تاریق مه‌لا تاهیر خاڵی دووه‌م: ئافره‌ت و مافی ئازادی بیروباوه‌ڕ مه‌به‌ست له ئازادی بیروباوه‌ڕ، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئازاد بێ له‌و ئایینه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرێ بۆ ژیانی خۆی، ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو مرۆڤێكه، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێ، پیاو بێت یان ئافره‌ت، له ئیسلامدا خوای گه‌وره له قورئاندا ئه‌و ئازادیه‌ی به هه‌موو كه‌سێك داوه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: فَمَن شاءَ فليؤْمِن وَمَن شاءَ فليكفُر ... (1)، واته: ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كا با بڕوا بێنێ، ئه‌وه‌ی حه‌زیش ده‌كا با بێ بڕوا بێت. وه ده‌فه‌رموێ: إنا هديناهُ السَّبيلَ إما شاكراً وَإمّا كفوراً (2). راسته ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه و له هه‌موو رێبازێكی تر راست تر‌و ته‌واو تره، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: إنَّ الدينَ عِندَ اللهِ الإسلام ... (3)، واته: ئایینی راست و ته‌واو ته‌نها ئیسلامه، وه ده‌فه‌رموێ: وَمَن يبتغِ غيرَ الإسلامِ ديناً فلن يُقبلَ منِه وَهُوَ في الآخِرَةِ مِنَ الخاسِرين (4)، واته: هه‌ركه‌سێك بێجگه له ئیسلام رێبازێكی تر بگرێته به‌ر و بیكاته به‌رنامه‌ی ژیانی، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێ و خودا لێی رازی نابێ، و له دواڕۆژیشدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام زۆره ملێ و تۆبزی نیه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: لا إكراهَ في الدِّين قَد تبينَ الرشدُ منَ الغيِّ ... (5)، ئه‌م ئایه‌ته‌ش هه‌روه‌كو توێژه‌ره‌وانی قوڕئان ده‌فه‌رموون ـ هه‌رچه‌نده حوكمه‌كه‌شی گشتیه ـ : (ده‌رباره‌ی پیاوێكی ئه‌نساری هاتۆته خوار كه له‌نه‌وه‌ی (سالم) كوڕی (عوف) بوو، دوو كوڕی گاوری هه‌بوو، به‌خۆشی موسڵمان بوو، ویستی به‌زۆر بیانكاته موسڵمان، جا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خوار)(6). ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له سوڕه‌تی (البقرة) یه‌و له‌شاری مه‌دینه هاتۆته خوار، له‌و كاته‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بوو، موسڵمانان خاوه‌ن هێزبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌یان ده‌كا، كه به‌زۆری یه‌كێك بكه‌نه موسڵمان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵمانان ده‌وڵه‌تیان نه‌بوو، یان خاوه‌ن هێزێكی كه‌م بوون، بێگومان ئه‌وكاتی تاوانی زیاتره یه‌كێك به زه‌بری شمشێر بكرێته موسڵمان... كه‌واته: تۆبزی كردن نیه له وه‌رگرتنی ئیسلامدا، ده‌بێ مرۆڤه‌كان سه‌رپشك بن و نابێت زۆریان لێبكرێت و ئازادیان زه‌وت بكرێت، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم) خوای هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: وَلوْ شاءَ رَبكَ لآمَنَ مَن في الأرضِ كلُّهُم جَميعاً أفأنتَ تكرِهُ الناسَ حَتى يكونوا مُؤْمنين (7)، واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستبا كه خه‌ڵكی به‌زۆری بڕوا بێنن، ئه‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وین تێكڕا بڕوایان ده‌هێنا، جا ئایا تۆ ئه‌ی (محمد) (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم) زۆر له خه‌ڵكی ده‌كه‌ی تاوه‌كو بڕوا بێنن؟. وه‌ك ده‌بینین خوای گه‌وره زۆر به‌ڕوونی ره‌فزی ئه‌وه ده‌كا، كه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش مافی تۆبزی لێكردنی خه‌ڵكی هه‌بێت بۆ بڕوا هێنان، چونكه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستبای به‌زۆر بڕوا بهێنن، ئه‌وا هه‌موویان بڕوایان ده‌هێنا، به‌لاَم كه خوا نه‌یویست تۆ زۆر له خه‌ڵك ده‌كه‌ی كه بڕوا بێنن؟ واته: بۆت نیه. لێره‌دا له‌م ئازادیه‌دا ئافره‌تان هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان، ئه‌وانیش ده‌توانن رێی خودا بگرن و ده‌شتوانن له رێی خودا لابده‌ن، به‌ڵام وه‌كو باسمان كرد نابێ به‌ناوی ئازادی‌دا توانج و پلار له ئیسلام بدرێ و سوكایه‌تی پێبكرێ.