باوکی موحه‌ممه‌د بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌دگار، درودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال‌و به‌یتی‌و هاوه‌ڵه‌كانی. دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالي وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د سه‌ره‌تا: پێویسته بزانین كه ناحه‌زانی ئه‌م ئایینه به‌رده‌وام شه‌و و ڕۆژ ئه‌خه‌نه سه‌ریه‌ك بۆ پیلانگێڕان و دژایه‌تیكردن و له بن هێنانی، هه‌میشه له بۆسه‌دان به‌ڵكوو به فوی ده‌میان ڕۆشنایی ئیسلام بكوژێننه‌وه‌و كۆتایی پێ بێنن، به‌رده‌وام له كۆششێكی نه‌بڕاوه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی شه‌ڕو دوبه‌ره‌كی و جیاوازی له ناو گه‌لانی موسڵماندا بچێنن دووری بخه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی ڕاست و پارچه پارچه‌ی بكه‌ن و هه‌ست و سۆز‌و دڵه‌كان وێران بكه‌ن تاكو وای لێ بێت گه‌لێكی داماو و ملكه‌چ بێ و هه‌میشه به‌ده‌م باوه بێت و بڕوا و به‌رده‌وام له ژێر ڕكێفی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیدا بێت، گشت ئاواته‌كانی بریتی بن له تێركردنی هه‌ندێ له ئاره‌زووكانی و به‌س، پاشان چۆن ئاژه‌ڵ راپێچ ئه‌كرێت و ڕائه‌كێشرێت ئاوه‌ها ئه‌وانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیسه‌ی كه هه‌یانه ژێر ڕكێفی بكه‌ن و ڕایكێشن و به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیاری به‌رن. پێویسته به وردی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بزانین و وریایی خۆمانی له‌سه‌ر بده‌ین، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واومان هه‌بێت بۆیان و هه‌وڵو ئاواته‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و ئه‌و شوێنانه باش بزانین كه لێیانه‌وه ئه‌چنه ناو كۆمه‌ڵگاكانمانه‌وه‌و تێكی ده‌ده‌ن و وێرانی ده‌كه‌ن، پێویسته بزانین له كۆێوه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵ له به‌ها به‌رزه‌كانی داڕنن و تۆوی پیسی خۆیانی تێدا بچێنن و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌ولێژبونه‌وه‌و هه‌ڵدێر به‌رن. له ڕاستیدا كێشه‌ی ژنان له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ن كه پێویسته شاره‌زاییمان تێیدا هه‌بێت و بزانین له چ ڕوویه‌كه‌وه باس ئه‌كرێت و چاك‌و خراپی له كۆێدایه. كێشه‌ی ژن له نێوان ڕابوردو و ئێسته‌دا. له سه‌رده‌مه‌كانی ڕابوردوودا ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیيان به ژنانه‌وه هه‌بووه بریتی بوون له مه‌سه‌له‌كانی شه‌رم و كۆمه‌ڵه هه‌ڵس و كه‌وتو ڕه‌وشتێك، كه بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مه‌سه‌له‌كانی باوه‌ڕی پێویست و شه‌رم و حه‌یا به‌شێكن له ئیمان و باوه‌ڕی موسڵمان، واته كاتێك كه زانایان و دوانده‌ره‌كان و وته بێ‌ژان باسیان له كێشه‌ی ژنان ئه‌كرد به‌و مانایه نه‌بوو كه ئێسته باسی لێوه ئه‌كرێت، به‌ڵكوو بریتی بووه له په‌یڕه‌وكردنی كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و ئادابێكی به‌رز كه پێویست بووه كۆمه‌ڵ پێی بڕازێته‌وه تاكو سنووره‌كان نه‌شكێنرێن و پێشێل نه‌كرێن و كۆمه‌ڵگه‌و خێزان به یه‌كگرتوویی و توند‌و تۆڵی بمێنێته‌وه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه له‌مڕۆدا هه‌یه‌و به‌دی ئه‌كرێت مه‌سه‌له‌كه له‌و چوارچێوه ده‌رچووه‌و به‌و شێوه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه دینداری و بێ دینییه، به مانایه‌كی تر ئایا ئیمه پێویسته شوێن فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌وین (صلى الله علیه وسلم) یان شۆێن گاوورو جووله‌كه‌كان بكه‌وین و بڵێین ئه‌وه‌ی كه قورئان هێناویه‌تی كاتی به‌سه‌ر چووه‌و پێویسته توڕی بده‌ین؟ لێره‌وه ئه‌زانین كه كێشه‌كه بریتی نییه له كێشه‌ی كه‌موكوڕی له ئیمان و باوه‌ڕدا، واته له‌كاره‌كانی باوه‌ڕ نییه، به‌ڵكوو ناته‌واوییه‌كه له بنچینه‌و ئه‌سڵی باوه‌ڕه‌كه‌یه، كێشه‌كه هه‌رچه‌نده له دیارده‌ی ده‌ره‌وه‌یدا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تییه به‌لاَم له ناوه‌ڕۆكدا كێشه‌ی بیروباوه‌ڕو پابه‌ند بوون و نه‌بوونه، چونكه ئه‌وكچه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌دا خۆی دائه‌پۆشێت و له‌چك ئه‌كاته سه‌ری له باوه‌ڕێكی پته‌و و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه خۆی دائه‌پۆشێت و وائه‌زانێت كه هه‌ر ئه‌وه ڕاسته‌و جگه له‌وه‌ش ناڕاست و سه‌رلێ شێواوییه و باوه‌ڕی وایه كه به‌و كاره‌ی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌و وه‌ك فه‌رمانێكی ئايینی وه‌ری ئه‌گرێت نه‌ك وه‌ك باو و نه‌ریتێكی پێشینه‌ی باوك و دایك. ئه‌وانه‌ش كه سنووره‌كان پێشێل ئه‌كه‌ن یان بانگه‌شه‌ی پێشێلكردن و ڕووتی و به‌ڕه‌لاَیی و خۆ ده‌رخستن و چونه ده‌ره‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌وه به زمانی نووسین یان به زمانی حاڵیان هاوار ئه‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ئه‌م ئایینه كاتی به سه‌ر چووه‌و مه‌به‌سته‌كانی ته‌واو بووه و بۆ تا كۆتایی ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه ده‌ڵێن و به كرده‌ییش پیاده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته بكرێت شۆێن كه‌وتن و پێ هه‌ڵگرتنی ڕۆژئاوایه، پێهه‌ڵگرتنی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتو و بێ سنووره‌كانی ڕۆژئاوایه!. جا كاتێك كێشه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ی لێهات ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی وه‌رگرت، زۆر له‌وه ترسناكتره له‌وه‌ی هه‌ندێ له باوك ودایكان یان په‌روه‌رده‌كه‌ران بۆی ئه‌چن و له ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڕواننه كێشه‌ی ژنان، به بۆچۆنی ئه‌وان كچان ئه‌گه‌ر خۆشیان ڕووت كرده‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی خوایان پێشێل كرد‌و گوێیان نه‌دا به ئادابه شه‌رعییه‌كان، ئه‌وا هه‌رماوه‌یه‌كی كه‌مه‌و ئیتر ئه‌گه‌رٍِێنه‌وه‌و له پاشاندا خۆیان دا ئه‌پۆشن، هه‌موو كه‌سێك له سه‌رده‌می لاوی‌دا جۆرێك له لادانی پێوه دیاره، به‌ڵام له دواییدا بیر ده‌كاته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی داده‌پۆشێته‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه، ئه‌مڕۆ هێرشێكی زۆر سه‌خت و دژوار بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئایین و فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه هه‌یه پیاده ده‌كرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌درێت كه فه‌رمانه‌كانی خوا لای كۆمه‌ڵی ژنان ناشیرین بكرێت و به دواكه‌وتویی له قه‌ڵه‌م بدرێت، جا له به‌رئه‌وه پێویسته كه له ڕوویه‌كی تره‌وه بڕوانرێته ئه‌م كێشه‌یه واته كێشه‌ی ژنان كه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕو بێباوه‌ڕییه‌وه هه‌یه‌و بانگخوازانی به‌ناو ئازادی ژنان پێش هه‌موو شتێك مه‌به‌ستییانه ئایينی ئیسلام به دواكه‌وتو و كۆنه‌په‌رست بناسێنن و پێش ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی تر بكه‌ن و تۆوی هه‌ر شتێكی تر بچێنن كچان و ژنان له ئیسلام دوور بخه‌نه‌وه. جا وه‌ك باسمان كرد له ڕاستیدا كاره‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ له باوكان و دڵسۆزان بۆی ئه‌چن، چه‌نكه ئه‌وه‌ی ئێسته په‌یڕه‌و ئه‌كرێت ئاڕاسته‌یه‌كی هزریی دراوه‌تێ و مه‌به‌سته‌كه‌ش له داڕمان و ڕووخاندنی ئه‌و بنچینه سه‌ره‌كییانه‌ی كه چاوگی په‌روه‌رده‌ن و له داڕووخانی بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و رێز‌و پاكێتی خۆی ده‌بینێته‌وه، چونكه ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه چاوگی هێزو گرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵن، بناغه‌ی پته‌وی و خۆگری و یه‌كڕیزی خێزانن، جا ئه‌و شتانه‌ی كه بلاَوی ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یوروژێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنی موسوڵمان مافی پێشێل كراوه‌و سته‌می لێ كراوه‌و بێ كاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌و قسانه كه له ڕۆژنامه‌كاندا بلاَو ده‌بنه‌وه، یان له كۆڕ‌و سیمیناره‌كانداو له هه‌ر شوێنێكدا كه بۆیان بكرێت بێ سێ و دوو یه‌كسه‌ر هه‌ڵئه‌كوتنه سه‌ر ئیسلام كه سته‌می له ژنان كردووه‌و مافی نه‌داونه‌تێ، ئه‌مه ره‌هه‌ندێكی زۆر دوورتری له‌خۆ گرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ باوك و دایك و كه‌سانی دڵسۆز به‌ساده و ئاسانی بۆی بچن و شی بكه‌نه‌وه. به‌لاَم ئایا له‌مه‌دا مه‌به‌ستییان چییه؟ ئایا ئه‌یانه‌وێت ڕاستگۆ و دادوه‌رو دڵسۆز بن له گه‌ڵ ژناندا؟! ئایا ئه‌یانه‌وێت كه ئه‌و سته‌مه ناڕه‌واییه‌ی كه له سه‌ر ژنانه لای به‌رن و ترس و په‌ژاره‌ی نه‌هێڵن؟! ئایا ئه‌یانه‌وێت ئه‌و پێگه