هێزی دووی سۆران الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده...و بعد رۆلی ئافره‌تانی ئیسلام له‌ئارام گر‌تن له‌بانگه‌وازوو جه‌نگ و جیهاد .نووسینی به‌نده عه‌لی هه‌ولێری فێرگه .به‌درێژای مێژووی ئیسلام ئافره‌تانی بروادار به جا حێل و پیریان شان به‌شانی پیاوان هه‌ولیان داوه ئه‌م ئاینی پیرۆزی ئیسلامه سه‌رخه‌ن و درێغیان نه‌کردووه هه‌م له‌بواری بانگه‌واز هه‌م له‌بوری جیهادو تێکۆشان هه‌رووک خوای په‌روردگار ئه‌فه‌رمووێ(والمؤمنـون والمؤمنـات بعـضهـم أولياء بعـض يأمـرون بالمعروف وينهون عن المنكر)التوبة: 71). واته: (موسڵمانان چ پیاو چ ئافره‌ت، هه‌ندێكیان بۆ هه‌ندێكی دیكه‌یان یارمه‌تیده‌ری یه‌كدین، فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاكه و قه‌ده‌غه‌ی یه‌كدی ده‌كه‌ن له خراپه). ئه‌وه‌ی كه مێژوو، بۆمانی باس ده‌كات، یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان بوو كه رِوو به‌ئیمامی عومه‌ر(ره‌زای خوای لیبێت)، رِاوه‌ستا له مزگه‌وت، ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و باسی دیاریكردنی ماره‌یی ده‌كرد و ئیمامی عومه‌ریش(ره‌زای خوای لێبێت )، فه‌رمووی: ئه‌و ژنه راستی كرد و عومه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا چوو. هه‌ر عومه‌ربوو، كه له خه‌لافه‌تی خۆیدا شیفای كچی عه‌بدولاَی عه‌ده‌وی كردبووه به‌رپرسیار وچاودێری بازارِ... ئه‌گه‌ر له قورِئان و فه‌رمووده باش ورد بینه‌وه ، له‌وه تێده‌گه‌ین كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له ژیانی پێغه‌مبه‌راندا(سه‌لامی خوایان لێبێت )، ئافره تان ده‌وری بالایان هه‌بووه . .ئافره‌تان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم .)، ئاماده‌ی نوێژی جومعه ده‌بوون و گوێیان بۆ ووتاری جومعه ده‌گرت، ته‌نانه‌ت هی وایان هه‌بوو، له زۆریی دووپات كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر[صلى الله عليه وسلم .)، بۆ سورِه‌تی(قاف)، له كاتی وتاری رۆژی هه‌ینیدا، ئه‌زبه‌ری ده‌كرد، هه‌ر وه‌ها بۆ نوێژی جه‌ژن بۆ یاده ئیسلامییه گه‌وره‌کان، ئاماده ده‌بوون، كه گه‌وره و بچووكی له خۆ ده‌گرت، ، وێكرِا ده‌چوون ته‌هلیله و ته‌كبیره‌یان ده‌كرد)وه‌له قۆناغی دیكه‌ی رِوو به رِووبوونه‌وه و به‌ره‌كانی جیهاد كردن و برینپێچی و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانیان ده‌كرد، وێرِای ئاماده كردنی خواردن و پێویستییه‌كانیان..ئوم و عه‌تیه ئه‌گێرێته‌وه : (غزوت مع رسول الله [صلى الله عليه وسلم )، سبع غزوات، أخلفهم في رحالهم، فأصنع له‌م الطعام وأداوي الجرحى، وأقوم على المرضى). واته: (له حه‌وت غه‌زا، له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر[صلى الله عليه وسلم )، هاوکاریم كردووه، كه له دووای ئه‌وانه‌وه له سه‌ربازگه‌كاندا دووا ده‌كه‌وتم و خواردنم بۆ ئاماده ده‌كردن و نه‌شته‌رگه‌ری و برینپێچی و په‌رستاریم ده‌كرد بۆ برینداره‌كان و به‌سه‌ر كار‌و باری نه‌خۆشه كانه‌وه ده‌وێستام).هه‌ر وه‌ها ئیمامی موسلیم(ره‌زای خوای لێبێت )، له ئه‌نه‌سه‌وه(ره‌زای خوای لێبێت )، بۆمانی ده‌گێرِێته‌وه: أن عائشة وأم سليم، كانتا في يوم أحد مشمرتين، تنقلان القرب على متونهما وظهورهمـا ثم تفرغانهـا في أفواه القـوم، ثم ترجعـان فتملآنهـا). واته: (عائیشه و ئوموسوله‌یم(ره‌زای خوایان لێبێت )، له رۆژی ئوحوددا، چاكیان لێكردبوو به‌لادا و به پشتی خۆیان، كونده‌ی ئاویان ده‌گواسته‌وه و به‌سه‌ر موجاهیده‌كاندا ده‌رۆیشتن و ده‌یان كرد به ده‌مییانه‌وه و ده‌گه‌رِانه‌وه و پرِیان ده‌كرده‌وه) وه‌ئیمامی ئه‌حمه‌د(ره‌زای خوای لێبێت )، گێرِاوێتییه‌وه، كه: (أن ست نسوة من نسا‌ء المؤمنين كن مع الجيش الذي حاصر خيبر: يتناولن السهام، ويسقين السويق، ويداوين الجرحى، ويغزلن الشعر، ويعن في سبيل الله، وقد أعطاهن النبي(ص)، نصيبا من الغنيمة) واته: (ئه‌وكاته‌ی كه موسڵمانان له رۆژی خه‌یبه‌ردا، ئابڵووقه‌ی شارۆچكه و قه‌لاَی خه‌یبه‌ریان دابوو، شه‌ش ئافره‌تی برِوادار، ده‌چوون، تیریان بۆ تیر هاوێژه‌کان ده‌برد وحه‌ڵوا و خواردنیان بۆ ئاماده ده‌كردن و بۆیان ده‌بردن و تیماری برینداره كانیان ده‌كرد، له كاتی ئاساییشدا، ته‌شییان ده‌رِست و خه‌رجیان ده‌كرده‌وه له رِێگه‌ی خوادا، كه ئه‌وه بوو له دوواییدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم )، به‌شێك له داهاتی جه‌نگه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردن و به‌شی دیاریكراوی بۆدانان). له شوێنی دیكه‌یشدا هاتووه، كه له‌هه‌ندێک له جه‌نگه‌كاندا چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و په‌ژداری راسته وخۆیان كردووه، ئه‌وه بوو كه ئوم و عه‌ماره،شێره ژنی ئیسلام نوسه‌یبه‌ی كچی كه‌عب(ره‌زای خوای لیبیت )، له رۆژی ئوحوددا، شمشێر به‌ده‌و‌ری خۆی ئه‌سوراند له‌گه‌ل کوره‌کانی جیهادی ئه‌کرد ئه‌وه‌نده خۆیی ماندوو كرد،نوسەیبە (خوای لێ ڕازی بێت) خۆی دابووە پێش پێغەمبەری خوا (صلى الله عله وسلم) ببوو بە قەڵغان بۆ بەرگری کردن و وەڵام دانەوەی تیرەکان هەتا پێغەمبەری خوا (ێلى الله عله وسلم) دەرهەقی دەیفەرموو: (ما ألتفتُ يمينا ولا شمالا إلا أراها تقاتل دوني). واتە: ئاوڕی چەپ و ڕاستم دەدایەوە هەر دەمبینی نوسەیبە بەرگری لەمن دەکات. کاتێک پێغەمبەری خوا (صلى الله عله وسلم) چاوی لێ بوو نوسەیبە جەنگ دەکات بە بێ زرێ پیاوێک پشتی هەڵکردووەو هەڵدێت پێ’ی فەرموو:- : (ألقِ ترسَكَ الى مَنْ تُقاتِل). واتە: زرێ’یەکەت بدە بە یەکێک کە جەنگ بکات، زرێ’یەکەی فڕێ’دا‌و، (ام عمارە)ش وەری گرت شەڕی پێ کرد لەدەوری پێغەمبەری خوا (صلى الله عله وسلم). جەنگ هەر لەگەرمەی’ دابوو، پەلامار لەلایەن هاوبەش پەیداکەرەکان بەردەوام بوو بۆ سەر شوێنی پێغەمبەری خوا (صلى الله عله وسلم)، کاتێک سوارچاکێک لەقوڕەیشی’یەکان بەناوی (إبن قمیئە) هاتە پێشەوەو گووتی:- محمدم پێ نیشان بدەن ڕزگارم نەبێت ئەگەر ڕزگاری بێت، (ام عمارە) و (مصعب)کوڕی عومەیر بەرەنگاری بوونەوە، موصعەب شه‌هید کرا (خوای لێ ڕازی بێت) کاتێک (ام عمارە) بەرەنگاری بۆوە لێدانێکی بۆ کرد ملی گرتەوە، بەڵام شمشێرەکەی کاری تێ’نەکرد چوونکە دوو زرێ’ی لەبەر بوو. کاتێک شەڕ هەر بەردەوام بوو (ام عمارە) خۆی گورج کرد پەلاماری ڕاست و چەپی دووژمنی دا تاکو سێزدە برینی لە لەشی پەیدا بوو خوێنی پاکی دەهاتە خوارەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عله وسلم) بانگی عبدالله’ی کوڕی کرد‌و فەرمووی:- دایکت...دایکت برینەکەی پێچەوە. پاشان پێغەمبەر (صلى الله عله وسلم) ئەمەشی فەرموو:- (بارک الله علیکم من اهل بیت، مقام امک خیر من مقام فلان و فلان، رحم الله اهل بیت) واتە:- خودا ئەم بنەماڵەیە پیرۆز بکات شوێنی دایکت باشترە لە شوێنی فڵان و فڵان}،وه‌هه‌روه‌هاپیاوێک به‌ناوی ئه‌بووقودامه‌ی شامی ئه‌گێرێته‌وه ئه‌لێ کاتێک له‌مزگه‌وت حه‌ماسه‌تی خه‌لکیم به‌رز ئه‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژداربن له‌پێناوی خواله‌جیهاد ئه‌لێ دوای ئه‌وه‌ی که ووتاره‌که‌م ته‌واو بوو له‌مزگه‌وت هاتمه ده‌ره‌وه ئافره‌تێک هات و پێی ووتم یاشێخ بیستم باسی جیهادت ئه‌کرد من هیجم نیه بیبه‌خشم ناشتوانم به‌ژداربم به‌لام ئه‌م دوو که‌زیه‌ی خۆم بریوه بیکه به‌هه‌وساری ئه‌سپه‌که‌ت به‌جله‌وی ئه‌سپه‌که‌ت با منیش ئه‌ندامێکم به‌ژداربێت له پێناوی خوای گه‌وره‌له‌م جیهاده ئێمه که پیاوین نازانین قه‌دری ئه‌م که‌زیانه که ئافره‌ت جه‌ند لای خۆشه‌ویسته خزمه‌تی ئه‌کات به‌لایه‌وه زۆر جوانه وه‌ک و ئاوریشمێکه له‌لای.وه‌پاشان ئه‌بووقودامه ئه‌لێ زانیم رۆمه‌کان سنووریان به‌زاندووه خۆمان ئاماده کرد برۆین بۆ جه‌نگ ئه‌لێ منالێک هات ووتی یاشێخ منیش ببه له‌گه‌ل خۆت ئه‌لێ پێم ووت لاجۆ رۆله گیان با نه‌که‌ویته به‌ر نالی ئه‌سپه‌کان خۆ ئه‌م کاته مه‌عمه‌عه‌ی شه‌ره‌شمشێر وه‌ک ئێستا نه‌بوو له په‌نا به‌ردێکا فیشک بته‌قێنی به‌رامبه‌ر به موقابیلا ئه‌م کاته ئه‌م خه‌لکه پێک ئه‌پرژا یان ئه‌ی کوشتی یان ئه‌ت کوشت ئینجائه‌لێ دسیان ئه‌لێ مناله‌که ووتی یاشێخ له‌به‌ر خاتری خوا ببمه له‌گه‌ل خۆت ئه‌لێ ووتم باشه به‌لام به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر پێش من شه‌هید بووی شه‌فاعه‌تم بۆ بکه لای خوای گه‌وره ئه‌لێ هه‌ر ئه‌وه‌نده شه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌م مناله وه‌ک برووسک بۆیان ده‌رجوو ئاگام لێ‌بوو دوانی له‌وان کوشت سێیه‌میان خۆی بوو که تیرێکی به‌ر که‌وت ئه‌لێ هاواری کرد یاشێخ به‌دایکم بلێ ئه‌لێ ووتم رۆله دایکت کێیه من نای ناسم ووتی دایکم ئه‌م ئافره‌ته‌یه که دووکه‌زیه‌کی خۆی پێدای له‌مزگه‌وت .ئینجا ئه‌لێ شه‌هید بوو .ئه‌مه‌یه جوامێری و رۆلی ئافره‌تی موسلمان بۆ ئیسلام.هه‌ر به‌وه دلی ئاوی نه‌خوارده‌وه تا .جگه‌ر گۆشه‌که‌شی ره‌وانه‌کردتاببێته قوربانی ئه‌م ئیسلامه . ئیمامی بوخاری(ره‌زای خوای لێبێت )، له كتێبه سه‌حیحه‌كه‌یدا، باسێكی تایبه‌ت كردووه به باسی جیهاد و به‌ژداری کردنی ئافره‌تان له‌جیهادا ، كه له‌سه‌رده‌م و كاتی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم)، خواست و حه‌زی ئافره‌ته‌كان له‌وه‌دا، كۆتایی نه ده‌هات، كه شه‌رِه‌كان نزیك بوونایه، به‌ژداری بكه‌ن له‌جیهادا و به‌س! به‌ڵكو وه‌ك پیاوان و شان به شانیان، بۆ گه‌یاندنی بانگی خوا، له ده‌ریا ده‌په‌رِینه‌وه و هه‌زاران كیلۆمه‌تر رێگایان ده‌برِی! ئه‌وه خه‌یبه‌ر، ئه‌وه حونه‌ین، ئه‌وه ولاَتانی ده‌وروبه‌ر) عن أنس ابنها: أن أم سـليم اتخـذت يوم حنين خنجـرا، فكان معـها، فرآهـا أبو طلحة زوجها فقال: يا رسول الله(صلى الله عليه وسلم)، هذه أم سليم معها خنجر! فقال لها رسول الله(صلى الله عليه وسلم ): (ما هذا الخنجر)؟ قالت: اتخذته، إن دنا مني أحد المشركين بقرت به بطنـه! فجعل رسول الله(صلى الله عليه وسلم)يضحـك) واته: (ئه‌نه‌س له دایكییه‌وه باس ده‌كات، كه له رۆژی حونه‌یندا، خه‌نجه‌رێكی پێ بوو، ئه‌بو ته‌لحه‌ی مێردی كه به‌و شێوه‌یه بینی، چوو خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم)كرد، كه ئه‌وه ئوموسوله‌یمه و ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی پێیه! پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم)، لێی پرسی: ئه‌وه‌ت بۆچییه؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له هاوه‌ڵ په‌یداكه‌رانم لێ نزدیك ببێته‌وه، سكی هه‌ڵده‌درِم پێی! پێغه‌مبه‌ریش[ صلى الله عليه وسلم] پێكه‌نی ئوم سوله‌یم ته‌نها له بواری بانگه‌وازو به‌یانكردنی دینی خوادا هه‌ولی نه ئه‌دا.. به‌ڵكوو به‌وه دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه‌و سووربوو له‌سه‌ر به‌شداریكردن له جیهاد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانانی ئیسلامدا، ڕۆژی حونه‌ینیش هه‌ڵوێستێكی پاڵه‌وانانه‌ی نواند له وره‌دان و به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌ماسی موجاهیده‌كان و ته‌داویكردنی برینداره‌كان، ئه‌نه‌س ئه‌گێڕێته‌وه: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) كاتێك هه‌ڵمه‌تی بۆ سه‌ر كافران ئه‌برد، ئوم سوله‌یم و هه‌ندێ له ئافره‌تانی ئه‌نساری له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌برد، ئاویان به موجاهیده‌كان ئه‌داو برینداره‌كانیان ته‌داوی ئه‌كرد. ئوم سوله‌یم لای پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) ڕێز‌و پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) بۆ هیچ ماڵێك به‌بێ مۆڵه‌ت نه‌ئه‌چوو، ته‌نها بۆ ماڵی ئوم سوله‌یم نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) موژده‌ی به‌هه‌شتی پێدا كاتێك فه‌رمووی: (دخلت الجنة فسمعت خشفة فقلت من هذا؟ قالوا هذه الرميصاء بنت ملحان ام أنس بن مالك) واته: چوومه به‌هه‌شته‌وه گوێم له ده‌نگی ڕۆیشتنی كه‌سێك بوو، وتم: ئه‌وه كێیه؟ وتیان: ئه‌وه رمیصاء كچی میلحانی دایكی ئه‌نه‌سی كوڕى مالیكه. خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت ..]من.له‌کۆتای ئه‌مۆژگاریم بۆ خوشکانی مو‌سلمانی به‌رێزم ئه‌وه‌یه که کۆل و خه‌می ئه‌م رابوونه ئیسلامیه به ئه‌رکی خۆیان بزانن هه‌ول بده‌ن شان به‌شانی براو پیاوه‌کانی خۆیان وه‌ک ئه‌م شێره ژنانه تێ‌بکۆشن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دینه.نه‌ک ببنه به‌ربه‌ست بۆیان و کاریان لێ دژواربکه ن یان داوای جیابونه‌وه بکه‌ن .به‌لکو پێویسته هاوکاریان بکه‌ن کار ئاسانیان بۆ بکه‌ن دلیان بده‌نه‌وه ..سوپاس بۆ خوا که زۆر شێره ئافره‌تی موسلمان هه‌ن ئێستاش بانگه‌واز ئه‌که‌ن که له زۆر پیاو خه‌م خۆر‌و جا‌و نه‌ترس و ئازاترن یاخوا نموونه‌یان هه‌ر زیاتر بێت ..خوای گه‌وره هه‌موولایه‌کمان خۆراگر بکات وته و‌فیقمان بدات و دلسۆزمان بکات بۆ سه‌ر خستنی ئه‌م دینه .وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ