مه‌ددی فه‌رعی (المد الفرعي) کوڕی خاك مه‌ددی فه‌رعی(المد الفرعي) دووه‌م: مه‌ددی فه‌رعی(المد الفرعي): ئه‌و مهددهیه كه له‌سه‌ر هۆكارێك ڕاوه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌ش دوو جۆره(هه‌مزه و زه‌ننه). مه‌دد دوو جۆره. 1- له‌فزی(لفضی). 2- مه‌عنه‌وه‌ی(معنوی). هه‌رچی مه‌عنه‌وییه: ئه‌و دریژكردنه‌وه‌ی مهددهیه كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر زیاده‌ڕه‌وی له نه‌رێكردن(النفي)ه، وه‌ك لاريب فيه و لاشيه فيها. ئه‌م جۆره مه‌دده له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس له عاسیمه‌وه به‌ڕێگه‌ی شاتیبی نیمانه. هه‌رچی مه‌ددی لهفزیشه مه‌ددی فه‌رعییه. ئه‌وه‌یه كه‌له‌دوای یه‌كێك له‌پیته مهددهكانهوه ، یان هه‌مزه هاتبێت یاخود پێتیكی زه‌ننه‌دار. ئه‌م مه‌دده ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مه‌ددی ئاسایی(طبیعی)یه. تێبینی/ مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی ههمزهوه ده‌شێت هه‌مزه‌كه له‌پێشی پیته مه‌دده‌كه‌وه بێت(ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌یه و باسی دێت)، به‌ڵام هه‌رچی مه‌ددێك كه به‌هۆی زه‌ننه‌وه بێت مه‌رجه له‌دوای پیته مه‌دده‌كه‌وه بێت و هه‌روه‌ها كۆبوبێته‌وه له‌گه‌ڵی له‌یه‌ك ووشه‌دا. جۆره‌كانی مه‌ددی فه‌رعی. یه‌كه‌م: مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی ههمزهوه، مهددهكانی به‌ده‌ل و پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو(الجائز المنفصل) ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه، مه‌ددی لازیم و مه‌ددی تووشهاتوو به‌زه‌ننه ده‌گرێته‌وه. درێژه‌ی ئه‌م مه‌ددانه. یه‌كه‌م: مه‌ددی فه‌رعی بههۆیههمزهوه. 1. مه‌ددی به‌ده‌ل: كاتێك دوو پیتی هه‌مزه به‌دووی یه‌كدا هاتن ، یه‌كه‌میان جوڵاو(متحرك) ودووه‌میان زه‌ننه‌دار (ساكن) بوو ئه‌وا ده‌بێت هه‌مزه‌ی دووه‌م بگۆڕدرێت بۆ پیتێكی مه‌دد به‌ڵام شێوه‌ی جووڵه‌ی(حركه) هه‌مزه‌ی یه‌كه‌م وه‌ربگیرێت له‌پیتدا، واته ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی هه‌مزه‌ی یه‌كه‌م سه‌ره(الفتحة) بێت ئه‌وا هه‌مزه‌ی دووه‌م ده‌كرێته ئه‌لیفی مه‌ددی و ئه‌گه‌ر بۆر(الضمة) بێت ئه‌وا ده‌كرێته ( و )ی مه‌ددی و ئه‌گه‌ر ژێره(الكسرة)ی هه‌بێت ئه‌وا دووه‌م ده‌كرێته( ی )ی مه‌ددی. نموونه/ وه‌ك ءاتي كه‌پێشتر (أَأتي) بووه، أُوتوا كه‌پێشتر (أؤتوا) بووه، إيتآء پێشتر(إئتآء) بووه. *نموونه‌ی تر له‌م شێوه‌یه ءامَنَ ، ءادم ، ءازَر. مه‌ددی هاوشێوه‌ی به‌ده‌ل(شبیه البدل): زانایان حاڵه‌تی پیتێكی مه‌دد( كه پێشتر هه‌مزه نه‌بووبێت) ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه هه‌مزه هاتبێت، ئه‌وا حوكمه‌كه‌یان هه‌روه‌ك مه‌ددی به‌ده‌ل داناوه و ناویان لێ ناوه مه‌ددی هاوشێوه‌ی به‌ده‌ل. نموونه: قرءان ، إسرآئيل ، الضَمْئان، مسؤلا، أُُوحِیَ ، بآءوا ، ءايه. [pagebreak] * بڕی درێژکردنه‌وه‌ی: دوو یه‌كه‌یه(حركه). تێبینی/ زانایان له‌به‌ر هاتنی هه‌مزه له‌پێش پیتی مه‌دده‌وه، ناوی مه‌ددی به‌ده‌لیان هێناوه بهمهددی پێش هاتوو به‌هه‌مزه (مد السابق بالهمز) حاڵه‌ته‌كانی مه‌ددی به‌ده‌ل له‌كاتی وه‌ستان و ڕۆیشتندا. 1- مه‌دده‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت له‌وه‌ستان و له‌ڕۆیشتن، وه‌ك:ءامنَ ، قرءان ، مسؤلا 2- مه‌دده‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتی ڕۆیشتن وئه‌نجام نادرێت له‌كاتی وه‌ستان، وه‌ك: مئاب له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی وه‌ستان مه‌ددی تووشهاتوو به‌زه‌ننه(المد العارض للسکون) ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه به‌هێزتره. 3- مه‌دده‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتی وه‌ستان و ئه‌نجام نادرێت له‌كاتی ڕۆیشتن وهكدعآءً وندآءً ده‌بێته(دعآءا ونداءا) ، به‌ڵام له‌كاتی ڕۆیشتن حاڵه‌تی تێكهه‌ڵكێشكردن (إدغام) وشاردنه‌وه (اخفاء) ڕووده‌دات و مه‌دد نامێنێت. * ئه‌م جۆره نموونانه، ده‌توانین به مه‌ددی له‌جیاتی(مد العوض)دا بنێین ، چونكه له‌باتی تهنوینهكهیه ئه‌لیفی مه‌ددی داده‌نرێت. 4- مه‌دده‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها له‌كاتی ده‌ستپێكردن به وشه‌كه. ئه‌مه كاتێك ده‌بێت وشه‌یه‌ك به‌دوو هه‌مزه ده‌ستپێبكات، یه‌كه‌میان هه‌مزه‌ی وه‌سڵ بێت و ئه‌وی تریان هه‌مزه‌ی قه‌تع(قطع) بێت. له‌حاڵه‌تی گه‌یاندنی وشه‌كه له‌گه‌ڵ پێش خۆی، هه‌مزه‌ی یه‌كه‌م( هه‌مزه وه‌سڵه‌که) ناخوێنریته‌وه و ئیتر مه‌دد نامێنێت وته‌نها هه‌مزه‌ی دووه‌م ده‌خوێنرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و ووشه‌یه خوێندنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین ئه‌وا هه‌ردوو هه‌مزه‌كه ده‌خوێنرێته‌وه و ئه‌وكاته وه‌ك مه‌ددی به‌ده‌ل دووه‌م هه‌مزه ده‌گۆڕڕێت بۆ پیتی مه‌دد. لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی پیته مه‌دده‌كه دیاری بكرێت پێویسته جووڵه‌ی هه‌مزه‌كه(یه‌كه‌م هه‌مزه كه بریتییه له هه‌مزه وه‌سڵه‌كه) دیاری بكرێت چونكه جۆری ئه‌و جوڵه‌یه‌یه جۆری پیته مه‌دده‌كه دیاری ده‌كات، هه‌روه‌كو له سه‌ره‌وه باس كراوه. زانینی جوڵه‌ی هه‌مزه وه‌سڵه‌كه به‌هۆی جوڵه‌ی پیتی سێیه‌می وشه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت.( ئه‌مه یاسای دیاری كردنی جوڵه‌ی هه‌مزه‌ی وه‌سڵه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنه‌وه پێی) باسی ئه‌مه‌ش له‌داهاتوو دێت. بۆیه ئه‌گه‌ر سێیه‌م پیت بۆردار(مضموم) بوو بهبۆرێكی ڕاستی(أصلي) ئه‌وا جوڵه‌ی هه‌مزه‌كه بۆر (الضمة) ده‌بێت. وه‌ك أُُؤْتُمِنَ که له ئایه‌تی فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ وَلْيَتَّقِ اللّهَ رَبَّهُ [البقرة:283] لێره‌دا ئه‌گه‌ر بخوێنین له وشهیأُُؤْتُمِنَ به‌م جۆره دهخوێنرێتهوهأُُوْتُمِنَ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێیه‌م پیت سه‌ره‌دار(مفتوح) بوو وهکإئذَنْ لي له‌ئایه‌تی وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ائْذَن لِّي وَلاَ تَفْتِنِّي[التوبة:49]. یان ژێردار(مكسور) بێت وهکإئْتِيا له ئایهتیفَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ[ فصلت:11]. وه یاخود بۆردار(مضموم عارض)بێت بهبۆرێكی تووشهاتوو(عارض) ئه‌وا خوێندنه‌وه‌ی هه‌مزه وه‌سڵه‌كه ده‌خوێنینه‌وه بهژیرداری وه‌ک إئتواله ئایهتیفَأَجْمِعُوا كَيدَكُمْ ثُمَّ ائْتُوا صَفًّا وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَى ، ئه‌وكاته‌ش كهجوڵهی ههمزهكهمان زانی ئیتر جوڵه‌ی پیته مه‌دده‌كه دیاری ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه: ووشه‌ی ائْذَن دهبێتهإيذن ، ووشهیاِئْتِيَا دهبێتهإيتيا ، وشه‌ی ائْتُوا ده‌بێته إيتوا. [pagebreak] 2. مه‌ددی پێویستی لکاو(المد الواجب المتصل). ئه‌وه‌یه که پیتێك له پیته‌کانی مه‌دد له دوایه‌وه هه‌مزه هه‌بێت و هه‌ردووکیان له یه‌ک ووشه‌دا بن. بۆچی ناوی وا هاتووه؟ وه‌ڵام: پێویست(واجب) مانای ئه‌وه‌یه که هه‌موو خوێنه‌ران(القراء) یه‌کده‌نگن له درێژکردنه‌وه‌ی به زیاتر له مه‌ددی ئاسایی(طبیعي)، لکاویش(متصل) واته هه‌روو پیتی مه‌دد و هۆکاری مه‌دد له‌یه‌ک وشه‌دا کۆبونه‌ته‌وه. نموونه: سآء ، سوء ، سيئت ، الملآئكة ، القلآئِد. * بڕی درێژکردنه‌وه‌ی: له نێوان(4-5) یه‌که‌یه(حرکه) له کاتی ڕۆیشتن و(4) یه‌که له پێشتره، به‌ڵام له‌کاتی ڕاوه‌ستان(6) یه‌که درێژده‌کرێته‌وه. * ئه‌گه‌ر له کاتی ڕۆیشتن(4) یه‌که درێژبکرێته‌وه، له وه‌ستاندا(5) یه‌که و ئه‌گه‌ر له ڕۆیشتن(5) یه‌که بێت، له وه‌ستان(6) یه‌که درێژ ده‌کرێته‌وه. تێبیبنی/ 1- یه‌کسانی له درێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو مهددێکی پێویستی لکاو له‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا. 2- ده‌ربڕینی هه‌مزه‌ی دوای مه‌دده‌که ئه‌گه‌ر که‌وته کۆتایی وشه‌که و ڕاوه‌ستاین له‌سه‌ری به جۆرێک ده‌نگه‌که‌ی به‌ند بکرێت و به‌بێ هیچ قورسکردن(التشدید) و جووڵه پێدانێک(القلقة). 3. مه‌ددی ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو(المد الجائز المنفصل). ئه‌وه‌یه که پیتێکی مه‌دد بکه‌وێته کۆتایی وشه‌یه‌ک و هه‌مزه‌که‌ش له دواوه‌ی بێت به‌ڵام له سه‌ره‌تای وشه‌یه‌کی تر. بۆچی ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه؟ وه‌ڵام: ڕێپێدراو(جائز)واته ڕێگه‌مان پێدراوه مه‌دده‌که درێژبکه‌ینه‌وه له نێوان(2-4-6) یه‌که و (منفصل)یش واته پیته مه‌دده‌که له کۆتای وشه‌یه‌که و هه‌مزه‌که‌ش له سه‌ره‌تای وشه‌ی دووه‌م، یان وه‌ک بڵێین پیتی مه‌دد و هۆکاره‌که‌ی جیان له یه‌کتری. نموونه: بمآ أنزل الله ، قوا أنفسکم ، وفی أنفسکم. * بڕی درێژکردنه‌وه‌ی: له لای حه‌فس له عاسیمه‌وه به‌ڕێگه‌ی شاتیبی له نێوانی(4-5) یه‌که درێژده‌کرێته‌وه له کاتی ڕۆیشتن و (4) یه‌که‌ش له پێشتره، به‌ڵام له‌کاتی ڕاوه‌ستان هه‌روه‌ک مه‌ددی ئاسایی ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆکاری مه‌دده‌که نامێنێت، وه‌ک فلمآ أضآءت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فلما بوه‌ستین. تێبینی/ 1- یه‌کسانی له درێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو مهددێکی ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو له یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا. 2- ئه‌م مه‌دده له‌لای حه‌فس له عاسیمه‌وه به‌ڕێگه‌ی شاتیبی دوای مه‌ددی پێویستی پێکه‌وه‌بوو ده‌که‌وێت، واته ئه‌گه‌ر مه‌ددی پێویستی پێکه‌وه‌بوو(4) یه‌که درێژکرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌میش (4)یه‌که درێژبکرێته‌وه، بڵام ئه‌گه‌ر مه‌ددی پێویستی پێکه‌وه‌بوو (5) یه‌که درێژکرده‌وه ئه‌وا ئه‌میش (5) یه‌که درێژبکرێتهوهو به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه.. 3- ئه دوو وشانه‌ی که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له نووسیندا به‌یه‌ک وشه نووسراون، هه‌ر له مه‌ددی ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو داده‌نرێن، وه‌ک يآءيها ، هآأنتم ، هؤلآء. له‌م دوو وشانه‌دا جائیز نیيه له‌یه‌کیان جیا بکه‌ینه‌وه. 4. مه‌ددی سیڵه‌ی گهوروهش(الصلة الکبری) ده‌توانین به‌م جۆره مه‌دده دابنێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی (ه)ی ڕاناو ئه‌گه‌ر بوو به مه‌ددی سیڵه ئه‌وا ده‌نگه‌که‌ی وه‌ك پیتی (و) یان(ي)ی مه‌ددی لێ دێت و سیڵه‌ی گه‌وره‌ش هه‌مزه‌ی له دواوه دێت بۆیه ده‌شێت ناوی به‌رین به مه‌ددی مۆڵه‌تدراوی سه‌ربه‌خۆ. [pagebreak] دووه‌م : مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه. هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد كه مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه دوو جۆره. 1) به‌هۆی زه‌ننه‌ی ڕاستی(أصلي) یه‌وه، ناوی هاتووه بهمهددی لازیم. ئه‌م جۆره‌ش ده‌بێته دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌وانێش هه‌ریه‌كه‌یان دوو لقن(به‌شن). • مه‌ددی فه‌رعی لازیمی وشه‌یی(المد الفرعي اللازم الكلمي). واته پیته مه‌دده‌كه و پیته زهننهدارهكهی دوای ئه‌و له‌یه‌ک وشه‌دا بێت، دوو به‌شه. أ- مه‌ددی فه‌رعی لازیمی ووشه‌یی قورس(المد الفرعي اللازم الكلمي المثقل). ئه‌وه‌یه ، ووشه‌یه‌ك پیتیكی مه‌ددی تێدابێت ولهدوایهوه پێتیكی قورس(شه‌ده‌دار) هاتبێت. پیته قورسه‌كه(شهدهدارهكه) پێكهاتووه لهزهننهدارێك وجوڵاوێك. واته ده‌توانین بڵێن كه‌له‌دوای مه‌دده‌كه‌وه پیتێكی زه‌ننه‌دار هاتووه كه‌له‌ناو پیته قورسهكهدا شاردراوه‌ته‌وه، به‌ده‌نگ هه‌ستی پێ ده‌كرێت وبهنووسین نابینرێت . نموونه: الحآقة- الصآخة- ولا الضآلين-ولا آمين- الطآمة. ههروههاءآلذكرين- ءآلله هه‌رچه‌نده ئه‌م نموونانه مه‌ددی جیاكه‌ره‌وه(الفرق) شیان پێ ده‌وترێ. **دوو ووشه‌ی ءآلذكرين- ءآلله ڕوویه‌كی تری هه‌یه له‌خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس له عاصيم به‌ڕێگه‌ی شاتیبی، ئه‌ویش بریتییه له‌خوێندنه‌وه‌ی پیته مه‌دده‌كه وه‌ك هه‌مزه‌یه‌كی ئاسانكراو (سووك)، كه به‌جۆرێك ده‌نگی بێت وه‌ك له‌نێوان ده‌نگی هه‌مزه و ئه‌لیفدا بێت. هه‌مزه‌ی ئاسان(الهمزةالمسهلة).فێربوونی ئه‌مه و ڕه‌وانكردنی له‌ڕێگه ئاماده‌بوون له‌لای خوێنه‌رێكی شاره‌ز (القارئ) كه‌به به‌رچاوه‌وه لێوه‌ی فێرببیت. بڕی درێژکردنه‌وه‌ی: (6) یه‌كه دریژ ده‌كرێته‌وه. تێبینی/ 1- ئه‌م مه‌دده و هه‌موو مه‌دده لازیمهكانی تریش نابێت كه‌متر له(6)یه‌كه درێژ بكرێنه‌وه یاخود زیاتر، جاری وا ده‌بێت خوێنهركه شارهزانهبێت ده‌یگه‌یه‌نیت(8) یه‌كه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه. 2- ده‌رخستنی شه‌دده‌ی سهرپیتی دوای مه‌دده‌كه ده‌بێت زۆر ته‌واو دیار بێت،له‌گه‌ڵ سه‌رنجی ئه‌وه‌ش كه‌زۆر له‌سه‌ر ده‌نگی پیته‌كه نه‌مێنیته‌وه مه‌گه‌ر پیته‌كه(ن) یان(م) بێت ئه‌ویش له‌به‌ر مینگهگهی الطآمة- جآن. ب- مه‌ددی فه‌رعی لازیمی ووشه‌ی سووك(المد الفرعي اللازمي الكلمي المخفف) ئه‌وه‌یه ، ووشه‌یه‌ك پیتێكی مه‌ددی تێدابێت و له‌دوایه‌وه پیتێكی سووك(واته ڕووت بێت لهشهدده)ی زهننهداره هاتبێت. نموونه: ءآلأن. بڕی درێژکردنه‌وه‌ی: (6) یه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه. تێبینی/ وشهیءآلأن ڕوویه‌كی تری هه‌یه له‌خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس له عاصيم به‌ڕێگه‌ی شاتیبی، ئه‌ویش بریتی یه خوێندنه‌وه‌ی پیتهمهددهكه وه‌ك هه‌مزه‌یه‌كی ئاسانكراو (سووك) كه به‌جۆرێك ده‌نگی بێت وه‌ك له‌نێوان ده‌نگی هه‌مزه و ئه‌لیفی دابێت(الهمزه المسهلة). فێربوونی ئه‌مه و ڕه‌وانكردنی له‌ڕێگه ئاماده‌بوون له‌لای خوێنه‌رێكی شاره‌زا(القارئ) كه‌به به‌رچاوه‌وه لێوه‌ی فێربیت. • مه‌ددی فه‌رعی لازیمی پیتی(المد الفرعي اللازم الحرفي). له‌باسی مه‌دده‌كان و مه‌ددی ئاسایی‌دا ڕوونكردنهوهیهكمان له‌سه‌ر مه‌دد له‌ناو پیته‌كان نووسیوه. ده‌توانی بگه‌ڕیته‌وه سه‌ری. ئهوپیتانهی كهپیتهكانی هیجای(پیتی خوێندنه‌وه‌ی) له سێ پیت پێكهاتووه، ناوه‌ڕاستیان پیتی مه‌دده، هه‌موویان له‌جۆری مه‌ددی فه‌رعی لازیمی پیتین. ته‌نها پیتی ئه‌لیف نه‌بێت كه مه‌ددی تێدانییه و له‌گه‌ڵ پیتی(عین) كه حوكمه‌كه‌ی ده‌چیته ژێر حوكمی مه‌ددی نه‌رم(لین). پیته‌كان له‌گه‌ڵ پیتی(عین)یش له‌م وته‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه(نقص عسلكم). ژماره‌یان لێره‌دا(8) ده‌كات، به‌بێ (ع)یش له‌م وته‌یه‌دا كۆبونه‌ته‌وه (سنقص لكم).ژماره‌یان لێره‌دا(7) ده‌كات. مه‌ددی فه‌رعی لازیمی پیتی دووبه‌شه. أ- مه‌ددی فه‌رعی لازیمی پیتی قورس(المد الفرعي اللازم الحرفي المثقل).ئه‌وه‌یه یه‌كێك لهوپیتانهی سه‌ره‌وه كه پیته‌كانی هیجای له(3) پیت پێكهاتووه و ناوه‌ڕاستیان پیتی مه‌دده و پیتی سێیه‌می زهننهداره و تێكههلكێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوای خۆی ئه‌وكات پیتێكی قورس دروست ده‌بێت له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئیدغامه. نموونه: ال‌م ده‌بێته ئه‌لیف لام میم : ئه ليف لاميم.. طسم ده‌بێته طا سين ميم : طا سيميم. *ئه‌و پیتانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان تیا ڕووده‌دات، بریتیه له: ال‌م له نێوان( لام و میم ) كه له سه‌ره‌تای سووره‌ته‌كانی(البقرة- آل عمران- العنكبوت- الروم- لقمان- السجدة) هاتوون. طسم له‌نێوان(سین و میم) كه له‌سه‌ره‌تای سووره‌ته‌كانی(الشعرا‌ء- القصص) المص له نێوانی( لام و میم) كه له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی(الاعراف) المر له‌نێوانی (لام و میم) كه له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی(الرعد) بڕی درێژکردنه‌وه‌ی (6) یه‌كه‌یه. ب- مه‌ددی فه‌رعی لازیمی پیتی سووك(المد الفرعي اللازم الحرفي المخفف).ئه‌وه‌یه كه له‌دوای پیتی سێیه‌می هیجای پیتێك له پیته(3) هیجائیهكان پیتێكی تر بێت حاڵه‌تی تێكهڵكێشكردن له‌نێوانیان ڕوونه‌دات، هه‌تاكو پیتی قورس دروست نه‌بێت، ئه‌وكاته پیته‌که هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه بهزهننهداری وبۆیه ده‌بێته پیتێكی سووك. نموونه الر ده‌بێته ئه‌لیف لام را. ئه‌لیفی ناو (ل: لام) پیتی مه‌دده و له‌دوایه‌وه میم دێت زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ دوای خۆشی كه پیتی (ر)یه هیچ دروست ناكات. به‌ڵكو حاڵه‌تی ئاشكرای میمی زه‌ننه‌دار پێك ده‌هێنن. ص: ده‌بێته صاد له سورهتیص ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی ئه‌لیفی مهددییه و له‌دوایه‌وه(د) هاتووه پیتێكی سووكه (زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره) و له‌گه‌ڵ هیچ تێكه‌ڵ نابێت. ئه‌و پیتانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێدا ڕووده‌دات له سه‌ره‌تای ئه‌م سوڕه‌تانه‌دا هاتوون. یه‌که‌م/ س له : 1. (يس: له يس). 2. (طس: له النمل). 3. (طسم: له الشعرا‌ء ، القصص). 4. (حم عسق: له الشوری). دووه‌م/ (ص) له: 1. سووره‌تی(ص). 2. (المص: له الأعراف). 3. (کهیعص: له مریم). سێیه‌م/ م له : 1. (ال‌م: له البقرة ، آل عمران ، العنکبوت ، الروم ، لقمان ، السجدة). 2. (حم: له غافر ، فصلت ، الزخرف ، الدخان ، الجاثیة ، الأحقاف). 3. (طسم: له الشعرا‌ء ، القصص). 4. (). 5. (المر: له الرعد). چواره‌م/ ک له: (کهیعص: له مریم). پێنجه‌م/ (ق) له: 1. سووره‌تی(ق). 2. (حم عسق: الشوری). شه‌شه‌م/ ن له: سووره‌تی(ن). حه‌وته‌م/ (ع) له: 1. (کهیعص: له مریم). 2. (حم عسق: له الشوری). جێی سه‌رنجه که ئه‌م پیته وه‌ک باسمان کرد حوکمی مه‌ددی نه‌رم(اللین)ی به‌سه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام ته‌نها له(4-6)یه‌که‌دا نه‌وه‌ک(2) یه‌که. هه‌شته‌م/ (ل) له: (الر: له یونس ، هود ، یوسف ، إبرهیم ، الحجر). تێبینی/له میمیالمی سووره‌تی(آل عمران) بێجگه له درێژکردنه‌وه‌ی به (6) یه‌که، ڕوویه‌کی تریشی هه‌یه که ئه‌ویش درێژکردنه‌وه‌ی به(دوو) یه‌که وه‌ک مه‌ددی ئاسایی، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا ده‌بێت کهالم بگه‌یه‌نرێت به ناوی (الله) له ئایه‌تی دووه‌م، واته له حاڵه‌تی ڕۆیشتندا. میمه‌که سه‌ره(الفتحة)ی بۆ داده‌نێین چونکه دوو پیتی زه‌ننه به‌یه‌ک گه‌یشتووه و له‌به‌رئه‌وه‌ش که‌ناوی(الله) لێره‌دا له حاڵه‌تی تهفخیمدایه. *بۆچی ناوی مه‌ددی لازیمه؟ وه‌ڵام: له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته(6) یه‌که درێژبکرێته‌وه، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆکاری مه‌دد که بریتییه له زهننهکه لێی جیانابێته‌وه.