دانراوه له‌لایه‌ن: عەلی هەولێری فێرگە هۆشیارکرنه‌وه‌یه‌ك بۆ زماندرێژییەکانى بەرنامەى بەنه‌وێریی کەناڵى ئاسمانیی نالیا السلام على من تبع الهدى.الحمد لله وحدە والصلاة والسلام على من لا نبي بعده. و بعد... پاش دەرچوونى بەرنامەیەك بە ناوى بەبوێرى لە کەناڵى ئاسمانیى (نالیا NRT) دوێنێ شەو، دەرچوو بەبوێرى دەربارەى چى؟! بەبوێرى دەربارەى بێڕێزیکردن بەرامبەر خودا و ئایەتە پیرۆزەکانى خودا و بەرامبەر فه‌رمووده پیرۆزەکانى پێغەمبه‌ر صلى الله عليه وسلم؟! بۆیە بەپێویستم زانى هوشیارتان بکه‌مه‌وه که‌وا له وڵاتی موسڵمانان له‌سه‌ر خه‌لکێکی موسڵمان بۆتان نییه کوفری زه‌ق و ئاشکرا بکه‌ن! ئێمه ده‌زانین ئێوه که‌ناڵێکی عەلمانین. ئه‌گه‌ر ده‌تا‌نه‌وێت بازاڕ و چالاکیی که‌ناڵه‌که‌تان باش بێت، به‌وه بازاڕتان باش نابێت که دژی ئیسلام و موسڵمانان بوه‌ستن، به‌ڵکوو ده‌که‌و‌نه به‌ر نه‌فره‌تی خوای گه‌وره و موسڵمانان. چونکه وه‌ك کورده‌واری ده‌ڵێت تفی سه‌رەوهه‌وراز به خاوه‌نه‌کی ده‌که‌وێته‌وه. لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنەکه‌تان (NRT) لەگەڵ بەڕێز (د. عبدالوهاب)دا بە مانشێتێکى کوفری (جارێك ئەنفال کراین، با جارێکى تر ئەنفال نەکرێین!) هه‌رشتێك ده‌بێت باسی ئه‌نفال ده‌که‌ن!! ئه‌وی که هه‌موومان ده‌زانین سه‌دامی تاغووت ئه‌م ناوه پیرۆزه‌ی به‌کار هێنا بۆ دژایه‌تیکردنی قورئان. هه‌مووشمان ده‌زانین که سە‌دام فیرعه‌ونێك بوو فڕی به ئیسلامەوە نه‌بوو. بۆ هه‌ر ده‌یشکێننه‌وه بۆ سه‌ر ئیسلام؟ بۆ ئه‌وه‌ی جووله‌که و خاچپه‌رسته‌کان له خۆتان ڕازی بکه‌ن؟! ئه‌ی بۆ باسی کوردایه‌تییه‌که‌ی خۆتان ناکه‌ن؟! خۆ ڕابردوویه‌کی ئه‌وەنده پاکتان نییه. ڕابردوویه‌کی خوێناویی پیس؛ ٣٦ هه‌زار که‌س کوژرا له شه‌ڕی براکوژی. هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌که‌ش جاشایه‌تییان کرد بۆ سه‌دامی تاغووت له ١٩٦٦ و ٣١ی ئابی ١٩٩٦. به‌ڵام ئێوه که‌ڕ و کوێرن له‌ڕاست حه‌ق، بۆ باسی ئه‌مه ناکه‌ن؟! هه‌روەك خوداى گەورە دەفەرموێت۞: إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ. (الانفال: ٢٢). به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌قبێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیر و هۆشیان ناخه‌نه کار و تێنافکرن و بیر و مێشکیان قفڵ داوه). وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ. (الانفال: ٢٣). خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تێدا به‌دی بکردنایه، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنی)، ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن. وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ. (الانفال: ٢٥). هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ك تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردووه (به‌ڵکوو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه). بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به‌زه‌بره. ئێمه ده‌مانزانی له‌به‌رچاوی جوانی موسڵمانان نه‌بوو مامۆستایانی ئیسلامیتان به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه. ده‌تانویست زه‌مینه بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌م کوفرانەی ئێستا. له کۆتاییدا ده‌ڵێم ئاگاداری زمانتان بن و به‌خۆتاندا بچنه‌وه. وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.