دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام كۆچیدواییی خاوه‌نی به‌ناوبانگترین كتێب له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوێنی ڕۆژی هه‌ینی ١/١٢/٢٠٠٦ ڕێكه‌وتی ١٠ زولقیعده‌ی ١٤٢٧ك، بانگخواز و زانای پایه‌به‌رزی هیندی (صفي الرحمن المباركفوري) له هیندستان كۆچی دوایی كرد. ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه خاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگ له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) (الرحیق المختوم)ه كه به ڕای زۆرێك له‌وانه‌ی گرنگی به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌ده‌ن له به‌ناوبانگترین ئه‌و كتێبانه ده‌ژمێرێن كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نووسرابن. شایه‌نی باسه كه شێخ موباره‌كفووری یه‌كێكه له زانا به‌رزه‌كانی جیهانی ئیسلامی و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی سه‌له‌فی له هیندستاندا ته‌رخان كردبوو. عامر كوڕی شێخ به‌م شێوه باس له باوكی ده‌كات: "له دێی حوسه‌ینئاباد له شاری بنارس له هیندستان ساڵی ١٩٤٢ له‌دایك بووه. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به وانه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌ی ئیسلامیی (فیضي عام) خوێندوویه‌تی. پاشان له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی جیاجیادا له "موباره‌كفوور" و "هباد" و "سيلمی" ده‌رسی وتۆته‌وه. پاشان وه‌ك مامۆستایه‌كی وانه‌ی فیقهـ و فه‌رمووده له زانكۆی سه‌له‌فیی بنارس بۆته مامۆستا؛ بۆته سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی مانگانه كه زانكۆی بنارس له‌ژێر ناوی "فه‌رمووده‌ناس"دا ده‌ریكردووه. عامر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "باوكم سه‌فه‌ری كرد بۆ میرنشینیی عه‌ره‌بی سعوودی و له‌وێ بۆ ماوه‌ی ده ساڵ (١٩٨٨-١٩٩٨) له زانكۆی ئیسلامیی مه‌دینه‌ی پیرۆز كاری كردووه. هه‌روه‌ها وه‌ك توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك له كتێبخانه‌ی "دار السلام" له شاری ریاز كاری كردووه. كۆمه‌ڵێك نووسراوی هه‌ن له‌وانه: (شه‌رحێك له‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیم، كورته‌یه‌كی ته‌فسیری ئیبن كه‌سیر، شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی "بلوغ المرام"، كتبێی "الرحیق المختوم" له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا، هه‌روه‌ها كتێبی"روضة الانوار في سيرة نبي المختار""" زانای پایه‌به‌رز هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی تایبه‌تی بوو، له‌وانه زانست و زانیارییه‌كی زۆر و بێوێنه، ملكه‌چی و خۆبه‌كه‌مزانییه‌كی كه‌موێنه و گه‌لێك سیفه‌تی به‌رزی دیكه‌ش. نه‌یویستووه خۆی ده‌ربخات و به‌رچاو بێت؛ له زۆرێك له كۆڕ و كۆنگره‌كاندا له هیندستان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه و شوێنانی دیكه‌شدا به‌شداری كردووه. ئه‌و كتێبه‌شی (الرحیق المختوم) كه له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نووسیویه‌تی، خه‌ڵاتی ڕابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له پێشبڕكێی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ردا له ساڵی ١٣٩٦ك وه‌رگرت. ئاماژه ئه‌كرێت به‌وه‌ی كه شێخ موباره‌كفووری به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بانگخوازانی سه‌له‌فی ده‌ژمێررێت له هیندستان. له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا شێخ به‌م شێوه‌یه باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی ئه‌كات له هیندستان و ده‌ڵێت: "بانگه‌وازی سه‌له‌فیی هاوچه‌رخ خوای گه‌وره خێرێكی ئێجگار زۆری له بواره‌كانی بیروباوه‌ڕ و په‌روه‌رده و خوێندن و شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌تدا پێ هێناوه‌ته دی. كاتێك ئه‌م بانگه‌وازه به هێزی به‌ڵگه و سه‌لماندن و ڕۆشنیی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فی به‌ره‌نگاری زۆرێك له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی شوێنێراو و لادراو بۆوه، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له ده‌روونی خه‌ڵكی و بینش و بۆچوه‌نیان دروست كردووه؛ به‌وه‌ش ڕێژه‌ی دیارده‌ی ئه‌فسانه و لادان له ناو موسڵماناندا كه‌م بۆته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاڵپشتان و یارمه‌تیده‌رانی ئه‌م عه‌قیده‌یه زۆرتر و به‌هێزتر بوون. هه‌روه‌ها بنكه شه‌رعییه‌كان، وتارخوێن و ئامۆژگاریكه‌رانی سه‌له‌فیی زانستی له سه‌رتاسه‌ری هیندستاندا زیاتر بوون و چێنێكی زۆر له گه‌نج و لاوان سوورن له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و وازهێنان له بیدعه و كاری داهێنراو، سوپاس بۆ خوا."" خوای گه‌وره له شێخی به‌ڕێز خۆش بێت و جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت. (انا لله وانا اليه را‌جعون). ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: ماڵپه‌ڕی (العربية.نت).