دانراوه له‌لایه‌ن: عوسمان ستار ئه‌مه‌یه موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) بسم الله الرحمن الرحیم له ڕۆژێكی وەك ئه‌مڕۆدا گاڵتــه‌كردن بــه خوا و فه‌رمووده‌كانی و پێغــه‌مبــه‌رەكه‌ی(صلى الله عليه وسلم) بۆته كارێكی ئاسایی به‌لای هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه. زۆرینـه‌ی ئــه‌وشتانـ‌ـه‌ش لـه‌وڵاتـه ئـه‌وروپی و ڕۆژئـاواییه‌كانه‌وه دێت وەبێ بڕواكان پڕوپاگـه‌ندەی ئـه‌وە دەكــەن كـــە ئـیسلام دینێكی دواكــه‌وتووە و توندڕەوە، بۆیــه بــه هــەموو جۆرێك گاڵتــه سوكایـه‌تی بـه ئایینی پیرۆزی ئـیسلام و پـه‌یڕەو و پڕۆ گرامـەكـه‌ی دەكـه‌ن بـە بیانوی ئـه‌وەی كـه دینێكی كۆنه و بــه‌سـه‌رچووە، و بـه‌كـه‌ڵكی ئـه‌م ســه‌ردەمـه نایه‌ت. هـه‌ركـه‌سـێك سایته‌كانی ئـه‌نتـه‌رنێت سـه‌یربكات زۆرێك لـه‌وگاڵتـه و سوكایـه‌تیانـه ده‌بینێت جا بـه نوسین بێت یاخود بـه‌وێنـه كـه به‌ڵگه‌یه لـه‌سه‌ر پیسی و بۆگه‌نی دەرونیان دەكـات بـه‌رانبـه‌ر بــه ئـیسلام. دەبینیت بـه ئـاشكرا و بێشه‌رمانـه بێ ئـەوەی گوێبده‌نـه هـەست و نـەستی ملیۆنه‌ها موسڵمان بڵاوی ده‌كـه‌نـه‌وه و ناوی (ئـازادی بیر‌و و ڕا دەربڕین)ی لێ ده‌نێن. وە لـه‌وكـه‌سانـه‌ش ئـەو وێنـه‌كێشانـه‌ن كـە وێنـه‌ی پێـغـه‌مبـه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) دروستكرد لـە دانیمارك پاشانیش له ڕۆژنامـه‌كاندا بڵاویان كردەوە. ئـازادی بیر‌و و ڕادەربڕین بـەلای ئـەوانه‌وە گه‌یشتۆتـە ئـەوەی که گاڵتـە بـە باشترین كـەسێك بكـەن كـە لـه‌سـه‌ر زەویدا ژییاوە. بـه‌ڵام وادەردەكـه‌وێت ئـه‌وانـه‌ی بـەو كارانـه هـه‌ڵده‌ستن هیچ شتێكی زانستیان نـه‌دۆزیوه‌تـه‌وه كـه بتوانن ڕەخنـه‌ی پێ لـە ئـیسلام بگرن بۆیـە بـه ناچاری ده‌ستیان داوه‌تـه ئـه‌و كارانـه چونكـە زۆر هـه‌وڵیاندا تا ئـیستا نـه‌یان تووانیوه و ناشتوانن هیچ ڕەخنـه‌یـه‌كی زانستی و زمانـه‌وانی لــــه قــــــــــــــــــــورئـان و فـــەرموودەكانی پێـغـه‌مبـه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ) بگرن تا شوێن كــه‌وتووەكانیان قـه‌ناعــه‌ت لێ بكـه‌ن تـه‌نها چـه‌ند ڕەخنـه‌یـه‌كی بێسـه‌ره و بـه‌ره بێ هیچ بنـه‌مایـه‌كی زانستی یان چـه‌ند وێنـه‌یـه‌ك دلاله‌ت لـە هیچ پێنـه‌بووی و دۆڕاویان نـه‌بێت له هیچی تر نــــــــاكــــــــــــــــــــــــــــات. ئـێمه وەك موسڵمان حه‌قی خۆمانـه كـه بۆ چونی خۆمان دەربڕین بـه‌رامبـه‌ر ئـه‌م جۆرە كارانـه بـه‌ڵام ئـێمـه گاڵتـه و سوكایـه‌تی بـه پێغـه‌مبـه‌ره‌كانی ئــه‌وان ناكـه‌ین وەك پێـغـه‌مبـه‌ر (مو‌سا) و (عیسا) سه‌لامی خوایان لێ بێ چونكـه ئـه‌و بـه‌ڕێزانـه دوورن لـه‌و كردەوە ناشیرینانـ‌ه و لـه خاوەنه‌كانیشیان. ئێمه هیچ جییاوازیه‌ك لـە نێوان پێغـه‌مبـەراندا (سه‌لامی خوایان لێ بێ) ناکه‌ین. بـه‌ڵام پێش ئـه‌وەی بیروڕای خۆمان بـه‌رامبـه‌ر ئـه‌و كرده‌وانـه باس بكـه‌ین با گوێ له قورئانی پیرۆز بگرین بزانین بـه‌رانبـه‌ر ئـه‌و جۆرە خـه‌ڵكانـه چی ده‌فــ‌ه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَااكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا (الاحزاب ٥٦.٥٧ ) قسـه وتن بـه پێـغـه‌مبـه‌ر(صلى الله عليه وسلم)یان كێشانی ئه‌و وێنــه ناڕەوایانـه لـه ڕاستیدا گاڵتـه كردنـه بـه خودی خوای گـه‌ورە وە دەبێتـه هۆی ئازاردانی دڵی هــەرچی موسڵمان هـه‌یــه بۆیـه موژدەدەدەین بـه‌و كـەسانـه كـه خوای گەورە سزایـه‌كی زۆر ناڕەحـه‌تی بۆ ئامادە كردون ئـەگـەر دەست لـه‌و كارە ناڕە وایانـه‌یان هـەڵ نـه‌گرن و پـه‌شیمان نـه‌بنـه‌وە و تۆبـه نـه‌كـه‌ن. ئێمـه وەك موسوڵمان بـه ئـه‌ركی سـه‌ر شانی خۆمانی دەزانین كـە بـه هـه‌موو شێوەیـه‌ك بـه‌رگری لـە ئاین و ێێغـه‌مبـه‌ری خۆمان بكـه‌ین، بـه‌ڵام نـه‌ك بـه‌و شێوازەی ئـه‌وان چـه‌ند شتێك باس بكـه‌ین و بیان وروژێنین كـه هیچ بنـه‌مایـه‌كی زانستیان نـه‌بێت و دوور بن لـه ڕاستیـه‌وه، بـه‌ڵكو لـه‌م چـەند دێرەی خوارەوەدا بـه شێوەیـه‌كی زۆر زانستیانـه و ژیرانـه بـه‌ر پـه‌رچیان دەدەینـه‌وە تاوەك بزانن ئـەو پێغـه‌مبـه‌رەی ئـه‌وان سوكایـه‌تیان پێكردوە چی مرۆڤێكـ بوو. لێرەدا باسی ئـه‌و خوو ڕەوشتـه بـه‌رزو جوانانـه‌ی پێغـه‌مبـه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ناكـه‌ین چونكـه ئه‌وانـه‌ی ڕەخنـه‌ی لێدەگرن نـه ئه‌و خوو ڕەوشتـه‌یان هـه‌یـه و نـه بڕواشیان بـه خوو ڕەوشتی جوان هـه‌یـه بـه‌ڵكو باس لـه چـه‌ند شتێكی زانستی دەكـه‌ین كـه ئـه‌و پێغـه‌مبـەرە(صلى الله عليه وسلم) هێناویـه‌تی و چواردە سه‌دە له‌مه‌و پێش له قورئاندا باس كراوە. ڕوو دەكه‌ینه ئـه‌و كـه‌سانـه‌ی كـه شانازی بـه زانستـه‌وە ده‌که‌ن و بـه‌موڵكی خۆیانی دەزانن دەڵێن ئـه‌و قورئانــه‌ی ئێوە بڕوای پێناكـه‌ین و سوكایـه‌تی پێ دەكـه‌ن، یـەكـەم كتێبێكـه كـه خـه‌ڵكی بانگـه‌شه دەكات بۆ زانست و دادپـه‌روەری كـه ئـه‌و دووانـه دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بـۆ سه‌ركـه‌وتن و بـه‌ردەوام بونی هـه‌موو دەوڵه‌تێك. یـه‌كـه‌م وتـه‌یـه‌ك كـه بۆ ئـه‌و پێغـه‌مبـه‌ره بـه‌ڕێزه (صلى الله عليه وسلم) هاتۆتـه خوارەوە له‌لایـه‌ن خودا وە باس له خوێندن دەكات كـه ئـه‌مه بـه‌ڵگـه‌یه لـه‌سـه‌ر ئـه‌وەی ئیسلام ئاینی زانستـه وە دواهـه‌مین وتـه‌یـه‌كیش كـه لـه قورئان هاتۆتـه خوارەوە (لا يُظلمون) واتا زوڵم ناكـه‌نن ئـه‌مـه‌ش بـه‌ڵگـه‌یـه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلام ئاینێكی دادوه‌رانه‌یه، كـه‌واته ئـه‌وەی خۆتانی پێوە هه‌ڵدەكێشن و خۆتان بـه‌دۆزەرەوەی دەزانن ئیسلام بـه چـه‌ندین سـه‌دە پێش ئێوە بانگـه‌شـه‌ی بۆكردووە وە ئێوە خۆتان بـه یـه‌كـه‌م كـه‌س دەزانن كـه خـ‌ه‌ڵكانتان بانگ‌كرد بێت بۆ ئـه‌وەی چاو بـه دونیا دا بگێڕن و لـه بونـه‌وەرەكان ورد ببه‌وە، و شانازیشی پێوە دەكـه‌ن. بـه‌ڵام ئێمـه داواتان لێ دەكه‌ین كـه ئـه‌و فه‌رموودەیـه‌ی خوای گـه‌ورە بخوێننه‌وە كـه دەفـەرموێت: قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآَخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ [ العنكبوت: ٢٠]. ئـه‌مـه بـه‌ڵگـه‌یـه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرایـه لـه‌سه‌ر گرنگی دانی ئیسلام بـه تێڕوانین و بیر كردنـه‌وە و دراسه‌كردن و هـه‌ڵسه‌نگاندن. پێغـه‌مبـه‌ری ئێمـه (صلى الله عليه وسلم) بنـه‌مایـه‌كی زانستی بۆ زانستی گـه‌ردون (علم الفلك)و ڕوداوە سروشتیـه‌كان داناوە لـه كاتێكدا كـه خـه‌ڵكانێك پێیان وابوو كـه ڕۆژ و مانگگیران لـه‌بـه‌ر ئیبراهیمی كوڕی پێغـه‌مبـه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)بۆیـه فـه‌رمووی: { إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تعالى لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته [رواه البخاري و مسلم]. ڕۆژ و مانگ دوو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خوا بۆ ژیان و مردنی هیچ كه‌سێك ڕۆ ناچن ئـه‌مـه فـەرمودەی پێغـه‌مبـه‌ری ئێمـه‌یـه(صلى الله عليه وسلم)لـە ڕۆژگارێكدا كـه ئێوە بڕواتان وابوو كـه ڕۆژوو مانگگیران ئاماژه‌ن بۆ لـە دایك بونی پیاوێكی گـه‌ورە یان مردنی یان ڕووخانی دەسـه‌ڵاتدارێك یان ڕوودانی شه‌ڕوو پێكادانێك. لـە زەمانێكدا كـه ئـه‌وروپا پڕیبوو لــه ئـه‌ستێرەناس و فاڵچی و فێڵبازەكان كـه هـه‌مووشیان جێگای بڕوای ئێوە بوون وە هـه‌رچیان بوتایـه بڕواتان پێ دەكردن لـه‌و كاتـه‌دا پێغـه‌مبـه‌ری ئێمـه (صلى الله عليه وسلم) قـه‌ده‌غـه و حـه‌رامی كردوە كـه كـه‌س نابێ بڕوا بـه‌و كـه‌سانه بكات وە خـەڵكی هان دەدا بۆ دوور كـه‌وتنـه‌وە لـه‌و كردەوانـە بۆیـه دەفـه‌رموێت: { من أتى كاهناً أو عرافاً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد [رواه أحمد]. هـه‌ر كـه‌سێك بچێتـه لای فاڵچیـه‌ك یان ئه‌ستێره‌ناسێك و بڕوای پێ بكات بـه‌وەی كـه فاڵچیـه‌كه پێی دەڵێت ئـه‌وە كافر بووە بـه‌وە كـه بۆ محمد(صلى الله عليه وسلم) هاتۆتـە خوار }. لـه زەمانێكدا كـه ئێوە پێتان وابوو كـه زەوی ڕاوەستاوە و ناجوڵێت وە زەوی سه‌نتـه‌ری هـه‌موو گـه‌ردونـه و ئـه‌ستێرەكانن بـە دەوری زەویدا دەخولێنـه‌وە. لـه‌و كاته‌دا قورئان ڕاستیه‌كی زانستیانـه‌ی بۆ خـه‌ڵك ئاشكراكرد ئـه‌ویش ئـه‌وە زەووی و ڕۆژ و مانگ و هـەرچی لـە ئاسمانـه‌كاندا هه‌یه ده‌جوڵێن و هیچییان ڕاوەستاو نین، وە ئـه‌م راستیـه‌ش چـه‌ند ساڵێكی كـه‌م لـه‌مه‌وپێش دۆزراوە تـه‌وە، خوای گـه‌ورە لـه بارەی زەوی و مانگ و ڕۆژەوە دەفـه‌رمووێت: وكل في فلك يسبحون يس: ٤٠] واتا: هـەرچی لـه ئاسمانـه‌كان و گـه‌ردووندا هـه‌یـه هه‌موودەجوڵێن و مـه‌لـه‌ده‌كـه‌ن. لـه زەمانێكدا كـه ئه‌وروپا بڕوای وا بوو خوای (با) هـه‌یـه و خوای(باران) وخوایـه‌كیش بۆ (هـه‌ورە تریشقه) لـه‌و كاته‌دا قورئان یاسایه‌كی زانستی بۆ ئاو دیاردە سروشتیانـه دەرخست كـه چـه‌ند ساڵێكی كـه‌م لـه‌مه‌و بـه‌ر دۆزراوەتـه‌وە، ئـه‌وەی قورئان پێش هـەزارو چوارسـه‌د و چـەند ساڵێك لـه‌مـه‌وبـه‌ر بۆی باس كردوین وە ئـه‌گـه‌ر دەتانـه‌وێت ڕاستیـه‌كان لـه بارەی (با) وە بخوێننـه‌وە ئـەوا بڕۆنـه خزمـه‌ت فـه‌رموودەی خوای گـه‌ورە كـه دەفـەرموێت: وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ [الحجر: ٢٢]. وە ئه‌گـه‌ر دەتانـه‌وێت بـه‌شێوەیـه‌كی هـه‌ندەسی بزانن كـه هـه‌ورەتریشقـه چۆن ڕوو دەدات كـه بـه‌لای ئێوەوە شتێكی نادیار بوو تا پێش چـەند ساڵێك لـه مـه‌وبه‌ر، ئـه‌وا ئـه‌و فـەرموودەیـەی پێغـه‌مبـه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بخوێننـه‌وە كـه دەفـه‌رموێت: ألم تروا إلى البرق كيف يمرُّ ويرجع في طرفة عين؟ [رواه مسلم]. واتـا ئایـه نابینن كـه چۆن هـه‌ورەتریشقـه دەڕوات و دەگـەرێتـه وە لـه چاو تروكانێكدا. ئایا بـه كامێرای زۆر پێشكـه‌وتوو تۆمارتان نـه‌كردووە كـە چۆن دەڕوات و دەگـەڕێتـه‌وە لـه‌یـه‌ك چاو تروكاندا وەك چۆن لـە فـه‌رموودەی پێغـه‌مبـه‌ری (صلى الله عليه وسلم)ئێمـه‌دا هاتووە. وە پێغـه‌مبـه‌ری ئێمـه(صلى الله عليه وسلم)یـه‌كـه‌م مرۆڤێكـه لـه مێژوودا كـه بانگـه‌شـه‌ی خـه‌ڵكی كردووە بۆ گـه‌ران بـه‌دوای چارەسه‌ری تازە لـە بواری پزیشكیه‌كاندا لـه‌ڕێی چـه‌ندین فـەرموودەوە وه گرنگترین بنـه‌مای پزیشكی تازەی داناوە. پێغـه‌مبـه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دەفـەرمووێت: { ما انزل الله دا‌ء الا انزل له شفا‌ء [رواه البخاري]. واتا: { خوای گـه‌ورە هیچ نـه‌خۆشیو دەردێكی نـه‌ناردووە تا وەكو چارە و دەرمانی ئـه‌و نـه‌خۆشییـه شی لـه‌گـه‌ڵدا ناردووە . ئـه‌م فـەرمودە گـه‌ورەیـه ئـه‌وەمان بـۆ دەردەخات كـه دەرمان و چارەسـه‌ری هـەرچی نـه‌خۆشی هـه‌یـه ئـه‌گـه‌ر بگـه‌رێیت دەست دەكـه‌وێت با گرانترین وخراپترین نـه‌خۆشیش بێت، ئـه‌مـه‌ش ئـەو دەگـه‌یـه‌نێت كـه مرۆڤ ئـه‌گـه‌ر بـه‌دوای چارەسه‌ردا بگـه‌ڕێت دەستی دەكـه‌وێت، ئایا ئـەمڕۆ زاناكانتان ئـه‌وە پـه‌یڕەو ناكـه‌ن لـه گـه‌ڕانیان بـە دوای چارەسه‌ری زۆرێك لـه نـه‌خۆشیه‌كان كـه لـه‌ڕ‌ابوردودا پێیان وابوو چارەسه‌ریان نییـــه. ئـه‌مڕۆ شانازی دەكـه‌ن بـه‌وەی كـه ئێوە یه‌كـەم كـه‌سن كـه سه‌رەتای دروستبونی گـەردونتان دۆزیوەتـه‌وە وە دووپاتی دەكـەنـه‌وەكـه گـه‌ردوون بریتیی بووە لـە یـه‌ك پارچـەی گـه‌ورە پاشان تـه‌قیوەتـه‌وە و پارچـەكانی لـە بۆشایی ئاسماندا بڵاو بۆتـەوە و ڕۆژ و مانگ و زەووی و هـه‌موو ئـه‌ستێرەكان لـه‌وە دروست بوو ، بـه‌ڵام لـە بیرتان چووە كـه پێغـه‌مبـه‌ری ئێمـه (صلى الله عليه وسلم)پێش هـەزارو چوارسەد و چـەند ساڵێك لـە مـه‌وپێش باسی لـه‌و ڕاستیه كردووە لـە كاتێكدا كـه لـه‌سه‌ر زەووی مرۆڤێك نـه‌بوو كـه ئـه‌و ڕاستیه بزانێت و باسی بكات. خوای گـە ورە و باڵادەست دە فـەرموێت: أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ [الانبیا‌ء ٣٠] ئـه‌گـه‌ر لـه بوارە زانستیه‌كاندا بگـه‌ڕێین سـه‌دان بـه‌ڵكو هـه‌زاران بابـه‌تی زانستی دەبینین كـه ئـه‌مڕۆ بـه‌لای زاناكانـه‌وە هیچ گومانێك لـه ڕاستیاندا نییـە وە دەبینین كـه قورئان یان فـەرموودەكـانی پێغـه‌مبـه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چواردە سه‌دە له‌مه‌وبـه‌ر باسیان لێوە كردووە. بۆیـه داوا لـه‌هـەموو ئـه‌و كـه‌سانـه دەكـەین كـه گوێیان گرانـه یان ناتوانن ببیستن با نكۆڵی لـه دەنگی خۆش نـه‌كـه‌ن وە ئـه‌وانـه‌ی كـه كوێرن با نكۆڵی لـه وێنـه جوانـه‌كـان نـه‌كـه‌ن وە ئـه‌وانـه‌ی ناتوانن بۆن بكـه‌ن با نكۆڵی لـه بۆنی خۆش و بۆنی میسك و عـه‌تر نـه‌كـه‌ن. بۆیـه وێنـه‌ی پێغـه مبـه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بـه‌جوانترین شێوە و پرشنگداری دەمێنێتـه‌وە هـه‌ر چـه‌ند كافر و بێ دینـه‌كان بیانـه‌وێت بێشێوێنن وە فه‌رمودەكانی ئـه‌و پێغـه‌مبـه‌رە بـه‌ڕێزە(صلى الله عليه وسلم) بـه‌جوانترین و پاراوترین وتـه‌كانی مرۆڤ دادەندرێت تا ڕۆژگار بمێنێت هـەرچه‌ندە ناحـه‌زان پێچـه‌وا نـه‌كـه‌ی بسەلمێنن. ﴿يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ * هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ﴾ [التوبة: ٣٢-٣٣]. لـە كۆتایدا دەڵێین:خوای په‌روه‌ردگارمان! تۆ لـه هـه‌موو ئـه‌وانـه بـه‌هێزتریت وە تۆ لـه‌هـه‌مووكـه‌سێك باشتر دەتوانیت بـه‌رپـه‌رچی ئـه‌وانـە بده‌یتـه‌وه و تۆ خۆت لـە قورئانـه‌كـه‌تدا فـه‌رمووتـه إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا [الاحزاب ٥٧] ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م بابه‌ته له نووسینی ئه‌ندازیار (عبد الدائم الكحول)ه. وه‌رگێڕان: عوسمان ستار.