ئیحسان بورهانەددين هه‌ندێك له موسوڵمانان خواى گه‌وره ڕێنوێنییان بكات ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به ڕۆژى جه‌ژنى دایك و له‌و ڕۆژه‌دا نامه و دیارى و ده‌عوه‌ت و خۆشى ده‌گێڕن. له‌ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌م مه‌سه‌له‌یان له كه‌سانى تره‌وه وه‌رگرتووه و به‌بێ شاره‌زایى و شانازیكردن به ئایینه‌كه‌یانه‌وه لاساییان كردوونه‌ته‌وه. له ئایینى ئێمه‌دا جه‌ژنێك نییه به ناوى جه‌ژنى دایكه‌وه، نه له قورئان و نه له سوننه‌تدا هاتووه ڕۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ ڕێزگرتن له دایك و سوپاسكردن و ئاهه‌نگ-بۆ-گێڕانى. شه‌ریعه‌تى ئیسلام ته‌نها دوو جه‌ژنى بۆ دیارى كردووین كه جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربانه و هه‌موو جه‌ژنه‌كانى تر‌ى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه‌كان ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێڕن. ئینجا ئێمه به‌توندى داوامان لێكراوه خۆمان له بیدعه و داهێنان له ئاییندا به‌دوور بگرین. كه‌س بۆى نییه ڕۆژێك له ساڵێكدا دیارى بكات وه‌كوو جه‌ژن: من احدث في ديننا هذا ما ليس منه فهو رد. [متفق علیه]. كه‌سیش ناتوانێت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه گوایه مه‌به‌ست له تایبه‌تكردنى ئه‌و ڕۆژه ته‌ماشاكردنى نییه وه‌كوو جه‌ژن، به‌ڵكوو ته‌نها مه‌به‌ست ڕێزگرتنه له دایك و پاداشتدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر چاكه‌كانى. ئه‌مه وه‌لامێكى لاواز و گومانێكى ئاشكرایه، چونكه تایبه‌تكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌ربرِینى خۆشى و گرنگیدان و دیارى-به‌خشین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كراوه به جه‌ژن، به‌تایبه‌تى ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه لاى ملیۆنه‌ها خه‌ڵكى ناموسوڵمان له جیهاندا ئه‌و ڕۆژه هه‌ر به جه‌ژنى دایك ده‌ناسرێت. له لایه‌كى تریشه‌وه گرنگى بۆ ناو نییه به‌ڵكوو بۆ ناوه‌ڕۆكه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و بایه‌خه‌ى به‌و شێوه داوه كردوویه‌تى به جه‌ژن. چونكه وه‌كوو هه‌ر جه‌ژنێكى تر ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت به ڕۆژى جه‌ژنى دایك پرسیار له خۆى بكات: ئه‌م بۆنه‌مان له‌كوێوه بۆ هاتووه؟ ئایا له ئایین و دابونه‌ریتى خۆمانه‌وه‌یه یان له بنچینه‌دا له ئیغریقییه‌كانه‌وه پێمان گه‌یشتووه كه ئه‌وان به (أم الالهه) واته: دایكى خواكان ناویان ده‌برد و دواتریش ئینگلیزه‌كان له سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌مدا ڕۆژێكیان بۆ جه‌ژنى دایك ته‌رخان كرد و دواتر له ئه‌ورووپا بڵاو بوویه‌وه. كاتێكیش مه‌سیحییه‌ت ته‌شه‌نه‌ى كرد له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ورووپا كه‌نیسه ده‌ستى كرد به ئاهه‌نگگێرِان به‌بۆنه‌ى دایكى كه‌نیسه (مریم) دواتریش هه‌ردوو بیرۆكه‌كه یه‌كیانگرت و بوون به ڕۆژى جه‌ژنى دایك و به‌فه‌رمى له ئه‌مریكا و دواتریش له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و وڵاتانى تر كرا به جه‌ژن و له‌ڕاستیدا ئه‌وه یه‌كێكه له بیدعه و كاره‌كانى خاچپه‌رستان كه ئێمه داوامان لێكراوه پێچه‌وانه‌یان بین له هه‌موو شتێكى گومڕایییه‌كانیان. جێگه‌ى داخه ئه‌مڕۆ زۆرێك له موسوڵمانان ده‌بینى له ڕ‌ۆشنبیرى ڕۆژئاوادا تواونه‌ته‌وه و له‌ژێر كاریگه‌ریى هه‌موو هاورده‌یه‌كن له‌وێوه بێت، ئیتر با ئه‌و شته‌ش له‌گه‌ڵ ئایین و دابونه‌ریتماندا ناكۆك بێت. ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ له‌ده‌ستدانى پێناسه‌ى ئیسلامیمان. ئایینى پاك و بێگه‌ردى ئیسلام بایه‌خى داوه به ڕێزگرتن له دایك و چاكه‌كردن و به‌جوانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا بەدرێژاییى ساڵ و ته‌نها كاتێكى دیارى نه‌كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ [لقمان: ١٤]. جێگریش بووە له سه‌حیحى بوخاریدا كه پیاوێك هاته لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، كێ شایسته‌ترین كه‌سه به چاكه‌كردنم له‌گه‌ڵیدا؟ فه‌رمووى: أمك. قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: ابوك. واته: سێ جار فه‌رمووى دایكت و له‌سه‌ر چواره‌م جار فه‌رمووى باوكت، جگه له فه‌رمووده‌ى زۆرى تر كه له‌م باره‌وه هاتوون. له سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌وه شوێنه‌وارى زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕنه‌وه سه‌باره‌ت به چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكدا. بێ گومان هیچ ئایین و ڕێبازێك نییه ئه‌وه‌نده‌ى ئیسلام گرینگى دابێت به ڕێزگرتن له دایك سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌بینى خه‌ڵكانێك هه‌ن واز له ئه‌و فه‌رمان و ڕێنمایییه جوانه ده‌هێنن و ده‌چنه سه‌ر سفره‌ى گاوره‌كان و پاشماوه‌كانى ئه‌وان كۆده‌كه‌نه‌وه. موسوڵمانى ڕاسته‌قینه هه‌موو ڕۆژێك بایه‌خ به دایكى ده‌دات و هه‌مووشتێك له‌پێناویدا ئه‌نجام ده‌دات وه‌كوو دڵخۆشكردنى و سه‌ردانكردنى و دیاری-بۆبردنى و ڕێزلێگرتنى و ڕاپه‌رِاندنى كاروباره‌كانى و دوعابۆكردنى له ژیان و له‌پاش مردنیشى. ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌یه‌وێت ڕێز له دایكى بگرێت یان دیارییه‌كى پێبدات با له هه‌ر كاتێكى ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات. هیچ پێویستییه‌كیش نییه بۆ ته‌رخانكردنى ڕۆژێك بۆ ڕێزگرتن له دایك یان له باوك به‌پێچه‌وانه‌ى مرۆڤى ڕۆژئاوا كه له بنچینه‌دا زۆر به پێویستى نازانێت چاكه له‌گه‌ڵ دایكى بكات یان ئاگاى له كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌بێت، مه‌گه‌ر له بۆنه‌كاندا؛ چونكه له‌یه‌كتردووركه‌وتنه‌وه و كه‌مىی سۆز و به‌زه‌یى شێوازێكى كۆمه‌ڵایه‌تىی باوه و كارپێكراوه له كۆمه‌ڵگاى ئه‌واندا كه بێبه‌شن له زۆرێك له به‌هاكانى ده‌سته‌به‌رێتیی كۆمه‌ڵایه‌تى. (صيد الفوائد)