. قالۆنچه به بۆنی خۆشی گوڵ و گوڵزار قه‌ڵس ئه‌بێت و به‌رگه‌ی ئه‌و گوڵاوه خۆشه ناگرێ، چون ئه‌و هه‌میشه له شوێنی پیس و زه‌لكاوو زێرابه‌كاندا ژیاوه‌و ئاوی خواردۆته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر له ژینگه‌كه‌ی خۆی بیهێنیته ناو كۆمه‌ڵی گوڵی جوانی بۆنخۆشه‌وه ئه‌وه خێرا‌و به په‌له ڕائه‌كاته‌وه ناو بۆگه‌ناوه‌كه‌ی خۆی، ئه‌م نوسه‌ره‌ش وای لێ قه‌وماوه: قورئانی پیرۆز كه سه‌رتاپای ئایه‌ته‌كان پاك ڕاگرتنی پێغه‌مبه‌ران و باسی ڕاستگۆیی و داوێن پاكی و به ئه‌مه‌كی و هه‌رچی سیفاتی باش هه‌یه له خۆی گرتووه و له قورئاندا وه‌ك ڕۆژی ڕوناك پرشنگ ده‌داته‌وه، ئه‌م براده‌ره خۆی خستۆته لیته‌و گه‌نده‌ڵی سه‌رچاوه لێڵه‌كانی ئه‌هلی كتاب و كردونیه تاكه سه‌رچاوه‌ی خۆی و له‌وێوه له ڕوانگه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خواوه ده‌دوێ!، ئه‌و چونكه سروشت قالۆنچه‌یه، بۆ تاكه جارێكیش نه‌یویستووه له ژینگه‌ی پڕ گوڵ و گوڵزارو بۆنخۆشی قورئانی پیرۆز به‌هره‌مه‌ند ببێ و سه‌ردانێكی بكات، ده‌نا وه‌ك خۆی نوقمی ده‌ریای بێ داوێنی و سێكس بووه، وه‌ك فرۆید هه‌موو شتێكی ( )ی لێ بووه به ئامێری پیاو، داوێن پاكترین مرۆڤه‌كانی مێژووی به‌م شێوه نه‌ده‌بینی و جیهان و مێژووی جیهانی ئاوه‌ها له چوار چێوه‌ی سێكسی ناشه‌ریف و به‌ره‌ڵاییدا كۆ نه‌ئه‌كرده‌وه. با چه‌ند نموونه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز سه‌باره‌ت به‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رێزانه بێنینه‌وه و بزانین چۆن قورئان وه‌سفیان ده‌كات ئه‌و كات خوێنه‌ری به‌رێز هه‌ر زۆر به ئاسانی قسه‌و ماندوو بونی ئه‌م دێر پڕكه‌ره‌وه‌یه ئه‌ده‌یت به دێواری له بیرچونه‌وه‌دا: سه‌باره‌ت به سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی لێبێ: له سوره‌تی (النمل) ئاوه‌ها باس له سوله‌یمان ده‌كات:وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُدَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا وَقَالا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَى كَثِيرٍ مِنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ له سوره‌تی (ص30) به باشترین به‌نده وه‌سفی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: نعم العبد انه اوابزۆرێكی دیكه‌ش له ئایه‌ته‌كانی قورئان كه باس له سوله‌یمان ده‌كه‌ن به نموونه (ص34، سبا12، النمل44، النمل15-18- 30 - 36) سه‌ره ڕای چیرۆك و به سه‌رهاتی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێ، ئیتر ئه‌م بوختان و درۆ‌و قسه بێ بنه‌مایه چۆن توانرا بهێنرێت و بكرێته ڕاستیه‌كی زانستی و خه‌ڵات بكرێ!! هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی داوود كه ئه‌م نوسه‌ره به شه‌ڕواڵپیش و زیناكه‌ری ناو بردووه!! قورئانی پیرۆز ئه‌م ڕاستیانه ده‌خاته ڕوو: 1. پیاوێكی ئازا‌و به جه‌رگ بووه‌و خوا ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌ت و دانایی پێ به‌خشیوه‌و ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی فێری كردووه (البقره 251) 2. له ڕیزی پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌دا ناوی هێناوه‌و زه‌بوریشی پێ داوه (النساء 163(. 3. له سه‌ر زمانی داوود و عیسای كوڕی مه‌ریه‌م نه‌فره‌ت له بێ باوه‌ڕان كراوه، واته كه‌سێكی باوه‌ڕداری پته‌وو پاك و بێگه‌رد بووه (المائده 78). 4. له ناو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا ناوی هاتووه كه له وه‌چه‌ی نوح بوون، واته یه‌كێك بووه له‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه (الا‌نعام 84). 5. له پاش ئه‌وه‌ی خوا فه‌زڵی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانی داوه به سه‌ر هه‌ندێكی دیكه، ئه‌وجا ده‌فه‌رموێ زه‌بوریشمان داوه به داوود ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر گه‌وره‌یی و فه‌زڵی ئه‌و (الاسرا‌ء 55) 6. ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆش و زوڵاڵ بووه كاتێ زه‌بوری خوێندووه شاخ و دره‌خت و باڵنده‌كانیش له گه‌ڵیدا وتویانه‌ته‌وه (الانبیا‌ء 79). 7. خوا كردویه‌تیه جێ‌نشین له سه‌ر زه‌ویدا تاكو به هه‌ق دادوه‌ری بكات و شوێن هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆی نه‌كه‌وێت (ص 26). زۆرێكی دیكه‌ش له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز كه ماوه‌مان نیه لێره‌دا هه‌موویان بخه‌ینه ڕوو، به شێوه‌یه‌كی ئیجگار به‌رزو پاك و بێ له‌كه باس له‌م پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ن، وه‌ك ئایه‌ته‌كانی (الانبیا‌ء 78) (النمل 15-16) (سبا 10) (سبا 13) (ص 17) (ص 22-24-26-30). ئیتر نازانم قورئانی پیرۆز كه سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی ملیارێك و نیو خه‌ڵكی موسڵمانه‌و ڕاسترین سه‌رچاوه‌ی مێژوییه له هه‌موو بواره‌كانید به تایبه‌ت هه‌واڵ و باسی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌م كۆلكه نوسه‌ره بۆ لێره‌وه بازی داوه‌و چاوی ئه‌مانه‌ی نه‌دیوه‌و خۆی هاڵاندۆته كۆمه‌ڵێ دروۆ بوختانی ته‌ورات و كردونیه‌ته سه‌رچاوه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی؟! ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه له گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوو بابه‌ته سێكیسیه‌كه‌ی خۆی ده‌گونجێ ده‌بێ چ بێ؟! سه‌باره‌ت به یوسف پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی لێبێ، له قورئانی پیرۆزدا یه‌ك سوره‌تی ته‌واو له سه‌ر چیرۆكی یوسف هاتووه‌و هه‌ر كه‌سێ كه‌مه خوێنده‌واریه‌كی هه‌بێ و بیخوێنێته‌وه زۆر به ڕوونی وئاشكرایی ئه‌وه‌ی كه بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه چه‌ند داوێن پاك بووه‌و چۆن خوا پاراستویه‌تی و له پاشندا چۆن خێزانی عه‌زیزی میسر دان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێ، له‌وه ته‌م ڕه‌وێنتر ده‌بێ چ بێ كاتێ ده‌ڵێ (رب السجن احب الی مما یدعونی الیه) (خوایه من گرتوخانه‌م پێ باشتره له‌وه‌ی كه ئه‌وانه منی بۆ بانگ ده‌كه‌ن) كه‌سێك گرتوخانه هه‌ڵبژێرێ و ئاماده‌بێ چه‌نده‌ها ساڵ بمێنێه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێ كاری فاحیشه‌و خراپه بكات، وه بۆته نموونه‌ی هه‌موو داوێن پاكێك له مێژوودا‌و تا ئێسته‌و داهاتوش، كه‌چی ئه‌م نه‌خوێنده‌وارانه دێن و ئاوه‌ها مێژوو ده‌شێوێنن خۆشیان بێ حورمه‌ت ده‌كه‌ن. [pagebreak] 5. له پاشاندا دێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاكترینی مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌وی بووه‌و پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی پاكێتی و سه‌ربه‌رزی و دادپه‌روه‌ری و هه‌رچی سیفه‌تی باش هه‌یه بوو، پاش ئه‌وه‌ی گاڵته‌جاری به عه‌قڵ و ژیری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌كات، ئه‌وجا به‌ویشه‌وه ناوه‌ستێت و دێته سه‌ر خێزانه پاكه‌كانی كه به ده‌قی ئایه‌ت دایكانی ئیماندارانن، ده‌ڵێ: [بۆیه ئه‌م ڕیوایه‌ت و ئایه‌تانه ئه‌و گومانانه‌مان لا دروست ده‌كه‌ن كه ژنانی په‌یامبه‌ریش وه‌ك هه‌ر ژنێكی ئاسایی دیكه خرۆشی سێكسی جوڵاندبنیو له ده‌ره‌وه سێكسبازیان كردبێ و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش گه‌شتبێته‌وه به په‌یامبه‌رو ئه‌و ئایه‌ته‌ی له سه‌ر نوسرابێ..!!ٍ].سه‌یری ئه‌م ده‌قه دوور له زانست و هیچ به‌ڵگه‌یه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت دوریشه له ئه‌ده‌بی نوسین، كام ڕیوایه‌تانه؟! له ده‌ره‌وه‌ی سێكسبازیان كردبێ؟!! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مرۆڤایه‌تی فێری پاكێتی و داوێن پارێزی كرد گرگنی وا تۆمه‌تی فاحیشه بۆ خێزانه پاكه‌كانی دروست ده‌كات (قاتلك الله) له دوایشدا ده‌ڵێ ئه‌و ئایه‌ته‌ی له سه‌ر نوسرابێ!، كام ئایه‌تانه؟ كێ نوسیویه‌تی؟! گۆمانی تیا نیه ئه‌مانه باوه‌ڕیشیان به قورئان نیه كه وه‌حی خوایی بێ و هاتبێته خوارێ و ده‌ڵێن محمد خۆی نوسیویه‌تی، ده‌نا مانای چی كه ده‌ڵێ ئه‌و ئایه‌ته‌ی له سه‌ر نوسرابێ؟!! خوای متعال له وه‌سفی دو ڕووه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو ئه‌م دوو ڕووانه‌ی ئه‌مڕۆشدا ده‌فه‌رموێ: فی قلوبهم مرض فزادهم الله مرضا(له دڵیان‌دا نه‌خۆشی هه‌یه‌و خۆاش نه‌خوشیی دڵیان زیاتر ده‌كات) به ڕاستی خوای گه‌وره ڕاستی فه‌رمووه و دڵیان توشی ده‌ردی نیفاق و دو ڕوویی بووه. 6. له لاپه‌ڕه 252 ده‌ڵێ: [یه‌كێك له كاره نامۆ‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئسلام و قورئان و فه‌رمووده‌و مێژووی ئیسلام، قسه كردنه له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه وه‌ك هێمایه‌كی مه‌عصووم و موماره‌سه‌ی چه‌ندین حاڵه‌تی سێكس و زۆره ژنی كردووه]. ده‌گوترێ: ئه‌وه‌ی دیواری له شووشه بوو به‌رد له ماڵی خه‌ڵك نه‌گرێ، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر دیواری نه‌بوو چی بكات، ئه‌م براده‌ره كه دیواری شه‌رم و حه‌یای ڕوشاوه ئاگای له ژیانی پێغه‌مبه‌ر نیه (صلى الله عليه وسلم)،یان خۆی گێڵ كردووه‌و نایه‌وێ بیزانێ، ده‌نا پێغه‌مبه‌رێك له ته‌مه‌نی 25 ساڵی ئافره‌تێك بێنێ (خاتو خه‌دیجه خوا لێی ڕازیبێ) كه 15 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر بێ و پێش ئه‌ویش دوو شووی كردبێته‌وه، وه پاشانیش زیاتر له 27 ساڵ له گه‌ڵیدا بژی و جگه له‌و خێزانی تری نه‌بێ، پێم ناڵێی ئیتر مه‌به‌ستت به حاڵه‌تی سێكسی چیه؟!! له دوایشدا خێزانی دووه‌می دوای خه‌دیجه خاتوو سه‌وده‌ی كچی زومعه بوو كه ته‌مه‌نی له حه‌فتاكاندا بوو!! واته ئه‌ویش به چه‌نده‌ها ساڵ له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌تر بوو!! پاشانیش له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌نها خاتوو عائشه خوا لێی ڕازیبێ كچ بوو ئیتر ئه‌وانی دیكه هه‌موو بێوه‌ژن بوون، هه‌ر كه‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكات له‌و بواره‌وه بێ خۆ ماندوو كردن ڕاستیه‌كانی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به‌ڵام به مه‌رجێ ده‌بێ ده‌روون نه‌خۆش و سێكس باز نه‌بێ! لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م قسه‌ی یه‌كێك له ڕۆژئاواییه‌كان بێنم له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌ویش (ال بیزینت) له كتێبی (حیاه و تعالیم محمد) دار مادرس للنشر كه ده‌ڵێ: (...ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌كه كه پێم بڵێێ كه پیاوێك له تافی لاوێتیدا و له ته‌مه‌نی 24 ساڵی تێ نه‌په‌رِیوه، خێزانێكی هێناوه كه زۆر له خۆی به‌ته‌مه‌نتر بوو (15 ساڵ) وه زیاتر له 26 ساڵ به‌و په‌رِی رِێزو وه‌فادارییه‌وه له گه‌لًَی مایه‌وه تا ته‌مه‌نی بووه 50 ساڵ، - كه ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌واو ئاره‌زووه‌كان تیایدا خه‌فه ئه‌بن و نامێنن- ژنی هێنابێت بۆ تێركردنی لایه‌نی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی؟! به‌م شێوه‌یه‌ك حوكم به سه‌ر ژیانی خه‌ڵكیدا نادرێت. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر یه‌ك له‌و خێزانانه بكه‌یت كه هێناونی، ئه‌بینیت هه‌ر یه‌كه‌یان هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌بووه، یان بۆته هۆی به‌ستنی په‌یمانێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاینه‌كه‌ی و شوێن كه‌وتووانی، یان به ده‌ست هێنانی شتێك كه به سوود گه‌رِابێت بو هاوه‌ڵه‌كانی، یان ئه‌و ژنه‌ی كه شووی پێ كردووه پێویستیه‌كی زۆری به‌وه بووه كه كه‌سێك بیپارێزێت). له لاپه‌ڕه 258 زۆر بێ شه‌رمانه قسه‌ی ناشیرین به عائشه‌ی دایكی ئیمانداران ده‌ڵێت و تۆمه‌تباری ده‌كات و تا ئه‌و په‌ڕی ڕادده‌ی بێ ئه‌ده‌بی و ئه‌خڵاقی نوسین سنوركێشی كردووه. 7. له لاپه‌ڕه 269 ده‌ڵێ: [له كاتی جیهادی موجاهیده‌كاندا، موسڵمانه ئیمانداره به جێماوه‌كانی مه‌دینه، كه زۆربه‌یان سه‌حابه بوون و بۆ جیهاد نه‌چوبوون، هه‌ڵیان ده‌كوتایه سه‌ر ژنی ئه‌و ئیماندارانه‌ی بۆ جیهاد چوبوون له گه‌ڵیاندا ڕایان ده‌بوارد..هتد]. مرۆڤ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ له درۆی ئه‌م كابرایه، چۆن بوێری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌م شێوه بوختان هه‌ڵبه‌سێت، باشه كوا ڕێزی قه‌ڵه‌م و نوسین؟!! به ڕاستی ئه‌م چاخه ڕه‌نگه ڕاست بێ به چاخی زێڕینی نه‌خوێنده‌واری ناو ببرێ، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵه پاكه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام په‌روه‌رده‌ی كردن هه‌موو كه‌سانی داوێن پیس و خراپه‌كار بوون!! هیچ پێوه‌رێكی شه‌رعی یان ژیری له دنیادا نیه ئه‌م قسه وه‌ربگرێ مه‌گه‌ر ده‌رونێك توشی نه‌خۆشی بێ ڕه‌وشتی بوبێ و ته‌نها له چاویلكه‌ی ته‌ڵخی خۆیه‌وه سه‌یری دنیا بكات. كێ ده‌مایه‌وه له كاتی جیهاداو نه‌ده‌چوو بۆ جیهاد؟ مه‌گه‌ر یه‌كێك پاساوێكی هه‌بووایه، نه‌خۆش، په‌ك كه‌وته، پیر .... وه هتد، ته‌نانه‌ت دوڕووه‌كانیش هه‌موویان نه‌ده‌مانه‌وه‌و هه‌ندێكیان له به‌ر شه‌رم و حه‌یای خۆیان ده‌ڕۆشتن، پاشان له كام مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نه‌خوازه‌ڵا مێژووی پر سه‌روه‌ری و پاكێتی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، وێنه‌ی ژیان به‌م شێوه ئاژه‌ڵیه بووه كه ئه‌م له ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا تۆماری كردووه؟!! 8. له لاپه‌ڕه 275 ده‌رباره‌ی خه‌ڵیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێ: [ئه‌م خه‌ڵیفه ئیمانداره (واته: عومه‌ر) داده‌نه‌وێته‌وه ماكسیه‌كه‌ی (ام كلثوم) هه‌ڵده‌داته‌وه‌و سه‌یری قاچ و پوزی ده‌كات...هتد]. ئه‌م تۆمه‌ته ته‌نها سه‌ری نوسه‌ره‌كه‌ی پێ شۆڕ ده‌بێ و هیچ دی، چونكه دوای پێغه‌مبه‌ران مێژوو دادپه‌روه‌رێكی وه‌ك عومه‌ری به خۆوه نه‌دیوه خوا لێی ڕازیبێ، وه له خواپه‌ستی و به‌ندایه‌تی و له خواترسیشدا وێنه‌ی نه‌بووه. زۆێكی تریش له بێ ئه‌ده‌بی و درۆ‌و بوختانانه كه به بێ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و ڕه‌وشتی و یاسا و رێسای نوسینیش هه‌ڵیچنیوون و ڕیزی كردوون، كه له (23) خاڵدا كۆ بۆنه‌ته‌وه‌و به‌ڕێز (عبدالقادر سوله‌یمانه‌یی) وه‌ك یاداشتێك له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا له به‌رواری 18-12-1426ك به‌رامبه‌ر به 18-01-2005 زاینی ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌ك كۆماری عێراق مام جلالی كردووه و پێگه‌ی (زاگرۆس) بڵاوی كردۆته‌وه. به‌راوردێك: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستانی ئێمه بوختان و درۆ‌و سوكایه‌تی به ئاین و بیروباوه‌ڕو به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو گشت جێگیره‌كانی ئیسلام له‌م قسانه‌دا كراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راوورد ناكرێ له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (جيلاند بوستن)ی دانماركیدا (له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی تاوانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه) ئه‌ویش له چه‌ند ڕویه‌كه‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دانمارك له وڵاتێكی مه‌سیحیدایه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه‌و موسڵمانانی ئه‌وێ مه‌گه‌ر ئه‌وانه بن كه وه‌ك په‌ناهێنده ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌مه له ناو وڵات وگه‌لێكی موسڵماندا كراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و خۆشیان ده‌وێ، ئه‌مه بێ حورمه‌تی به سه‌رتاپه‌ی گه‌لی كورد كردووه. دووه‌م: ئه‌وانه وه‌ك وتم مه‌سیحین و له بنچینه‌دا موسڵمان نین و بێ گومان یان كه‌مێك یان به چه‌واشه‌كراوی له ئیسلام و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تێ گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌م براده‌ره‌ی لای ئێمه به‌چكه موسڵمان بووه له پێشدا وا ئێسته موڕه‌ته‌دو بێ دین بۆته‌وه‌و هیچ نه‌بێ ئیسلامی ناسیوه. سێیه‌م: ڕۆژنامه دانماركیه‌كه ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كی داناوه‌و نه‌هاتووه وه‌ك ئه‌م هه‌رچی قسه‌ی بێ جێ و ناشیرن هه‌یه به درۆ بیداته پاڵ ئیسلام، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێمه هیچی تیا نه‌هێشتووه‌و ته‌نانه‌ت به پبێغه‌مبه‌ریشه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و په‌لی هاویشتووه بۆ خێزانه‌كانی و خێزانی هه‌موو سه‌حابه‌كانیشی و خوله‌فاكانیشی!! وه من دڵنیام ئه‌گه‌ر وێنه‌كانی لا بوایه له‌و كاته‌دا هه‌مووی بڵاو ده‌كردنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له دانمارك بڵاو بكرێنه‌وه. چواره‌م: ڕۆژنامه دانماركیه‌كه خه‌ڵاتی له سه‌ر وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو بۆی بووه نه‌گبه‌تی و سومعه‌ی دانماركیشی پێ شكا له سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامدا، سه‌ره ڕای زه‌ره‌رو زیانێكی ماددی زۆر، به‌ڵام ئه‌م براده‌ره‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌م هه‌موو بوختان و درۆ‌و ته‌وهینه به هه‌موو میلله‌تكه‌ی خه‌ڵات كرا‌و ده‌سخۆشی لێكرا!! له كۆتایدا ده‌ڵێم: پێویسته به هه‌موو لایه‌ك سنورێك بۆ ئه‌م سه‌ركێشیه شێتانه‌یه دابنێین، به تایبه‌ت به‌رپرسان و زانایان و كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان و به دین، پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ئه‌م نوسین و نوسه‌رانه ڕیسوا بكرێن و جه‌ماوه‌ری مسوڵمان بیانناسێ، ده‌بێ موسڵمانانی كورد وریا بنه‌وه كه هه‌رچی سه‌وابت و پیرۆزیان هه‌یه هه‌مووی له مه‌ترسیدایه‌وه دوژمنانی ئاین و وڵاتیان هیچ سنورێك ناپارێزن و هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ن له نێوانیاندا، پێغه‌مبه‌ی خوا خۆشه‌ویستی هه‌موو موسڵمانێكه له سه‌ر ڕووی زه‌وی، ئه‌م گرنگنانه به‌م كاره‌یان ڕق و قینی سه‌رتاپای موسڵمانان له خۆیان توند تر ده‌كه‌ن و گۆمی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر قوڵتر ده‌كه‌ن، وه با بشزانن كه ئه‌وان ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر ئاین و بیر‌و باوه‌ڕو پێغه‌مبه‌رمان، سه‌ر ڕه‌وشت و ئه‌خلاق و داوێن و خێزان و كه‌س و كارمان، ئیهانه به ئاینه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، جوێن به پێغه‌مبه‌رمان ده‌ده‌ن، بێ ڕیزی به په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌ن، تا سه‌ر ئێسقان سوكایه‌تی به دروشمه‌كانمان ده‌كه‌ن، ده‌ی ئیتر ئه‌مه به‌س نیه تاكو موسڵمانان وریا و ئاگادار بن و بزانن كه چی نه‌خشه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی له دژیان پیاده ده‌كرێ!! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌مه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا هاتوون و له نێون دوو كه‌وانه‌ی [ ] دانراوون له بابه‌تێك به ناوی ((نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز مام جلال سه‌رۆك كۆماری فیدراڵی عێراق)) له نوسینی: عبالجبار سوله‌یمانه‌یی كه له پێگه‌ی زاگرۆس بڵاو بۆته‌وه وه‌رگیراوون.